|
1-3-1386
ره‌حمان هوشیاری ؛ و: ئه‌فراسیاب
گرامی
له واتا‌و لێكدانه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كانی
رۆژهه‌ڵاتی ناڤین هۆكار‌و گۆڕینی فه‌رهه‌نگی سیاسی، رۆڵێكی دیاریكه‌ری هه‌بوه.
ئه‌م هۆكاره له چوارچێوه‌ی مه‌سه‌له فه‌رهه‌نگی سیاسییه‌كانیش‌دا، نێواخن‌و
جۆری پێوه‌ندیی نێوان كۆمه‌ڵگه‌و ده‌وڵه‌ت، چاره‌نووسی گه‌شه‌كردن یان گه‌شه‌نه‌كردن
دیاری ده‌كا. له ده‌قه رۆژهه‌ڵاتناسییه‌كاندا، به گشتی دیاریكردنی كێشه‌و
پێكه‌وه نه‌بوونه‌كان له بیاڤی(حوزه) فه‌رهه‌نگ، فه‌رهه‌نگی سیاسی، ده‌وڵه‌تسالاری،
ده‌سه‌ڵاتخوازیی ده‌وڵه‌ت، نه‌بوونی بیر‌وباوه‌ڕ، ئاماژه به دێموكراسی ده‌كا.
هه‌رچه‌ند خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له وه‌رگرتنی بنه‌ما چالاكییه‌كانی باو له
ئاست نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا پێشه‌نگتر بوه. به‌ڵام به‌ستێنه فه‌رهه‌نگی‌و سیاسییه‌كان
به گشتی ناوچه‌یی‌و خۆماڵی ماونه‌ته‌وه. ئه‌م شێوازه‌ی قبووڵكردنی بنه‌ماكانی
گۆڕان له زۆربه‌ی شوێنی ناوچه‌كانی له كاتی گه‌شه‌كردندا به‌رچاو ده‌كه‌وێ.
له هه‌ڵسه‌نگاندن له‌گه‌ڵ ناوچه جیاوازه‌كانی جیهان، رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له
ئاستێكی لاوازتر‌و سه‌ره‌تایی‌تر له گه‌شه‌كردنی سیاسی‌و سه‌قامگیری كۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی دایه. دوو خاڵی سه‌ره‌كیی له دیاریكردنی ره‌وشی گشتی رۆژهه‌ڵاتی
ناڤین شیاوی باس كردنه: یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه فه‌رهه‌نگ پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی له
ره‌وشی هه‌نووكه‌ی ناوچه‌دا هه‌یه به شێوه‌یه‌ك كه گۆڕانكارییه گشتی‌یه‌كان له
ژێر ساباتی گۆڕانكارییه فه‌رهه‌نگییه‌كاندا، روو ده‌دا. دوهه‌م تاوتوێكردنی ئه‌وه‌ی
كه چ كێشه‌و له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م گۆڕانه فه‌رهه‌نگییه‌كان له‌م ناوچه‌یه‌دا
ده‌بێ. هه‌رچه‌ند كه وڵات‌گه‌ل و كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌بێ به‌پێی
پۆلێنبه‌ندییه‌جۆراوجۆره‌كان دیاری بكرێ، ئه‌وه‌یه كه واتای دێموكراسی‌و كۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نی، رۆژئاوایین‌و بنه‌چه‌ی له ئه‌زموون‌و گۆڕانكارییه‌كانی ئورووپا‌و ئه‌مریكا
هه‌بوه. به‌و پێیه، ده‌بێ قبووڵ بكه‌ین هه‌رچه‌ند هه‌موویان مرۆڤایه‌تین به‌ڵام
بۆ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین هه‌نارده‌یی ده‌ژمێردرێن.
واتایه‌ك كه له دیرۆكی فه‌رهه‌نگی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین مێژینه‌یه‌كی
مێژوویی نیه‌و به شێوه‌یه‌كی سروشتی بۆ دابین‌كردنی پێویستی به بوارره‌خسێنی‌و
به‌ستێن‌سازی هه‌یه. مێژووی سیاسی، مێژووی حكوومه‌ته‌كان‌و مێژووی پێوه‌ندییه‌كانی
نێوان ده‌وڵه‌ت‌و كۆمه‌ڵگا له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین هه‌مووكات له‌سه‌ر بنه‌مای
ده‌سه‌ڵاتخوازیی ره‌ها‌و دیكتاتۆری بوه. به‌ڵام هه‌روه‌ك كه هه‌ندێك وڵاتانی
له كاتی گه‌شه‌كردندا وه‌ك هێند، بێرزیل‌و ئارژانتین سه‌لمێنه‌ری ئه‌م راستییه
بوون، بواری دابینكردن‌و گه‌شه‌كردنی سیاسی‌و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ته‌نانه‌ت له
كۆمه‌ڵگا نه‌ریتی‌و ده‌سه‌ڵاتخوازیش بوونیان هه‌یه. له وه‌ڵامی دوو خاڵی
باسكراوی پێشوودا، ده‌بێ بڵێین كه مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كیی گۆڕانه فه‌رهه‌نگییه‌كان‌و
له‌م چوارچێوه دیاریكراوه‌ی واتاییدا، گرینگ‌ترین له‌مپه‌ر له رێگه‌ی سه‌قامگیری
كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌و گه‌شه‌كردنی سیاسیش، كولتووره. سیستمی هزری‌و سیستمی
هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین پێویستییه‌كی زۆریان به گۆڕان‌وگۆڕانكاری
هه‌یه‌و هه‌روه‌ها گۆڕانكارییه‌ك ده‌توانێ به‌ستێنه سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
... له ژێر كاریگه‌ری دابنێ. له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین، زۆرێك له تاكه‌كان
هه‌یه كه بیرۆكه دێموكراتیكیان به‌رزكردۆته‌وه‌و له گه‌ڵاڵه‌ی ورده‌كاری
بیرۆكه‌كان له بنیاتی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی رۆژئاوا زۆر باش پراكتیك ده‌كه‌ن، به‌ڵام
هه‌مان ئه‌و تاكانه له هه‌ڵسوكه‌وت‌و پێوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی‌دا
به توندی هه‌ڵسووكه‌وته خێڵه‌كییه‌كان‌و ده‌سه‌ڵاتخوازانه له خۆیان نیشان ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ك كه رۆژهه‌ڵاتناسی ناودار "غسان سلامه" له كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی خۆی
"دێموكراسیی بێ دێموكراته‌كان" دێنێته به‌رباسه‌وه كه گه‌شه‌كردنی سیاسی‌و
كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌وه نیه بیرۆكه‌ی فه‌یله‌سووفه مه‌زنه‌كان بێنیته
به‌رباس‌و نووسینه‌وه، چ ئه‌م كاره له میسر بێ یان له ئێران یان له توركیه،
هه‌رچه‌ند ئه‌م به‌شه له‌و كاره سه‌قامگرتوویی دێموكراسییه، به‌ڵام فاكته‌ره
گرینگه‌كانیش ده‌بێ له‌به‌رچاو بگیردرێ. راهێنانی دێموكراسی، راهێنانی
كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌و راهێنانی هه‌ڵسوكه‌وتی تیۆریزه‌و مرۆڤانه له‌گه‌ڵ
جه‌ماوه‌ره.
له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین، سێ ئاستی راڤه‌كردن له پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ
كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی هه‌یه: 1ـ پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌ت 2ـ هه‌ویرمایه‌ی(خمیرمایه)
خێڵه‌كیی مرۆڤه‌كان 3ـ قه‌یرانی هه‌ڵسوكه‌وتی ئاوه‌زمه‌ندانه(عقلانی) نێوان
مرۆڤه‌كان. كێشه‌ی هه‌ر سێ ئاستی راڤه، كێشه‌ی فه‌رهه‌نگی، په‌روه‌رده‌و
فێركردنه. ده‌بێ له‌به‌رچاو بگرین له كاتێكدا كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی سه‌قامگیر
ده‌بێ كه به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات له كۆمه‌ڵگه‌دا به باوه‌ڕهێنان به‌م
په‌ره‌نسیپه كه بتوانن جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی له هه‌مبه‌ر سه‌قامگیریی گشتی
قه‌ناعه‌ت پێ‌بهێنن. جگه له‌م شێوه‌یه، مژاری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌و دێموكراسی
له لایه‌ن كۆمه‌ڵێكی زۆر له رووناكبیران‌و نووسه‌ران له په‌راوێزی
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا كه له ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی دیكه دایه، داده‌نرێ.
له‌م ساڵانه‌ی دواییه‌دا، له رۆگه‌ی بزاوت به‌ره‌و دێموكراسی‌و گۆڕانی شێواز
له سیستمه‌كانی تاك حیزبی‌و پێكهاته‌كانی ده‌سه‌ڵاتخوازیی ده‌وڵه‌تی،
هه‌نگاوه تاقیكارییه‌كان بۆ پێكهێنانی سیستمه فره‌حیزبییه‌كان‌و بیچم(شكل)ه
فره‌خوازییه‌كانی حكومه‌تێكی ئیداری هه‌ڵگرتوه. له سوچ‌و قوژبنه‌كانی جیهان
به تایبه‌ت ئه‌مریكای لاتین، ئورووپای رۆژهه‌ڵات، ئه‌فریقا‌و ئاسیا، زۆربه‌ی
حكوومه‌ته‌كان بزاڤێكی سه‌ركه‌وتوانه‌یان به‌ره‌و سیستمه دێموكراتیكه‌كان
ده‌ستپێكردوه. راده‌یه‌كی به‌رینی ئه‌م دێموكراسییه نوێیانه به‌دوای داڕمانی
یه‌كییه‌تیی سۆڤییه‌ت‌و پاشه‌كشه‌ی كۆمۆنیزم سه‌ریان هه‌ڵدا‌و ژماره‌یه‌كی دی
به‌هۆی ته‌سلیمبوونی رێژیمه دیكتاتۆره‌كان‌و پاشه‌كشه‌ی ئه‌وان له به‌رامبه‌ر
گوشاره نێوخۆییه‌كان به‌دی هات. هه‌رچه‌نده رێگه‌گه‌لێكی فره بۆ پێكهێنانی
دێموكراسی هه‌یه به‌ڵام ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌وان رۆگه(مجرا)ی له‌بار‌و
كه‌م‌نرخیشه.
مه‌سه‌له‌یه‌كی گرینگ ئه‌مه‌یه كه ره‌وتی بزاوت به‌ره‌و دێموكراسی تایبه‌ت به
ناوچه یان قاڕه‌یه‌كی جوغرافیایی نیه. ئارژانتین، بێرزیل، ئه‌فریقایی باشوور‌و
هێند له‌و وڵاتانه‌ن كه ئه‌م بزاوته‌یان به‌سه‌ركه‌وتوانه به‌ڕێوه‌بردوه. له
شوێنه‌كانی دی وه‌ك شیلی، پرو، چاد‌و كۆریایی باشوور له حاڵێكدا كه
دژبه‌رانێكی ده‌سه‌ڵاتدار له‌به‌رامبه‌ر ره‌وتی دێموكراسی‌دا بوون، به‌ڵام سیستمی
سیاسیی ئه‌وان هێدی هێدی بوونه‌ته "مشاركتی"و فره‌خوازیی(تكپرگرایی).
حكوومه‌ته "مشاركتی"و فره‌خوازییه‌كان لانیكه‌م له‌هه‌ر ناوچه‌یه‌ك له‌م
جیهانه‌دا بێجگه له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین، زاڵ بوه.
ئایا ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌م ره‌وته جمانه‌ی جیهانی به‌ره‌و دێموكراسی
دوا ده‌كه‌وێ؟ ئایا رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستییه‌كان له ژیان كردن له ژێر
حاكمییه‌تی ده‌سه‌ڵاتخوازیی رازین؟ ئایا كولتووری نه‌ریتی ناوچه به ئاسانی
ده‌توانێ له‌مپه‌ر بێ له‌به‌رده‌م سه‌قامگیریی دێموكراسی؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه
به‌م پرسیارانه ده‌بێ زۆرتر له‌و وێنایانه‌ی باو له‌باره‌ی رۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاسته‌وه هه‌بوه بڕوانین‌و مه‌سه‌له‌ی چه‌مكه سیاسییه‌كان له
روانگه‌یه‌كی نوێوه بخه‌ینه به‌ر شرۆڤه كردنه‌وه.
زۆر له خاوه‌ن‌ڕایان ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له رێگه‌ی دۆزێنه‌وه‌ی پێوه‌ندیی
كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له لایه‌ك‌و روانگه‌ی زاراوه سیاسییه‌كانی
دژه‌توند‌وتیژی‌و سه‌رهه‌ڵدانی حكوومه‌ته دێموكراتیكه‌كان له لایه‌كی دیكه‌وه
تاوتوێ ده‌كه‌ین. به‌ڵام هه‌روه‌ك كه ئه‌زموونی وڵاتانی ئوروپای رۆژهه‌ڵات‌و
رۆژئاوا نیشانی دا، زاراوه‌كان به هه‌مان راده‌ی كه مه‌به‌ستی حكوومه‌تن به
خواستی هاووڵاتییانیشه‌وه به‌ستراوه‌یه. له لایه‌كه‌وه شایه‌ته‌كان له بوونی
راده‌یه‌كی كه‌می كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین كه‌م نین، به‌ڵام
له لایه‌كی دیكه‌وه پرسیار ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر تۆزێك كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین هه‌یه، بۆچی حكووكه‌ته "مشاركتی"ییه‌كان‌و
هه‌ڵبژارده‌یی (انتخابی) بوونیان نیه؟ ئایا ناكارامه‌یی‌و ناسه‌قامگیری
كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌هۆی نه‌بوونی هه‌وڵ‌و ته‌قه‌لا له لایه‌ن
هاووڵاتییانه‌وه‌یه یان سه‌رچاوه‌ی له سه‌ره‌ڕۆیی حكوومه‌ته‌كانه بۆ كپ‌كردن‌و
تێكشكاندنی ده‌نگه جیاوازه‌كانه؟ یان هه‌ردووكیان؟
له هه‌رحاڵدا له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌قامگیری سیستمی سیاسیی دێموكراتیك ته‌واو
كارامه له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌مپه‌رگه‌لێكی گه‌وره هه‌یه: هه‌ڵاواردنی
نژادی‌و نه‌ته‌وه‌یی، نه‌بوونی پێكهاته سیاسییه به‌هێزه‌كان، سنوورداربوون له
پێكهاته ده‌سه‌ڵاتخوازییه حكوومه‌تییه‌كان، نه‌بوونی یه‌كپارچه‌یی‌و
یه‌كگرتوویی، نه‌بوونی ره‌وایی سیاسی، نه‌بوونی هه‌ستی پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن‌و
هێمنایه‌تی له‌مه‌ڕ دژبه‌ران، پاوانخوازی به‌هۆی هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كان‌و له
ئاكامدا بناژۆخوازی (بنیادگرایی) وه‌ك هۆكارگه‌لێكن كه له تاوتوێكردنی پێكه‌وه
هه‌ڵنه‌كردنی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌گه‌ڵ دێموكراسی، ده‌توانین ناوبه‌رین.
به‌هه‌ر حاڵ خه‌ریكبوون به بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له رۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاست كارێكی پێویسته كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ند خاڵێك له‌مه‌ڕ ئه‌م
ته‌وه‌ره باس ده‌كرێ:
الف ـ كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین:
له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 1980 توێژینه‌وه‌گه‌لێك له باره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نییه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین پێكهات. ئه‌م توێژینه‌وانه له چوارچێوه‌ی
سێ مژاری سه‌ره‌كیی خول ده‌خۆن: یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه ئایا كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین هه‌یه؟ دوهه‌م ئه‌وه‌یه كه ئایا
ده‌سه‌ڵاتخوازیی ده‌وڵه‌ته‌كان به‌رو قه‌یران چووه؟ سێهه‌م ئه‌وه كه چ جۆر له
گرووپه‌كان ده‌بێ وه‌ك به‌شێك له كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی لێره‌دا له‌به‌رچاو
بگیردرێ؟
ئه‌گه‌رچی بیرۆكه‌ی دێموكرات لیبڕاڵ له راڤه‌ی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤینیش
هاتۆته ئاراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوو مژاری زۆر ناته‌با به‌كار هێنراوه:
گرووپێك له تیۆره‌وان له‌و باوه‌ڕه‌ن كه كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له ناوچه‌كه‌دا
بوونی نیه‌و ده‌سته‌یه‌كی دی كه كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وه‌ك خوازه‌یه‌كه بۆ
زاراوه سیاسییه‌كانی هێمن له‌به‌رچاو ده‌گرن.
الف ـ 1) كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی: دیارده‌یه‌كی نامۆ، لاواز‌و شێواو: یه‌كه‌مین
مژار ئه‌مه‌یه كه گروپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بتوانن ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی
بخه‌نه قه‌یرانه‌وه یان له ناوچه‌دا نین‌و یان ناكارامه‌و لاوازن. ته‌نانه‌ت
بێ‌هێزی‌و له ژێرپێنانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له به‌رامبه‌ر ئه‌م ره‌خنه‌وه
بنچینه‌یی‌تره كه ناوچه‌ی مه‌حكووم به دواكه‌وتوویی‌و ده‌سه‌ڵاتخوازیی لاواز
ده‌بێ. زۆر له خاوه‌ن‌ڕایانی مه‌كته‌بی توێژینه‌وه‌رۆژهه‌ڵاتی ناڤینییه‌كان،
له‌مپه‌ره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی حكوومه‌ته فره‌خوازه‌كان، "مشاركتی"و مودێڕن وه‌ك
هۆكاری فه‌رهه‌نگی‌و شارستانییه‌ت وه‌ك كۆن‌خوازی، نه‌ریتخوازیی‌و كولتوورێكی
چه‌قبه‌ستووی گۆڕاون. هه‌روه‌ها ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ده‌سه‌ڵاته
ده‌وڵه‌تی‌یه‌كان له ناوچه‌دا به‌ره‌و ڕووی قه‌یران نابنه‌وه‌و ئه‌مه‌ش
به‌ره‌نجامی "سوننه‌تی ئیسلامی" له ناوچه‌كه‌دایه. له وڵاتانی رۆژئاوایی
هاووڵاتییان خۆیان له گونجاندن له‌گه‌ڵ چالاكییه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی
جۆراوجۆر له هێڵێكی به‌رین له گرووپ‌و ئه‌نجوومه‌نه‌كان رێك ده‌خه‌ن، به‌ڵام هیچ
شتێك له سوننه‌ته سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست كه بیرۆكه‌ی
حكوومه‌تێكی هه‌ڵبژارده‌یی‌و یاسایی ئاشنا بكا‌و یان شیاوی تێگه‌یشتن بێ
به‌رچاو ناكه‌وێ. له روانگه‌ی ئه‌مانه‌وه ئه‌و رێكخراوه سیاسی‌و
كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ربه‌خۆكان توانیویانه ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی به‌ره‌وڕووی
قه‌یران بكه‌نه‌وه، ده‌ست‌كورت بون. له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه ئه‌م رێكخراوانه
له‌سه‌ر بنه‌مای بیرۆكه‌ی "هاوبه‌شیی(مشاركتی)"، پێكه‌وه‌سازان‌و پلۆرالیزم
بیچمی نه‌گرتووه، ناتوانن تۆڕێك له‌ژێر ناوی كۆمه‌ڵگه مه‌ده‌نی پێك بێنن.
له به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵێكی دی له خاوه‌ن‌ڕایان، بیرۆكه‌یه‌ك دێته ئاراوه كه تا
راده‌یه‌ك جیاوازتره. ئه‌م بیرۆكه‌یه ئاوێته‌یه‌كی راڤه‌ی ماتریالیستی‌و
كولتوورییه. له‌م روانگه‌وه جیهانی ئیسلام هێشتا تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێویست
بۆ سه‌رهه‌ڵدانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی پێك نه‌هێناوه. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه،
"سێكۆلاریزم"ی ناوه.
نه‌وه‌ی نوێ‌تر له خاوه‌ن‌ڕایانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین، بێ گرینگی‌دان به
كولتووری ئیسلامی، ئاكامه هاوشێوه‌كانیان وه‌رگرتوه. ئه‌وان به‌راشكاوی،
چڕبوونه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵات‌خوازان به‌سه‌ر فه‌رهه‌نگ‌و ئایین وه‌ك له‌مپه‌ری
گه‌شه‌كردن ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا له‌و باوه‌ڕه‌دان كه
ده‌وڵه‌تانی رۆهه‌ڵاتی ناڤین لانیكه‌م تا یه‌كه‌مین ساڵی ده‌یه‌كانی 1980
خاوه‌نی پێكهاته گه‌شه‌كردووه‌كان‌و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی نه‌بوون. له
روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه سه‌ره‌ڕۆیی‌و هێژموونی ده‌وڵه‌ت تایبه‌تمه‌ندیی مێژوویی
ده‌وڵه‌ته‌كانی ناوچه‌یه.
ئه‌گه‌رچی نه‌بوونی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی سه‌رچاوه له شكستی ده‌وڵه‌ته‌كان بۆ
پێكهێنانی وه‌ها دامه‌زراوه‌گه‌لێك بووه، كۆمه‌ڵگه‌كانی ئه‌وانیش وه‌ك لایه‌نی
دیكه‌ی ئه‌م هاوكێشه‌یه له رێكخستنی شێوه‌یه‌ك كه له‌و رێگه‌وه بتوانن
ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت به‌ره‌و قه‌یران بكێشن، شكستیان هێناوه. به‌م هۆیه‌وه
توێژه‌ران له‌و باوه‌ڕه‌دان كه به‌بێ به‌ره‌و قه‌یران كێشانی رێژیمه
سه‌ره‌ڕۆكان، لانیكه‌م بۆ داهاتوویه‌كی نزیك هیوایه‌كی كه‌م بۆ سه‌رهه‌ڵدانی
سیاسه‌ته دێموكراتیكه‌كان له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه. له‌م روه‌وه ئه‌م گرووپه له
مژاری رۆژهه‌ڵات‌خوزاه‌كان كه له‌باره‌ی لاوازبوونی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی
به‌هۆی فه‌رهه‌نگی‌و مه‌ده‌نی زۆرتر به ره‌وته سیاسییه‌كان گرینگی ده‌ده‌ن،
دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه.
ئه‌مه راسته كه له‌زۆربه‌ی وڵاتانی ناوچه، كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وه‌ك
به‌ڵایه‌كی سیستماتیك له لایه‌ن رێژیمه ده‌سه‌ڵاتخوازه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانه‌وه
به مه‌به‌ستی سه‌ركوتی دژبه‌رانی خۆیان به‌كاریان هاتوه. به‌ڵام پێداگری‌و
جه‌خت له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتخوازیی له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا، ره‌نگه زۆرتر سه‌رچاوه
له خه‌ون‌و ئاواتی بژارده(نوخبه) سیاسییه‌كان بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان
یان پارستنی نێواخنی دیكه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا بێ تا
ئه‌وه‌ی كه بمانه‌وێ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه له كولتوور‌و سوننه‌تی ناوچه‌كه
بزانین. به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نیه كه گرووپه كۆمه‌ڵایتییه‌كان له
قه‌یرانی هێمنانه له به‌رابه‌ر ده‌وڵه‌ت بێ‌هێز ماون، به‌ڵكوو ته‌نیا ئه‌مه
شرۆڤه ده‌كه‌ن كه بۆچی سه‌ركه‌وتنی ئه‌وان له‌م بواره‌دا نزم بووه.
به‌ڵام ده‌سته‌یه‌كی دی له خاوه‌ن‌ڕایان له‌هه‌مبه‌ر باش نه‌بوونی موتاڵای
كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین دڕدۆنگ(تردید)ییان هه‌بووه. به
پێچه‌وانه‌ی گرووپی بیردۆزان كه پێشتر ئاماژه‌مان پێدا، ئه‌م گرووپه له
توێژه‌ران له‌هه‌میه‌ر بوونی ئه‌نجوومه‌نه خوازیاره‌كان‌و سه‌ربه‌خۆ له
ناوچه‌كه‌دا دڕدۆنگ نین به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وان وه‌ها ده‌ڵێن كه بیرۆكه‌ی
كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست نه‌یتوانیوه پێش به كێشه
نێوخۆییه‌كانی ئه‌م گرووپانه‌و هه‌روه‌ها هاریكاری ئه‌وان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت،
بگرێ. |