|
17-03-1386
ره‌حمان هوشیاری
و: ئه‌فراسیاب گرامی
الف ـ 2) كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، دیارده‌یه‌ك له كاتی سه‌رهه‌ڵدان‌وشوێندانه‌ر:
گرووپێكی چووكه له حاڵی گه‌شه‌كردنی خاوه‌ن‌ڕایان، توێژینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نی له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به‌كه‌ڵك ده‌زانن. له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه
وه‌ها كرده‌یه‌ك ئه‌م تیۆرییه تووشی دڕِدۆنگی ده‌كا كه ناوچه ئاگایی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
سیاسی پێویستی له رۆگه‌ی ویسته‌كانی، ره‌وتێكی سیاسی گشتگیر نیه. ئه‌م ره‌هه‌نده
لێكدانه‌وه فه‌رهه‌نگییه‌كان نیه، كه به‌جه‌ختكردن له‌سه‌ر زۆرینه‌یه‌كی به‌رین
له گرووپه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی، له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه كۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نی نه‌ته‌نیا له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین بوونی هه‌یه به‌ڵكوو زۆر به‌هێزه. هه‌روه‌ك
ئاماژه ده‌كه‌ن:
ئه‌گه‌رچی نیشانه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی
مه‌ده‌نی روو له گه‌شه‌سه‌ندنه ته‌نیا به هۆی شایه‌ته‌كانی بارودۆخی لاوازه.
به‌ڵام هه‌مان ئه‌و شایه‌تگه‌له به‌رهه‌سته (عینی) نیشانده‌ری ئه‌مه‌یه كه له
ناوچه‌دا گۆڕانگارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زه‌ق و گرینگ له شێوازی سیاسی‌دا، له
كاتی بیچمگرتن‌دان.
ئه‌م بزاڤه نوێیانه دیارده‌یه‌كی نوێ نین. چالاكییه‌كان، رێكخستن‌و بنه‌ما كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی
زۆربه‌ی ئه‌م بزاڤانه به‌ته‌واوی روون بوونه‌ته‌وه. هه‌ندێك له خاوه‌ن‌ڕایان
ته‌نانه‌ت پێیان خۆشه كه بانگه‌شه بكه‌ن گرووپه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی
له ناوچه‌دا تا ئه‌و راده‌یه كاریگه‌رییان داناوه كه چوارچێوه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی
كۆمه‌ڵگا ـ ده‌وڵه‌ت، ماوه‌یه‌كی زۆره فه‌رمی بوونه‌ته‌وه. وه‌ك وه‌بیر دێننه‌وه:
كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی (لانیكه‌م كۆن) نه‌ته‌نیا درێژترین مێژووی سه‌قامگیریی
یاسا مه‌دنییه‌كان‌و تایبه‌تیان له پێوه‌ندی ماف‌و داهاتی بازرگانه‌كانه، به‌ڵكوو
ره‌نگه ئه‌وانه‌ش پێشه‌نگی سه‌رهه‌ڵدانی رێككه‌وتنامه نووسراوه‌كان له‌م به‌ستێنه
دابن.
به‌ڵام ئایا چه‌قبه‌ستوویی له‌سه‌ر ئه‌م تێڕامانه‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی پێوه‌ندییه
ده‌وڵه‌تییه‌كان‌و كۆمه‌ڵگا دیاری ده‌كه‌ن؟ خاڵێكی گرینگ كه ده‌بێ وه‌بیرهێنه‌ره‌وه
بێ ئه‌مه‌یه كه، تێڕامانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی
ناڤین‌دا، له نێوان سیاسه‌تڤانان‌و چالاكڤانان، ناوبانگێكی زۆری به‌ده‌ست هێناوه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌تی، ئیسلام‌گه‌راكان، چالاكی سه‌ربه‌خۆ‌و رووناكبیرییه‌كان،
هه‌ر یه‌كه‌و بۆ به‌ره‌و پێشبردنی به‌رنامه‌كانی خۆیان له زاراوه‌ی كۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی كه‌ڵك وه‌رده‌گرن. ده‌سه‌ڵاتدرانی ده‌وڵه‌تی بۆ گه‌شه‌سه‌ندن‌و
بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی خۆیی به‌رده‌وام زاراوه‌ی كۆمه‌ڵًگای مه‌ده‌نی
چه‌واشه ده‌كه‌ن. ئیسلام‌گه‌راكان كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وه‌ك نووسراوه‌یه‌ك كه
مزگێنیده‌ری به‌شدارییه یاساییه‌كان له فه‌زایه‌كی گشتیی دایه‌و چالاكڤانان‌و
رووناكبیرانیش كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ گه‌شه‌پێدانی سنووری ئازادییه‌كانی
خۆیان به‌كاری ده‌هێنن.
"ئاگوست ریچارد نورتن"یه‌كێك له‌و خاوه‌ن‌ڕایانه‌یه كه پارادایمی كۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی وه‌ك ئامرازێكی به‌كه‌ڵك بۆ توێژینه‌وه‌كانی له‌هه‌مبه‌ر رۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاستی هاوچه‌رخ ده‌زانێ. به هێماكردن به‌وه‌ی، كه ئه‌م ناوچه‌یه له
رێكخراوه دڵخوازكاندا، یه‌كیه‌تییه بازرگانی‌یه‌كان، گرووپه‌كانی مافه مرۆڤ،
ئه‌نجوومه‌نه‌كانی ژنان، گرووپه كه‌مینه‌ییه‌كان‌و رێكخراوه‌كانی دیكه‌و فره‌چه‌شنی
كۆمه‌ڵایه‌تی لێوڕێژ بوه، كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌م شێوه‌یه پێناسه ده‌كا:
"چوارچێوه‌یه‌ك كه له‌ودا ئاوێته‌یه‌ك له گرووپه‌كان، ئه‌نجوومه‌نه‌كان، باشگاكان،
رێكخراوه سێنفیی‌یه‌كان، سه‌ندیكاكان، فێدراسیۆنه‌كان، یه‌كیه‌تییه‌كان، حیزب‌و
تاقمه‌كان به مه‌به‌ستی پێكهێنانی كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی پێوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌ت‌و
هاووڵاتییان له‌ده‌وری یه‌كدی كۆبوونه‌ته‌وه.
وێده‌چێ خوێندنه‌وه‌ی ئاستی ده‌سه‌ڵات‌و نێواخنی ئه‌نجوومه هاوبه‌شییه‌كان له
هه‌مبه‌ر توێژینه‌وه‌كانی پێوه‌ندیدار، به ده‌سه‌ڵاتخوازیی‌و بناژۆخوزایی
ئایینی وێنه‌یه‌كی راسته‌قینه‌تر له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین دێنێته ئاراوه. "نورتن"
بیرمه‌ندێكه كه بانگهێشت ده‌كا تا به كه‌ڵك‌وه‌رگرتن له چه‌مكی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی،
پلۆرالیزم، دێموكراسی‌و ئازادی تاك له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌ستنیشان بكه‌ن. هه‌روه‌ها
وه‌بیردێنێته‌وه كه چه‌مكی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له ته‌واوی ده‌قه‌كاندا، قه‌یرانێك
له‌هه‌مبه‌ر سه‌ره‌ڕۆییه‌وه ده‌خه‌نه ڕوو.
گرووپێكی دیكه واتای كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا تا ئاستی
چوارچێوه‌یه‌ك سنووردارتر به‌كارده‌هێنن. له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین ته‌نیا رێكخراوه ناده‌وڵه‌تیی‌و سێكۆلاره‌كان كه وه‌ك
كاراكته‌ره سیاسییه‌كانی گرینگ له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌دا له حاڵی سه‌رهه‌ڵدان
دان، له‌خۆ ده‌گرێ. به‌م شێوه‌یه گرووپه ئیسلامی‌یه بناژۆكان هه‌رچه‌ند كه ئه‌وانه
زۆربه‌ی كات له كاناڵه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه‌وه بۆ هێنانه‌به‌رباسی پتری
خۆیان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن، له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی داده‌نرێن.
ئه‌وانه له‌سه‌ر گرینگی پێگه‌ی مێژوویی سه‌رهه‌ڵدانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له
رۆژهه‌ڵاتی ناڤین پێداگرن. ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی‌و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له
روانگه‌ی مێژوویی به شێوه‌یه‌كی هاوكات په‌ره‌یان ئه‌ستاندوه‌و هیچ كامیان به
ته‌واوی سه‌ربه‌خۆ له یه‌كدی نین.
ب ـ كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌و رێكخراوه ئیسلامخوازه‌كان:
ئیسلام یه‌كێك له هێڵه سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاسته، كه وه‌ك هێزێكی
سه‌ره‌كیی دێته ئه‌ژماره‌وه. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا باسگه‌لێكی زۆر له‌مه‌ڕ
رۆڵی رێكخراوه ئیسلامییه‌كان‌و هه‌روه‌ها هه‌ڵكردنی ئیسلام له‌گه‌ڵ دێموكراسی
هاتۆته گۆڕێ. تاقمێك له بیرمه‌ندانی ئیسلامی، دێموكراسی له‌گه‌ڵ سێكۆلاریزم
پێوه‌ند ده‌كه‌ن‌و له ئاكامدا دێموكراسی پێشێلكردنی روونی یاساكانی خوایه. له‌م
روانگه‌یه‌وه دێموكراسی بیرێكی چه‌وت‌و گه‌مژه‌ییانه وێناده‌كرێ. له به‌رانبه‌ردا،
كه‌سانێكی دی ئه‌م شێوه‌یه پێناسه‌ی ده‌كه‌ن كه له ئاخێوی (گفتمان) ئیسلامی
نه‌ریتی‌و ره‌سه‌ن، پێكه‌وه‌سازان، دادپه‌روه‌ریی، گه‌مه‌ی دادپه‌روه‌رانه‌و
برایه‌تی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی زه‌ق بوونه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر ئیسلام وه‌ك دژبه‌ری
توخمه سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌ریتی دێموكراسیی رۆژئاوایی وێنا ده‌كرێ‌و ئه‌گه‌ر
بناژۆی له‌سه‌ر توند‌وتیژی‌و پێكه‌وه‌نه‌سازان(عدم تساهل) باس بكرێ، ئه‌مه به
هۆی تێگه‌یشتنی نادرووست‌و لێكدانه‌وه‌ی چه‌وت له ئیسلامه، چوونكه تاكێك ده‌توانێ
هه‌م موسڵمان بێ‌و هه‌م دێموكرات. له‌م راڤه‌یه‌دا، دامه‌زراوه‌ی شوورا یه‌كێك له
پاژه ناوه‌ندییه‌كانی سیستمی سیاسی ئیسلامه. شوورا ده‌توانێ هه‌م به واتای
راوێژكردن‌و هه‌م به واتای شوورای راوێژكاری كه له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵده‌بژێرێن
وێنا بكرێ.
به‌هه‌رحاڵ له‌م ساڵانه‌ی دواییدا گرووپێكی ئیسلامخواز، ئامانجه‌كان‌و له هه‌مان
كاتدا چالاكییه فره‌چه‌شنه‌كانیان هه‌بوه‌و ژماره‌یان له هه‌ڵته‌كاندنی حكوومه‌ته‌كان
به مه‌به‌ستی سه‌قامگیری رێژیمێكی ئیسلامی به هۆیی حاكمییه‌تی شه‌رع یان
یاساكانی ئیسلامی پارێزگاری‌یان كردوه. له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌وه هه‌ندێك له
خاوه‌ن‌ڕایان به‌و باوه‌ڕه گه‌یشتوون كه ئیسلام‌و دێموكراسی له بنه‌ڕه‌تدا پێكه‌وه
ناسازن.
ئه‌م مه‌سه‌له له رێگه‌ی ناته‌باییه‌كی روون‌و ئاشكرای نێوان گرووپه
ئیسلامییه‌كانی میانه‌ڕه‌و‌و رادیكاڵ ده‌توانی ده‌ربڕین. له لایه‌كه‌وه
ئیسلامخوازه میانه‌ڕه‌وه‌كان گرووپگه‌لێكن كه ئێستراتێژی توندوتیژخوڵقێن‌و
شۆڕشگێڕی ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌و بۆ چاكسازییه‌كان، زۆرتر ره‌وت‌و كاناڵه
سیاسییه‌كان وه‌ك: هه‌ڵبژاردنی پارلمانی‌و نوێكردنه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی
دادپه‌روه‌ری كه‌ڵك وه‌رده‌گرن. له لایه‌كی دیكه‌وه ئیسلامخوازه توندڕۆ‌و
رادیكاڵه‌كان به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئامرازی فره‌و توند‌و تیژانه هه‌موو شتێك
له كۆنترۆڵی خۆیان ده‌گرن.
گرووپه سه‌ره‌كییه‌كانی ئیسلامخواز به پێی نه‌زمی كۆمه‌ڵایه‌تی ـ سیاسی كار
ده‌كه‌ن‌و ئامانجی دواڕۆژیان گه‌یشتن به پێگه‌ی باڵای ده‌سه‌ڵاته. به
واتایه‌كی دی ئامانجی ئه‌وانه نه سه‌قامگیری بیاڤێكی مه‌ده‌نی جیا له
پێكه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت به‌ڵكوو په‌رئه‌ستاندنی بیاڤی ئیسلامی‌یه بۆ
ئه‌وه‌ی كه ورده ورده ده‌وڵه‌ت بخه‌نه ژێر ركێڤی خۆیانه‌وه. رێكخراوه
ئیسلامییه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شداریی ده‌كه‌ن، چالاكیی سیاسی به‌ڕێوه
ده‌به‌ن‌و ئه‌م دواییانه هه‌وڵی ناساندنی به‌رنامه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر
بنه‌مای ئازادیی‌و فره‌خوازی (كپرت‌گرایی) داوه. به‌ڵام له‌لایه‌كی دیكه‌وه
"فهد" پاشای عه‌ره‌بستان راده‌گه‌یه‌نێ كه بوونی "قورئان" پێویستی هه‌ر
یاسایه‌كی بنه‌ڕه‌تی جیاكه‌ره‌وه به‌رته‌ك ده‌داته‌وه. له روانگه‌ی ئه‌وه
ئیسلام سیستمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی‌و ئابووری هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌ته كه
یاساكانی كۆمه‌ڵگا پێك ده‌هێنن. ئه‌م یاساگه‌له دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی،
سیاسی‌و ئابووری‌و پێكهاته‌ی دادگایی له‌به‌ره. له راستیدا ئیسلام وه‌ك ته‌نیا
رێگه‌چاره‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ده‌زانێ. له‌م رۆگه‌وه ئیسلام له رێگه‌ی
كه‌مایه‌تییه چالاكه‌كان، وه‌ك قه‌ڵغانێكی پارێزه‌ر له‌به‌رانبه‌ر
سه‌رنجڕاكێشییه‌كانی رۆژئاوا له‌به‌رچاوگیراوه. ئه‌گه‌رچی ئیسلامخوازه‌كان
به‌دڵنیاییه‌وه دیارده‌یه‌كی به‌رینی ناوچه‌كه نیشان ده‌ده‌ن، به‌ڵام هێزێكی
یه‌كپارچه‌و یه‌كگرتوو نین. بێجگه له‌مه لایه‌نگری هه‌میشه‌یی له زۆربه‌ی
شوێنه‌كاندا بۆ زه‌قكردنه‌وه‌ی ره‌وتی ئیسلامخوازی وه‌ك به‌رهه‌مێكی زانستی،
ده‌بێ بڵێین كه نه‌بوونی یه‌كپارچه‌یی‌و یه‌كگرتوویی له ئیسلام‌گه‌رایی‌دا
راسته. دڵه‌راوكێی ژماره‌یه‌كی زۆر له بیرمه‌ندانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست
ئه‌مه‌یه كه رێگه‌چاره‌ی ئیسلامی به چه‌شنێكی دی له ده‌سه‌ڵاتخوازی
داده‌شكێته‌وه. زۆربه‌ی ئیسلامخوازه ده‌مارگرژه‌كان ته‌نانه‌ت دوژمنی بزاوت
به‌ره‌و دێموكراسین. چونكه وادیاره ئه‌وانه دێموكراسی له روانگه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تی ناته‌بایهێنه‌ر‌و خراپی پێناسه ده‌كه‌ن. ته‌نانه‌ت زۆر له
بیرمه‌نده‌یی ئیسلامی‌یه رادیكاڵه نه وه‌ك "سه‌ید قوتب" ده‌ڵێن كه ده‌سه‌ڵات
ته‌نیا بۆ خودایه‌و هه‌ر شێوه واتایه‌كی ده‌سه‌ڵاتی گشتیی، ده‌سه‌ڵاتی
خودایی ده‌خاته پاڵ كه‌سانی دیكه‌وه‌و ئه‌مه‌ش كوفره. حه‌قیقه‌تی ئه‌مر
ئه‌مه‌یه كه نه‌ترسانه زۆربه‌ی ئیسلامخوازه‌كان دێموكراسی ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
به‌ڵام به ره‌تكردنه‌وه‌ی دێموكراسی له لایه‌ن ئیسلامخوازه‌كان گشتیی نیه‌و
ده‌بێ نێوان تێڕامانه ئیدئۆلۆژیكی‌یه رادیكاڵه‌كان‌و میانه‌ڕه‌وه‌كان جیاوازی
دابنرێ. له راستیدا ئه‌م دوو روانگه‌یه ناته‌باییه‌كی گرینگ‌یان به تایبه‌ت
له‌باره‌ی چاكسازی دامه‌زراوه راوێژكارییه‌كان وه‌ك شوورایان هه‌یه. بۆ
توندڕه‌وه ئیسلامییه‌كان، شوورا ئه‌ركێكی تایبه‌ته كه ته‌نیا له رێگه‌ی
زانایانی ئاینییه‌وه ره‌وایه. له به‌رانبه‌ردا میانه‌ڕۆكان بیرۆكه‌ی شووراكان
به شێوه‌یه‌ك وه‌رده‌گرن كه هه‌ڵبژاردن‌و نوێنه‌رایه‌تی پارلمانیش ده‌گرێته‌وه.
ئه‌م دوو ناته‌باییه له راستیدا زۆر گرنگن.
یه‌كێكی دیكه له بواره‌كانی ئیدئۆلۆژیكی ئیسلامخواز واتای پێوه‌ندی
ده‌وڵه‌ت‌و كۆمه‌ڵگه‌یه له ناته‌بایی له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی ناسراوی لیبراڵی‌یه.
بۆ لیبراڵه‌كان سێكۆلاریزمی ده‌وڵه‌ت رۆڵێكی گرینگ‌و هه‌ستیار له پاراستنی
مافی هاووڵاتییان‌و رێكخستنی پتربوونی كاره‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌گێڕێ. له
به‌رانبه‌ردا ئیسلامخوازه‌كان له حاڵێكدا كه بیرۆكه‌ی وه‌لانانی ده‌وڵه‌ت
لایه‌نگری ناكه‌ن، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ده‌وڵه‌تێك دێنێته ئاراوه كه به
شێوه‌یه‌كی روون‌و ئاشكرا خاوه‌نی ئاكامه نه‌رێنی (منفی)یه‌كان له‌باره‌ی
به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌مایه‌تییه‌كانه‌و پاراستنی به‌نده‌كانی مافی مرۆڤ وه‌ك
ئازادی ده‌ربڕینی ناته‌بایی بیروباوه‌ڕه سیاسییه‌كان‌و هه‌روه‌ها پێكه‌وه‌سازان
له بواری فره‌چه‌شنی ئایینه‌كانه. له راستیدا روانگه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌وان
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئازادییه سیاسیی، مه‌زهه‌بی‌و تاكی‌یه‌كان له شێوه‌یه‌كدا
كه چاودێری به‌سه‌ر دربڕینی ئازادانه‌ی هه‌سته مه‌زهه‌بیه‌كان‌و ته‌نانه‌ت
پشتگوێخستنی ئیسلام بێ، كه هێندێ‌جار سنوورداره.
بێگومان له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی یه‌كێك له هۆكاره‌كانی
ره‌وایی‌به‌خشین، ئیسلام‌و ئایینه. ئیسلام به تێكڕایی خاوه‌ن هێڵێكی جیاوازی
تایبه‌ته‌و ئه‌وه‌ش له نێواخنی فره‌چه‌شن‌و جۆراوجۆری وڵاته‌كاندایه. به
واتایه‌كی دی له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا تێگه‌یشتن له ئیسلام جیاواز بوه. ره‌وایی
چاكسازییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له وڵاتانی ناوچه‌دا به سه‌رنجدان به فاكته‌ری
ئیسلام جیاواز بوه. تونس، میسر‌و ئۆردۆن، تێگه‌یشتنی مۆدێرنَ‌تریان له ئیسلام
هه‌یه. له‌به‌رامبه‌ردا مه‌راكش، عه‌ربستان‌و ئێران كه‌متر له‌وه تێگه‌یشتوون.
له هه‌رحاڵدا به‌ڕێوه‌بردنی چاكسازییه‌كان‌و بزاوت به‌ره‌و دێموكراسی له
ناوچه‌كه‌دا پێویستی به تێپه‌ڕین له رۆچنه‌ی ئیسلامه‌وه ده‌بێ.
به‌رنجام:
هه‌نووكه بۆ پرسیارێك كه له سه‌ره‌تاوه هاته به‌رباسه‌وه ده‌گه‌ڕێینه‌وه:
ئایا رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له ره‌وتی جێهانیی بزاوت به‌ره‌و دێموكراسی، پارێزراو
ده‌مێنێته‌وه؟ ئایا رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستییه‌كان له‌وه‌ی كه له ژێرناوی
ده‌سه‌ڵاتخوازیی مه‌زهه‌بی یان نامه‌زهه‌بی ژیان ده‌كه‌ن، رازین؟ ئایا كولتووری
سوننه‌تی ناوچه به ئاسانی داكۆكی له سه‌رهه‌ڵدانی دێموكراسی ده‌كا؟ هه‌رچه‌ند
بۆ هه‌ر پرسیارێك وه‌ڵامێك به شێوه‌یه‌كی دیاریكراو هه‌یه به‌ڵام ئه‌م چه‌ند
خاڵه‌ی خواره‌وه ده‌بێ له‌به‌رچاو بگیرێ:
یه‌كه‌م: رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له ره‌وتی جیهانیی بزاوت به‌ره‌و دێموكراسی له
ئاسایش‌دا نین. نموونه‌گه‌لێكی زۆر له چه‌مكه سیاسییه كۆنترۆڵكراوه‌كان هه‌یه
كه له‌ودا هاووڵاتییان هێدی هێدی نه‌ته‌نیا له رێگه‌ی كۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نییه‌وه به‌ڵكوو له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی راسته‌وخۆ‌و ره‌واوه به‌ره‌و
ره‌وته سیاسیه‌كان ده‌كێشرێن.
دوهه‌م: رۆژهه‌ڵاتی ناڤینییه‌كان ئاماده‌ی ژیان له ژێر ساباتی ده‌سه‌ڵاتخوازیی
نین. ناوه‌ندی به‌ربڵاو له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی‌و سه‌رهه‌ڵدانی
حیزبه سیاسییه‌كان نیشانده‌ری ئه‌م راستییه‌ن كه هاووڵاتییانی رۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاست نه‌ته‌نیا له روانگه‌ی سیاسییه‌وه هۆشیارن، به‌ڵكوو پێیان خۆشه كه
رۆڵێكی راسته‌وخۆ له حكوومه‌ته‌كه‌یاندا بگێڕن.
سێهه‌م: كولتووری نه‌ریتی ناتوانێ له‌م كۆمه‌ڵگایانه‌دا وه‌ك به‌ربه‌ستێك بۆ
چه‌مكه سیاسییه‌كان بن. و له هیچ وڵاتێك یان ناوچه‌یه‌ك نابێ چاوه‌ڕوانی بكرێ
تا به شێوه‌ی وڵاتانی دیكه پێشكه‌ون یان مۆدێڕنیزه بن. به تایبه‌ت ئیسلام
نابێ وه‌ك به‌ربه‌ستێك له‌به‌رانبه‌ر دێموكراسی پێناسه بكرێ، چونكه ئه‌گه‌ر
گرووپه تایبه‌تییه‌كان له ئیسلام له‌گه‌ڵ ره‌وتی چاكسازیی‌و دێموكراتیزاسیۆن‌دا
دژایه‌تی بكه‌ن‌و ته‌نانه‌ت رێگه‌ی جیاوازی بیروباوه‌ڕ له نێوان تاكه‌كانی
خۆیاندا نیه، له راستیدا هه‌ندێك له رێكخراوه ئیسلامخوازه‌كان له ئاكامدا به
پێكه‌وه‌سازان‌و مه‌ده‌نییه‌ت هه‌نگاویان هه‌ڵگرتووه‌و ره‌وته دێموكراتیكه‌كانیان
وه‌ك ئامرازێكی ره‌وای چاكسازییه سیاسییه‌كان قبووڵ كردوه.
چواره‌م: ژماره‌یه‌كی زۆر له حكوومه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست دڵخواز یان
نادڵخواز ناچار به به‌ڕێوه‌بردنی چاكسازییه سیاسییه‌كان، به‌رده‌وامن. زۆربه‌ی
كاته‌كان ئه‌م ئیستراتێژییه چاكسازییه‌ی سیاسی له روانگه‌ی ره‌خنه‌وه چاو
لێ‌ده‌كرێ. له‌م روانگه‌وه، ئه‌م ئیسراتێژییانه، تێكۆشانێكن له رێگه‌ی
بژارده(نخبه)كانی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ لاوازكردنی بزاڤه دژبه‌ره‌كان له رێگه‌ی
دزه‌كردنه نێوانیان، له ره‌وتێگه‌لێكی ده‌وڵه‌تی به‌رێوه‌ده‌چێ. ئه‌گه‌رچی
توێژه‌ران به دژایه‌تیكردنی خۆیان له‌هه‌مبه‌ر رۆڵی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له
پێكهێنانی ره‌وتی چاكسازیی سیاسی درێژه ده‌ده‌ن، به‌ڵام له هه‌رحاڵدا هه‌م
خاوه‌ن‌ڕایان هیوادارن‌و هه‌م دژبه‌ران، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه مه‌سه‌له‌ی
سه‌رهه‌ڵدانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ره‌وشێكی له‌باری پێكهێناوه، ته‌باییان
هه‌یه. له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی
ده‌ربڕین‌و ویسته گشتییه‌كان له بواری دۆزینه‌وه‌ی دادخواسته‌كان‌و
سه‌لیقه‌كانه‌وه به شێوه‌ی هێمنانه به‌یان ده‌كرێ‌و له لایه‌كی دیكه‌وه
"ده‌رفه‌تی هه‌ناسه‌دان(فرصت تنفس)"ی بۆ حكوومه‌ته‌كان ده‌كه‌وێته به‌ر
هه‌ڕه‌شه‌و به‌لاوازی پێكدێنن.
پێنجه‌م: دیاریكردن‌و پێشگوتاری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كه ئایا شۆڕشی هزری
موسوڵمانه‌كان له باره‌ی دێموكراسی، بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئیسلامخوازه‌كان شیاوی
خۆڕاگرییه‌و ئه‌وه‌یه كه چ شێوازێك له دێموكراسی ئیمكانی هه‌یه له كولتووره
جیاوازه‌كان‌و فره‌چه‌شنی موسوڵمانه‌كان بێته ئاراوه، كه كارێكی دژواره.
به‌ڵام روونه كه له نه‌زمی نوێی جیهانی‌دا، موسوڵمانه‌كان له‌گه‌ڵ گۆڕان له
دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پێكهاته چینایه‌تییه‌كانه‌وه، دامه‌زراوه‌و نه‌ریته
سیاسییه‌كانیشیان په‌ره‌ده‌درێ، كه‌هه‌ردوكیان بۆ داهاتووی دێموكراسی له
رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا گرنگن.
شه‌شه‌م: كۆتایی هاتنی شه‌ڕی سارد‌و نه‌زمی نوێی جیهانی، ده‌ستپێكی
هه‌زاره‌ی سێهه‌م، به‌جیهانیبوون‌و گوندی جیهانی‌و ... چواچێوه‌یه‌كی نوێی
پێكهێناوه كه له‌و نێوه‌دا ده‌وڵه‌ته‌كان ره‌نگه نه‌ته‌نیا له پێداویستییه
نوێیه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی سیاسیی كه‌ڵك‌وه‌رگرن به‌ڵكوو هه‌روه‌هاش‌و له‌وانه‌یه
گرینگتر له‌مه‌ش دواكارییه‌كی زۆرتر بۆ ئه‌رك وه‌ئه‌ستۆگرتنه‌وه پێك بێنن. له‌م
روانگه‌وه هه‌نووكه ئه‌م به‌ڕێویه‌رییه له ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌ته ناوچه‌ییه‌كان
كه پێشڤه‌چوونی سیاسی‌یان له روانگه‌ی دێموكراسییه‌وه پێناسه‌و دیاری بكه‌ن.
ئه‌وڕۆكه له رێگه‌ی مژارگه‌لێك وه‌ك: ناسینی مه‌سه‌له‌كانی هاووڵاتیبوون،
نوێكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و به‌شداریكردنی سیاسی، یه‌كه‌مین هه‌نگاوه
تاقیكارییه‌كان به مه‌به‌ستی به‌رینتركردنی شێوه‌كانی دێموكراسی و بزاوت
به‌ره‌و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هه‌ڵگرتوه. به‌ڵام هه‌ر وه‌ك كه مێژووی ئێمه
وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌یه، هه‌مووكات یه‌كه‌مین هه‌نگاوه‌كان به‌ره‌و دێموكراسی زۆرجار
دژوارترینیان بوه.
ته‌نیا كاتێك ده‌رده‌كه‌وێ كه ئایا گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له ئاكامدا
به سیاسه‌تگه‌لێكی "مشاركتی"تر‌و هه‌ڵبژارده‌یی‌تر ده‌گا، یان ئه‌وه‌یكه
بیرۆكه‌ی بژارده سیاسی‌و ئابوورییه‌كان پتر ده‌كا. به‌ڵام ئه‌م شێوه له
توێژینه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌رده‌خا كه،
هاووڵاتییان له سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به شێوه‌یه‌كی
چالاكانه له‌دوای ره‌وته سیاسییه گشتگیر‌و "مشاركتی"تر ده‌گه‌ڕێن. ئه‌وانیش
وه‌ك خه‌ڵكی سه‌رانسه‌ری جیهان ئاره‌زوویان هه‌یه كه له ره‌وته
حكوومه‌تییه‌كاندا رۆڵیان هه‌بێ.
سه‌رچاوه:
فصلنامه زرێبار/ دوره جدید(3)/ سال نهم/ شماره 57 ـ 56/ بهار ـ تابستان 84 |