|
تێكۆشان بۆ به‌ده‌ستهێنانی
سیستمی سیاسی ئارمانی، له مێژوودا بووه‌ته كێشه‌ی فیكری مرۆڤه‌كان. یۆنانی‌یه‌كانی
كۆن یه‌كه‌مین كه‌سانێك بوون كه پێویستیی ده‌ست راگه‌یشتن به سیستمێكی سیاسی
خوازراویان بۆ ژیانی مرۆڤه‌كان سه‌لماند. پرسیارێك كه بۆ ئه‌وان هاته پێش، ئه‌مه
بوو كه كام نیزامی سیاسی و كام جۆر حكوومه‌ت، باشترین و له‌بارترینن؟ ئه‌م
پرسیاره به‌رواڵه‌ت ساده‌یه، بوو به گرینگ‌ترین پرسیاری هه‌موو فه‌لسه‌فه سیاسی‌یه‌كان
له رێڕه‌وی مێژوو دا. ئایا ده‌توانین بڵێین كه ئه‌مڕۆ واته سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی
بیست و یه‌كه‌م دا، به‌دوا داچوونێكی دژوار و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆر بۆ گه‌یشتن
به وڵامێكی شیاو بۆ پرسیاری ئاماژه‌پێكراو، له سه‌ركه‌وتن نزیك بووه‌ته‌وه؟ بۆ
شیكردنه‌وه‌ی زیاتری ئه‌م بابه‌ته، ده‌بێ وه‌بیر بێنینه‌وه كه له هه‌ر كوێ
مرۆڤه‌كان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كانی دیكه هێز به‌كار ده‌به‌ن – یانی به
كرده‌وه له هه‌موو سیستمه سیاسی‌یه‌كان دا – پرسیاری ره‌وایی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته،
ده‌بێته پرسیارێكی بنه‌ڕه‌تی.
بێ گومان ده‌توانین بڵێین كه دێمۆكراسی و یان به‌و جۆره‌ی كه له زمانی فارسی
دا باوه (خه‌ڵك سالاری)، ته‌نیا سیستمێكی سیاسی له جیهان دایه كه وڵامی
شیاو به پرسیاری پێوه‌ندیدار به ره‌وایی ده‌سه‌ڵات ده‌داته‌وه. له‌م باره‌یه‌وه
ئه‌گه‌ر چی ئه‌م شكڵه حكوومه‌تی‌یه، ته‌نیا له چه‌ندین وڵات له جیهان دا سه‌قامگیر
بووه، به‌ڵام وه‌ك سه‌مبولێكی خوازراو بۆ شێوازی به‌ڕێوه‌به‌ریی وڵات، به
جۆرێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر جێگای خۆی له بیر‌و رای گشتی جیهان دا كردۆته‌وه. كه‌م
نین ئه‌و وڵاتانه‌ی له جیهان دا كه ئه‌مڕۆ سه‌ره‌ڕای كێشه و له‌مپه‌ره‌كان له
هه‌موو بواره‌كانی سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، له پێناوی گه‌یشتن به
دێمۆكراسی تێ‌ده‌كۆشن. له لایه‌كی دیكه‌وه هیچ سیستمێكی سیاسی و ته‌نانه‌ت
بێزراوترین حكوومه‌ته سه‌ره‌ڕۆ و دیكتاتۆڕه‌كان له جیهان ناتوانین ببینینه‌وه كه
خۆیان به سیستمێكی غه‌یره دێمۆكراتیك بزانێ. ئایا ئه‌مه بۆ خۆی نیشانه‌ی
راستی و دروستی دێمۆكراسی نییه! هه‌ڵبه‌ت ئه‌م باسه به‌و مانایه نییه كه
دێمۆكراسی سیستمێكی بێ كه‌م و كووڕی‌یه. روون و ئاشكرایه كه هه‌تا ئه‌مرۆ ته‌نانه‌ت
سیستمه سیاسی‌یه دێمۆكراتیكه‌كان نه‌یانتوانیوه به هه‌موو قه‌یرانه‌كانی كۆمه‌ڵگای
مرۆڤایه‌تی و به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌وه
هه‌یه، وڵامێكی ته‌واو بده‌نه‌وه. به‌ڵام ده‌بێ جیاوازی دابنێین له نێوان
سیستمێكی سیاسی ئارمانی و ئیده‌ئاڵ و باشترین سیستمی سیاسی ئێستا، یانی ئه‌وه‌ی
كه ده‌بێ ببێ و ئه‌وه‌ی كه به راستی به باشترین شێوه هه‌یه. زێده‌باری
كێشه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به دابه‌شكردنی خێر‌و بێره مادی‌یه‌كان، ده‌ره‌تانی كه‌ڵكی
خراپ وه‌رگرتن له ده‌سه‌ڵات له هه‌موو سیستمه سیاسی‌یه‌كان و بۆ وێنه له
دێمۆكراسیش دا هه‌یه. به‌ڵام ده‌بێ له به‌ر چاوی بگرین كه دێمۆكراسی ته‌نیا
سیستمێكه كه له رێگای دانانی رێوشوێنی دیاریكراو له ئیداره‌ی كار‌و باری
وڵات دا، بۆ پێشگیری له كه‌ڵكی خراپ وه‌رگرتنی ئه‌وتۆ، ده‌ستی به شێلگیرترین
كراوه‌ی پێویست راگه‌یشتوه. ئه‌م رێوشوێنانه كامانه‌ن! ده‌سه‌ڵات به پێی
سروشتی خۆی، پێی خۆشه به‌ره‌و كۆكرانه‌وه و زیادبوون بڕوا، هه‌ر بۆیه جه‌وهه‌ری
هه‌ر ده‌وڵه‌تێك په‌ره پێدانی چوارچێوه‌ی كۆنتڕۆڵی له نێوخۆ و ده‌ره‌وه دایه
– راست له به‌ر ئه‌م هۆیه، ده‌سه‌ڵات هه‌موو كاتێك پێویستی به كۆنتڕۆڵ و
دیاریكردنی سنوور هه‌یه. سنووری هه‌موو ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌ته‌كان، له‌وه دایه
كه له گه‌ڵ پله و پایه و پیرۆزی مرۆڤه‌كان دا له په‌یوه‌ندی دایه. ئه‌م شته
به ناچار په‌یوه‌ندی‌یه‌كی ئاڵۆزی له نێوان مافی ئینسانه‌كان و شێوازی
رێكخستنی ده‌وڵه‌ت پێكهێناوه. هه‌ر بۆیه سه‌هوومان نه‌كردووه ئه‌گه‌ر بڵێین كه
سه‌ره‌كیترین قه‌یرانی سیستمێكی سیاسی دێمۆكراتیك، رێكخستنی وشیارانه‌ی په‌یوه‌ندی
ئاڵۆزی نێوان ئازادی تاكه كه‌س له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌ته. ئه‌و رێوشوێنانه‌ی
كه دێمۆكراسی بۆ ئامانجێكی ئه‌وتۆ ده‌یگرێته به‌ر، جۆراوجۆره‌و وه‌ك بنه‌ما و
فاكته‌ری پێكهێنانی لێك ده‌درێته‌وه. گرینگ‌ترین ته‌وه‌ره‌كانی دێمۆكراسی ده‌توانین
له‌م ئه‌سڵانه‌ی خواره‌وه كورت بكه‌ینه‌وه.
- پاراستنی پیرۆزیی ئینسان و مافی مرۆڤ وه‌ك بایه‌خه سه‌ره‌كی‌یه‌كان
- قبووڵ كردنی پلۆرالیزم و شه‌ففافییه‌ت وه‌ك كۆڵه‌كه‌یه‌كی پێویست بۆ كۆمه‌ڵگا
- ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك له رێگای به‌شداری سیاسی ئه‌وان له به‌ڕێوه‌بردنی كار‌و
باره‌كان و هه‌ڵبژاردن و ره‌وایی دان به دامه‌زراوه‌كانی ده‌سه‌ڵات
- وڵامدانه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ده‌سه‌ڵات له به‌رابه‌ر خه‌ڵك دا
- ئازادی حیزب و رێكخراو‌و ئه‌نجومه‌نه‌كان وه‌ك ئه‌هڕومی به‌ڕێوه‌بردنی ئیڕاده‌ی
خه‌ڵك و ده‌ره‌تانی پێكهێنانی ئه‌لترناتیڤ بۆ حكوومه‌ت
- ئازادی ئه‌ندیشه، را ده‌ربڕین و قه‌ڵه‌م وه‌ك شكڵ گرتنی ژیانی دێمۆكراتیك له
كۆمه‌ڵ دا
- دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی وه‌ك ئه‌هرۆمێك بۆ گه‌ره‌نتی كردنی ئازادی
و كۆنتڕۆڵی ده‌سه‌ڵات
- حكوومه‌تی یاسا، یانی یه‌كسانی هه‌موو له به‌رانبه‌ر یاسا و پاراستنی ئه‌و
له لایه‌ن هه‌موو، دامه‌زراوه حكوومه‌تی‌یه‌كان و هاوڵاتیان
- شه‌ففافییه‌ت له بواره‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه بۆ داڕشتنی په‌یوه‌ندی عه‌قڵانی
له گه‌ڵ وڵاتانی دیكه له بواری نێونه‌ته‌وه‌یی دا
ده‌توانین بڵێین كه ئه‌و بنه‌مایانه وه‌ك ئه‌و خشتانه وایه كه بینای
دێمۆكراسی ساز ده‌كه‌ن.
::
روومه‌تی ئینسان
له وتاری پێشوودا، وێڕای
باسكردنی تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌كییه‌كانی دێموكراسی، ئاماژه‌مان به چه‌مكی "روومه‌تی
مرۆڤـ" وه‌ك سه‌ره‌كیترین به‌های سیستمی دێموكراتیك كرد. ئێستاش به شێوه‌یه‌كی
روونتر باسی ئه‌م چه‌مكه ده‌كه‌ین.
دێموكراسی له دیاریكردنی سیستمی به‌هایی خۆی‌دا، پشت به روانگه‌یه‌كی تایبه‌ت
له مرۆڤـ ده‌به‌ستێ. به پێی ئه‌م روانگه‌یه ئینسان ده‌بێ ئازاد بێ، به
واتایه‌كی دیكه بتوانێ كه‌ساه‌تیی خۆی به بڕبارگه‌لی سه‌ربه‌خۆ گه‌شه پێ‌بدا.
به پێی ئه‌م روانگه‌یه بۆ ئینسان، هه‌موو تاكێك خاوه‌نی حورمه‌تی ئینسانییه.
ئێستا بزانین حورمه‌تی ئینسان یانی چی؟
ئه‌وه كه مرۆڤـ له مرۆڤـ‌و ئاژه‌ڵ جیا ده‌كاته‌وه، ته‌نیا هێز بیر‌و ئاوه‌زی‌و
به تایبه‌ت تێگه‌یشتنی به‌رانبه‌ر به مرۆڤایه‌تیی خۆیه‌تی. له حاڵێك دا ئاژه‌ڵه‌كان
به‌ستراوه به سروشتن‌و به شێوه‌ی خۆڕسك هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن. ئینسان به پشت به‌ستن
به بیركردنه‌وه ده‌توانێ خۆی له سروشت جیا بكاته‌وه‌و به‌سه‌ری‌دا زاڵ بێ.
له پانتایی هۆش‌و ره‌وانی ئینسانه‌كه كه‌سایه‌تی‌و بوونی ئه‌و شكڵ ده‌گرێ‌و
نه ته‌نیا له‌لگه‌ڵ سروشت‌و جیهانی مادی به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ باوه‌ڕه‌كان‌و جیهانی
واتایی پێوه‌ندی ده‌گرێ. ته‌نیا ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه تاقانه‌و تایبه‌تییه‌یه
كه بتوانێ ره‌فتاری خۆی به ئامانجێكی دیاریكراو‌و به‌رنامه‌دارێژڕاو به‌ره‌و
پێشه‌وه به‌رێ. به واتایه‌كی دیكه، حورمه‌تی ئینسان به مانای توانایی بیره‌كیی
ئه‌و بۆ تێگه‌یشتنی خۆی‌و قبووڵ كردنی به‌رپرسایه‌تی‌له هه‌ڵبژاردنی شێوه‌ی
ژیانی خۆیه‌تی.هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر بڕیاری ئینسان وه‌ك ئینسان بژی، پێشویسته
حورمه‌تی‌و پله‌و پایه‌ی تاكه‌كه‌سیی ئه‌و خه‌وشدار نه‌بێ‌و ده‌ستدرێژی نه‌كرێته
سه‌ری. ئه‌مه به‌و مانایه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتداران ئیزنیان نه‌بێ له پێناوی
ئامانجه سیاسی، ئابووری‌و یان ئیئولوژیكه‌كانیان، وه‌ك ئامڕاز كه‌ڵكی وه‌ربگرن.
هه‌ر بۆیه رێزگرتن له حورمه‌تی ئینسان، له سیستمێكی دێموكراتیك دا، به شێوه‌ی
دیار به مانای سوودمه‌ندبوونی ئینسان له مافی ئازادیی تاكه‌كه‌سی‌یه كه ئه‌و
له توانای دایه تا له بارودۆخێكی دیاریكراو‌و بوونی ئیمكاناتێكی جۆراوجۆر،
بڕیارێكی سه‌ربه‌خۆو ئازاد، له‌مه‌ڕ هه‌ڵسوكه‌وتی بدا. هه‌ر بۆیه ئینسان كاتێك
به شێوه‌ی دیار، به‌مانای ئازادیی دیاریكردنی شێوه‌ی ژیان، ئازادیی ئایین‌و
مه‌زهه‌ب‌و جیهان بینی‌و لایه‌نیگه‌یی ویژدانی ئازادیی هه‌ڵبژاردنی كار‌و ره‌فتاری
ئازادانه به‌رانبه‌ر به مڵكداریی شه‌خسی‌و شتی دیكه له‌و بابه‌ته‌یه. زێده‌باری
ئه‌وه‌ی، ئازادی لێره‌دا به‌مانای خه‌وشدار نه‌بوونی هه‌رێمی تاكه‌كه‌سی‌و ئه‌منییه‌ت
له به‌رانبه‌ر كرده‌وه‌ی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تی‌یه‌كانیشه. ته‌نیا
حكوومه‌تێك كه به سه‌رنجدان به حورمه‌تی ئینساسنه‌كان، بتوه‌ڕی به‌م جۆره
ئازادییانه هه‌یه، مافی ئازادیی ئینسانه‌كانیش له‌به‌رچاو ده‌گرێ.
له وێنه‌یه‌كی ئه‌وتۆ له ئینسانه‌كه خواسته‌كانی ئازادیی تاكه‌كه‌سی‌و مافی
گه‌شه‌ی كه‌سایه‌تیی ئینسان‌و به‌رانبه‌ریی هه‌موو ئینسانه‌كان له به‌رنبه‌ر
قانوون دا سه‌رچاوه ده‌گرێ.
به‌ڵام ده‌بێ بڵێین كه ئازادییه تاكه‌كه‌سییه‌كان ناتوانن ببنه قانوونگه‌لێكی
ره‌ها ئازادییه‌كان سنووردارن. سنووره‌كانی ئازادی له‌ودانه كه ئازادیی به‌رانبه‌ر
بۆ ۆهه‌موو هاووڵاتییانی كۆمه‌ڵگایه‌ك له خواسته حاشاهه‌ڵنه‌گره‌كانی دێموكراسی‌یه‌و
سیستمێكی دێموكراتیك به‌م پێوانه‌یه ده‌پێودرێ كه تا چه‌ند توانیویه‌تی،
ئازادییه تاكه‌كه‌سییه‌كان بۆ هه‌مووان ره‌چاو‌و دابین بكا.
به سه‌رنجدان به روانگه‌یه‌تر له ئینسانه، كه تێگه‌یشتن له زات‌و جه‌وهه‌ری
دێموكراسی ئاسانتر ده‌بێ. به‌م پێیه ، ده‌توانین به سیستمێك بڵێین دێموكراتیك
كه له‌گه‌ڵ به فه‌رمی ناسینی حورمه‌تی ئیسان وه‌ك سه‌ره‌كیترین به‌ها، به
دوای ئه‌م ئامانجه‌دا ده‌ڕوا كه بۆ هه‌موو هاووڵاتییانی خۆی، به شێوه‌یه‌كی
یه‌كسان، ئازادیی‌و گه‌شه‌ی كه‌سایه‌تی بۆ هاتنه‌دیی به‌رپرسانه‌ی ژیان ده‌ڕه‌خسێنێ‌و
پێش مه‌رجه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشی دابین ده‌كا. هه‌ر بۆیه دێموكراسی ته‌نیا
بریتی نیه له بڕیاری رووت به‌ڵكوو بایه‌خی‌و نێوه‌ڕۆكی له‌و راده ده‌كه‌وێ
كه تا چه‌نده له بارودۆخێكی مێژوویی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی جۆراوجۆردا، به‌رزترین
پله له ئازادی، به‌رپرسایه‌تی تاكه‌كه‌سی‌و عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی دێنێته
دی.
ئه‌زموونه مێژوویی‌یه‌كان نیشانیان داوه كه بێ‌سنوور كردنی هێندێك له واته‌كانی
دێموكراسی وه‌ك "ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه" ده‌توانێ ئامانجی دێموكراسی بخاته مه‌ترسییه‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه زۆرینه‌ش هه‌ڵه داكا. هه‌ر بۆیه، پێویسته حورمه‌تی ئینسان
وه‌ك به‌های سه‌ره‌كیی دێموكراسی، ته‌نانه‌ت له لایه‌ن گه‌وره‌ترین حكوومه‌ته‌كانی
زۆرینه‌شه‌وه له‌به‌رچاو بگیرێ.
::
فره‌یی خوازی (پلورالیزم)
هه‌ر وه‌ك باسمان كرد، له
دێموكراسی‌دا دان به ئازادیی تاكه‌كه‌سی‌دا ده‌نرێ. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین
كه له سیستمێكی دێموكراتیك دا چی‌دیكه ته‌نیا یه‌ك یه‌كی هاووڵاتییان ئه‌كته‌ری
سه‌ره‌كی نین، به‌ڵكوو به گشتی ئه‌وه گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌كانن كه له
چوارچێوه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كان، رێكخراوه‌كان‌و حیزبه‌كان دا، به رێكخستنی تاكه‌كان
له ریزه‌كانی خۆیان دا، ده‌كه‌ونه شوێن كۆمه‌ڵێك ویست‌و ئامانجی كۆمه‌ڵایه‌تیی
دیاریكراو. كه‌وابوو ده‌كرێ، جۆره گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییانه وه‌ك ئامرازگه‌لێك
له به‌رچاو بگرین كه هاوكاریی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن تا له رێگای هاوبه‌ندیی
به كۆمه‌ڵه‌وه، به‌سه‌ر لاوازیی تاكه‌كه‌سیی خۆیان له پانتایی‌كۆمه‌ڵایه‌تی‌دا
زاڵ بن‌و بۆ وه‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی خۆیان تێ‌بكۆشن. جۆراوجۆریی
رێكخراوه سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، فه‌رهه‌نگی‌و هه‌روه‌ها كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه
جۆراوجۆره مه‌زهه‌بییه‌كان له كۆمه‌ڵگا دێموكراتیكه‌كان دا، ره‌نگدانه‌وه‌ی ویست‌و
باوه‌ڕه جۆراوجۆره‌كانی ئینسانه‌كانه له‌م كۆمه‌ڵگایانه‌دا.
هه‌ر بۆیه به پێچه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ڤخواز‌و تاكده‌نگ‌و دژی ئازادی،
كۆمه‌ڵگایه‌ك كه ئازادی ده‌خوازێ، پێویسته كۆمه‌ڵگایه‌كی فره‌ره‌نگ‌و
پلورالیستی بێ. فره‌یی ته‌نیا بوارگه‌لی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری ناگرێته‌وه.
به‌ڵكوو له كۆمه‌ڵگایه‌كی مۆدێڕن دا، وێناگه‌لی به‌هایی مرۆڤه‌كانیش ده‌گرێته‌وه.
گرنگایه‌تیی ئازادیی تاكه‌كه‌سی له نیزامێكی دێموكراتیك دا، به مانای كارنه‌كردن
به قانوونه ئاسمانییه‌كان‌و یان حوكمه سوننه‌تی‌یه‌كانه كه رێگا نادان بڕیارگه‌لی
ویژدانیی تاكه‌كه‌س له‌سه‌ر بناخه‌ی هه‌ڵوێستی به‌هایی ئه‌و دابرێژنه‌وه.
هه‌ر بۆیه ئازادیی تاكه‌كه‌سی له چوارچێوه‌ی قانوون دا، بوار به فره‌جۆریی
باوه‌ڕه‌كان‌و باوه‌ڕه‌مه‌زهه‌بی‌و سیكولاره‌كان ده‌ره‌خسێنێ. ره‌نگه زۆركه‌س ئه‌م
فره‌یی‌یه‌یان پێ باش نه‌بێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه فره‌یی ده‌بێته مایه‌ی كێشه‌ی
به‌رده‌وام له نێوان به‌رژه‌وه‌ندی‌و باوه‌ڕه جۆراوجۆره تاكه‌كه‌سییه‌كان دا‌و
گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان نیه. له كۆمه‌ڵگایه‌كی پلورالیستی‌دا، هه‌ر كه‌س یا
گرووپێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، له كێ‌به‌ركێیه‌كی به‌رده‌وام دایه. به‌ڵام دێموكراسی
ناچاره ئه‌م ململانێ‌و كێبه‌ركێیانه‌ی نێوان به‌رژه‌وه‌ندی‌و باوه‌ڕه جۆراوجۆره‌كان
قبووڵ بكا. بۆ ئه‌وه‌ی كه كارێكی ئه‌وتۆ ئاسه‌واری سروشتیی مافی دیاریكردنی
چاره‌نووسی ئینسان له سیستمێك دایه كه له‌گه‌ڵ پاوانخوازی‌دا هه‌ڵ ناكا.
هه‌وڵدان بۆ یه‌كده‌ست كردنی خه‌ڵك‌و باوه‌ڕه‌كان‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ئه‌وه
ده‌گه‌یه‌نێ كه هه‌ر تاقه رێگایه‌كی نه‌گۆڕ بۆ رێكخستنی پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
هه‌یه. به‌ڵام ئیددیعایه‌كی ئه‌وتۆ چ بنه‌مایه‌كی نیه. هه‌ر جۆره هه‌وڵدانێك
له پێناوی سه‌پاندنی ئیراده‌یه‌كی دیاریكراو به بێ له‌به‌رچاو گرتنی فره‌یی
كۆمه‌ڵایه‌تی، له بنه‌ڕه‌ت دا دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ ئازادیی ئینسان هه‌یه‌و كۆمه‌ڵگا
نه‌خۆش‌و تووشی ئافه‌ت‌و ده‌ردی پاوانخوازی ده‌كا.
هه‌ر بۆیه، له كۆمه‌ڵگایه‌كی فره‌ره‌نگ دا ئه‌گه‌رچی ململانییه‌كی به‌رده‌وام
له نێوان باوه‌ڕ جۆراوجۆره‌ركان، روانگه سیاسی‌یه جیاجیاكان‌و به‌رژه‌وه‌ندی
ئابووریی دژ به یه‌ك له ئارادایه، به‌ڵام نیزامی دێموكراتیك ئه‌م دیارده‌یه
نه وه‌ك شه‌ڕ به‌ڵكوو وه‌ك هێزێكی گه‌شه‌و پێشڤه‌چوون چاو لێ ده‌كا، رێگا بۆ
پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆش ده‌كاو ناهێڵێ كۆمه‌ڵگا بچه‌قێ. ئه‌م هێزه، كۆمه‌ڵگا
زیندوو راده‌گرێ‌و قه‌زاكه‌ی‌و بۆ قبووڵ كردنی رێگا چاره‌ی نوێ ئاوه‌ڵا ده‌كا.
ته‌نیا له كۆمه‌ڵگایه‌كی نه‌رمكێش‌و كراوه‌دا، ئازادیی ئینسان‌و هاوكاتیش دا گه‌ره‌نتیی
ئافراندنی به‌رده‌وامی مه‌عریفی‌و هزریی مرۆڤـ ده‌كرێ. كۆمه‌ڵگایه‌ك كه ده‌نگ
به ئازادی ده‌دا، ناچاره ده‌بێ ملیش بۆ فره‌یی رابكێشێ.
له سیستمی دێموكراتیك دا، ده‌وڵه‌ت له سه‌رووی كۆمه‌ڵگاوه نیه‌و دانانی ده‌وڵه‌ت
له سه‌رووی كۆمه‌ڵگاو به مانای ئه‌سپاردنی ئه‌مه ئه‌ركه به‌و ده‌وڵه‌ته‌ه
كه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا له سه‌ره‌وه‌و به شێوه‌ی باوكانه‌و سه‌ره‌رۆیانه فه‌رمانره‌وایی
بكا. به واتایه‌كی روونتر ئه‌وه دیاری بكا كه كام وێناگه‌لی به‌هایی پۆزه‌تیفن‌و
كامانه‌ش نیگاتیڤن. كارێكی ئه‌وتۆ مافێكی قانوونی وه‌ها ده‌داته ده‌وڵه‌ت تا
چۆنی پێ‌خۆشه ره‌فتار بكا. به‌ڵام له كۆمه‌ڵگایه‌كی پلورال دا ئه‌ندامه‌كانی
ده‌توانن له رێگای رێوشوێنه دیاریكراوه‌كان دا، باندۆر بكه‌نه سه‌ر بڕیاره‌كانی
ده‌وڵه‌ت. ده‌وڵه‌ت ته‌نیا ده‌توانێ وه‌ك ئامرازێكی لێك گرێده‌ر‌و وه‌دیهێنه‌ری‌و
ئامانجه هاوبه‌شه‌كان رۆڵ بگێڕێ. هه‌ر بۆیه له نیزامێكی دێموكراتیك‌و پلورال
دا ئه‌وه ده‌وڵه‌ت نیه كه ئه‌ركه‌كانی كۆمه‌ڵگا دیاری ده‌كا. به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه،
ئه‌وه كۆمه‌ڵگایه كه ئه‌ركه‌كانی ده‌وڵه‌ت دیاریی ده‌كا.
وتمان له كۆمه‌ڵگایه‌كی پلورال دا، ململانێیه به‌رده‌وام له نێوان باوه‌ڕه
جۆراوجۆره‌كان، روانگه سیاسی‌یه جۆراوجۆره‌كان‌و به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه دژ
به یه‌كه‌كان له ئارادایه، هه‌ر بۆیه ده‌توانین به‌و ئاكامه بگه‌ین كه له
كۆمه‌ڵگایه‌كی ئه‌وتۆدا، رێكخستن‌و ته‌زمینی بنه‌ماكان بۆ چاره‌سه‌ری ململانێ
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و چاودێری به‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه‌دا، بایه‌خێكی تایبه‌تی
هه‌یه. كێبه‌ركێی گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر بۆ دیاریكردنی
رێگایه‌ك بۆ داهاتوو، ته‌نیا كاتێك ده‌توانێ بۆ سه‌قامگیریی كۆمه‌ڵگا جێگای مه‌ترسی
نه‌بێ كه بنه‌مای كێبه‌ركێی ئازاد‌و دادپه‌روه‌رانه‌و ئاشتیخوازانه ته‌زمین
كرابێ. لێره‌دایه كه رۆڵی رێكخستن‌و ته‌زمینی ده‌وڵه‌ت گرینگیه‌كی تایبه‌تی
په‌یدا ده‌كا، ده‌وڵه‌تێك كه بۆ خۆی له‌بار، ئیدئولۆژێك‌و به‌هایی‌یه‌وه رێكخه‌رانه‌و
گه‌ره‌نتیكارانه‌ی بێ لایه‌ن نه‌بێ. بۆ سیستمێكی دێموكراتیك به ته‌واوی روونه
كه ئه‌مه خودی كۆمه‌ڵگایه كه له رێگای كه‌ره‌سته‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه، به‌سه‌ر
بنه‌ماكانی كێبه‌ركێی‌و یارییه‌كی دێموكراتیك چاودێری‌و بواری به‌ڕێوه‌بردنی
ته‌زمین ده‌كا. كێبه‌ركێیه‌ك كه ئامانجی ئه‌و رێكوپێكی بۆ ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
رێكوپێكی‌یه‌ك كه هه‌موو كاتێك ئامانجی ئازادی تاقیب ده‌كا، نه‌ك ئه‌وه‌یكه ته‌نیاخۆی
ئامانج بێ.
::
جیایی ئایین له سیاسه‌ت
له نیزامێكی دێموكراتیك دا
كه له‌سه‌ر بناغه‌ی فره‌یی دامه‌زراوه، پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌ت، چوارچێوه‌یه‌كی
گه‌وره‌یه كه ده‌بێ كاروباره جیاوازه‌كان، روانگه‌و مه‌یل، بۆچوونه جۆراوجۆره
باوه‌ڕی‌و مه‌ززهه‌بی‌یه‌كان له‌خۆ بگرێ‌و باڵ بكێشێ به‌سه‌ر هه‌موو
هاووڵاتییان دا، به‌ڵام كه‌شێكی ئه‌وتۆ، ته‌نیا كاتێك پێك دێ كه خودی ده‌وڵه‌ت
بێ‌لایه‌ن بی، واته هیچ چه‌شنه مه‌یلی مه‌زهه‌بی‌و ئایدولۆژیكی تایبه‌تی نه‌بێ.
ده‌وڵه‌ت به چه‌مكه مۆدێڕنه‌كه‌ی، به‌شێكی گه‌وره‌ی له ره‌وایی خۆی هه‌ر له
رێگه‌ی بێ‌لایه‌نیی ئایینی‌و ئایدۆلۆژیكی، هه‌روه‌ها قبوڵكردنی فیكری‌و عه‌قیده‌تییه‌وه
به‌ده‌ست دێنێ. هه‌ر بۆیه ده‌وڵه‌تێك كه ده‌بێ كاروباری كۆمه‌ڵگایه‌ك هه‌ڵ‌سوورێنێ
كێشه سیاسی‌و بیرییه‌كان چاره‌سه‌ر بكا. سنووری ئه‌ركه گشتییه‌كان داڕێژێ‌و له
ئاكام دا، پێوه‌ندیی نێوان هاووڵاتییانی خۆی رێك بخا. پێویسته بێ‌لایه‌ن بێ.
چونكه بێجگه له‌م حاڵه‌ته، بۆ خۆی ده‌بێته لایه‌نێكی كێشه‌كه. هه‌ر بۆیه ده‌توانین
بڵێین كه جیایی ئایین‌و ئایدۆلۆژیا له سیاسه‌ت، یه‌كێكی دیكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی
دێموكراسیگه‌لی مۆدێڕنه كه له خواره‌وه به وردی باسی ده‌كه‌ین.
ئایین‌و مه‌زهه‌به‌كان، به پێی سروشتی خۆیان، ئیددیعای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه
راستییه ره‌هاو نه‌گۆڕو جیهانییه‌كانیان له‌لایه. به‌ڵام ده‌وڵه‌ت له چوارچێوه‌ی
ئه‌ركی خۆی‌دا، به سیاسه‌ت كردن، واته هه‌ڵسووڕاندنی كاروباری جیهان به شێوه‌یه‌كی
رێژه‌یی، كاتی‌و تێپه‌ڕ ئیش ده‌كا. له كاروباری سیاسی‌دا، هیچ شتێكی هه‌تاهه‌تایی‌و
نه‌گۆِری نابینرێ. سیاسه‌ت گۆڕه‌پانی ئاڵووێر، گه‌نگه‌شه رێككه‌وتن‌و ئاشته‌وایی‌یه‌و
له‌و چوارچێوه‌ی‌دا ناكرێ پشت به‌نێوه‌ڕوكخوازی ببه‌سترێ‌و دوگم بیر بكرێته‌وه.
تێكه‌ڵ كردنی ئایین له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت دا ره‌هاو نه‌گۆِره، نه‌گونجاوه. هه‌ر
بۆیه ئه‌گه‌ر ئایین بیهه‌وێ له ده‌وڵه‌ت دا جێگای خۆی بكاته‌وه، بێگومان ئه‌ركی
خۆی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌بێ گه‌ره‌نتیی چاره‌سه‌ری
كێشه‌كان‌و پێكه‌وه‌ژیانی جیاوازییه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رین بكا، له حاڵێك دا
كه ئایین، له هه‌موو بوارێك ته‌ڤخوازیی به‌سه‌ر روانگه‌كانی‌دا زاڵه‌و هه‌ر
بۆیه ده‌وڵه‌تێك كه ببێته ئامرازێك له خزمه‌ت روانگه ئایینی‌و ئایدۆلۆژیاكان
دا، به‌ناچار په‌نا بۆ كرده‌وه گه‌لێك ده‌با كه له بارودۆخی بێ‌لایه‌نی‌دا،
هیچكات په‌نایان بۆ نابا. ئه‌زموونی مێژوویی فێرمان ده‌كا كه تێكه‌ڵكردنی ئایین‌و
سیاسه‌ت، ئازادیی هه‌ردوولا به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه‌و زیانێكی جیددیش به هه‌ردوولا
ده‌گه‌یه‌نێ.
جیایی ده‌وڵه‌ت له ئایین به مانای وه‌لانانی ئایین له گۆ& |