|
ده‌رده‌خا. زمانی زگماكی یه‌كه‌مین
شوناسی وه‌رگیرا‌و و ریشه‌دارترین بواری شوناسی كۆمه‌ڵایه‌تی تاكه‌كانه. پاش
شوناسی دینی، شوناسی چینایه‌تی‌و به دوای ئه‌ودا شوناسی نه‌ته‌وه‌یی‌و له
ئاكامدا شوناسی مرۆیی دێنه ئاراوه. (چیا‌و صدرالشراف، هویت ملی، ل 288ـ289).
كه‌مایه‌تی چیه؟
له رابردوودا كه‌مایه‌تی له‌باری راده‌یی‌یه‌وه چاوی لێ‌ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌مڕۆكه
كه‌مایه‌تی له روانگه‌ی كۆمه‌ڵناسییه‌وه بریتییه له، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی
كه له نێو كۆمه‌ڵگایه‌ك دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به‌ڵام به هۆی به‌ستراوه‌یی
قه‌ومی، ئایینی، زمانی یان ته‌نانه‌ت نێزیك به یه‌ك بوونی هه‌ڵسووكه‌وت‌و نه‌ریته‌كان
له كۆمه‌ڵه تاكه‌كانی دیكه‌ی نێو ئه‌و كۆمه‌ڵگایه جیا ده‌بنه‌وه. ئه‌م كۆمه‌ڵه
تاكانه ئه‌گه‌ر له به‌شداری له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری كۆمه‌ڵگا بێوه‌ری
بكرێن، ئه‌گه‌ر بكه‌ونه به‌ر زوڵم‌و زۆر‌و هه‌ڵاواردن‌و ئه‌گه‌ر شێوه‌یه‌ك له هه‌ستی
كۆمه‌ڵ یان گرووپی‌یان بێ وه‌ك "كه‌مایه‌تی" دێنه ئه‌ژماردن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
باری راده‌و ژماره‌وه له زۆرایه‌تیشدا بن. (منوچهر خوبروی، همان، ل 180)
شوناسی نه‌ته‌وه‌یی چیه؟
ئه‌و شته‌ی كه ده‌بێته هۆی ناسیاوی تاك، ئه‌و شتانه‌ی كه كه‌سایه‌تی، تاكێك
ده‌سه‌لمێنن، ناسنامه‌و ... نه‌ته‌وه، "خه‌ڵكی وڵاتێك كه له ره‌گه‌زێك‌و
گوێڕایه‌ڵی ده‌وڵه‌تێك بن". نه‌ته‌وایه‌تی (ملیّت) به‌ستراوه‌یی ره‌گه‌زی‌و
تایبه‌تمه‌ندی تاكه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كه" (فرهنگ صبا، محمد بهشتی، ل 1042). له
شوناسی نه‌ته‌وه‌یی‌دا، خاكی هاوبه‌ش، به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری‌و به‌رهه‌می
هاوبه‌ش، به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی‌و ئاسایشی هاوبه‌ش‌و به‌رژه‌وه‌ندی نیزامی‌و
هه‌سته ده‌روون ناسییه تاكی ـ كۆمه‌ڵی‌یه‌كان له‌به‌رچاو ده‌گیردرێن.(هه‌مان
سه‌رچاوه، ل 283ـ285) شوناسی قه‌ومی، به‌دوای شوناسی عه‌شیره‌یی‌و
تایه‌فه‌یی‌یه‌وه كه خاك، دین‌و زمانی هاوبه‌ش نیشانه‌كانیه‌تی. شوناسی
نه‌ته‌وه‌یی به تێكه‌ڵ كردن‌و بڕێ‌جاریش به لاوازكردنی شوناسی "قه‌وم"و
عه‌شیره‌یی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگایه‌ك له نێو یه‌كتردا‌و له‌گه‌ڵ
ده‌ركه‌وتنی شوناسی كه‌سیه‌تی‌و شوناسی نه‌ته‌وه‌یی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا،
خۆده‌نوێنێ‌و به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌و چینایه‌تی به چه‌مكی
شارۆمه‌ندانی به‌رابه‌ر، ده‌ڕواته پێش (هویت ملی، ل280).
نه‌ته‌وه: مه‌به‌ست له نه‌ته‌وه پێوه‌ندێكه له نێوان هۆكاره به‌رهه‌ست‌و
زه‌ینییه‌كان كه له‌گه‌ڵ ماناكه‌ی له زماندا دێته‌وه. هۆكاره زه‌ینییه‌كان
بریتیین له: خاك، زمان، ژیانی ئابووری هاوبه‌ش، فه‌رهه‌نگی هاوبه‌ش‌و
قبووڵ‌كردنی ژیانی هاوبه‌ش. به وته‌ی "ئێرنێست رێنان" له‌سه‌ر هۆكاره
زه‌ینییه‌كان كه بۆ پێكهاتنی "نه‌ته‌وه" پێویستن: نه‌ته‌وه یانێ رۆحێك یان
ئه‌سڵێكی رۆحی‌و ده‌روونی یان یه‌كگرتوویی تاكه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای
رابردوویه‌كی قایم كه تا ئێستاش له‌به‌ر چاوه. به‌م پێیه نه‌ته‌وه بریتییه
له گروپێك له خه‌ڵك كه به هۆی كۆمه‌ڵێك هۆكاری جۆراوجۆر وه‌ك زمان، خاك،
ژیانی ئابووری، فه‌رهه‌نگی میژوویی هاوبه‌ش پێكه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه‌و حه‌ز
له ژیانێكی هاوبه‌ش‌و چاره‌نووسێكی هاوبه‌ش ده‌كه‌ن. به‌م واتایه هه‌ستی
نه‌ته‌وه‌یی بریتییه له هه‌ستی یه‌كیه‌تیی‌و یه‌كگرتوویی به كۆمه‌ڵێكه‌وه،
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌و كۆمه‌ڵه ده‌سه‌ڵاتێك نه‌شێته‌وه!؟ له‌و هه‌سته‌یه كه
"ئێمه"پێك دێ‌و له‌و رێڕه‌وه‌یه كه له "ئێمه" یه‌ك، "ئێمه"یه‌كی دیكه جوێ
ده‌بێته‌وه. (هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل181).
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و راستییانه‌و بارودۆخی ئێران، ئێستا به هێنانه‌گۆڕێ
رێگه‌چاره‌ی ئه‌م كێشه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌گه‌ین. باس له سه‌رئه‌وه‌یكه
وڵاتێك وه‌ك ئێران، چۆن ده‌بێ به‌ڕێوه بچێ‌و له چ شێوه‌گه‌لێك بۆ
به‌ڕێوه‌بردنی كه‌ڵك وه‌رده‌گیرێ. ئه‌گه‌ر بمانه‌وه‌ێ له‌گه‌ڵ راستییه‌كان
رووبه‌ڕوو بینه‌وه، به‌ناچار ده‌بێ قبووڵ بكه‌ین كه له‌و وڵاته‌دا له مێژه كه
عه‌شیره، قه‌وم‌و ئێتنیكه جۆراوجۆره‌كان‌و ئێستاش نه‌ته‌وه‌گه‌لی جۆراوجۆر به
تایبه‌تمه‌ندی جۆراوجۆری فه‌رهه‌نگی نیشتمانی، زمانی ، مێژوویی‌و
به‌ستراوه‌یی رۆحی‌و ...ی جیا له تایبه‌تمه‌ندی نه‌ته‌وه، مه‌زهه‌ب، زمان‌و
فه‌رهه‌نگی زاڵ، ده‌ژین‌و له‌سه‌ر مافه تایبه‌تی‌و گشتییه‌كانیان له‌ژێر سته‌مدا
به‌سه‌ر ده‌به‌ن. بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و سته‌مه‌و خوڵقاندنی كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی
له‌بار بۆ پێكه‌وه ژیانی هێمنانه‌و رۆیشتن به‌ره‌و یه‌كیه‌تییه‌كی دڵخوازانه چ
بكه‌ین؟ به واتایه‌كی دیكه بۆ ئه‌وه‌یكه هه‌موو خه‌ڵكی وڵات به مه‌رجی
پاراستنی تایبه‌تمه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یی‌و جۆراوجۆره‌كانیان، بتوانن له دیاری
كردنی چاره‌نووسی خۆیان به شێوه‌یه‌كی ئازاد بڕیار بده‌ن، چ رێگایه‌ك ده‌بێ
بگرێته به‌ر له چ رێكارێك ده‌بێ كه‌ڵك وه‌رگرین؟
ئه‌مڕۆكه له نێو وڵاتانی جیهاندا سێ شێوه ده‌سه‌ڵاتدارێتی پتر له هه‌مووان
ده‌كه‌وێته به‌رچاو و هه‌ر كامیان شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری سیاسی
چوارچێوه‌ی جوغرافیایی خۆی هه‌ڵبژاردوه: نموونه‌ی كوجێیی یان ناوه‌ندی،
نموونه تێكه‌ڵ یان فیدڕاڵ‌و نموونه‌ی ناوچه‌یی.
نموونه‌ی یه‌كه‌م له وڵاتگه‌لێك به چوارچێوه‌ی یه‌ك ده‌ستی جوغرافیایی پێك
دێ‌و خاكێكی پان‌و به‌رینیان نیه‌و رووبه‌رێكی چڕیان هه‌یه‌و
حه‌شیمه‌ته‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كده‌ست بڵاوبۆته‌وه‌و خاوه‌نی ناڤۆكێكی
سیاسیی ناوه‌ندی به توانان، به‌له‌به‌رچاوگرتنی نیزامێكی ته‌ك یاسایی له‌م
قه‌واره‌دا به‌ڕێوه‌به‌ریی وڵات، هێزی سیاسی‌و جێبه‌جێ‌كه‌ر به شێوه‌یه‌كی
یه‌كده‌ست‌و یه‌كسان له‌سه‌رانسه‌ری وڵات‌و ناوچه جۆراوجۆره‌كاندا به‌دی
ده‌كرێ. له‌م فۆرمه‌دا، ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی به‌له‌به‌رچاوگرتنی كه‌سایه‌تی
یاسایی بۆ خۆی، ئه‌و مافه به‌خۆی ده‌دا كه یاسا دابڕێژێ‌و هه‌موو كاروبارێك له
گشت بوارگه‌لی نه‌ته‌وه‌یی، ناوچه‌یی‌دا رێك بخا. ئێستا له كۆی 200 وڵاتی جیهان
150 وڵات به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه ده‌چن! وه‌ك ئێران، توركیه، ئوردۆن‌و ... كه له
وڵاتانی له‌ده‌می گه‌شه‌سه‌ندندان‌و له نێو وڵاته پێشكه‌وتووه‌كاندا ده‌توانین
به ژاپۆن‌و فه‌ڕانسه ئاماژه‌بكه‌ین. ئه‌م جۆره هێزه سیاسییانه، به‌رده‌وام
به‌ره‌و شێوه‌یه‌ك كوجێیی‌و خۆته‌وه‌ریی هه‌نگاو هه‌ڵدێننه‌وه كه له‌ودا، هه‌موو
بڕیاره گشتی، ناوچه‌یی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان له لایه‌ن ناوه‌ندێكی سیاسی‌و
به‌ڕێوه‌به‌ریی كه به پێی نه‌ریت، له پێته‌ختدایه، ده‌درێن‌و به‌ڕێوه ده‌چن!
لێره‌دا ده‌توانین به‌چه‌ند كه‌م‌و كورتیی ئه‌و سیستمانه ئاماژه بكه‌ین:
هه‌بوونی سانترالیزمێكی توند‌و جێگیربوونی ره‌وتێكی یه‌كلایه‌نه‌ی
ده‌سه‌ڵاتدارێتی له‌سه‌ره‌وه بۆ خوارێ، په‌ره‌گرتنی بوروكراسی‌و زیادبوونی
خه‌رجه گشتیه‌كان، نادادپه‌روه‌ری جوغرافیایی به مانای هه‌ڵاواردن له نێوان
ناوچه جۆراوجۆره جوغرافیایی‌یه‌كانی وڵات، پێكهاتنی هه‌ستی بێ ئیراده‌یی‌و
خۆ به زل زانین! و به‌هێزنه‌كردنی رۆحیه‌ی راهێنان‌و تازه‌گه‌ری له ئاكام دا
په‌ره‌پێدانی فه‌رهه‌نگی مه‌رایی (چاپلوسی).
شێوه‌یه‌كی دیكه، نموونه‌ی ناوچه‌یی‌یه. وه‌ك بریتانیا‌و یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌تی
پێشوو، كه ده‌كرێ به"وڵاتانی خاوه‌ن كۆمارگه‌لی خودموختار" ناویان بنین. ئه‌م
نموونه‌یه سه‌ره‌تا له لایه‌ن "جان فێراندوف"ی ئێسپانیایی‌یه‌وه پێشنیار كرا.
له‌م نموونه‌یه كه شێوه‌یه‌ك نێوان ده‌سه‌ڵاتی كوجێیی‌و فیدڕاڵیزمه،
ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی له‌ژێر گوشاری ئازادیخوازان یان به هۆی دێموكرات
بوونی‌یه‌وه (به‌ستراوه به راده‌ی زانایی وڵاتدارییه‌وه هه‌یه) بڕێك له
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆی به ناوچه نێوخۆی‌یه‌كان كه شوناسی نه‌ته‌وه‌یی‌و
فه‌رهه‌نگی جیایان هه‌یه، ده‌سپێرێ.
نموونه‌ی سێهه‌م، كه له‌م وتاره‌دا مه‌به‌ستی ئێمه‌یه، نموونه‌ی فێدڕاڵیزمه.
"ك. ده‌بلیوورابینسۆن" ئه‌م شێوه‌یه له نیزامی سیاسی، به جوغرافیایی‌ترین
نموونه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری وڵات له نێو حكوومه‌ته‌كاندا ده‌زانێ كه له‌سه‌ر
بنه‌مای جیاوازییه ناوچه‌یی‌یه‌كان داده‌مه‌زرێ‌و ویستی به‌شه جیاجیاكانی
وڵات بۆ پاراستنی تایه‌به‌تمه‌ندی تاكی‌یان به فه‌رمی ده‌ناسرێ. له راستیدا
فیدڕاڵیزم، له نێوان جیاوازی‌و دژایه‌تییه‌كاندا یه‌كگرتوویی ناخوڵقێنێ،
به‌ڵكوو له نێوانیاندا، پێكه‌وه ژیانی دادپه‌روه‌رانه به رۆحی مرۆیی‌یه‌وه
پێك دێنێ. ئه‌م نموونه‌یه باشترین رێگه‌چاره‌ی سیاسی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری
وڵاتگه‌لێك وه‌ك ئێرانه كه نه‌ته‌وه‌و ئێتنیكگه‌لی جیاوازی زمانی،
فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی‌و بڕێ‌جار ئایینیشی تێدا ده‌ژین‌و خاوه‌نی
جیاوازیگه‌لی هه‌ست پێكراوی ناوچه‌یی‌یه.
ئه‌م نموونه‌یه له یه‌كگرتنی، گروپگه‌لی مرۆڤی‌و یه‌كه‌گه‌لی سیاسی جیا
له‌یه‌ك، پێك دێ كه ده‌یانه‌وێ، چاره‌نووسی خۆیان پێكه‌وه گرێ بده‌ن‌و
وڵاتێكی گه‌وره‌تر به پێداویستیی زۆرتره‌وه پێك بێنن. ئه‌م نموونه‌یه له چاو
نموونه‌كانی دی توانای زۆرتری بۆ سڕینه‌وه‌ی كۆجێیی هه‌یه. له ئاوه‌ها
نموونه‌یه‌كدا، بوار بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری سیاسیی ناوه‌ندی‌و كاروباری ناوچه‌یی،
له لایه‌ن رێكخراوه‌كانی ناوچه فیدڕاڵییه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێ. ده‌سه‌ڵاتی
ناوه‌ندی له‌م نموونه‌یه‌دا به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتی خۆی به پێی یاسای بنچینه‌یی
وڵات به كه‌سایه‌تی‌و رێكخراوه ناوچه‌یی‌یه‌كان ده‌سپێرێ، به‌م شێوه‌یه
ده‌سه‌ڵات له نێوان ئه‌ندامه حوكمییه‌كان‌و خه‌ڵكی وڵات دابه‌ش ده‌كرێ (عباس
احمدی، ویژگیهای نڤام فدرال و میزان انگباق ێ‌ن با شرایگ ایران). له ئاوه‌ها
سیستمێك‌دا ده‌وڵه‌تی ناوچه‌یی، ده‌توانێ به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هه‌ڵبژاردنی
ئازاد‌و نۆرمه دێموكراتیكه‌كان، پارلمانی تایبه‌ت به‌خۆی پێك بێنێ‌و وه‌زیر بۆ
به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری ناوچه، هه‌ڵبژێرێ. سیستمێكی فێركاری له‌گه‌ڵ
پاراستنی زمانی سه‌رانسه‌ری به مه‌به‌ستی پێكهێنانی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
به‌شه‌كانی دیكه‌ی وڵات‌و به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی، بۆ
په‌ره‌پێدانی نوسین‌و خوێندن به زمانی زگماكی، پێك بێنێ. فه‌رهه‌نگی
ناوچه‌یی گه‌شه پێ‌بدا. حكوومه‌تی فیدراڵ، بێجگه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی،
سوپا‌و دراو به‌رنامه‌درێژخایه‌نه ئابوورییه‌كان، له بوارگه‌لی دیكه
به‌ڕێوه‌به‌ری سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ناوچه‌ی خودموختاره. ئه‌وه روونه كه
پۆلیسی ناوچه‌یی بۆ دابین كردنی هێمنی‌و دادگا له ژێرده‌سه‌ڵات‌و چاودێری
حكوومه‌تی فیدڕاڵ ئه‌ركه‌كانی خۆیان راده‌په‌ڕێنن.
ئێستا له جیهان دا 19 وڵات به‌م شێوه‌یه به‌ڕێوه ده‌چن، ئاڵمان‌و سویس،
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئوسترالیا، ئوتریش‌و ئه‌فریقای باشوور
له‌وانه‌ن. له‌و شێوه‌یه‌دا بواری بۆ ئه‌وه‌كه كۆمه‌ڵه مرۆڤییه جۆراوجۆره‌كان
به شوناسی جیاگانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، فه‌رهه‌نگی‌و شارستانی تایبه‌ت به خۆیان،
بتوانن له پاڵ یه‌كتردا بژین، ده‌ره‌خسێنێ.
دوایین وته ئه‌وه‌یه كه، له وێڕا كه له نیزامی كۆماری ئیسلامی‌دا، هه‌لی
دابه‌زاندنی ئاوه‌ها گه‌ڵاڵه‌یه‌كی دێموكراتیك نیه‌و بنه‌مای هزری رێبه‌رانی
ئه‌و حكوومه‌ته له گه‌ڵ دێموكراسی له دژایه‌تیدایه‌و له وێڕا كه به بێ
چاره‌سه‌ری ئه‌و دیارده سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه بواری پێكه‌وه ژیانی
جۆراوجۆری نه‌ته‌وه‌یی ـ ئایینی له ئێران‌دا نیه‌و تا ئێستا ده‌سه‌ڵاته
ناوه‌ندییه‌كان هه‌موو كاتێك به به‌كاربردنی زۆر‌و تۆمه‌ت وه‌پاڵ خستن له‌گه‌ڵ
ئه‌م راستییه كه رووی له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌یه‌و ناتوانن حاشای لێ‌بكه‌ن،
به‌ره‌وڕوو بوون. هه‌نگاو هه‌ڵهێنان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه له ئه‌ستۆی
ده‌سه‌ڵاتی داهاتوی وڵاته. به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه كه گه‌ڵاڵه داڕشتنی
به‌رنامه‌ی ئاوه‌ها حكوومه‌تێك له ئه‌ستۆیی ئێمه‌یه، بێنه‌وه با به جێگای
په‌ره‌پێدانی باسگه‌لی زیادی‌و دوور له راستی‌و هه‌وڵدان بۆ حاشاكردن له
شوناسی نه‌ته‌وه‌یی، نه‌ته‌وه‌كانی دیكه له‌سه‌ربنه‌مای ره‌نێوهێنانی سته‌می
پێشینیان، به‌دوی ئه‌وه‌دا بین كه رێگاچاره‌ی گونجاو بۆ ده‌ربازبوون له‌و
قه‌یرانه، بدۆزینه‌وه. قبووڵی ئه‌م به‌رپرسایه‌تییه، به له‌به‌رچاوگرتنی
په‌ره‌گرتوویی فه‌رهه‌نگی ته‌ك نه‌ته‌وه‌یی سه‌پێندراوی ره‌زاخانی‌و خۆ به‌زل
زانینی هێندێك له ناسیونالیسته پێڕه‌وه‌كانی ئه‌و فه‌رهه‌نگه شۆڤێنیستییه‌و
نزمبوونی فه‌رهه‌نگی واقێع بینی‌و یه‌كسانی‌خوازی پێشكه‌وتووی جیهانی مودێڕن،
زۆر ئه‌سته‌مه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، كه‌س ئه‌و باره‌گرانه بۆ ئێمه هه‌ڵ‌ناگرێ،
به‌ڵكوو ئه‌وه خودی ئێمه‌ین كه ده‌بێ دووباره هه‌رچه‌ند گرانیش بێ، به
شوێنی مه‌به‌ستی بگه‌یه‌نین، تا بۆ هه‌تاهه‌تایه له‌م باره‌وه خه‌یاڵی
نه‌وه‌كانی داهاتوو ئاسووده بكه‌ین. |