|
16-01-1386
ناسر ساڵحی‌ئه‌سڵ
ناسیۆنالیزم Nationalism "نه‌ته‌وه‌خوازی" له ناسیۆن Nation "نه‌ته‌وه" پێك
هاتووه. پێناسه‌كانی نه‌ته‌وه Nation گه‌لێك جۆری له‌خۆ گرتووه، هه‌ر له‌وانه
كه پێ له‌سه‌ر فاكته‌ره بابه‌تی‌یه‌كان Objectiveی وه‌ك زمان، ئایین، نه‌ریت‌و
خاك‌و ده‌زگاكان داده‌گرن، تا ئه‌وانه‌ی كه پێ له‌سه‌ر فاكته‌ری خودی
Subjkectiveیه رووته‌كانی وه‌ك هه‌ڵوێست‌و به‌هاكان داده‌گرن. به‌ڵام له ماوه‌ی
سه‌ده‌ی رابردوودا نه‌ته‌وه‌خوازی ئه‌و كۆمه‌ڵه مانایانه‌ی وه‌رگرت كه ئێمه
ئه‌مڕۆ ده‌یانزانین له گرینگ‌ترین ئه‌و مانایانه‌ش ئه‌مانه‌ن:
1ـ پرۆسه‌ی پێكهاتن یان گه‌شه‌كردنی
نه‌ته‌وه
2ـ به‌ها یان هۆشیاریی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌بوون
3ـ زمان سیمبۆلیسمی نه‌ته‌وه
4ـ بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی له بری نه‌ته‌وه
5ـ باوه‌ڕ Dictrine یان ئیدئۆلۆژیی نه‌ته‌وه له هه‌ر دوو باری گشتی‌و تایبه‌تی‌دا
به كارهێنانی یه‌كه‌م كه بریتییه له پرۆسه‌ی پێكهاتن یان دروستكردنی
نه‌ته‌وه، زۆر گشتی‌یه‌و زه‌نجیره‌یه‌ك پرۆسه‌ی تایبه‌تی له‌خۆ گرتوه، كه
زۆرجار ئامانجی نه‌ته‌وه‌خوازیی پێك ده‌هێنن، بۆیه له رێگه‌ی
لێكدانه‌وه‌كانی‌تره‌وه ده‌توانین زیاتر له نه‌ته‌وه بكۆڵینه‌وه.
له چوار به‌كارهێنانه‌كه‌ی‌تر، دووهه‌میان كه هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی یان به‌ها
نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانه، پێویسته به وردی له سێیانه‌كه‌ی‌تر جیا بكرێته‌وه.
بێگومان پێوه‌ندی‌یه‌كی نێزیكیان پێكه‌وه هه‌یه، به‌ڵام مه‌رجیش نیه
شانبه‌شانی یه‌كتر بڕۆن. كه‌سێكه ده‌توانێ بۆ نموونه هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی
هه‌بێت به‌بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی سیمبۆلیسم یان بزووتنه‌وه یان ئیدئۆلۆژی بێت كه
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه بێت. ئه‌و پێناسه‌یه وای بۆ ده‌چێ كه تێگه‌ی نه‌ته‌وه
به‌ر له ناسیۆنالیزم هه‌بوه. ئێمه زۆرجار رووبه‌ڕووی نه‌ته‌وه‌خوازی بێ
نه‌ته‌وه ده‌بینه‌وه، به تایبه‌تی له ده‌وڵه‌ت پۆست كۆلۆنیالیه‌كانی
ئافریقا‌و ئاسیادا. نه‌ته‌وه ده‌وڵه‌ت نیه، چونكه تێگه‌ی ده‌وڵه‌ت پێوه‌ندیی
به چالاكیی ده‌زگایی‌یه‌وه هه‌یه، له كاتێك‌دا تێگه‌ی نه‌ته‌وه ده‌ستنیشانی
كۆمه‌ڵگا ده‌كا.
"ئانتۆنی دی‌سمیس"، خسڵه‌ته سه‌ره‌كی‌یه‌كانی كۆمه‌ڵگای نه‌ته‌وه به‌م
شێوه‌یه پێناسه ده‌كا: كۆمه‌ڵگایه‌كی مرۆڤی دیاریكراو له مێژووی هاوبه‌ش،
ئه‌فسانه‌ی هاوبه‌ش، كولتووری هاوبه‌ش، نیشته‌جێبوون له‌سه‌ر نیشتمان، ماف‌و
ئه‌ركی هاوبه‌ش، خاوه‌ن یه‌ك ئابووری، بۆ هه‌موو ئه‌ندامه‌كانیان.
به‌ڵام پێناسه‌كردنی نه‌ته‌وه به بۆچوونی "ده‌یوید میلله‌ر"(1995) ئه‌م
ته‌وه‌رانه له‌خۆ ده‌گرێ:
1ـ له ئه‌نجامی باوه‌ڕی هاوبه‌ش‌و پابه‌ندیی پێك هاتبێ
2ـ ره‌گی له مێژوودا داكوتابێ
3ـ شه‌خسییه‌تی كارامه Active Imcharator
4ـ پابه‌ندی خاكێكی دیاریكراو بێ
5ـ له كۆمه‌ڵگاكانی‌تر جیاواز بێ به‌وه‌ی كه خاوه‌نی كولتوورێكی جه‌ماوه‌ریی
دیاریكراوه
به‌ڵام له هه‌مووی گرینگ‌تر چاره‌نووسی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بریتی نیه له
گه‌ڕانه‌وه بۆ رابردووی سه‌ربه‌رز، به‌ڵكوو بریتییه له زیندووكردنه‌وه‌ی
گیانی رابردوو به گوێره‌ی هه‌لومه‌رجی مۆدێڕن له ژێر بارودۆخه گۆڕاوه‌كه‌دا.
هه‌وه‌ر "پۆڵ گیلبێرت" Paul Gilbert لای وایه نه‌ته‌وه‌خوازی‌یه‌كان هاوبه‌شن،
لای ئه‌و پێی ده‌وترێ "پرنسیپی پێكهێنه‌ری نه‌ته‌وه‌خوازی" كه ماناكه‌ی
ئه‌وه‌یه نه‌ته‌وه‌كان ئه‌و گرووپانه‌ن كه مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی
نه‌ته‌وایه‌تیی خۆیانیان هه‌یه، به واتایه‌كی‌تر ره‌نگه مافی نه‌ته‌وایه‌تی،
پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بگرێته‌وه. ئه‌گه‌ر له سه‌ده‌ی نۆزده سه‌ده‌ی
ته‌قینه‌وه‌ی كێشه‌ی كه‌مایه‌تی‌یه‌كان بوو، سه‌ده‌ی بیست به راگه‌یاندن‌و
وه‌دیهێنانی به‌شێك له ماف‌و داخوازی‌یه‌كانی كه‌مایه‌تی‌یه‌كان ده‌ستی پێ‌كرد.
مێژووی نه‌ته‌وه‌خوازی له ئورووپادا له شۆڕشه‌كانی ساڵی 1848دا گه‌یشته
ئه‌وپه‌ڕی خۆی. ده‌سكه‌وته سه‌ره‌كیی‌یه‌كانیشی بریتی بوون له:
یه‌كخستنه‌وه‌ی ئاڵمان‌و ئیتالیا له ژێر ئاڵای پرۆس‌دا. له ساڵی1875
نه‌ته‌وه‌خوازی له رۆژهه‌ڵات‌و باكووری ئورووپا سه‌ری هه‌ڵ‌دا، ئه‌م
سه‌رهه‌ڵدانه درێژه‌ی كێشا تا دواتر له ده‌یه‌كانی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی
بیسته‌م‌دا چه‌ند جۆری نه‌ته‌وه‌خوازیی‌یه‌كانی ئاسیا وه‌ك كورد، تورك، عه‌ره‌ب،
فارس، له چین‌و فیلیپین‌و له ئورووپا له نۆروێژ‌و فینلاند‌و چێك‌وسلاواكی و...
له ئه‌فریقا له غه‌نا، نیجێریه‌و ئافریقای باشوور گرتۆته‌وه. نه‌ته‌وه‌خوازی
وا په‌ره‌ی سه‌ند كه له ساڵانی نێوان جه‌نگی یه‌كه‌م‌و جه‌نگی دووهه‌می
جیهانی، قوژبنێكی ئه‌م جیهانه نه‌ما نه‌كه‌وێته به‌ر هه‌ڵمه‌تی
نه‌ته‌وه‌خوازی‌یه‌وه. نه‌ته‌وه‌خوازی به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی نازیسم‌و فاشیزم تا
ساڵی 1980 له ئورووپادا رووی له كزی بوو، تا جارێكی‌تر بووژایه‌وه به
هاتنه‌گۆڕی دێموكراسی‌و ئازادی‌و پروستوریكا‌و گلاسنۆسی گۆرباچۆف، سه‌ركۆماری
یه‌كیه‌یتی سۆڤییه‌تی پێشوو، له داوی ساڵی 1988وه بوونه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی
نه‌ته‌وه‌خوازی له كۆماره‌كانی یه‌كیه‌تیی سۆڤییه‌ت، ئه‌مه‌ش بووه هۆی
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كیه‌تیی سۆڤییه‌ت له ساڵی 1991دا.
چه‌ند تراژیدیی نه‌ته‌وه‌خوازی له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست وه‌ك كۆچ‌ڕه‌وی
خه‌ڵكی كوردستانی باشوور بۆ سنووره‌كان، وێرانكردنی گونده‌كان له كوردستانی
باكوور‌و سه‌ركوتی هه‌ستی نه‌ته‌وخوازیی خه‌ڵكی كوردستانی رۆژهه‌ڵات‌و له
نیمچه كیشوه‌ری هێند‌و رواندا‌و یۆگۆسلاوی له ده‌یه‌ی كۆتایی سه‌ده‌ی
بیستم‌دا روویان‌دا.
به‌ڵام روانین بۆ نه‌ته‌وه‌خوازی‌و سه‌رهه‌ڵدانی له نێو كورددا، ئه‌وه‌ی
شایانی باسه كه هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی لای كورد
به كرده‌وه له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌وه ده‌ستی پێ‌كردوه‌و له نیوه‌ی یه‌كه‌می
سه‌ده‌ی نۆزده‌دا گه‌یشتۆته پله‌ی خه‌باتی چه‌كدارانه‌ی رێكخراو، كاتێك كه
میره‌كانی كوردستان وه‌ك میری بۆتان، میری سۆران، میری بادینان، میری
ئه‌رده‌ڵان‌و میری مۆكریان، كه‌وتنه هه‌ڵگیرساندنی شۆڕش‌و به یه‌كادان له گه‌ڵ
ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌و قه‌جه‌ردا. ئه‌و میرانه هه‌موویان بیریان له دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كرده‌وه. بۆنموونه میرێكی وه‌ك میری سۆران كه به
میركۆره به‌نێوبانگه، هه‌رچه‌ند موسڵمانێكی زۆر به باوه‌ڕ بووه‌و یاسای
ئیسلامی به كه‌م‌و زیاد له میرنشینه‌كه‌ی خۆی‌دا خستبۆوه كار، هه‌وڵی
دامه‌زراندنی ئیمپراتوورێكی ئیسلامی نه‌ده‌دا‌و له هه‌ڕه‌تی هێز‌و
ده‌سه‌ڵاتی‌دا، چه‌ند جارێك هه‌وڵی درووستكردنی ده‌وڵه‌تی كوردی دا.
بیری نه‌ته‌وه‌خوازیی كوردی له‌گه‌ڵ ناسیۆنالیزمی رۆژئاوا‌و ئوممه‌تی
عه‌ره‌بی‌و میلله‌تی تورك‌و فارس‌دا جیاوازی هه‌یه. ناسیۆنالیزمی رۆژئاوایی
له نێوان جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م‌و دووهه‌م‌دا، نازیسم‌و فاشیزمی له ئاڵمان‌و
ئیتالیا لێ‌په‌یدا بوو، ئوممه‌تی عه‌ره‌بی به‌عسیزمی لێ‌په‌یدا بوو و میلله‌تی
فارس‌و تورك، ره‌زاشا‌و ئاتاتۆركی لێ‌په‌یدا بوو.
له‌وه‌ش ئاشكرا ده‌بێ كه بیری نه‌ته‌وه‌خوازیی كوردی به شێوه‌یه‌كی گشتی
پێوه‌ندیی به‌پله‌ی سه‌رمایه‌داری‌یه‌وه نیه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه
ماركس‌و ماركسیسته‌كان ده‌بێژن، چونكه كۆمه‌ڵگای كوردی هه‌ر له سه‌رده‌می
میرنشینه‌كانه‌وه، كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری نه‌بووه‌و بیری نه‌ته‌وه‌خوازی
له سه‌رده‌می فێودالیزمیش‌دا به‌هۆی نووسه‌رانی وه‌ك فه‌قێ‌ته‌یران، مه‌لای
جه‌زیری، ئه‌حمه‌دی خانی، بیری نه‌ته‌وه‌خوازیی كوردی‌یان هه‌بوه.
ئه‌ده‌بیاتی كوردی له نێوان دوو جه‌نگی جیهانی‌دا پڕه له وشه‌ی قه‌ومی
كورد، به‌ڵام له په‌نجا ساڵی دوایی‌دا وشه‌ی "گه‌ل"جێی وشه"قه‌وم"ی گرته‌وه.
هه‌روه‌ها وشه‌ی نه‌ته‌وه له جیاتی Nation رۆژئاوایی له ده‌ورانی
فه‌رمانڕه‌وایی شێخ مه‌حموودی نه‌مر به‌كاری هێنا. قوتابخانه‌ی نه‌ته‌وه‌خوازی
كوردی یه‌كه‌مین قوتابخانه‌یه‌كی كوردی‌و رۆژهه‌ڵاتی‌یه كه مافی هه‌موو
نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ جیاوازی له ئازادی‌و یه‌كیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی‌دا ده‌ستنیشان
كردوه. له‌م مانایه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ كه بیری نه‌ته‌وه‌خوازیی كوردی،
قوتابخانه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی نوێی مرۆڤدۆستانه‌یه‌و به هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ بیری
ناسیۆنالیزمی رۆژئاواوه بیری قه‌ومییه‌تی عه‌ره‌بی‌و میلله‌تی فارس‌دا یه‌ك
ناگرێته‌وه.
راستی‌یه‌كه‌ی، بیری نه‌ته‌وه‌خوازی كوردی سه‌رچاوه له بیری كولتووری‌و
داب‌ونه‌ریتی كۆمه‌ڵگای كوردی‌دا هه‌ڵ‌قوڵاوه كه باوه‌ڕ‌و ئیمان به
دێموكراسی‌و ئازادی‌و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیی له گۆی زه‌وی
هه‌یه. دووره له ناسیونالیزمی به‌رچاوته‌نگی عه‌ره‌بی‌و تورك‌و فارس. |