|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: هزر ::. |
|
رێبازێكی ئاشتیخوازانه‌و دژه‌تیرۆر (به‌شی دووهه‌م) |
|
20-11-1385
هۆشیار ئه‌حمه‌دی
به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م وتاره له ژماره‌ی 450
كوردستان پیش‌تر بڵاو بووه‌ته‌وه
روشتی بوو كه د.قاسملوو له هه‌موو كه‌س باشتر كۆماری ئیسلامیی ئێران و به‌ڕێوه‌به‌ران
و ئیدئۆلۆگه‌كانی ئه‌و نیزامه‌ی ده‌ناسی. ئه‌وه‌ش هۆیه‌كه‌ی روون و دیاره،
واته د.قاسملوو نه‌ته‌نیا ماوه‌یه‌كی زۆر له وتووێژ له گه‌ڵ ئه‌و بیرۆكه‌و
فیكر‌و ئیدئۆلۆژییه‌دا بوو به‌ڵكوو پاش ماوه‌یه‌ك چووه سه‌نگه‌ری خه‌بات دژ به
فیكر‌و ئیدئۆلۆژی نیزامی كۆماری ئیسلامی‌و كه‌وته به‌ره‌ی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌و
به‌رخۆدان له به‌رامبه‌ر ئه‌و نیزامه‌دا. د.قاسملوو له سالاَنی هه‌شتاكاندا مه‌ترسی
نیزامی كۆماری ئیسلامی‌و به‌رێوه‌به‌رانی بۆ دنیا له‌قاودا. واته هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
بیروڕای گشتیی له هه‌مبه‌ر مه‌ترسی‌یه‌ك ئاگادار كرده‌وه كه ده‌یتوانی هه‌ڕه‌شه
بێ بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگای له حاڵی گه‌شه‌ی ئێران له لایه‌ك و نه‌زم و هێمنیی‌و
ئاسایشی ناوچه‌كه‌و جیهان له لایه‌كی دیكه‌وه. ئه‌و نیزامه هه‌وڵی خۆی خسته‌گه‌ڕ
بۆ تێكدان و شێواندنی پێكهاته‌و ده‌سكه‌وته مۆدێڕن و نوێخوازانه‌كانی كۆمه‌ڵگای
ئێران به هه‌موو لایه‌ن و ره‌هه‌نده‌كانییه‌وه به‌و مه‌به‌سته‌ی كه بتوانێ ئه‌و
پێكهاته‌یه به سیستمێكی په‌روه‌رده‌و فێركردنی ئیدئۆلۆژیكی‌و بناژووخواز بار
بێنێ‌و بۆ مه‌به‌سته فراوانخوازانه‌كه‌ی‌و پلانه ناوچه‌ییه‌كانی، واته
ئیسلامیزه كردنی ناوچه‌و ناردنه ده‌ره‌وه‌ی شۆڕشی ئیسلامی له چه‌شنی شۆڕشی
ئیسلامیی ئێران كه‌ڵكیان لێوه‌ر بگرێ. زۆری نه‌خایاند كه ئه‌و رێژیمه
هیوابڕاوانه، له هه‌موو پرۆژه‌و به‌رنامه‌كانی به ته‌واویی هێزو توانای ماددی‌و
مه‌عنه‌وی خۆی ته‌رخانكرد به‌و مه‌به‌سته‌ی كه لانیكه‌م بتوانێ نه‌زم و ئاسایش
و هێمنی رۆژهه‌لاَتی نێوه‌ڕاست و جیهان تێكبداو سێبه‌ری ره‌شی تیرۆریزم به سه‌ر
جیهاندا بكێشێ. بۆیه خێرا تیئۆریی ئیدئۆلۆژیكی تیرۆری له بنكه‌و ناوه‌نده
فێرگه‌یی‌یه‌كان بۆ راهێنان و بارهێنانی تیرۆریزمێكی كاناڵیزه‌و سیستماتیك به‌كار
هێنا. هه‌ر به‌و مه‌به‌سته‌ش تاقم و گروپه تیرۆریستیه‌كانی له ته‌واوی گوشه‌و
كه‌ناری جیهاندا رێكخست. واته به فه‌رمی خۆی بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی
شارستانییه‌ت، مه‌ده‌نییه‌ت، پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندن، نوێخوازی، دیمۆكراسی،
ئازادی‌و بایه‌خه ئینسانییه‌كانی دیكه ئاماده كرد. زمانی لۆژیك و زانستی، زۆر
راشكاوانه به توند‌و تیژی، كوشتاری به كۆمه‌ڵ، تیرۆریزمی هه‌مه چه‌شن و فتوای
جیهاد وه‌لاَم دایه‌وه.
تیرۆره‌كانی كۆماری ئیسلامی‌وده‌ستوپه‌یوه‌ندی‌یه‌كانی له پێته‌ختی ولاَتانی
رۆژئاوایی‌داو له كه‌شی هێمنی شاره‌كانی ئه‌و ولاَتانه‌دا كه به بێ‌به‌زه‌ییانه‌ترین
شێواز به‌ڕێوه‌ی ده‌بردن، ده‌توانن شاهیدی ئه‌و ئیدیعایانه بن كه كۆماری
ئیسلامی له جه‌رگه‌ی شارستانییه‌تی ئه‌واندا كرده‌وه‌ی دژی ئینسانی
تیرۆریستی به‌رێوه ده‌برد. كه وه‌كوو زقو به‌رچاوترینیان ئاماژه به جینایه‌ته
سامناكه‌كه‌ی بۆینس ئایرس (ئامیا)و تیرۆری رێبه‌رانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران به
تایبه‌ت تیرۆری رێبه‌رانی كورد واته خودی شه‌هید د.قاسملوو و هاوڕێیانی له13ی
ژووئیه‌ی ساڵی1989 له‌سه‌ر مێزی به‌ناو وتووێژ به‌ده‌ست دیپلۆمات تیرۆریسته‌كانی
كۆماری ئیسلامی‌و له ڤیه‌ن، تیرۆری شه‌هید د.سادق شه‌ره‌فكه‌ندی‌و هاوڕێیانی،
فه‌تاح عه‌بدولی، هومایون ئه‌رده‌لاَن و نوری دێهكوردی له 17ی سێپتامبری1992
له رێستۆرانی میكۆنووس له بیڕلێن دا. هه‌روه‌ها تیرۆره‌كانی دیكه هه‌ر له
ئوروپا، وه‌كوو تیرۆری تیمسار غولاَمعلی ئۆوه‌یسی‌و براكه‌ی حسین ئۆوه‌یسی له
پاریس له ساڵی 1984، د.كازم ره‌جه‌وی له ژێنڤ له ساڵی 1990، د.شاهپوور به‌ختیار
له پاریس له ساڵی1991و...،هتد بكه‌ین. ئه‌وانه‌و سه‌دان كرده‌وه‌ی تیرۆریستی
دیكه‌ی ئه‌و رێژیمه له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی ولاَت به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی نێوه‌رۆكی
تیرۆریستانه‌ی ئه‌و رێژیمه بۆ دنیای پێشكه‌وتوو روون بێته‌وه. به‌لاَم كێشه ده‌ركه‌وتنی
ئه‌و فایل و به‌ڵگانه نیه، به‌ڵكوو كێشه‌كه له سیاسه‌تی رووتی به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌ی
ولاَتان و ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوایی‌یه، واته ئه‌وانیش باش نێوه‌رۆكی تیرۆریستانه‌ی
كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ناسن به‌لاَم له‌و نێوانه‌دا ئه‌وه به‌ربه‌ستی به‌رژه‌وه‌ندی‌و
به‌رژه‌وه‌ندیخوازییه كه كاربه‌ده‌ستانی ولاَتانی رۆژئاوایی ناچار كردوه تا له
ئاست تیرۆریزمی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا خۆیان كه‌ڕو كوێر بكه‌ن كه ئه‌وه‌ش بوه‌ته
هۆكارێكی رێخۆشكه‌ر بۆ گه‌یشتنی پله‌ی ئه‌و رێژیمه به ئاستی بانكی ناوه‌ندیی
تێرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی‌و ئه‌مجار ئێدی ئه‌و رێژیمه به ئاسانی ده‌توانێ ده‌مه‌ی
تێخه‌كه‌ی بنێته سه‌ر شاده‌ماری خودی ولاَتانی ئوروپایی و رێكاری یارییه
سیاسییه‌كان بگرێته ده‌ست. هه‌رچه‌ند تا ئێستاش زۆر وه‌دره‌نگ كه‌وتوون به‌لاَم
پێویسته ئه‌و ولاَتانه جارێكی دیكه به خۆیاندا بچنه‌وه‌و ئاگادار بن كه ئه‌مجاره
ئێدی په‌یكانی تیرۆری كۆماری ئیسلامیی ئێران چه‌كی ناوكی‌و چه‌كه كۆمه‌ڵكوژه‌كانی
دیكه و سارۆخی قاڕه په‌یما ده‌بێت و ئیدی له‌م قۆناغه‌شدا بۆچوونی"ئاگره
سووره له من دووره" ئیكسپایر بووه.
كێشه‌یه‌ك كه به‌رده‌وام تووشی به‌شێكی زۆر له خه‌باته ره‌واكان بووه ئه‌وه‌بوو
كه به سه‌رنجدان له هێزو توانای ولاَتانی به هێزو حكوومه‌ته ناوه‌ندگه‌را و
توتالیتاره‌كان، به‌رده‌وام كێشه ئیتنیكی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان ده‌بوونه قوربانی
سه‌ودای به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌ی ده‌سه‌لاَته به هێزه‌كان، واته ئه‌وه هێزو به‌رژه‌وه‌ندی
بوو كه قسه‌ی سه‌ره‌كی ده‌كرد نه‌ك یاسا‌و پرینسیپه مرۆیی‌یه‌كان. بۆیه هه‌ر ئه‌و
كێشه‌یه‌ش به‌رده‌وام یه‌كێ له‌و گرفتانه بوو كه د.قاسملوو باسی لێده‌كرد. ئه‌و
باوڕی ئه‌وه بوو كه تیرۆریزم و بزوتنه‌وه رزگاریخوازه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان دوو
شتی به ته‌واوی لێك جیاوازن، دوو بابه‌تی لێك جودان كه ته‌نانه‌ت دژبه یه‌كیشن.
د.قاسملوو له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ده‌یگوت:"شه‌ڕی چه‌كدارانه یان پارتیزانی بۆ
رزگاری نه‌ته‌وه‌یه‌ك نه ته‌نیا پێویستی به په‌نا بردن بۆ تیرۆریزم نیه به‌ڵكوو
راست به پێچه‌وانه‌وه، بزوتنه‌وه به‌هێزه‌كان، ئه‌و بزوتنه‌وانه‌ی به رێگای
دیمۆكراتی‌دا ده‌ڕۆن و رێنوێنی ده‌كرێن و لایه‌نگری‌و پشتیوانی خه‌ڵكیان له گه‌ڵه،
هیچ پێویستی‌یه‌كیان بۆ په‌نا بردن بۆ تیرۆریزم نیه." ئه‌و وته‌یه‌ی د.قاسملوو ئه‌و
راستی‌یه ده‌رده‌خات كه حكوومه‌ت، حیزب، گروپ، تاقم و لایه‌نگه‌لێك په‌نا بۆ
تیرۆریزم ده‌به‌ن كه له لایه‌ك زۆر نه‌ریتی، بناژوو دواكه‌توون، له لایه‌كی
دیكه‌وه له لایه‌ن خه‌ڵك وكۆمه‌ڵگاكه‌یانه‌وه نه‌ته‌نیا پێگه‌و پشتیوانێكی ئه‌وتۆیان
نیه به‌ڵكوو خه‌ڵك بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌یان رێگای خه‌بات هه‌ڵده‌بژێرن. حكومه‌تی
ئیسلامیی ئێرانیش وه‌كوو سه‌ره‌كیترین پشتیوانی تیرۆریزم له سه‌رووی هه‌مووی
ئه‌وانه‌وه‌یه‌و ته‌وه‌ری تیرۆریزم به‌بێ رێژیمی ئێران گوڕ‌و تینێكی نامێنێ.
د.قاسملوو به شانازییه‌وه ئێژێی:"ئێمه هیچ كاتێك كرده‌وه‌ی تیرۆریستیمان ته‌ئید
نه‌كردوه‌و به په‌یڕه‌وی كردن له ئوسوڵ، بارمه‌ته گرتنمان مه‌حكوم كردووه. له
ساڵی 1979دا ئێمه ته‌نیا حیزبێكی ئێرانی بووین كه بارمه‌ته گرتنمان له سه‌فاره‌تی
ئه‌مریكا له ئێران‌دا مه‌حكووم كرد‌و دواتریش هه‌میشه ته‌یاره رفاندن و بۆمب
دانانه‌وه‌ومان مه‌حكووم كردوه. "مارك كراوێتز ئێژێ :قاسملو ئه‌گه‌رچی ئینسانێكی
بێ‌باك و نه‌ترس بوو، به‌لاَم له باری ئوسووڵی‌یه‌وه دژی تیروَریزم بوو". هه‌روها
درێژه پێده‌دا كه "ئه‌گه‌رچی ده‌یزانی ده‌بێ چ نرخێكی گران بابه‌تی هه‌ڵوێستێكی
وا ببژێرێ، هه‌ر بوَیه زوَرجار وێڕای ئیشاره به‌م مه‌سه‌له‌یه، زۆر به‌داخه‌وه
ناره‌حه‌تی له‌وه ده‌رده‌بڕی كه راگه‌یه‌نه گشتییه‌كان بایه‌خێكی ئه‌وتوَ به
مه‌سه‌له‌ی كورده‌كان ناده‌ن"، لێره‌دایه كه ده‌رده‌كه‌وێ د.قاسملوو حیزبی
دیمۆكراتی كوردستانی ئێرانی وه‌كوو حیزبێكی مۆدێڕن، ئه‌مڕۆیی و به‌رده‌وام
گۆڕانخواز بار هێنا كه هه‌رده‌م له گه‌ڵ یاسا‌و پرینسیبه سیاسیی، ئینسانییه‌كانی
سه‌رده‌م دا خۆی نۆژه‌ن ده‌كاته‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه باوه‌ڕی به‌وه هه‌یه
كه ئێدی خه‌باتی ره‌وای گه‌لی كورد نابێ به خه‌ونیش ئاشبه‌تاڵ به خۆوه
ببینێ. داڕشتنی فونداسیۆنی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران له سه‌ر ئوسووڵ
و پرینسیپه سیاسیی مرۆییه‌كانی دنیای پێشكه‌وتوو سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌یه
كه ته‌نانه‌ت دوژمنی سه‌ره‌كی خه‌باته‌كه‌مان واته كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش
تا ئێستا به ره‌سمی نه‌یتوانیوه تۆمه‌تی كرده‌وه‌ی تیرۆریستیمان بداته پاڵه‌وه
ئه‌گه‌رچی زۆرجار هه‌وڵی داوه حیزبی دێموكرات بكێشێته ئه‌و مه‌یدانه‌وه، به
پێچه‌وانه زۆر جار شێواز‌و میكانیزمه په‌یڕه‌و كراوه‌كان له لایه‌ن دوژمنانی گه‌لی
كورد به‌گشتیی‌و كۆماری ئیسلامییه‌وه به تایبه‌ت، شێواز‌و رێكارێكی به ته‌واوی
تیرۆریستی بوون. كۆماری ئیسلامی ته‌نانه‌ت هه‌وڵی داوه ئه‌و شێوازه به‌ره‌نگار
بوونه‌وه تیرۆریستییه وه‌كوو عه‌قڵیه‌تێكی بایه‌خی له نیزامه‌كه‌یدا جێگیر بكا،
عه‌قڵیه‌تێك كه ته‌نانه‌ت وه‌كوو عه‌قڵیه‌تی دیالۆگیی مه‌یدانی وتووێژ، له
گلێرگه‌ی وتووێژیشدا خۆی به راستییه‌كی ره‌ها ده‌زانێ.
د.قاسملوو پێ وابوو هه‌ندێجار دنیای ده‌ره‌وه له ئاست هێندێ له رووداوه‌كاندا
خوَ گێل ده‌كه‌ن، بوَیه له بێده‌نگییان له ئاست فتوای جیهاد دژ به گه‌لی كورد
له كوردستانی ئێران ره‌خنه‌ی ده‌گرت، فتوایه‌ك دژ به خه‌ڵكێكی سێڤیل و بێ‌چه‌ك،
خه‌ڵكێكی بێ‌تاوان كه ته‌نیا ده‌یویست مرۆڤانه بژێت. فتوایه‌ك كه به پێ پێناسه‌و
پێوه‌رو یاساكانی تیرۆر‌و تیرۆریزم، كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستانه بوو له قه‌واره‌ی
تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تیدا، تیرۆریزمێك كه شێوازێكی ژینوَساید دژ به گه‌لی كورد
بوو. دیاره بنده‌ست و هه‌ژار بوون، چه‌وساونه‌وه‌و بێده‌سه‌لاَت بوون، به‌رژه‌وه‌ندیخوازی
هێزو لایه‌نه ده‌سه‌لاَتداره ناوچه‌یی‌و جیهانییه‌كان و...، ده‌توانن هۆكارگه‌لێك
بن بۆ ئه‌وه‌یكه ده‌نگی گه‌لی كورد له سنووری گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان به‌ولاوه‌تر
نه‌ده‌چوو. له‌م په‌یوه‌ندییه‌شدا د.بێرنارد كۆشنێر له زمانی د.قاسملوه‌وه ئێژێ:
ئه‌و به كێنایه‌وه ده‌یوت"كه‌س سه‌رنج ناداته كێشه‌ی كورده‌كان، چوَنكه ئه‌وان
بارمه‌ته ناگرن !"هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ده‌توانین ئاماژه به ده‌یان جینایه‌تی
تیرۆریسی كۆماری ئیسلامیی له كونجاو كونجی جیهانه‌وه بكه‌ین، چه‌ندین جار هه‌وڵدان
بۆ فڕۆكه رفاندن، چه‌ندین جار بارمه‌ته گرتن و ته‌نانه‌ت بارمه‌ته كوشتن، چه‌ندین
جار بۆمب دانانه‌وه له شوێنه گشتیی‌و تایبه‌تییه‌كانداو ده‌یان و بگره سه‌دان
شێوازی دیكه‌ی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی كه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه
به‌ڕێوه چووه‌ن.
|
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |