|
پاش ده‌ركه‌وتنی
ناسیونالیزم، جۆرگه‌لێك له ناسیونالیزمی هه‌رێمی، زۆرجار له‌گه‌ڵ ئه‌و
ناسیونالیزمه جۆراوجۆرانه كه له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته‌كان پێك ده‌هاتن،
بۆ لێدانی مۆركی ناسیونالیزمی هه‌رێمی خۆیان به شوناسی نه‌ته‌وه‌یی یان
ناسنامه‌ی خۆیان، دژایه‌تییان كردوه. بۆ وێنه ناسیونالیزمی ئیسكاتله‌ندی‌و
ویلزی، له‌گه‌ڵ هه‌ستی بریتانیایی‌بوون دژایه‌تییان هه‌یه، ئه‌وه له كاتێكدایه
كه زمانێكیان هه‌یه. ده‌بێ وه‌بیری بێنینه‌وه كه ته‌نیا له سه‌رده‌می مه‌شرووته‌دا
بوو كه، ئه‌م چه‌مكانه، ئه‌ویش به شێوه‌یه‌كی ناته‌واو، هاتنه نێو فه‌رهه‌نگی
سیاسی ئێرانه‌وه‌و پاش كوژانه‌وه‌ی چرای كزی مه‌شرووته به‌ده‌ستی ره‌زاخان،
ئه‌و چه‌مكه نیوه گیانانه، به ده‌ستی ناوبراو به گۆڕستانی مێژوو سپێردران!پاش
كۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتی قه‌جه‌ره‌كان، ره‌زاخانی په‌هله‌وی، كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا
فه‌رمانده‌ری گشتیی ئه‌رته‌شی وڵات بوو به پشت گوێ خستنی واده‌و به‌ڵێنی
پێكهێنانی نیزامێكی كۆماریی‌و به له نێو بردنی پاشماوه‌كانی گرینگ‌ترین
ئارمانجه سیاسییه‌كانی مه‌شرووته‌خوازان، واته ئازادی چاپه‌مه‌نی‌و كۆبوونه‌وه‌كان،
به بۆنی هێنانه ره‌دایه‌ی ئاخونده‌كان كه دژی ئاوه‌ها نیزامێك بوون، ده‌ستی
به ته‌ختی ده‌سه‌ڵاتی پاشایاتی گه‌یشت‌و به پشتیوانی بریتانیا‌و روسی
بۆلشویكی هاته سه‌ركار‌و كوڕه‌كه‌یشی پاشان به پشتیوانیی ئه‌مریكا به ده‌سه‌ڵاتی
خۆی درێژه‌ی دا. به له به‌رچاوگرتنی گۆڕانكارییه پێكهاتووه‌كانی دوای شه‌ڕی
یه‌كه‌می جیهانی، گه‌یشتنی په‌یامی شۆڕشی فه‌ڕانسه له‌سه‌رده‌می مه‌شروته‌و
هه‌روه‌ها له‌و سه‌رده‌مه‌شدا، به چاولێكه‌ری كوێركوێرانه له ئه‌تاتۆرك له
توركیه، بۆ دروست كردنی "نه‌ته‌وه"یه‌ك له كۆی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له
پاشماوه‌ی خاكی ئیمپراتوورییه‌كانی سه‌ده‌كانی رابردوو‌و له به‌شه‌جیاجیاكانی
ئێران كه به نێوی "ممالك محروسه" به‌ناوبانگ بوون‌و شێوه‌یه‌ك له خودموختاری
هه‌رێمییان بوون، وه‌ك گۆشتی مه‌كینه‌كراو، بوونه‌وه‌رێك به نێوی "نه‌ته‌وه‌ی
ئێران"یان خوڵقاند!! پێویست به ئاماژه‌یه كه له دیسامبری 1906 كه بزووتنه‌وه‌یه‌ك
له به‌رانبه‌ر قه‌جه‌ره‌كاندا له لایه‌ن بێهبه‌هانی‌و ته‌باته‌بایی‌یه‌وه پێك
هات، بۆ یه‌كه‌م جار "نه‌ته‌وه‌یی ئێران" وه‌ك دروشم كه‌وته سه‌ر زاركه هه‌ڵگری
مانای تایبه‌ت به خۆی‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه له سه‌رده‌می ره‌زاشادا هاته
ئاراوه جیاوازی هه‌بوو.
"ئێرێست رێنان" له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌دا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئاوه‌ها نه‌ته‌وه‌گه‌رییه‌كدا
ده‌ڵێ "له‌بیركردن‌و به‌هه‌ڵه گرتنی مێژووی خۆ، فاكتۆرگه‌لێكی بنه‌مایی بۆ نه‌ته‌وه‌سازین"
(ملی‌گرایی‌و اسلام در ایران معاصر، حسن وارش، ص 79و 46). بۆ پێكهێنانی ئه‌م
دیارده‌یه بێجگه له مه‌كینه‌ی ئاسنگه‌ری، "نه‌ته‌وه‌سازی" كه خۆی له سێ
به‌ش، یه‌كه‌م، به‌رهه‌می سه‌فه‌وییه‌كان (مه‌زهه‌بی شێعه). دووهه‌م، زمانی
فارسی‌و گشتی‌كردنی په‌روه‌رده‌و فێركردن به زمانی فارسی، سێهه‌م، په‌ره‌پێدانی
فه‌رهه‌نگی یه‌كێك له شه‌ش نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی دانیشتووی ئێران، كه فه‌رهه‌نگی
فارسی بوو، پێك دێ. جیا له‌وانه، یه‌كده‌س كردنی جل‌وبه‌رگی له سه‌رانسه‌ری
وڵات‌دا راگه‌یاند كه به ده‌ركردنی ئه‌م بڕیارانه كه به بێ له‌به‌رچاوگرتنی
رای نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران بوو، هاته مه‌یدانه‌وه!! "مه‌له‌كوشوعه‌رای
به‌هار" له‌مه‌ڕ ده‌سه‌ڵاتی ره‌زاخان دا، ده‌نووسێ "پیاوێكی به‌هێز به ته‌واوی
وزه‌و ئامرازی نێوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه‌وه به‌سه‌ر بارودۆخی وڵات، ئازادی، مه‌جلیس،
گیان‌و ماڵی خه‌ڵك زاڵ بوو...". سروشتییه كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خودموختارییه
هه‌رێمییه‌كان‌و تێكه‌ڵ‌و پێكه‌ڵ كردنی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، زاڵكردنی فه‌هه‌نگێك،
سه‌رانسه‌ری كردنی زمانێك، جل‌وبه‌رگێك‌و مه‌زهه‌بێك پێویستی به كه‌ره‌سته‌و
ئامرازی به‌هێز‌و رێك‌و پێك هه‌یه. به واتایه‌كی دیكه بێجگه‌م له به‌كه‌ڵك
بوونی ئامرازه نێوخۆیی‌و ده‌ره‌كییه‌كان، رێكخستنی هێز‌و سه‌رژمێری ورد‌و
راسپارده‌گه‌لی لێهاتوو‌و گوێڕایه‌ڵ له ناوچه جیاجیاكاندا به مه‌به‌ستی سه‌ركوتی
دژبه‌ران، ئازادیخوازان‌و خوازیارانی به‌شداربوون له ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندییان
سڕینه‌وه كوجێیی له‌سه‌رووی هه‌مووانه‌وه‌ن. له‌م رێڕه‌وه‌دا له درێژه‌ی كاری
شاعه‌بباسی سه‌فه‌وی كه "خان"ی برادۆستی به بۆنه‌ی تێكۆشین بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی
ناوچه‌یی له ناوچه‌ی شنۆ له كوردستان، به ژن‌و منداڵ‌و خزمه‌تكار‌و خزم‌و كه‌سه‌وه
كوشت، ژنانی باره‌گای خان له ترسی ده‌ستدرێژی عه‌بباسییه‌كان له‌بان قه‌ڵاوه
خۆیان بۆ خوارێ فڕێ‌داوه‌و گیانیان له‌ده‌ست داوه، به‌كه‌ڵك وه‌رگرتنی ئه‌زموونه‌كانی
خه‌ڵكی ئورووپا به‌هێنانی پسپۆڕانی كاروباری به‌ڕێوه‌به‌ری به شێوه‌ی نوێ،
ده‌ستی دایه دامه‌زراندن‌و چاك كردنه‌وه‌ی ئه‌رته‌ش، ژاندارمری، پۆلیس، دادگا‌و
به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانی دیكه كه به چاك كردنه‌وه‌یان به مه‌به‌ستی چاودێری‌كردن
به‌سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه جۆراوجۆره‌كان به فه‌رهه‌نگی جیاوازه‌وه، به خه‌یاڵی
خۆی له‌و حه‌فته بیجاڕه، یه‌كه‌یه‌كی ساز كرد!! به واتایه‌كی دیكه په‌نابردنه‌به‌ر
ئامرازی مودێڕن، ئه‌ویش نه به بۆنی مودێڕنیزاسیون یان دێموكراتیزه‌كردنی وڵات
كه خۆی پێویستییه‌كی مێژوویی بوو، به‌ڵكوو به بۆنه‌ی زاڵ بوون به‌سه‌ر نه‌ته‌وه،
مه‌زهه‌ب‌و ئیتنیكه‌كان بوو ئه‌ویش به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له زوڵم‌و زۆر كه له ناخی
ره‌زاخاندا شاردرابووه‌و له راستیدا میراتگری زۆربێژانی پێش له خۆی بوو و له
ره‌وتی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا، ره‌نێوهانینی زۆرداری درێژه‌ی پێدار. به واتایه‌كی
دیكه به ناو سیكولاریزمی ره‌زاخان به توندی راسیستی ناسیونالیستی بوو. واته
سیكۆلاریزم له‌گه‌ڵ سه‌ركوت، فاشیزم‌و راسیزم به پێشكه‌وتن داده‌نرا. زمان، ره‌گه‌ز‌و
یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵات له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بوون‌و جۆرێكی تایبه‌ت له
شوناسی نه‌ته‌وه‌یی‌و نه‌ته‌وه‌بوو. دابه‌شكردنه نیشتمانییه‌كان وه‌ك دیارده‌یه‌كی
نوێ، له كۆتایی‌یه‌كانی سه‌رده‌می قه‌جه‌ره‌كاندا ده‌ستی پێ‌كرد‌و به گشتی
له خزمه‌ت دابین بوونی ئارمانجه سیاسییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی بوو، نه‌ك
به‌له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووری، نه‌ته‌وه‌یی یان قه‌ومی‌یه‌كانی
خه‌ڵكه زۆر لێكراوه‌كان!! بۆ وێنه "ئازه‌ربایجان"یان سه‌ره‌تا به دوو
ئوستان،پاشان به سێ ئوستان دابه‌ش كرد‌و كه‌م‌و زۆر له هه‌ر ئوستانێكدا "تورك"و
"كورد"یان تێیایاندا تێكه‌ڵ كرد، تا له لایه‌كه‌وه گرووپێكی قه‌ومی‌و نه‌ته‌وه‌یی
پارچه پارچه بكرێ‌و له لایه‌كی‌تره‌وه له‌گه‌ڵ دراوسێیه‌كه‌ی ده‌رگیر بێ!!
خستنه‌سه‌ر یه‌كی سیستان‌و به‌لوچستانیش هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا بوو. جیا له‌وانه
گۆڕانی ناوی جوغرافیایی هێندێك له ئوستانه‌كان، ناوچه، شارستان‌و شارۆچكه‌كانیش
له سیاسه‌تی، ناكۆكی پێك بێنه‌و ده‌سه‌ڵاتدارێتی‌یه كه ، سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌كرد.
گوڕانی ناوی "عه‌ره‌بستان" بۆ "خووزستان" وێنه‌یه‌كی دیكه‌یه. ئه‌م هه‌ڵسووكه‌وتانه
هه‌روه‌ك گوترا، هه‌موو كاتێك سیاسه‌تێكی له پشته‌وه بووه‌و هیچ كات له‌گه‌ڵ
ئاوات‌و خواسته‌كانی خه‌ڵك یه‌كیان نه‌گرتۆته‌وه. له‌م روانگه‌یه‌وه كه به
جیاتی ده‌رمانی ئازه‌ره‌كان بۆته هۆی پێكهێنانی ئازارێكی مه‌رگ هێنه‌رتر، به
واتایه‌كی دیكه تۆرتۆكردنی هێندێك ناوچه‌و لكاندنیان به ناوچه‌كانی دیكه‌وه،
بێجگه‌م له جیاكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكانی هاوخوێن‌و قه‌یران خوڵقاندن، ئاكامێكی به‌دواوه
نه‌بووه. (دكتر چیا‌و، هویت ملی. ل 78) له ئێران‌دا هه‌روه‌ك وڵاتانی‌تری جیهان،
به‌رده‌وام كۆمه‌ڵگای چینایه‌تی هه‌بووه. درێژه پێ‌درانی ئه‌م دۆخه كه له
لایه‌ن رێژیمگه‌لێك وه‌ك رێژیمی ره‌زاخان، له قه‌واره‌ی یاسایه‌ك دا، یاسای
هاوێركردن‌و پێكهێنانی نایه‌كسانی، پێك دێت، كۆمه‌ڵگا تووشی ئاڵۆزی‌و مایه‌پووچی
ده‌كا، هه‌رچه‌ند له‌م بواره‌دا چینه‌كانی خواره‌وه تووشی ئازارێكی زۆرتر ده‌بن.
درێژه‌ی ئاوه‌ها سیاسه‌تگه‌لێك له لایه‌ن ئه‌و رێژیمانه‌وه به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی
كه مۆركی ناسیونالیزم به‌نێوچاوانیانه‌وه‌یه، ده‌بنه هۆی زه‌خت خستنه‌سه‌ر
گرووپه نه‌ته‌وه‌یی، مه‌زهه‌بی‌و ئێتنیكییه‌كانی جیا له قه‌ومی ده‌سه‌ڵات به
ده‌ست تا رێگه‌ی خوێندنی باڵا‌و مودێڕنیزه‌ی‌كردنی ناوچه‌كانیان لێ‌بگرن‌و نه‌توانن
هه‌نگاوێكی پۆزه‌تیڤ بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی خۆیان هه‌ڵ هێننه‌وه! (هه‌مان سه‌رچاوه،
ل81) رێژیمی په‌هله‌وی په‌روه‌رده‌و فێركردنی نوێی بۆ گه‌یشتن به دوو ئامانج
پێك هێنا!! یه‌كه‌م، به‌هێزكردنی نیزام كه له قه‌واره‌ی "خۆوا، شا‌و نیشتمان"
به‌دی ده‌كرا. دووهه‌م پشت به‌ستن به مێژووی ئێرانی كۆن، ئه‌ویش له روانگه‌ی
به‌رته‌سكی ناسیونالیستی له‌گه‌ڵ ده‌مارگرژی ره‌گه‌زی‌و شۆڤێنیستی‌و به
تێكۆشانی مێژووسازانی رۆژئاوایی بۆ ئێران كه له كارخانه‌ی نه‌ته‌وه‌سازی خۆی
نیشانی‌دا!! گرتنه‌به‌ری ئه‌م ئاقاره فه‌رمی‌و ئامانجداره له سیستمی په‌روه‌رده‌یی
ته‌ك زمانه (فارسی)دا بۆ سه‌رانسه‌ری وڵات، نه‌ته‌وه‌و كه‌مایه‌تییه‌كانی تووشی
ره‌شبینی كرد. درێژه‌پێدانی ئه‌م سیاسه‌ته به‌رچاوته‌نگانه‌یه‌و پشت گوێ خستنی
ناوچه، نه‌ته‌وه‌و كه‌مایه‌تییه‌كان له لایه‌كه‌وه بۆته هۆی وشیاری‌و له
لایه‌كی دیكه‌وه رق‌و بێزارییان به‌رانبه‌ر به رێژیم پتر بووه، كه رێژیمی
ناوبراو، پاداشی ئه‌و سیاسه‌ته دژی مرۆڤانییه‌ی له شۆڕشی 1979دا وه‌رگرت.
نیاز له پێڕه‌وی‌كردن له‌م
سیاسه‌ته، سازكردنی كۆمه‌ڵگایه‌ك‌و خه‌ڵكێكی یه‌كده‌ست وه‌ك مرۆڤی به‌رزی
ژێرمه‌نی پاك یان ئاریایی، موسڵمان یان مومێنی مه‌كته‌بی!! ئه‌م بیرۆكه
پانئێرانیستییه‌و پێڕه‌وی‌كردن له‌م "ئیسمانه" ده‌رخه‌ری تایبه‌تمه‌ندی "ته‌واویه‌ت
خوازی"یه‌و دوو ئاكامی به‌دواوه‌یه: یه‌ك بوون له‌گه‌ڵ هاوڕه‌گه‌ز، هاوزمان،
هاوئایین‌و هاوچینه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنووره نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان، بۆ راكێشان‌و
تواندنه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵاتی ئاوه‌ها ئیسمگه‌لێكدا. دووهه‌م، هه‌وڵدان بۆ یه‌كده‌ستكردنی
ناوخۆ، به پێڕه‌وی له سیاسه‌تی له نێوبردن، په‌راوێز خستن‌و له‌نێوخۆدا
تواندنه‌وه‌ی هه‌موو ره‌گه‌ز‌و زمانه‌كان، ره‌وته سیاسییه دژبه‌ره‌كان‌و گرووپه
ناهاوسازه‌كانی نێوخۆ، له‌گه‌ڵ گوشاری سیاسی، پۆلیسی یان به‌رنامه‌داڕشتنی
ئابووری ـ كولتووری !! (په‌راوێزی ل 291ی هه‌مان سه‌رچاوه)
ئانتۆنی گیدێنز، كۆمه‌ڵگاناسی گه‌وره‌ی جیهان، له شڕۆڤه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی‌دا
ده‌ڵێ:" ئه‌م ده‌وڵه‌ته ده‌زگایه‌كه، كه له نێو سنووره‌كانی یه‌ك ناوچه‌ی
ژێر ده‌سه‌ڵاتدا‌و زه‌وییه‌كی دیاری‌كراودا، مافی ده‌سه‌ڵاتدارێتی هه‌یه‌و ده‌توانێ
له ده‌سه‌ڵاتی خۆی به هۆی هێزی نیزامییه‌وه پشتیوانی بكا‌و زۆربه‌ی شار‌ومه‌نده‌كانی،
هه‌ستی پۆزه‌تیڤی به‌رپرسیاری به‌رانبه‌ر به شوناسی نه‌ته‌وه‌یی خۆیانیان هه‌یه
(جامعه‌شناسی ل 326 ـ 327).
له‌سه‌ر خواستی پێكهێنانی رێكخراوی حكوومه‌تی، دوو جۆر خواست دێته ئاراوه:"
یه‌كه‌م به‌ره‌و رێكخستنی تۆگه‌لی كۆمه‌ڵگاگه‌لێك ده‌ڕَوا كه له چه‌ند قه‌وم
پێك هاتوون كه له قه‌واره‌ی نه‌ته‌وه‌گه‌لێكی جۆراوجۆردا‌و فره‌سیمایی ئێتنیكه‌كان
هه‌نگاو هه‌ڵدێنێته‌وه. دووهه‌م، ئه‌وی دیكه به‌ره‌و نێزیك كردنه‌وه‌و جه‌مسه‌ركردنی
نه‌ته‌وه‌كان‌و نێونه‌ته‌وه‌یی كردنیان (روانگه‌ی پرۆلێتێری) به له‌به‌رچاوگرتنی
ره‌زامه‌ندییان هه‌نگاو هه‌ڵدێنێته‌وه." له ره‌وتی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كان بۆ
رزگاری له زه‌نجیری زوڵم‌و زۆر یان بۆ یه‌كگرتن له قه‌واره‌ی "نه‌ته‌وه"دا هه‌ر
له‌به‌رێكه‌وه نیشانه گرینگ‌و نهێنی‌و زه‌قه‌كانی نه‌ته‌وه سه‌ر ده‌ردێنن‌و
رێك ده‌كه‌ون. ره‌وا نیه، ئه‌گه‌ر ئاوه‌ها بیربكه‌ینه‌وه كه هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی
"ئێتنیك" ته‌نیا كاتێك ده‌ناسرێن كه هه‌موو نیشانه‌كانی به شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو
ئاماده بن. ره‌وتی له‌سه‌ر پێ راوه‌ستان‌و مانه‌وه‌و رێك بوونی قه‌ومی له قه‌واره‌ی
نه‌ته‌وه مانای كونسیلیداسیونه، ره‌وتێكی درێژخایه‌ن‌و خاوه‌نی چه‌ند قۆناخه‌و
له ره‌وتی روو له گه‌شه‌ی خۆی‌دا وشیاری نه‌ته‌وه‌یی‌و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی
به‌دواوه‌یه، ئه‌مه خۆی سه‌ره‌تای له‌دایك بوونی "نه‌ته‌وه"یه. خه‌بات بۆ گه‌یشتن
به سه‌ربه‌خۆیی، خودموختاری یان فیدڕاڵی سیاسی، بناخه‌ی له، له‌سه‌رپێ راوه‌ستانی
نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێك دێ، ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌یش كه پێوه‌ندییه ناوه‌كی‌و
ئابوورییه‌كانیش لاواز بن، یان گه‌شه‌كردنی زمانی نه‌ته‌وه‌یی‌و وڵاتی یه‌كگرتوویش
نه‌هاتبێته دی ... (ێ‌موزش فلسفه علمی، احسان گبری، ترجمه نگارنده، ل 164 ـ
165).
دریژه‌ی هه‌یه... |