|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: هزر ::. |
|
كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له ئێران‌و رێگه‌چاره دێموكراتیكه‌كه‌ی
(به‌شی دووهه‌م) | |
30-10-1385
دوكتور حسین خه‌لیقی - و: ئاویه‌ر
له ئورووپادا، له 1600ی زایینی به‌ملاوه به‌تایبه‌ت له سه‌ده‌ی 17 تاكوو 19
بزووتنه‌وه‌یه‌كی قووڵ له بوارگه‌لی جۆراوجۆری پیشه‌یی، كۆمه‌ڵایه‌تی، مرۆڤی،
رووناكبیری‌و ئایینی هاته ئاراوه‌و ئورووپای مه‌نگ بووی سه‌ده‌كانی نێوه‌ڕاستی
وه‌ها هه‌ژاند، كه پتر له سێ‌سه‌د (300) ساڵ له ئێمه پێشكه‌وت. له‌م سه‌رده‌مه‌دا
بوو كه فرانسیس به‌یكێن "پێشكه‌وتنی دانایی" نووسی. تلێسكوپ هاته داهێنان،
|
 | |
یاسای سووڕانی ئه‌ستێره‌كان،
چاویلكه‌ی ئه‌ستێره‌ناسی، بڵاوكردنه‌وه‌ی حه‌وتوونامه له ئامستردام دۆزینه‌وه‌ی
چۆنیه‌تی سووڕانی خوێن‌و نامێلكه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ، هاتنه ئاراوه. له سه‌ده‌ی
حه‌ڤده‌دا لێكۆڵینه‌وه فه‌لسه‌فییه‌كان‌و زانسته جۆراوجۆره‌كان گه‌یشتنه لووتكه.
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بیچمی بتلیمووس كه جیهانی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی كوجێ كردبوو‌و
مرۆڤی له ناوه‌ندی ئه‌و دانابوو‌و كلیسایش پشتیوانی لێ‌ده‌كرد، ڕاگه‌یه‌ندرا.
له فه‌رانسه‌دا، ئاكادێمی زمان‌و ئه‌ده‌بیات، دامه‌زرا. گالیله‌و رێخۆشكردن بۆ
فیزیكی مودێڕن، وتاری "ره‌وشت"ی دێكارت خوڵقان‌و مالبرانش، ئێسپینیوزا، لایپ
نیتزو جان لاك هاتنه مه‌یدان‌و شێوه‌گه‌لی شڕۆڤه‌كاری دێكارتیان له یاساكانی
شكانی تیشك، فیزیك‌و ....یان گرته به‌ر.
له بواری په‌رژانه فه‌رهه‌نگییه‌كاندا، چاپخانه‌ی پاشایه‌تی فه‌رانسه
دامه‌زرا، خه‌باتی رووناكبیران له‌گه‌ڵ ئایین، بوو به هۆی ئه‌وه‌ی كه،
نووسینه‌كانی دێكارت له پێڕستی قه‌ده‌خه كراوه‌كانی كلیسا جێ‌بگرن. له‌و
سه‌رده‌مه‌دا سه‌رنجگه، ]بۆ ئه‌ستێره‌ناسی[ (رصدخانه)و په‌روه‌رده‌و فیركردنی
خۆڕایی له فه‌رانسه هاتنه ئاراوه‌و كتێبی "هزر"ه‌كانی پاسكاڵ‌و نامێلكه‌ی
خواناسیی ئێسپینوزا كه دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ كتێبی پیرۆزدا بوو، بنه‌ماكانی
عه‌داڵه‌تی خودایی لایپنیتز، نامه فه‌لسه‌فییه‌كانی ڤوڵتێر بۆ رووناكبیران‌و
بانگه‌وازی كۆتایی هاتنی متافیزیك، بڵاو بوونه‌وه.
له بواری پیشه‌سازیشدا ده‌توانین به، داهێنانی مه‌كینه‌ی هه‌ڵم، ماوت سازی،
فه‌رشی چنین، مه‌كینه‌ی ئێلێكتریكی، دۆزینه‌وه‌ی هێزی ڕاكێشه‌ری زه‌وی،
گه‌مێ هه‌ڵمی‌و.... ئاماژه بكه‌ین. تواندنه‌وه‌ی كانزاكان به زوخاڵ، رێگای
بۆ شۆڕشی پیشه‌سازی خۆش كرد. له بواری به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتدا‌و هه‌ڵسوكه‌وت
له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی‌دا، جان لاك، نامێلكه‌یه‌كی له ژێرناوی "تولورانس"یان
هه‌ڵسوكه‌وتی سه‌ره‌خۆ‌و هه‌روه‌ها نامێلكه‌ی "له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی وڵات"ی
نووسی كه ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌دوێ. پاشان نامیلكه‌ی
"تێگه‌یشتنه مرۆیی‌یه‌كان"ی نووسی. هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه ده‌توانین به
تاقیكردنه‌وه نوێ‌یه‌كانی لایپ نیتز له‌سه‌ر تێگه‌یشتنه مریی‌یه‌كان ئاماژه
بكه‌ین. له‌و سه‌رده‌مه‌دا زه‌قكردنه‌وه‌ی زمان، فه‌لسه‌فه‌و بیرمه‌ندی
عه‌قڵانی له به‌رنامه‌دا بوون. هه‌روه‌ها له بواره‌كانی فه‌رهه‌نگی،
ڕاگه‌یه‌نه‌كان‌و پێوه‌ندییه‌كان، ده‌ركردنی رۆژنامه، دامه‌زراندنی بانك له
بریتانیاداو... هاتنه ئاراوه.
له ساڵی 1736دا كۆتایی به ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی، سه‌فه‌وییه‌كان هات.
ته‌نیا هونه‌ری سه‌فه‌وییه‌كان مه‌زهه‌بسازی، داهێنانی مه‌زهه‌بی شیعه،
پێكهێنانی رق‌و قین له‌نێوان موسوڵمانه‌كان، له‌ده‌ست دانی به‌شێكی گه‌وره له
خاكی كوردستان‌و هه‌مووخاكی‌ئه‌فغانستان‌و تاجیكستان، سازكردنی ته‌كیه‌وخانه‌قا،
به‌رهه‌مهێنانی ئاخوند، بره‌وپێدانی رێ‌وره‌سمی عازیه‌تباری، په‌ره‌پێدانی
فه‌رهه‌نگی بێزاری‌و ویلایه‌ت بوو‌و له بواری پیشه‌سازی، زانستی،
فه‌رهه‌نگی‌و ئابووری هه‌نگاوێكی پوزێتیڤیان هه‌ڵنه‌هێنایه‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ له‌نێوچوونی سه‌فه‌وییه‌كان، له ساڵی 1737دا، له به‌شێكی
دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا، كارخانه‌یه‌كی دیكه‌ی مه‌زهه‌بسازی دامه‌زرا‌و
مه‌زهه‌بی "وه‌هابی" له‌م كارخانه‌یه‌دا، واته عه‌ره‌بستانی سه‌عوودی، سه‌ری
هه‌ڵ‌هێنا. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م ره‌وشه له ئاسیا له ئورووپادا، داهێنانی
مه‌كینه‌ی رستن‌وچنین، گه‌مێ هه‌ڵمی، مه‌كینه‌ی ئوتۆماتیك‌و به ده‌سهێنانی
ڕاده‌ی خێرایی تیشك‌و له بواری رووناكبیریدا نامێلكه‌ی "ئه‌خلاق‌و
ڕامیاری"و"لێكۆڵینه‌وه له‌مه‌ڕ تێگه‌یشتنه مرۆیی‌یه‌كان" له‌لایه‌ن هیومه‌وه،
له چاپ دانی "زانستی نوێ"ی ویكو‌و نامێلكه‌ی "ریشه‌ی ناسینه
مرۆیی‌یه‌كان"و"هه‌سته‌كان" له‌لایه‌ن كوندیاك، "هزره فه‌لسه‌فییه‌كان"و
ئینسكلوپێدیای دیدرۆ، "مه‌سیح گه‌ڕایی عه‌قڵ" نووسینی لێسینگ، شڕۆڤه‌یه‌ك
له‌سه‌ر رووناك كردنه‌وه له ئاڵمان، نووسینی نامێلكه‌یه‌ك له‌سه‌ر"ریشه‌كانی
نابه‌رانبه‌ریی نێوان مرۆڤه‌كان"،"په‌یماننامه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان"و"نه‌رمی
نیشاندان" له‌لایه‌ن رۆسۆوه‌و فه‌رهه‌نگی فه‌لسه‌فه‌ی ڤوڵتێر‌و "تاوان‌و سزاكان"
نووسینی ماركی كه پێشه‌كی دادگاگه‌لی سه‌ربه‌خۆ له كلیسا بوو، هاتنه
ئاراوه. هه‌روه‌ها "تێڕامان له‌مه‌ڕ پێكهاتن‌و تێكچوونی ده‌وڵه‌ته‌كان" نووسینی
ئوزتورگۆت، "مه‌سیحییه‌ت به‌بێ په‌رده" نووسینی هوڵباخ، "سامانی نه‌ته‌وه‌كان"
نووسینی ئادام ئێسمیت، له‌چاپ دانی ئینسكلوپێدیای بریتانیكا، نووسینی به‌رگی
یه‌كه‌می مێژووی رووخانی ئیمپراتووری رۆم، ده‌ستپێكردنی مێژوونووسیی نوێ،
كانت‌و "ره‌خنه له عه‌قڵی په‌تی"،"ره‌خنه له عه‌قڵی
كرده‌كی"و"هه‌ڵسه‌نگاندنی وزه‌ی نێوبژی"،"مه‌زهه‌ب له‌نێو سنووره
ساكاره‌كانی به‌ڵگه‌كان"، هه‌روه‌ها "دیباچه له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ئه‌خلاقی‌و
یاسادانا" نووسینی بێنتام، سه‌ندنه‌وه‌ی ئیمتازه‌كانی رووحانییه‌كان له‌لایه‌ن
پارلمانی فه‌رانسه‌وه له كۆتایی‌یه‌كانی سه‌ده‌ی حه‌ڤده (له‌گه‌ڵ ئێرانی
سه‌ده‌ی بیست‌ویه‌ك هه‌ڵسه‌نگێندرێ). بزووتنه‌وه‌كانی دژی ئایینی مه‌سیحی‌و
ئازادی مه‌زهه‌به‌كان له فه‌رانسه، هێنانه ئارای "مافه‌كانی مرۆڤ" له‌لایه‌ن
تۆماس بین‌و هه‌روه‌ها ده‌سپێكردنی خوێندنی باڵا له فه‌رانسه‌و دامه‌زراندنی
قوتابخانه‌ی پولی‌تێكنیك له پاریس، (دامه‌زراندنی زانستگای تاران‌و
ناودێركردنی وڵات به "ئێران" له ساڵی 1933) ده‌یان دۆزینه‌وه‌و داهێنان‌و
نووسراوه‌ی دیكه له بواری پیشه‌سازی، هونه‌ری، فه‌لسه‌فی‌و زانستی كه ناو
هێنان له هه‌موویان له توانای ئه‌م وتاره‌دا ناگونجێ، له ئورووپادا،
خۆنواندنیان ده‌كرد (مه‌رزبان، هه‌مان، ل311 ـ 327).
له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی فه‌رانسه "كۆڕه هرزییه‌كان"ورووژان‌و بۆ
یه‌كه‌مجار ئارمانجی نه‌ته‌وه‌خوازی‌و شۆڕشیی فه‌رانسه له ئورووپا بڵاو بووه.
له‌و كاته‌دا، پاشاكانی سه‌فه‌وییه یان ده‌رگیری شه‌ڕه مه‌زهه‌بییه‌كان بوون،
كه بڕێ‌جار وه‌ك ئیسماعیل میرزا كه له كاتی زاڵ بووندا، سوننی كوژی ده‌كرد‌و
له به‌رانبه‌ر داهێنان‌و دۆزینه‌وه گه‌لی ئورووپایی‌یه‌كان له بانگی
موسوڵمانان ده‌ستێوه‌ردانی ده‌كرد‌و "اشهد ان علیا ولی‌الله"و"حی‌علی
خیرالعمل"ی پێوه ده‌نووساند‌و تاقمی "تبرائیان"ی له كۆڵانه‌كان ده‌خسته رێ‌و
به ده‌نگی به‌رز له سێ خه‌لیفه واته ئه‌بووبه‌كر، عومه‌ر‌و عوسمان له‌عنه‌تی
ده‌كرد، ئه‌وانه‌ی كه ئه‌و داهێنانه نوییه‌یان ده‌بیست، ده‌بوایا به‌ناچار
بیانگوتبایا "هه‌زارجار" ئه‌گه‌رنا ژیانیان له‌ده‌ست ده‌دا!!
شای زانست دوس! قه‌بری دژبه‌رانی باوكی هه‌ڵده‌ته‌كاندو ئێسكی مردوه‌كانی
ده‌سووتاند، بڕیاری ده‌دا زكی ژنانی دووگیان هه‌ڵدڕن‌و له فه‌رمانێكدا
هه‌شتسه‌دكه‌س له‌و كه‌سانه‌ی كه له ده‌زگای ئه‌ڵوه‌ند به‌یگدا خزمه‌تیان
ده‌كرد سه‌ربڕی! (196 تاكوو 197، اسلام در ایران، به‌رگی دوو). بڕێ جاریش
له‌رووداوی وه‌ك شه‌ڕ له‌گه‌ڵ میروه‌یس باوكی مه‌حموودی ئه‌فغان، له
سه‌رده‌می شا سوڵتان حسێندا، ئه‌فغانستان له ئێران جیا ده‌بێته‌وه، یان شا
عه‌بباس به، به‌تایبه‌تی كردنی كاروباری بازرگانی له چنگی خۆی، له
به‌نده‌ره‌كانی ئێران‌دا، شتومه‌كی سازكراوی وڵاتانی ئورووپایی له‌گه‌ڵ
سامانی خه‌ڵكی ئێران ئاڵوگۆڕ ده‌كرد! ئه‌فشاریه‌و قه‌رجه‌ره‌كانیش بۆ
به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات، هه‌زار هه‌زار چاوی ركه‌به‌ره‌كانیانیان كوێر ده‌كرد
یان چاوی كوڕه‌كانی خۆیانیان ده‌رده‌هێنا، یان به سه‌ریان مه‌ناره‌یان ساز
ده‌كرد! هه‌روا كه ده‌زانین پاش كوشتنی نادر، كه‌ریم خانی زه‌ند كه "لوڕ" بوو
له 1168 تا 1193ه به‌سه‌ر بارودۆخه‌كه‌دا زاڵ بوو. له ساڵی 1209ه
محه‌ممه‌دخانی قه‌جه‌ر به له‌به‌رچاوگرتنی عه‌شیره‌یی بوونی، هێرشی‌كرده‌سه‌ر
بنه‌ماڵه‌ی كه‌ریم خان‌و به شێوه‌یه‌ك لوتف عه‌لی‌خانی زه‌ندی له‌نێو برد كه
پێنووس له گێڕانه‌وه‌ی شه‌رم ده‌یگرێ.
یه‌كێك له شانازییه‌كانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه، پاش ئه‌وه‌ی كه له به‌رانبه‌ر
تێزاری رووسیه تێك‌شكان، كه ئه‌و شه‌ڕه‌ش به دنه‌دانی ده‌ستماڵ به‌سه‌ره‌كان
به مه‌به‌ستی كافركوژی كرا، په‌یماننامه‌ی گۆڵستانیان له ساڵی 1228ه به‌ست،
كه به‌پێی ئه‌و په‌یماننامه‌یه، حه‌ڤده ویلایه‌تی وڵات كه ده‌كه‌وتنه
ئه‌وبه‌ری رووباری "ئه‌ره‌س"، دران به رووسیه!! به‌بێ‌ئه‌وه‌ی له‌و شه‌ڕه‌و
له‌و په‌یماننامه شوومه، ده‌رس وه‌ربگرن، له ساڵی 1243ه به‌رانبه‌ر به ساڵی
1827 زایینی شه‌رێكی دیكه له‌نێوان، ئێران‌و رووسیه سه‌رله‌نوێ به‌دنه‌دانی
رووحانییه‌تی شیعه مه‌زهه‌ب، رووی‌دا، كه ئه‌مجاریش شا تێشكا‌و به‌پێی
په‌یماننامه‌یه‌كی دیكه له‌ژێر ناوی "توركمان چای"، "ئیره‌وان"،"نه‌خجه‌وان"و
زێڕێكی زۆر به سزای ژێر پی‌نانی په‌یماننامه‌ی گوڵستان دران به رووسه‌كان.
جیا له‌م سه‌ركه‌وتنانه!! قه‌جه‌ره‌كانیش وه‌ك سه‌فه‌وییه‌كان، ده‌ستی
ئاخونده‌كانیان له كاروباری وڵات به‌تایبه‌ت له دادگاكان‌دا ئاوه‌ڵا هێشته‌وه‌و
له ڕاستیدا ده‌سه‌ڵاتێكیان له نێو ده‌سه‌ڵاتێكدا پێك هێنا!
ئاخوند محه‌ممه‌د باقر شه‌فتی له سه‌رده‌می محه‌ممه‌دشا‌و فه‌تح عه‌لی‌شای
قه‌جه‌ر، له ئیسفه‌هاندا یاساگه‌لی شه‌رعیی جێبه‌جی كردوه‌و له ماوه‌یه‌كی
كورتدا 70 كه‌سی كوشتوه! ناوبراو به‌ته‌نیا فه‌تح عه‌لی‌شای هاوپایه‌ی خۆی
ده‌زانی. (هه‌مان سه‌رچاوه 298).
فه‌سڵی سێهه‌می په‌یماننامه‌ی
پڕ له شووره‌یی گوڵستان:
شای پایه‌به‌رز‌و سه‌روه‌ر‌وسالار... ئێران بۆ سه‌لماندنی دۆستایه‌تی...كه
به... ئیمپراتوری رووسیه هه‌یه‌تی... ویلایه‌ته‌كانی قه‌ره‌باغ‌و گه‌نجه كه
ئێستا به ایلیزابه‌توپۆل ناوبانگی هه‌یه‌و ئولكای خانه‌كانی شه‌كی، شیروان،
قوبه، ده‌ربه‌ند، بادكوبه‌و هه‌موو شوێنه‌كانی خاكی تاڵێش‌و ئه‌و خاكه‌ی كه
رووسیه داگیری كردوه، باكووری داغستان، گرجستان، مه‌حاڵی شووره‌كه‌ل، ئاچۆق
باش، گروزیه مه‌نگوریل، ئه‌بخاز، هه‌مووی ئولكای، ئه‌و شوێنانه‌ی كه له نێوان
قه‌وقاز‌و سنووره‌كانی موعینولحالیه‌ن‌و شوێنه ده‌ریایی‌یه‌كانی قه‌وقاز تا
ئه‌گا به لێواری ده‌ریای خه‌زه‌ر، به هی ئیمپراتووری رووسیه‌ی ده‌زانن (سعد
نفیسی، تاریخ اجتماعی و سیاسی ایران در دوره‌ی معاصر ب1،ل257 ـ 258).
مادده‌ی سێهه‌می په‌یماننامه‌ی توركمانچای:
شای پایه‌به‌رزی ئێران... ویلایه‌تی ئیره‌وان له‌م په‌ر تا ئه‌و په‌ری رووباری
ئه‌ره‌س‌و ویلایه‌تی نه‌خجه‌وان به ئیمپراتووری رووسیه ده‌درێن (هه‌مان
سه‌رچاوه، ب2،ل180). ده‌وڵه‌تی بریتانیا له سه‌رده‌می قه‌جه‌ردا، به‌شێك له
به‌لوچستانی به كلونییه‌كه‌ی خۆیه‌وه واته هێند، نووساند كه ئێستا به‌شێك له
وڵاتی پاكستانه (جلال متینی، هویت ملی، ل360). |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |