|
18-10-1385
دوكتور حسین خه‌لیقی
و: ئاویه‌ر
رۆژی 11/11/2006 له فه‌رانسه، له شاری پاریس، سیمینارێك له‌ژێر ناوی "سیمیناری
مه‌سه‌له نه‌ته‌وه‌یی ـ قه‌ومییه‌كان له ئێران‌دا" پێداچوونه‌وه‌كان، پرسیاره‌كان،
پێشنیاره‌كان‌و پرۆژه‌كان به هه‌وڵی" بزووتنه‌وه‌ی كۆماریخوازه دێموكرات‌و
لائیكه‌كانی ئێران" به‌ڕێوه‌چوو كه ئه‌من به وتارێك له‌ژێر ناوی "كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
له ئێران‌و رێگه چاره دێموكراتیكه‌كه‌ی" به‌شداریم كرد. لێره‌دا ئه‌و وتاره له
سێ به‌شدا پێشكه‌ش ده‌كه‌م:
1ـ به‌شی یه‌كه‌م، ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له ڕابردووی پاشماوه‌ی ئیمپراتوری ئێران.
2ـ به‌شی دووهه‌م، هه‌ڵسه‌نگاندنێكی
كۆمه‌ڵگای ئورووپای دوای سه‌ده‌ی شانزده له‌گه‌ل كۆمه‌ڵگای ئێران له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
3ـ به‌شی سێهه‌م، خستنه رووی رێگه‌چاره‌یه‌كی دێموكراتیك بۆ كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
له ئێران‌دا.
به‌شی یه‌كه‌م: له‌وه‌ی‌ڕا كه ئاخاوتن له‌سه‌ر وڵاتی ئێران‌و گه‌ڕان به دووی
رێگه‌چاره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مافه پێشێلكراوه‌كانی نه‌ته‌وه له په‌راوێزكه‌وتووه‌كانی
ئێرانه، به‌ناچار ده‌بێ ئاوڕێك له مێژوو یان ڕابردوو بده‌ینه‌وه، چونكه له‌بیركردنی
مێژوو ده‌بێته هۆی جێگیربوونی ئه‌فسانه‌كان. مێژوو به‌شێك له وێژدانی نه‌ته‌وه‌كانه،
تێپه‌ڕاندنی چ جوان بێ چ به سه‌ركه‌وتوویی بێ و چ له‌گه‌ڵ تێك‌شكان به‌ره‌ورووبێ،
ده‌بێ له بن وێژدانی ئێمه‌دا بمێنێته‌وه‌و له هه‌ورازو نشێوه‌كانی ده‌رس وه‌ربگرین.
به‌و بۆنه‌یه‌وه نابێ له رووداوه‌كانی ڕابردوومان چاوپۆشی بكه‌ین. ده‌ڵێن له
سه‌رده‌می خه‌شایارشادا، له هێندوستان هه‌تاكو حه‌به‌شه، هی ئیمپراتوری گه‌وره‌ی
ئێران بووه (ایران باستان، شرق قدیم ل2، پیرنیا) یان به وته‌ی داریوش 48 ره‌گه‌ز
تێیایدا ژیاون. ده‌ڵێن‌و زۆریشیان نووسیوه كه كوورشی هه‌خامنشی "بنیاتنه‌ری
مافه‌كانی مرۆڤ"ه. ئه‌گه‌ر وایه، ئه‌گه‌ر كوورش له 2500 ساڵ پێشدا، خاوه‌نی
ئاوه‌ها روانگه‌یه‌ك بووه، ده‌بوایا نه‌وه‌كانی ئه‌و، له‌و وڵاته سته‌م لێ‌دراوه‌و
به دوور له دادپه‌روه‌رییه‌دا، نموونه‌ی عه‌داڵه‌تخوازی، یه‌كسانی‌و به‌رابه‌ری‌خوازی
له بواری مافه‌كانی مرۆڤدا بووبایان، ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌مان دی كه ده‌یبینین،
مافی ئه‌وه‌مان هه‌یه له راستیی گه‌شه‌كردنی ئه‌ندیشه‌و یان پێوه‌ندی ئه‌م‌و
ئه‌و گومانمان هه‌بێ، چونكه ژنان‌و پیاوانی فه‌رهه‌نگی، ده‌بێ به شێوه‌یه‌ك
له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگی خۆیان یه‌كگرتوو بن كه به‌رهه‌م هێنان به‌روونی له ئه‌ندێشه‌و
وتار‌و كرده‌وه‌كانیاندا ببینین‌و وڵات باشتر له‌وه‌ی كه وه‌ریان گرتوه به نه‌وه‌كانی
داهاتووی بسپێرن.
بورهان ئیبنی یووسف ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر داهێنه‌ری جیهان، ئێرانی گه‌وره‌ی، ئاوه‌ها
جوان ده‌ده‌ی له‌گه‌ڵ ئازادی ژنان‌و پیاوانێك بوو كه به "رزگاركراوه‌كان"
ناودێركراون". فێرده‌وسی ده‌ڵی "خه‌ڵكی ئێرانم، خه‌ڵكی شاری رزگاركراوه‌كان"
(هویت ملی انجمن پژوهشگران ایران ل42 ـ 40) له ڕابردوودا، ڕێڕه‌وانی دینه
جۆراوجۆره‌كان له ئێران‌دا به شێوه‌یه‌كی ئازاد رۆژگاریان تی‌په‌راندوه، له
ڕابردوویه‌كی دووردا، دینه غه‌یره ئێرانییه‌كان، له قبووڵ‌كردن‌و په‌ره‌پێدانی
دینی خۆیان ئازاد بوون. فه‌رهه‌نگی ئێمه ئه‌وه‌نده كراوه‌یه كه نموونه
هه‌نه‌ووكه‌یی‌یه‌كانی ولاتداری جیهان، له‌سووچێكیدا جێ‌ده‌گرێته‌وه (هه‌مان
سه‌رچاوه ل47 ـ 46) فه‌رهه‌نگ میراتی باب‌و باپیرانه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌م روانگه‌یه،
قبووڵ بكرێ، میراتگرانی ئه‌م فه‌رهه‌نگه له وڵامی، پرسیاركه‌ران له
میراتگرانی ئاوه‌ها فه‌رهه‌نگێك له‌مه‌ڕ، وڵاتداری، مافه‌كانی مرۆڤ، گرووپه‌كان
نه ته‌نیا دینه‌كان، به‌ڵكوو هه‌ڵسووكه‌وتیان له‌گه‌ڵ خاوه‌نی مه‌زهه‌به‌كانی
نێو ئیسلام له حكوومه‌ته‌كانی ڕابردوو‌و ئێستای ئیسلامی، چ ده‌ڵێن؟!
لێ‌گه‌رین، دیسان ده‌ڵێن، له سه‌رده‌می كوورش، وڵات به شێوه‌ی "ساتراپ" یان به
شێوه‌ی ئه‌یاله‌تی‌و ویلایه‌تی یان به واتایه‌كی دیكه به شێوه‌یه‌ك سیستمی
فیدراڵی به‌ڕێوه چووه، كه ئه‌گه‌ر ئاوابێ، به له‌به‌رچاوگرتنی وته‌كانی
پێش، ده‌بێ به‌هۆی به‌ربڵاوی خاك‌و لاوازی ئامرازی پێوه‌ندی گرتن بووبێ، نه
له‌سه‌ر بنه‌مای سیاسه‌تی "ناناوه‌ندی" كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا به زه‌ینی
كه‌سدا نه‌هاتوه.
ناسر پوورپیرار له كتێبی "پلی بر گـژشته‌ی خود" كوورشی به "خزران"ی زانیوه،
نه ئێرانی‌و به جووله‌كه‌و رزگاریده‌ری جووله‌كه‌كانی به‌دیل گیراو له بابێل
دا ده‌زانێ، هه‌روه‌ها به كه‌سێكی زۆر بێژی ده‌ناسێ نه‌ك دادپه‌روه‌ر‌و
بنیاتنه‌ری مافه‌كانی مرۆڤ. (به‌شی دووهه‌م ل16، كتێبی یه‌كه‌م. 12قرن سكوت،
به‌شی سێیه‌م ل21 ـ 20).
"پروفیسور ریچارد فرای" بوونی ئوستانه‌كان، پاشا پووچ مایه‌و
نیوه‌سه‌ربه‌خۆكانی له سه‌رده‌می مادده‌كان قبووڵ كردووه كه ئێمه ئه‌وه
له‌سه‌رده‌می خه‌ڵیفه‌كانی ئوممه‌یه‌و عه‌بباسی له ئێرانی دوای ئیسلام تا
روخانی بنه‌ماڵه ده‌سه‌ڵاتداره عه‌ره‌به‌كان، له ژماره‌یه‌ك له ده‌سه‌ڵاته
ناوچه‌یی‌یه‌كان كه زۆرتر تورك زمان‌و هێرشبه‌ر بوون ده‌بینین كه له سه‌رده‌می
قه‌جه‌ره‌كان به شێوه‌ی "ملوك الگوایفی" سازراو له‌گه‌ل سیستمی فێئودالی یان
به نێوی "ممالك محروسه" ده‌ر هاتبوو (اسلام در ایران، عبدالعلی معصومی. ل196.
روزگاران، زرین كوب، ب3، ل33).
هه‌روه‌ها كه ده‌زانین 1400 ساڵ پێش، عه‌ره‌به‌كان هێرشیان كرده سه‌ر ده‌وڵه‌تی
ساسانی‌و به زۆری سه‌رنێزه، سه‌روه‌ری خاك‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وڵاتیان پێشێل
كرد. كوشتیان‌و ویرانیان كرد‌و ژن‌و كچ‌و لاوانیان به‌دیل گرت. كوێله‌كانیان له
بازاری شاره‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌تاڵان فرۆشت، كه به‌داخه‌وه
به‌دوای 1400ساڵ، هێشتا زۆرینه‌ی حه‌شیمه‌تی ئێران، به‌بۆنی مه‌رگ‌و
ره‌نجه‌كانی دوایی ئه‌و ]عه‌ره‌به[ هێرش به‌رانه، فرمێسك ده‌رێژێن‌و به سه‌ر
سینگ‌و نێو شانیاندا ده‌كوتن‌و ده‌گرین!
عه‌ره‌به‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای دینی ئیسلام‌و زمانی عه‌ره‌بی، هه‌ر له
به‌رێكه‌وه، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، دینی‌و فه‌رهه‌نگی خۆیان به‌سه‌ر ئێران‌و
ده‌ورووبه‌ریدا سه‌پاند. ده‌سه‌ڵاتێك كه به‌ستێنی بۆ دزه‌كردنی "قه‌وم"ه‌كانی
دیكه بۆ سه‌رانسه‌ری ئێران كرده‌وه. به‌رهه‌می كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م هێرش‌و
داگیركه‌رییه‌و به‌ره‌وپێدانی ئایین‌و په‌ره‌پێدانی فه‌رهه‌نگی سامی، بوو به
هۆی پێكهاتنی دوو سه‌ده بێ‌ده‌نگی له وڵات‌دا. دواتر، له‌ژێر
ده‌سه‌لاتدارییه‌تی عه‌ره‌بدا، به‌ره‌به‌ره، ده‌سه‌ڵاتدارگه‌لێك له نێو
ئێرانییه‌كاندا سه‌ریان ده‌رهێنا كه بڕێ‌جار له به‌شێك له وڵاتی به‌ربڵاوی
داگیركراودا ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه ده‌گرت. پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی دینی ئیسلام
له ئێرانداو گه‌شه سه‌ندنی تا ئه‌ولاتر له سیحون‌و جیحون‌و سیند‌و هێند‌و چین
كه كۆچه، ناوئاژو‌و ده‌رئاژوكان هۆی ئه‌وه بوون. قه‌ومه توورانی‌یه‌كان
به‌ره‌به‌ره له سه‌رانسه‌ری خاكی ئه‌و وڵاته جێ‌یان گرت. (علی‌الگایی، هویت
ملی، انجمن پژوهشگران ایران ل64).
له ئاكامی هات‌و چوو‌و كۆچه به‌رده‌وامه ئاماژه پێ‌كراوه‌كان‌و كه‌ڵك
وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتداره ناوچه‌یی‌یه‌كان له كوێله توركه‌كان
له‌شكركێشییه‌كاندا، به‌تایبه‌ت له‌باری نیزامییه‌وه، تاقمێك له كوێله
توركه‌كان، به‌سه‌ر دوخه‌كه‌دا زاڵ‌بوون، به شێوه‌یه‌ك كه بوون به پێشره‌وی
عه‌ره‌ب‌و عه‌جه‌م‌و ئیسلام‌و خۆیانیان له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه رێكخست! به‌جۆرێك كه
ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان پتر‌و درێژخایه‌نتر له ئێرانیگه‌لێك وه‌ك سامانییه‌كان،
تاهێرییه‌كان، زیارییه‌كان، ئالی‌بوویه، زه‌ندییه‌و په‌هله‌وی بوو. بێجگه‌م له
ده‌یله‌مییه‌كان ئه‌ویش بۆ ماوه‌یه‌كی كورت‌و په‌هله‌وییه‌كان له خاڵێك كه‌متر
له پێش، ئێرانییه‌كانی دیكه به شێوه‌ی خودمختار‌و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی
خه‌ڵیفه‌كانی عه‌بباسیدا له سووچێكدا، ده‌سه‌ڵاتدار بوون. به‌م مانایه، كاتێك
كه ده‌سه‌ڵاتی عه‌بباسییه‌كان له‌ساڵی 656 هیجری‌دا به‌ره‌و لاوازی رویشت
له‌مێژ بوو كه، هێزه جێگره‌كان، له خاكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی، ئیسلام پارێزاندا!
جێ‌یان گرتبوو. له ساڵی 961 زایینی بنه‌ماڵه‌ی سامانییه‌كان ده‌سه‌ڵاتی
خۆیانیان له‌ده‌ست دا‌و دوای ئه‌وان له ساڵی 1042 زایینی غه‌زه‌كان هێرشیان
كرده سه‌ر ئه‌م وڵاته‌و بنه‌ماڵه‌ی غزنه‌وییه‌كان‌و سه‌لجوقییه‌كان سه‌ریان
ده‌رهێناو له به‌شه جیاجیاكانی وڵات‌دا له قه‌واره‌ی، ده‌وڵه‌تگه‌لی
ناوچه‌یی‌و نیوه سه‌ربه‌خۆ، ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌سته‌وه گرت له ساڵی 1263
زایینی ئیلخانه‌كانی مه‌غوول‌و له ساڵی 1280 زایینی ته‌یموورییه‌كان هاتنه
مه‌یدانه‌وه. له ساڵی 1481دا ئه‌وزه‌ن حه‌سه‌ن سه‌ركرده‌ی توركمانه‌كانی
ئاققه‌ویونولوو ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه ته‌یموورییه‌كانیان له‌نێو برد‌و به‌دوای
ئه‌واندا له ساڵی 1499ی زایینی ئیسماعیل میرزای سه‌فه‌وی، دوای رووخاندنی
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وزه‌ن حه‌سه‌ن له ته‌ورێز‌و ڕاگه‌یاندنی مه‌زهه‌بی شێعه وه‌ك
مه‌زهه‌بی فه‌رمی ئێران كه نه‌ودوحه‌وت له سه‌دی یان به واتایه‌كی دیكه
زۆرینه‌ی ئێران سوننی‌نشین بوو (اسلام در ایران ب دووه‌م ل196)، به‌زۆری
سه‌رنێزه به ئامانجی چه‌سپاندنی به‌رنامه‌كانی، ته‌نیا له ته‌ورێزدا بیست
هه‌زار كه‌سی كوشت! (روحانیت و تحولات اجتماعی در ایران، ره‌زا مه‌رزبان، ل144)
ناوبراو له ساڵی 1507ی زایینی، تاجی پاشایه‌تی له‌سه‌ر نا. عه‌شیره‌ی
په‌خش‌و بڵاوی قه‌جه‌ر له‌نێو سوپای ئه‌م پاشایه‌دا سه‌ری‌هه‌ڵدا. زمانی كوشكی
سه‌فه‌وی توركی‌و نامه نوسینه‌كانیان به فارسی بوو. هێرشی غه‌زه‌كان بۆ نێو
خاكی ئێران، ته‌نانه‌ت دوای كۆتایی پێ‌هاتنی ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌به‌كان، تا
شۆرشی مه‌شرووته‌و تا ده‌ستپێكردنی حكوومه‌تی په‌هله‌وییه‌كان، هه‌روا به‌سه‌ر
ئێران‌دا زاڵ بوون!
هێرش، كوشت‌وكوشتار، كوێركردن، برینی ده‌ست‌ولاق، ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ژنان،
سه‌ربرین‌و سووتاندنی شاره‌كان، كوشكه‌كان، شوێنگه‌لی مێژوویی، كوشتنی
به‌كۆمه‌ڵی بنه‌ماڵه‌كان به‌بۆنی پاراستنی ده‌سه‌ڵات‌و رازی‌كردنی خه‌ڵیفه،
ئه‌میر‌و پاشا‌كان، نائه‌من كردن‌و پێكهێنانی كه‌شێكی ئاڵوز‌و تۆقێنه‌ر بۆ
خه‌ڵكی‌و له‌یه‌ك ره‌سته‌دا دژمنی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه نێوی ژیانی ئینسانی‌و
ئاسایشه، له‌و كارانه بوون كه هێرشبه‌ره‌كان ده‌یانكرد، كه له ڕاستیدا
به‌رهه‌می فه‌رهه‌نگی بیاباننشینی‌و میراتی فه‌رهه‌نگی عه‌ره‌به‌كانی زاڵ
به‌سه‌ر چاره‌نووسی خه‌ڵكی ناوچه گه‌وره‌كانی ئاسیا‌و ئاسیای دوور‌و
ناوچه‌كانی ده‌رورووبه‌ر وه‌ك هێند بوو! ئه‌م ئاڵوزی‌و وێرانكارییه بوو به‌هۆی
ئه‌وه كه فێردۆسی له سه‌ده‌ی پێنجه‌می هێجری‌دا ئاوه‌ها ناره‌زایه‌تی خۆی
ده‌رده‌بڕی:
از ایران‌و از ترك‌و از تازیان نژادی پدید آ‌ید اندرمیان
نه دهقان، نه ترك، نه‌تازی بود سخنها به كردار بازی بود
یانی ره‌گه‌زگه‌لی جۆراوجۆر به زمانی جیاجیا له‌م وڵاته سه‌ریان هه‌ڵداوه،
له‌م تێكه‌ڵییه‌دا، ره‌گه‌زێك پێكهاتوه كه له هیچ كام له‌وانه نیه، ئاخاوتن
وه‌ك كایه‌یه نه به ره‌وتێكی دروست‌و به زمانێكی تاقانه، بۆیه پێكهێنانی
دادپه‌روه‌ری‌و دانانی زمانێكی تاقانه‌و نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌بی فه‌رمیش له
ئارادا نه‌بوو‌و ئاڵۆزی‌و سه‌رلێ‌شێواوی له‌م نێوه‌دا، به روونی ده‌بینرا!! له
ئاوه‌ها دۆخێك‌دا، له‌كاتی هاتنه سه‌ركاری ئیسماعیل سه‌فه‌وی كه له‌و بیره‌دا
بوو كه گوایا كۆتایی به‌م ئاڵۆزی‌و سه‌رلێ‌شێواوییه له وڵات‌دا دێنێ،
هه‌روه‌ها به نیازی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵات، هه‌روه‌ك گوترا، بڕیاری
به فه‌رمی ناسینی مه‌زهه‌بی شێعه‌و هێنانی ده‌سته‌یه‌ك ئاخوند له لوبنان‌و
به‌حرین، بۆ رێكخستنی فێقهی شێعه، ئه‌ویش به‌بۆنی ركه‌به‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ
ئیمپراتووریی سوننی عوسمانی كه دراوسێ ئێران بوو‌و ته‌یاركردنی موسوڵمانانی
شێعه بۆ به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ل موسوڵمانانی سوننی، له كاتی پێویستدا كه
هه‌مووكاتێك له ئاڕادا بوو، سیاسه‌تی سه‌ركوتی خه‌ڵكی سه‌رانسه‌ری ئێرانی
به‌ڕێوه‌برد! سروشتییه كه له ئاوه‌ها دۆخێك‌دا دادپه‌روه‌ری، مافه‌كانی مرۆڤ،
دێموكراسی، له‌به‌رچاوگرتنی عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، له مێشكی
ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستاندا جێی ناگرێ. به‌رده‌وامی داگیركه‌رییه‌كان‌و به‌رده‌وامی
سیاسه‌تی قیزه‌ون‌و نامرۆڤانه‌و به دوور له عه‌قڵ، بۆته هۆی رووخان‌و
دواكه‌وتووی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری ته‌نانه‌ت ئه‌خلاق له‌م ولاته به‌ڵا
لێ‌دراوه‌دا. به‌تایبه‌ت به زاڵ‌بوونی ئاخونده تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوه‌كان
له ده‌زگای داد‌و بواره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی دیكه‌ی وڵات‌دا، ڕاشكاوانه
فه‌رهه‌نگی هه‌زارساڵ پێش، دێته‌وه مه‌یدان‌و به‌جێ دۆزینه‌وه‌ی زانستی‌و
دروستكردن‌و گه‌شه‌پێدانی ئه‌ندیشه‌و په‌ره‌پێدانی فه‌هه‌نگی، ئابووری‌و
پێشه‌سازی، ره‌وزه‌خوانی‌و مه‌رسیه‌خوانی، زنجیر‌و چه‌قۆ لێدان، شامی غه‌ریبان،
ئاجیلی چاره‌سه‌ری گرفته‌كان، پۆشینی جل‌وبه‌رگی ره‌شی عازیه‌تباری‌و ده‌یان
رێ‌و ر‌وسمی، نان ده‌رهێنه‌ر بۆ ئاخوند‌و پاسدارانی قه‌ورستانه‌كان، له‌نێو
كۆمه‌ڵگادا جێگیر كردوه... |