|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: هزر ::. |
|
كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، ئێران به‌ره‌و كوێ ده‌با؟ |
|
18-10-1385
جه‌میل كولاهی
به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له
پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی له ئێران به زه‌قی ڕاستیی فره‌نه‌ته‌وه بوونی وڵاتی
ئێران بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ‌و ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێندرێ كه له‌سه‌ر خاكی ئه‌و
وڵاته چه‌ندین نه‌ته‌وه ده‌ژین كه هه‌ركامه‌یان فه‌رهه‌نگی تایبه‌ت به
خۆیانیان هه‌یه‌و لێك جیاوازن. ئه‌گه‌ر سه‌یری كتێب‌و به‌ڵگه‌نامه مێژوویی‌یه‌كان
بكه‌ین بۆمان روون ده‌بێته‌وه كه تا سه‌رده‌می په‌هله‌وی، شتێك به‌ناوی ئێران
له كتێبه مێژوویی‌یه‌كاندا به‌دی ناكرێ به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی ده‌یبینین نێوگه‌لی
جۆراوجۆر وه‌ك "پێرشیا"و "ممالك محروسه پادشاهی"یه. زه‌قترین به‌ڵگه بۆ سه‌لماندنی
فره نه‌ته‌وه‌یی‌و فره فه‌رهه‌نگی بوونی ئێران سه‌یری پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی
له ئێران‌و وڵاتانی ده‌ورووبه‌ری ئێرانه كه ده‌بینین ئه‌و نه‌ته‌وانه چۆن به‌بێ
ویست‌و دڵخوازی خۆیان دوو له‌ت یا چه‌ند له‌ت بوون. كوردستا، ئازه‌ربایجان،
توركمانستان، به‌لووچستان‌و هه‌روه‌ها عه‌ره‌به‌كانی نێو ولاتی ئێران كه هیچ
كامیان له زمانی ئه‌وی دیكه تێ‌ناگا هه‌مووی به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستییه.
به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وانه كه له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئێران ده‌ژین
وه‌ك نه‌ته‌وه سه‌یریان ده‌كری‌و خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆیانن‌و به فه‌رمی
ناسراون. ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجان، 22 ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی‌و توركمانستان‌و كورد
له عێراق نموونه‌ی ئه‌و ڕاستییانه‌ن. كه‌چی له ئێران‌دا ئه‌و به‌شانه‌ی كه له
بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ئه‌ویش به‌زۆره‌ملی دابڕاون، یان به ته‌واوی
حاشایان لێ‌كراوه یان بڕی‌جار له‌سه‌ر ناچاری به قه‌وم ناوبراون‌و خاوه‌نی هیچ
چه‌شنه مافێكی نه‌ته‌وه‌یی، فه‌رهه‌نگی‌و... نه‌بوون‌و نین. له ماوه‌ی ئه‌و
هه‌شت ده‌یه‌ی دواییدا كه دوو حكوومه‌تی سه‌ركوتكه‌ری په‌هله‌وی‌و ئیسلامی به‌سه‌ر
ئێرراندا زاڵ بوون هه‌رده‌م له ڕاستی فره‌نه‌ته‌وه‌بوونی ئێران حاشا كراوه‌و
به‌بیانووی "پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی ئێران" بزووتنه‌وه ئازادیخواز‌و
مافخوازه‌كانیان به توندترین شێوه سه‌ركوت كردوه. له‌م باره‌یه‌وه شه‌هیدی هه‌رگیز
نه‌مر، دوكتور قاسملوو بۆ به‌په‌رچ دانه‌وه‌و ڕه‌دكردنه‌وه‌ی ئه‌و بیروبۆچوونه
پاوانخوازانه‌یه به‌م جۆره له‌سه‌ر ڕاستی فره‌نه‌ته‌وه‌بوونی ئێران ده‌ئاخاوێت:
"هه‌موو وه‌ختێك ئێمه زاراوه‌ی گه‌لانی ئێران به‌كار دێنین، میلله‌تی ئێران له
فارسیشدا به‌كار ناهێنین. ئێمه میلله‌تی ئێران به زاراوه‌یه‌كی دروست نازانین،
چوونكه ئێران له یه‌ك میلله‌ت پێك نه‌هاتوه‌و له چه‌ند میلله‌ت پێك هاتوه" (تاڤگه‌ی
حه‌قیقه‌ت به‌رگی یه‌ك، لاپه‌ره‌ی 299).
میلله‌تی ئێران به مانا ئیمرۆژییه‌كه‌ی، له‌سه‌رده‌می مه‌شرووته‌و حكوومه‌تی
ره‌زاشا به‌ملاوه به‌كار هێنراوه‌و له سه‌ده‌و سه‌رده‌مه‌كانی پێشوودا شتێكی
ئاوامان نه‌بووه. له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری ره‌زاخاندا كه حكوومه‌تی ناوه‌ندی‌و
ده‌زگای به‌ڕێوه‌به‌ری نوێ پێكهاتن، هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی پێكهاته‌یه‌كی ته‌ك
نه‌ته‌وه‌یی له ئێران‌دا ده‌ستی پێ‌كرد. ئه‌ویش نه له‌سه‌ر خواست‌و ویست‌و یه‌كگرتوویی
دڵخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی دانیشتووی ئێران، به‌ڵكوو به زۆری سه‌رنێزه‌و هێزی
نیزامی. له‌وه به‌دوا فه‌رهه‌نگ‌و زمانی فارس به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌دا سه‌پێندرا‌و
به پێكهێنانی سیستمی په‌روه‌رده‌و فێركردن به زمانی فارسی‌و له‌سه‌ر بنه‌مای
فه‌رهه‌نگی فارس به‌توندی هه‌وڵ دراوه كه زمان‌و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌كانی
دیكه‌ی ئێران له نێو زمان‌و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌ی فارس‌دا بتوێته‌وه، له‌وه
به‌دوا پرۆژه‌ی به فارس كردنی دانیشتوانی ئێران بوو به بنه‌مایه‌ك بۆ حكوومه‌تی
ناوه‌ندی.
جێگیر بوونی ئاوه‌ها سیستمێك له ئێران‌دا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ چه‌ند هۆی ده‌ره‌كی‌و
ناوه‌كی. پێكهاتنی سیستمی دووجه‌مسه‌ری له جیهان، هه‌ڵكه‌وتوویی ئێران له
رۆژهه‌ڵاتی ناڤین، نه‌وت‌و له ئاستی ناوخۆیی‌شدا هۆگه‌لێك وه‌ك نزم بوونی راده‌ی
هووشیاری نه‌ته‌وه‌یی‌و به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی حكوومه‌تێكی به‌هێزی ناوه‌ندی،
له‌و هۆیانه‌ن كه بوون به‌هۆی سه‌پانی ئاوه‌ها سیستمێك له ئێران‌دا. له هه‌شت
ده‌یه‌ی رابردوودا دوو پرۆژه‌ی به‌فارس كردنی ئێران‌و ئوممه‌تی یه‌كگرتووی
ئیسلامی هاتوونه‌ته ئاراوه كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی‌یان تواندنه‌وه‌و له‌نێوبردنی
نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانه. خاڵی هاوبه‌شی سه‌ره‌كی نێوان دوو حكوومه‌تی پاشایه‌تی‌و
كۆماری ئیسلامی له سه‌ركوتی بیری نه‌ته‌وه‌یی‌و سڕینه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه فره‌جورییه‌ك
له ئێران‌دا بووه، به‌ڵگه بۆ سه‌لماندنی ئه‌م ڕاستییه هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ره‌كانی
مێژووی ئێران له‌و هه‌شت ده‌یه‌ی دواییدایه، سه‌ركوتی جووڵانه‌وه‌ی كوردستان‌و
ئازه‌ربایجان له ده‌یه‌ی 1330 ـ1320 به ده‌ستی رێژیمی پاشایه‌تی‌و سه‌ركوتی
جووڵانه‌وه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری رێژیمی كۆماری
ئیسلامی به‌ده‌ستی ئه‌و رێژیمه له‌و به‌ڵگانه‌ن.
له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بلووكی سوسیالیستی‌و دامه‌زرانی حكوومه‌تگه‌لی
نه‌ته‌وه‌یی‌و به سه‌ربه‌خۆیی گه‌یشتنی هێندێك له نه‌ته‌وه‌كانی دیكه،
له‌نێو نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌دا ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری بوو‌و كاریگه‌ری خۆی
دانا، بۆیه بیری نه‌ته‌وه‌یی له‌نێو نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌دا رۆژ له‌دوای رۆژ
به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندن رویشت. حیزب‌و رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یی جۆراوجۆر له ئێران‌دا
دامه‌زران‌و تێكۆشانی خۆیان چڕتر كرده‌وه تا ئه‌وه‌یكه له‌و دوایی‌یانه حیزب‌و
لایه‌نه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی ئێران له ده‌ور یه‌ك ئامانج كۆبونه‌وه‌و
كونگره‌یه‌كیان له‌ژێر ناوی "كونگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ" پێك هێنا،
كه ئه‌مه نیشانه‌ی گه‌شه سه‌ندنی هه‌رچی زیاتری بیری نه‌ته‌وه‌یی له
ئێراندایه.
ئه‌مڕۆ ئیدی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له ئێران‌دا تا ئه‌و جێگایه چووته پێش كه
نه‌ته‌نیا هیچ كه‌س ناتوانێ حاشا له فره‌نه‌ته‌وه بوونی ئێران بكات، به‌ڵكوو
بۆته كێشه‌ی سه‌ره‌كی‌و ئه‌گه‌ر بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه هه‌نگاو هه‌ڵ
نه‌هێنرێته‌وه، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و سنوورانه‌ی ئێستای ئێران شتێكی
چاوه‌ڕوان كراوه. له سه‌رده‌می ئێستادا كه زۆربه‌ی ئه‌و فاكته‌رانه‌ی كه
ببوون به كۆسپ له‌سه‌ر رێگای سه‌رهه‌ڵدانی بیری نه‌ته‌وه‌یی‌و به ئاكام
نه‌گه‌یشتنی ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانانه به قازانجی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌و ناوچه‌ی
رۆژهه‌ڵاتی ناڤین ئاڵوگۆریان به‌سه‌ردا هاتوه‌و كه‌س توانای گه‌راندنه‌وه‌ی
ئه‌و ره‌وته‌ی بۆ دواوه نیه، وا ده‌روا كه سیمای دیكتاتورییه‌ت نه‌ته‌نیا له
رۆژهه‌لاتی ناڤین‌دا به‌ڵكوو له سه‌رانسه‌ری جیهاندا بسڕێته‌وه. نموونه‌ی ئه‌و
گۆڕانكارییانه ئه‌وه‌یه كه به‌دوای سێ ده‌یه تیرۆر، ئه‌شكه‌نجه‌و ئیعدامی
رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به‌ده‌ستی كۆماری ئیسلامی‌و به‌دوای شكستی
پرۆژه‌ی رێفورمی رێژیم، هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌و دووساڵه‌ی ربردوودا چه‌ندین
ڕاپه‌رین‌و سه‌رهه‌ڵدانی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بیندرێن كه ده‌توانین بۆ نموونه
ئاماژه به خۆپیشاندانی گه‌وره‌ی خه‌ڵكی كوردستان له هاوینی 1384دا‌و
داخستنی بازاڕ‌و دوكانه‌كان به بۆنی حه‌ڤده‌هه‌مین ساڵڕۆژی شه‌هیدبوونی
د.قاسملوو له 22ی پوشپه‌ری 85، خۆپیشاندان دژی سیاسه‌تی گۆڕانی باری
دێموگرافی خووزستان به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی نامه‌ی محه‌ممه‌د عه‌لی ئه‌بته‌حی
به‌رپرسی پێشووی ده‌فته‌ری سه‌ركۆماریی ئێران، خۆپیشاندانی به‌ربڵاوی
ئازه‌رییه‌كان دژی كاریكاتوره‌كانی رۆژنامه‌ی ئێران، چه‌ندین تێكهه‌ڵچوونی
چه‌كدارانه‌و بارمته گرتن له به‌لوچستاندا، بكه‌ین.
رێژیم به بیانووی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ی سه‌ركوت كرد،
به‌لام رێژیم ده‌بی له‌وه تێ‌بگا كه ئه‌گه‌ر هۆی ئه‌و سه‌رهه‌ڵدان‌و كێشانه،
ریشه‌ی ناوخۆیی، نه‌ته‌وه‌یی‌و مه‌زهه‌بی‌و... بێ یان به‌قه‌وڵی
ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی ریشه‌ی ده‌ره‌كی هه‌بێ یان ته‌نانه‌ت
تێكه‌ڵێك له هه‌ردووكیان بێ، راستی فره‌نه‌ته‌وه‌بوونی ئێران ناگوڕێ، كێشه‌كه
رۆژبه‌رۆژ به‌ره‌و قووڵتربوونه‌وه ده‌روات‌و گرینگی خۆی ده‌ستبه‌ر ده‌كا.
ئه‌م خۆپیشاندانانه خۆی نیشانه‌ی گۆڕانی شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌و عه‌قڵیه‌تی
نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانه كه بۆته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی بیری نه‌ته‌وه‌یی‌و
مافخوازی له‌نێو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌دا. به‌ڵام درێژه‌دان به سه‌ركوت، به‌ندكردن‌و
ئێعدامی رۆڵه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وانه، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه به‌پێچه‌وانه‌ی
ئه‌وه كه ئاڵوگۆر به‌سه‌ر هزر‌و بیری ئه‌و نه‌ته‌وانه‌دا هاتوه، هیچ چه‌شنه
ئاڵوگۆرێك به‌سه‌ر مێشكی ده‌سه‌لاتبه‌ده‌ستانی ئێران‌دا نه‌هاتوه‌و ئێستاش به
ئامراز‌و شێوه‌ی سه‌ده‌كانی نیوه‌ڕاسته‌وه دێنه مه‌یدان‌و ده‌یانه‌وی به‌و
شێوه سه‌ركوت‌و زه‌بروزه‌نگه پێش به بیری ئازادیخوازی‌و مافخوازی ئه‌و
نه‌ته‌وانه بگرن، ئیدی بیر له‌وه ناكه‌نه‌وه كه فاكته‌ره‌كان گۆڕدراون‌و
هه‌ل‌ومه‌رجی ناوچه به قازانجی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران ده‌رواته پێش‌و
شه‌پۆله‌كانی دێموكراسی تاج‌و ته‌ختی چه‌ندین دیكتاتوری له ده‌ورووبه‌ریاندا
پێچاوه‌ته‌وه‌و له دراوسێیه‌تی ئێران‌دا سه‌ددام حسین كه دڕترین دیكتاتور بوو‌و
ویستی به زۆر‌و به خوێن رشتن نه‌ته‌وه سازی بكا‌و له‌و پێناوه‌دا ده‌ستی دایه
پروسه‌ی ئه‌نفالی كورد كه تێیدا 182هه‌زار كه‌س بێ‌سه‌روشوێن كران، كیمیابارانی
شار‌و گوندی‌كوردستان بۆ نمونه هه‌ڵه‌بجه كه پێنج هه‌زار مرۆڤی بێ‌تاوان تێیایدا
قوربانی كران، بێ‌سه‌رو شوێن كردنی هه‌شت هه‌زار بارزانی‌و سه‌ركوتی بێ
به‌زه‌یی‌یانه‌ی شیعه‌كانی عێراق. به‌ڵام له‌ئاكامدا هه‌موو دیتمان كه ئه‌و
پروسه‌یه‌ی بۆ پێش نه‌چوو، ئه‌مرۆ به‌تاوانی ئه‌و هه‌موو جینایه‌ته‌ی به‌ده‌ستی
ئه‌و كه‌سانه كه پێشتر سه‌ركوتی ده‌كردن له سێداره درا.
ئاكامی پتر له هه‌شتا ساڵ سه‌ركوت بۆته هۆی ئه‌وه كه ئێران له جیهاندا وه‌ك
ناوه‌ندی تواندنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگه‌كان، دوژمنی سه‌ره‌كی ئازادی به‌یان، كۆسپی
سه‌ره‌كی سه‌ر رێگای جێگیر بوونی دێموكراسی له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا بناسرێ.
ئه‌مرۆ به زه‌قی ده‌بیندری كه له به‌یاننامه‌ی كۆڕی گشتی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان‌و یه‌كیه‌تیی ئورووپا ئاماژه به سه‌ركوتی
نه‌ته‌وه‌كانی ئێران كراوه كه ئه‌مه خۆی نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه كێشه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی له ئێران‌دا له فورمی ناوخۆیی‌و ناوچه‌یی‌دا ده‌رهاتوه‌و بۆته
كێشه‌یه‌كی جیهانی كه له نموونه‌ی خۆیدا شتێكی بێ‌وێنه‌یه، چونكه ئه‌وه
یه‌كه‌مجاره كه له كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه جیهانییه‌كاندا ئاماژه به بوونی
نه‌ته‌وه‌گه‌لی جیاواز له ئێران‌دا ده‌كرێ. بۆیه رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌و
لایه‌نه شوڤێنیستییه‌كان ده‌بێ دڵنیا بن كه به تیرۆر‌و ئیعدام‌و حاشا كردن له
بوونی نه‌ته‌وه‌ی جیاواز له ئێران‌دا هیچ یارمه‌تییه‌ك به "پاراستنی
یه‌كپارچه‌یی خاكی ئێران" ناگه‌یه‌نن، به‌ڵكوو به‌و شێوه بیركردنه‌وه‌و
كار‌وكرده‌وانه رۆژله‌دوای‌رۆژ كێشه‌كه قووڵتر ده‌كه‌نه‌وه‌و فشاری هێزی
دووری له ناوه‌ند به‌هێزتر ده‌بێ‌و ئێران به‌ره‌و رووی له‌به‌ریه‌ك
هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌به‌ن. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |