|
06-12-1386
نووسینی : دوكتور كارل پووپێر
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه بۆ كوردی: قادر عه‌زیزبه‌گ
ئایا ئه‌ده‌بیات، زانست‌و دێموكراسی په‌یوه‌ندییان پێكه‌وه هه‌یه؟
نزیك به ساڵی 530ی پێش زایین، بازاڕی ئازادی كتێب له ئا‌تێن دا پێك هات. له‌م
بازاڕه‌دا، كتێبه ده‌ستنووسه‌كان، كه له‌كاغه‌زی پاپیرۆس چێ كرابوون ده‌فرۆشران.
له یه‌كه‌م كتیبه‌كان كه له‌وێدا
پێشان دران، دوو كتێبی گه‌وره له شێعركانی هۆ‌مێر (Homer) به ناوه‌كانی
ئیلیاد(Iliad) وئۆدیسه (Odyssey) بوون. هه‌ر وه‌ك سیسیرۆ (Cicero) ده‌ڵێ: دوای
500 ساڵ، له روونووسینه‌وه‌ی شێعره‌كانی هۆ‌مێر، ده‌بێ قه‌رزداری ده‌سه‌ڵاتداری
سه‌ره‌ڕۆی ئه‌وكاتی ئا‌تێن به‌ناوی پیسیستراتۆس (Pisistratus) بی كه رێفۆر‌مخوازێكی
گه‌وره‌ی سه‌رده‌می خۆی بوو.
یه‌كێك له كاره گرینگه‌كانی پیسیستراتۆس، پێكهێنانی شانۆی دراما له ئا‌تێن
بوو، هه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مرۆ تئاتر واته شانۆی پێ ده‌گوترێ. ره‌نگه له
لایه‌كیشه‌وه به دڵنیایی یه‌وه، هه‌ر بۆ خۆشی بڵاوكه‌ره‌وه‌ی نووسراوه‌كانی
هۆ‌مێر بووبێ. ئه‌و كه‌لوپه‌لی نووسینی وه‌ك كاغه‌زی پاپێروسی له میسره‌وه
ده‌هێنا‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو دیلی خوێنده‌واری، ده‌كڕی هه‌تا نێوه‌رۆكی
نووسراوه‌كانی هۆ‌مێر، به ئه‌وان بڵێته‌وه. پیسیستراتۆس، پیاوێكی ده‌وله‌مه‌ند
بووكه له رۆژی جێژنه گشتییه‌كاندا، شانۆگه‌ری‌و به‌رنامه‌گه‌لی فه‌رهه‌نگیی
بۆ خه‌ڵك به‌ڕێوه ده‌برد.
دواتر زۆرێك له خه‌ڵكی ئا‌تێن روویان له‌و كاره‌كرد‌و رۆلی به‌رهه‌مهێنانی
كتیبیان گێڕا. هۆكاری سه‌رنجدانی ئاتێنییه‌كان بۆ كاری به‌رهه‌مهێنانی كتێب،
مه‌یلی له‌راده به‌ده‌ریان به نووسراوه‌كانی هۆ‌مێر بوو. ئاتێنییه‌كان به
خۆێندنه‌وه‌ی نووسراوه‌كانی هۆ‌مێر، فێری نووسین‌و خوێندنه‌وه ده‌بوون. له
ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا، به‌رهه‌مه‌كانی هۆ‌مێر به شێوه‌ی كتێبێكی پیرۆزی
ئاتێنییه‌كان‌و یه‌كه‌م سه‌رچاوه‌ی فێربوونی خوێندنه‌وه‌و نووسینی لێهات.
هه‌روه‌ها كتێب‌گه‌لێكی دیكه‌ش له‌و ماوه كورته‌دا به‌رهه‌م هێنران. ده‌بێ
هه‌موو كات ئه‌وه‌مان له‌بیر بێت كه "تاكوو بازاڕێك بۆ كتێب له ئارادا نه‌بێت،
هیچ نووسراوه‌یه‌كیش به‌رهه‌م نایه‌ت. بوونی به‌رگێك كتێبی ده‌سنووس (یان
كتێبێكی چاپی ئه‌مڕۆیی) له كتێبخانه‌یه‌كدا، هیچ‌كات نابێ ده‌گه‌ڵ داخوازیی
بازاڕدا وه‌ك یه‌ك دابنرێ. بۆ ماوه‌ی دوو سه‌ده بوو كه ئا‌تێن ته‌نیا شوێنێك بوو
له ئورووپا كه بازاڕی كتێبی هه‌بوو. شاره‌كانی كورینتوس (Corinth)و تب
(Thebes)، ره‌نگه یه‌كه‌مینی ئه‌و شارانه بن كه لایه‌نگرییان له ئا‌تێن كرد.
ئه‌گه‌رچی پێشتر شاعیران‌و كتێب‌گه‌لی زۆر هه‌بوون، به‌ڵام قه‌واره‌ی
ئه‌ده‌بیات(كه پێویستیی دیارده‌ی به‌رهه‌مه) ته‌نیا توانی له ئا‌تێن دا درووست
ببێت. ته‌نیا له ئا‌تێن دا بوو كه نووسه‌ران، مێژونووسان، زانایانی سیاسی،
فیلسووفان، زانستپه‌روه‌ران‌و زانایانی بیركاری سه‌ریان هه‌ڵ‌دا. زۆریشیان وه‌ك
توسیدید له ئا‌تێن له دایك نه‌ببوون، به‌ڵام ئا‌تێن گیرایی به‌رگریی هه‌ڵنه‌گری
بۆ ئه‌وان هه‌بوو. له ناو نووسه‌ره بیانییه‌كاندا كه هاتبوونه ئاتێن‌و
كتێبه‌كانی خۆیان له‌وێدا بڵاو ده‌كرده‌وه، بیرمه‌ند وفیلسووف، ئاناكساگوراس)
Anaxagoras)و هاوسه‌ده‌ی لاوتری ناوبراو، هرودوتوس (Herodotus) بوون.
هه‌ردووكیان په‌نابه‌ری ڕاونراوی ئاسیای بچووك بوون
نه هروودۆت ) (Herodotusو نه ئاناكساگوراس ئه‌م مێژو درێژه‌یان بۆ به‌رهه‌مهێنان
نه‌نووسی‌بوو‌و له راستیش‌دا نه‌شیان ده‌زانی كه به‌رهه‌مهێنانه‌كه چۆن كار
ده‌كات. كاری به‌رهه‌مهێنان كارێكی زۆر نوێ بوو‌و كه‌سیش له‌وكاته‌دا باوه‌ڕی
نه‌ده‌كرد كه به‌رهه‌مهێنان رۆلی ئه‌وه‌نده گرینگی هه‌بێ.
له به‌رهه‌مهێنانی یه‌كه‌م كتێب له ئورووپا تا شۆڕشی گوتێنبێرگ
به باوه‌ڕی من له ئاتێن‌دا، پێكهێنانی بازاری كتێب له سه‌ده‌ی پێنجه‌م دا،
هۆكاری ئاسۆیی گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی‌و دێموكراسی بوو.
گه‌رچی ناتوانین بیسه‌لمێنین كه له سه‌ركارلابردنی هیپاسی سه‌ره‌ڕۆ له
ئاتێن‌و پێكهاتنی ده‌سه‌لاتدارێتیی خه‌ڵك له‌م شوێنه، راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیی
به بازاڕی كتێبه‌وه هه‌بێ، به‌ڵام زۆربه‌ی هۆیه‌كانی ئه‌م تێڕوانینه به‌هێز
ده‌كات كه هونه‌ری خوێند‌و نووسین، خۆشه‌ویستیی هۆ‌مێر، شانۆنووسان، وێنه‌كێشان‌و
په‌ێكه‌رتاشانی گه‌وره‌ی ئاتێنی‌و ئه‌و بیرۆكه تازانه‌ی كه ده‌هاتنه به‌ر
باس، به‌گشتی بڵاوبوونه‌وه‌ی رووناكبیری له كۆمه‌لگادا، له هۆیه
بنه‌ڕه‌تتییه مێژوویی‌یه‌كانن كه هۆێه‌كی بۆ پێكهاتنی بازاری كتێب
ده‌گرێته‌وه. گه‌ر به‌وه رازی بین كه پێكهاتنی ئه‌م دێموكراسییه گه‌ور‌یه
كه ئا‌تێن هه‌یبوو، هۆێه‌كه‌ی بۆ بوونی بازاڕی كتێب ناگه‌ڕێته‌وه، سه‌ركه‌وتنی
ئه‌م دێموكراسیه ساوایه‌ی ئا‌تێن به‌سه‌ر ئیمپراتووریی پارس‌دا، بێ‌شك‌و گومان
بێ په‌یوه‌ندی به‌وه‌ش نیه. هۆی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی ئاتێنییه‌كان
ده‌گه‌ر‌ِێته‌وه بۆ باوه‌ڕبه‌خۆبوون‌و ئه‌و میراته فه‌رهه‌نگی‌و ئامووزشییه كه
به دیاری بۆیان مابۆوه‌و هه‌روه‌ها خۆشویستنی جوانی‌و رێكوپێكیی هونه‌رو
شێعر.
جێگای سه‌رنجه كه كه‌ره‌سه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گوتێنبێرگ له سه‌ده‌ی 15دا‌و
زۆر بوونی بازاری كتێب له ئورووپا، بوونه هۆی په‌ره‌پێدانی شۆڕشێكی
فه‌رهه‌نگی كه به شۆڕشی ئومانیسم (Humanism) ناسرا. به وه‌به‌رهێنانی
گیانێكی نوێ به ئه‌ده‌بیاتی كۆن، هونه‌ره‌كان په‌ره‌یان سه‌ند‌و زانستی
سرووشتی له دایك بوو.
له ئینگلستان بیری رێفۆرمخوازی بوو به هۆی دوو شۆڕش، یه‌كه‌م شۆڕشی خوێناوی
له ساڵه‌كانی 49ـ 1648و دووهه‌م شۆڕشی ئاشتیخوازانه‌ی 1688، كه به‌داوی ئه‌م
دوو شۆڕشه‌د، پارلمانی ئینگلیس ره‌وتی به‌ره‌و دێموكراسی چوونی ده‌ست پێ‌كرد‌و
له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا په‌ره‌سه‌ند‌نی كتێب له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارێتیی خه‌ڵك دا
ئاشكراتر بوو.
سه‌ركه‌وتن وكاره‌ساته‌كانی دێموكراسیی ئاتێنی
ئه‌وه‌ی له سه‌ده‌ی پێنجه‌می پێش زایین‌دا له ئا‌تێن دا سه‌رسووڕهێنه‌ر بوو،
به‌روه‌پێشچوونی له راده‌به‌ده‌ر له بۆاری فه‌رهه‌نگی، سیاسی‌و چه‌كداریدا بوو
كه دوابه‌دوای هاتنی بازاڕی كتێب رووی دا. ئه‌م به‌ره‌وپێشچوونه بێ‌هه‌وتا‌و
له‌راده‌به‌ده‌ره‌ی ئه‌ده‌بیات بوو‌ه هێمایه‌ك بۆ داهاتوو له ئورووپادا. هه‌ر
له‌و سات‌و كاتانه‌دا 2 شه‌ڕی گه‌وره كه هه‌ركام نزیكه‌ی 30 ساڵیان كێشا روویان
دا، كه له شه‌ڕی یه‌كه‌م‌دا ئا‌تێن له‌نێو چوو به‌ڵام شه‌ڕیان برده‌وه‌و له
شه‌ڕی دووهه‌م‌دا تێك شكا، رووداوه گرینگه‌كانی ئه‌وكات به‌م جۆره‌بوون:
1 ـ507 پ ـ ز، پێكهاتنی دێموكراسی له ئا‌تێن
2 ـ 493 پ ـ ز، چه‌كداربوونی ئا‌تێن به هێزی ده‌ریایی له ژێر بڕیاری تمیسوكل)
(Themistocles
3 ـ 490 پ ـ ز، شه‌ڕی ماراتۆن) (Marathon
4 ـ 480 پ ـ ز، ئا‌تێن به ده‌ست ئێرانییه‌كان قه‌ڵاچۆ ده‌كرێ‌و تێك ده‌شكێت‌و
ته‌نیا هێزی ده‌ریایی به‌ربه‌ره‌كانێ ده‌كات. شه‌ڕی سالامیس ) (Salamis
5 ـ 479 پ ـ ز شه‌ڕه‌كانی پڵاته) (Plataeaو میكال) (Mycale، یونانییه‌كان كه
له ئاسیا بچوك‌و له دوورگه‌كان‌دا له مه‌ترسی‌دا بوون داوای یارمه‌تی له
ئا‌تێن ده‌كه‌ن. كه به‌م شێوه‌یه دوستایه‌تیی ده‌ریایی دالیان (Delian League)
كه له ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترا ئیمپریالیزمی ئا‌تێن پێك دێت. چاك‌كردنه‌وه‌و
مه‌ته‌رێز چاككردنی ئا‌تێن.
6 ـ 462 پ ـ ز، سه‌ره‌تا ده‌ورانی پریكلس (Periclean Age) : بینای ئاكروپولیس)
(Acropolisو شوێنی پاڕانه‌وه‌ی پارتنون (Parrthenon) چاك كرا. یه‌كه‌مین شه‌ڕی
پلۆپۆنزی.
7 ـ 431 پ ـ ز، سه‌ره‌تای دووهه‌مین شه‌ڕی پلۆپۆنزی.
8 ـ 429 پ ـ ز، نه‌خۆشیی تاعوون، مردنی پریكلس‌و توندبوونی شه‌ڕ.
9 ـ 413 پ ـ ز، رووداوی كاره‌ساتی سیسیلی: له ناوچوونی هێزی شه‌ڕكه‌ر‌و هێزی
ده‌ریایی ئا‌تێن.
10 ـ 411 پ ـ ز، رمانی دێموكراسیی ئا‌تێن.
11 ـ 404 پ ـ ز، سه‌ركه‌وتنی ئه‌سپارت به‌سه‌ر ئاتێن‌دا‌و جێگیركردنی
ده‌سه‌ڵاتێكی دژه دێموكراسی‌و تێرۆریستیی سه‌ر به ئه‌سپارت، له ما‌و 8 مانگ
ده‌سه‌ڵاتدارێتیی ئه‌م حكوومه‌ته‌دا زۆرتر له 10 ساڵ شه‌ڕ له ئا‌تێن دا، خه‌ڵكی
ئا‌تێن كوژران.
هه‌ر له‌و كاته، به‌ملاوه هیچ ده‌ستنووسر‌اویه‌ك سه‌باره‌ت به شه‌ڕی دووهه‌می
پلۆپۆنزی له ده‌ستیدا نیه، هه‌ر به‌م پێ‌یه زۆر به سانانی ده‌توانین
بی‌دركێنین كه دێموكراسی له ئا‌تێن ته‌واو بوو‌ه، به‌ڵام ئه‌وه تێروانینێكی
درووست نیه. دێموكراسی كۆتایی پێ‌نه‌هاتبوو، چوونكه دوای 8 مانگ
ده‌سه‌ڵاتدارێتیی پڕ له ترس‌و تۆقین، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئا‌تێن
ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌ره‌ڕۆیان له پیرئوس (Piraeus) تێك ده‌شكێنن‌و له نێوان
ئه‌سپارت‌و دێموكراسیی ئا‌تێن دا ئاشتی پێك دێنن. به‌ڵام دێموكراسیی ئاتێنیش
تووشی هه‌ڵه‌ی زۆر گه‌وره چ له‌بواری كاتی‌و چ له بواری درێژخاێه‌ن‌دا ببوو،
ئه‌و هه‌ڵانه ماڤی مروفیشیان ده‌گرته‌وه، وه‌ك: له ناوبردنی دوورگه‌ی دلۆس
(Delos) كه به بێ هیچ هۆیه‌ك رووی دا‌و له‌م جووڵه‌یدا هه‌موو پێاوه‌كانی
ئه‌م دوورگه‌یه كوژران‌و ژن‌و منداڵه‌كانیش به دیل گیران‌و له‌مه‌ش ترسناكتر
دادگایی كردنی نادادپه‌روه‌رانه‌ی سۆقرات بوو. دادگایی سوقرات، دادگایی‌یه‌كی
سیاسی بوو كه سه‌رۆكی دادگاكه، سه‌رۆكی حیزبی ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستی ئه‌وكات
بوو. توسیدید كه ئه‌وكات تیمساری هێزی نیزامیی ئا‌تێن بوو، رووداوی دوورگه‌ی
دلۆس شی‌ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێ كه بڕیاری كوشتن‌و بڕینی خه‌ڵكی دوورگه‌ی دلۆس
كارێكی ناحه‌ز‌و جێگای لێبوردن نیه‌و زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م بڕیاره‌یان
دا باش ده‌یانزانی چ ده‌كه‌ن‌و ده‌با بۆ ئه‌و كاره‌ش سزا درابان، رووداوی له‌م
چه‌شنه زۆر له ئا‌تێن رووی ده‌دا.
له‌و‌ه‌ها دۆسیه‌یه‌كدا هیچ چه‌شنه زۆره‌ملێیه‌ك له كاردا نه‌بوو، به‌ڵام
به‌خۆشییه‌وه توسیدید له سه‌ر بڕیاره‌كانی دیكه‌ش، و‌توویه‌تی كه بۆ وێنه:
كاتێك میتیلین شۆڕشی ده‌ست پێ‌كرد بریاری دووستایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ ئاتێن‌دا
پچڕاند، زۆر زوو له‌به‌رانبه‌ر ئاتێنییه‌كاندا شكستی هێنا. ئاتێنییه‌كان
سه‌رۆكێكی سه‌ربازییان له‌گه‌ڵ پاپۆڕێكی ده‌ریایی بۆ ئه‌و شوێنه نارد كه
هه‌موو پێاوه‌كانی ئه‌و بكوژ‌ن، به‌ڵام رۆژی دواتر په‌شیمان بوونه‌وه. توسیدید
هه‌روه‌ها باس ده‌كا كه له دانیشتنی كۆمه‌لگای گشتی‌دا بڕیار درا كه دیۆدۆت
(Diodotus) له‌سه‌ر پشتیوانی له به‌خشینی دۆڕاوانی شه‌ر قسه بكا. ئه‌م بریاره
به كۆی ده‌نگ په‌سند كرا، به‌ڵام به بێ‌وه‌ستان پاپۆڕی دووهه‌میان بۆ ئه‌م
شوێنه ره‌وانه كرد‌و پاپۆڕه‌كان بێ راوه‌ستان، درووست كاتێك گه‌یشتنه ئه‌و
شوێنه كه رابگه‌یه‌نن، بڕیاری پێش‌و هه‌ڵ وه‌شاوه‌ته‌وه. توسیدید، ده‌نووسی كه
میتیلین له ماوه‌یه‌كی كورتدا له مرد‌ن رزگاری بوو.
دێموكراسی هیچ كات ده‌سه‌ڵاتدارێتیی خه‌ڵك نه‌بووه، هیچ كات ناتوانی‌و نابێ
ببێ
باوه‌ڕ ده‌كه‌م كه هه‌ستتان به‌وه كردووه كه دێموكراسی، پرسگه‌لی گرینگ
دهێنیته گۆڕێ. یه‌كێك له‌و پرسه گرینگانه‌ی كه له سه‌ره‌تاوه هه‌بووه‌و
هه‌شه، مه‌سه‌له‌ی ئه‌خلاقه.
مه‌سه‌له‌یه‌ك كه هه‌موو كات سه‌رلێشێواویی پێك دێنێت‌و هێمای مه‌سه‌له‌ی
ئه‌خلاقی به خۆیه‌وه ده‌گرێت، رواڵه‌تی قسه‌یه. دێموكراسی یانێ حكوومه‌تی
خه‌ڵك و زۆربه‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئه‌م ره‌سته‌یه‌ی سه‌ره‌وه
بۆ پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی له و‌ڵاتانی رۆژئاوایی كه پێی ده‌گوترێ
دێموكراسی، گرینگه.
یونانییه‌كان ناوی جۆراوجۆریان بۆ به‌رێوه‌بردنی وڵات به كار ده‌هێنا، له
رواڵه‌ت‌دا ده‌یان‌هه‌ویست پرسیار بكه‌ن كه كام له وێنه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی،
باشه یان خه‌راپ، چاكه یان خه‌راپتره. به‌م شێوه‌یه یونانییه‌كان به 5 ناو بۆ
یاسایی بنه‌ره‌تی له سه‌ر پێوانه‌ی ئه‌خلاقی بۆ ده‌سه‌ڵاتداران گه‌یشتن.
ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی خواره‌وه له‌لایه‌ن ئه‌فلاتوونه‌وه به‌كار ده‌هێنرا:
شێوه‌ی1و 2، پاشایی: ده‌سه‌ڵاتی پێاوێكی باش، رواڵه‌تی ناحه‌زی سه‌ره‌ڕۆیی
ئه‌وـ ده‌سه‌ڵاتی پێاوێكی خراپ.
شێوه‌ی 3و4، ده‌سه‌ڵاتی پێاوچاكان: ده‌سه‌ڵاتی چه‌ند پێاوی چاك‌و رواڵه‌تی
ناحه‌زی خۆبینین ـ ده‌سه‌ڵاتی چه‌ند پێاوێك كه زۆر باش نین.
شێوه‌ی 5، دێموكراسی : ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه، زۆربه‌ی خه‌ڵك،
زۆرینه.
له‌سه‌ر شێوه‌ی پێنجه‌م، ئه‌فلاتون ته‌نیا یه‌ك شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دۆزیه‌وه كه
ئه‌ویشی پێ خه‌راپ بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌كه له نێو كۆمه‌لگا خه‌ڵكی‌دا، خه‌ڵكی
خه‌راپ هه‌یه.
گرینگه هه‌وڵ بده‌ین كه مه‌سه‌له‌یه‌كی بنه‌ره‌تیی ئه‌م بیرۆكه‌یه
بدۆزینه‌وه. ده‌توانین ببینین كه ئه‌فلاتوون به‌م پرسیاره ساكاره ده‌ست
پێ‌ده‌كات.
چ كه‌سێك به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا زاڵ بێ؟ چ كه‌سێك ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ست دا بێ؟
ره‌نگبێ كرابا ئه‌م پرسیاره ساكاره بێته گۆڕێ، له‌مه‌ڕ وڵاتێكی چووكه‌ی وه‌ك
شاری ئا‌تێن كه له‌وێ زۆربه‌ی پێاوه ماقووڵه‌كان یه‌كتریان باش ده‌ناسی.
ئێستاش ئه‌م پرسیاره ناوه‌رۆكی باسه سیاسییه‌كانی رۆژه.
ماركس‌و لێنین، موسوولینی‌و هیتلێر‌و هه‌روه‌ها زۆربه‌ی سیاسه‌تمه‌داره
دێموكراتیكه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌و زۆربه‌شیان بێ ئه‌وه‌ی خۆیان ئاگاداربن
بێ حه‌سانه‌وه تێڕوانینیان كردووه. و هه‌ركات یاسایه‌كی گشتییان داناوه، بۆ
وه‌ڵام به‌م پرسیاره بوو‌ه كه كێ ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ست دا بێ؟ ئه‌فلاتوون
ده‌ڵێ: " مروڤه باشه‌كان" كه به‌ڕوونی ئه‌م وه‌ڵامه، و‌ڵامێكی ئه‌خلاقی بوو.
و‌ڵامی ماركس‌و ئینگێلس ئه‌وه بوو كه "ره‌نجده‌ران" نه‌ك "ده‌وله‌مندان"،
ره‌نجده‌ران ده‌بێ به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات دا زاڵ‌بن، ئه‌وان ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتی
دیكتاتۆر‌ییان هه‌بێ. لێره‌دا مه‌سه‌له‌ی ئه‌خڵاقی كه‌متر خۆی حاشار داوه،
به‌ڵام ره‌نجده‌رانی باش هه‌ن كه ده‌بی ده‌سه‌لاتیان به‌ده‌ست بی، نه‌ك
ده‌وڵه‌منده‌كان.
پێویست ناكا له‌سه‌ر هیتلێر زۆر بدوێین. و‌ڵامی زۆر ساكاری ناوبراو ئه‌وه بوو
كه "من"، ئاشكرایه كه هیتلێریش وه‌ك رابردووه‌كانی بیری ده‌كرده‌وه "كه كێ
ده‌سه‌ڵاتدار بێ؟" ئه‌مه پرسیارێكی سه‌ركییه.
نزیكی 50 ساڵ له‌مه‌و پێش، بڕیارم دا ئه‌م پرسیاره له بن گڵ بنێم، چوونكه ئه‌م
پرسیاره ئاڵاهه‌ڵگری خاڵێكه كه به فریودان كۆتایی دێت‌و له كۆتایش‌دا هه‌موو
رێگاچاره هه‌ڵه‌كان له ئه‌خڵاق‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه. له روانگه‌ی
ئه‌خڵاقییه‌وه هه‌موو دژبه‌رانی سیاسی له‌بواری ئه‌خلاقه‌وه به شه‌یتان
ده‌ناسرینن(و حیزبی خۆمان پێ باشه). ئه‌وكاره به‌تووڕه‌یی كۆتایی دێ‌و
هه‌موو كاتێكیش ناحه‌زه‌و هه‌ڵسوكه‌وتێكی لێ ده‌كه‌وێته‌وه كه پاڵی به
هێزه‌وه هه‌یه له جێاتی پاڵپشتی له سنووردانانه‌كانی ئه‌وان.
وا وێده‌چی ئه‌وه‌ی كه له سه‌ره‌تاوه پێمان خۆش بوو هه‌ڵی سه‌نگێنین، شێوازی
ده‌سه‌ڵات بوو، نه‌ك مرۆڤی باش یان خراپ، یان كۆمه‌ڵگای چاك یان خراپ، یان
نه‌ته‌وه‌یه‌كی چاك یان خراپ‌و یان ئایینی باش یان خراب!
هه‌ربۆیه پیشنیار ده‌كه‌م له جێگای پرسیاری ئه‌فلاتوون كه "كێ ده‌بێ له
سه‌ر ده‌سه‌ڵات بێ؟" ئه‌م پرسیاره دا‌بنێین كه "ئایا شێوه‌یه‌ك له ده‌سه‌ڵات
هه‌یه كه خه‌ڵك له ده‌ستی رابكا یان به‌ند به‌كرێ‌و ئازار ببینێ؟"و پرسیارێكی
دیكه به‌پێجه‌وانه‌ی پرسیاری پێشوو، "ئایا شێوه‌یه‌ك له ده‌سه‌ڵات هه‌یه كه
خه‌ڵك بتوانێ له ده‌سه‌ڵاتداری بێ لیاقه‌ت وه سه‌ره‌ڕۆ، رزگاری بێ؟".
به باوه‌ڕی من ئه‌م جۆره پرسیارانه به شێوه‌یه‌كی گشتی له ناوه‌رۆكی
دێموكراسی‌دا هه‌ن‌و ئه‌م پرسیارانه زۆر جێاوازییان له‌گه‌ڵ پرسیاری ئه‌فلاتووندا
كه ده‌ڵی : ئایا خه‌ڵك ده‌بی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی بكا؟ هه‌یه. هه‌موو ئه‌م جۆره
پرسیارانه ژێرخانی دێموكراسیی ئاتێن‌و دێموكراسییه نوێیه‌كانی ئه‌مرۆی
و‌ڵاتانی رۆژئاوایین.
كه‌سانێك كه خۆیان به دێموكرات ده‌زانن، زۆر بۆیان زه‌حمه‌ته كه له‌گه‌ڵ
ده‌سه‌ڵاتێك دا هه‌ڵ بكه‌ن كه له روانگه ئه‌خلاقه‌وه زاڵه‌م، دیكتاتۆر‌و
وڵام‌ده‌ره‌وه نیه. هه‌ست ده‌كه‌م كه كارێكی هه‌ڵه‌یه كه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره
حكوومه‌تانه‌دا هه‌ڵ بكه‌ین‌و پێویست نیه كه له‌گه‌ڵ‌یان دا هه‌ڵ بكه‌ین. ئه‌مه
بارودۆخی ئاژاوه‌گێڕانی 20 ی جوولای 1944ی ئاڵمان بوو. ئه‌وان هه‌وڵیان دا
له داوی به ناو یاسای به‌هێزكردن كه له مارسی 1933دا كه به شێوه‌ی
دێموكراتیك په‌سند كرابوو‌و تێی‌كه‌وتبوون، خۆیان رزگار بكه‌ن. دیكتاتۆره‌كان
بارودۆخێكی وا پێك دێنن كه ئێمه به‌رپرس نین‌و كاتی واشه كه گۆڕینی ئه‌م
ره‌وشه له ده‌ره‌وی ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌یه. بارودۆخه‌كه زۆر ناله‌باره. به‌و
پێ‌یه ئه‌ركی ئه‌خڵاقیی ئێمه‌یه به ته‌واوی هێز‌و توانا به‌رگری له
پێكهاتنی وه‌ها بارودۆخێك بكه‌ین. ئه‌مه هه‌ر ئه‌و كاره‌یه كه ده‌مانهه‌وێ له
رۆخساری ده‌سه‌ڵاتێكی دێموكراتیكدا به كاری بێنین و ته‌نیا له باری
ئه‌خلاقه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگیندرێ. كه وابوو "ده‌سه‌لاته دێموكراسه‌كان
خۆشه‌ویستیی هه‌موو لایه‌ك نین، به‌ڵكوو له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و رێكخراوانن
كه كه‌ره‌سه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ دیكتاتۆره‌كاندا هه‌یه‌و ئه‌م
رێكخراوانه ئیزن ناده‌ن كه هه‌موو ده‌سه‌ڵات لای دیكتاتۆره‌كان كۆ بكرێته‌وه،
و ئامانجیان به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته". گرینگ ئه‌وه‌یه كه دێموكراسی،
ده‌ره‌تانی گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتێك كه ماف‌و ئه‌ركه‌كانی خۆی له ژێر پێ ناوه،
بێ خوێن رشتن بێنێته ئاراوه، یان گه‌ر ته‌نیا سیاسه‌ته‌كانی ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌مان
پی درووست نه‌بێ.
پرسیار ئه‌وه نیه كه "كێ ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ست دا بێ، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵات ده‌بێ"
چوون " بێت"؟. خاڵی سه‌ره‌كیی ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵات زۆر له‌سه‌ر كار نه‌بێت،
یان باشتره بلێن كه گرینگ ئه‌وه‌یه كه وڵاتێك چوون به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌م
تێروانینه له پێكهاته‌ی دێموكراسیی ئاتێن‌دا هه‌بوو، به‌ڵام به‌م شێوه‌یه
نه‌گوتراوه، ده‌توانرێ بوونی ئه‌م تێڕوانینه به‌دی بكرێ. ئه‌مرۆ ئه‌م
تێروانینه هه‌ر هه‌یه‌و ده‌بێ هه‌شبێ. ئێمه نامانهه‌وێ هیچ گرووپێك كه خۆی
به خه‌ڵكی ده‌زانی چ سه‌رباز، فه‌رمانبه‌رانی حكوومی، كرێكاران، فه‌رمانبه‌ران،
رۆژنامه‌وانان، بێژه‌رانی رادیۆ‌و ته‌له‌ویزێون، نووسه‌ران، سه‌یرانكه‌ران‌و
لاوان، ده‌سه‌ڵاتدارێتی بكه‌ن یان ده‌سه‌ڵاتدار بن. ئێمه نامانهه‌وێ له‌وان
بترسێین یان ناچار به ترس بین. ده‌مانهه‌وێ‌و ده‌بێ له كاتی پێویست‌دا له
به‌رامبه‌ر زۆره‌ملێی ئه‌وان دا له خۆمان پارێزگاری بكه‌ین. ئه‌وه ئامانجی
ئێمه له و‌ڵاتانی رۆژئاوادا بۆ پێكهاتنی ئه‌م شێوه ده‌سه‌ڵاتانه‌یه، كه
به‌هۆی رووننه‌بوونی زاراوه‌یی یان به‌هۆی راهاتن پێی ده‌گوترێ " دێموكراسی".
ئه‌وان بۆ پارێزگاری له ئازادیی تاكه‌كان له پێكهاتنی هه‌ر جوره شێوازی
ده‌سه‌ڵاتێك پشتیوانی ده‌كه‌ن. به‌ڵام به تێبنیی سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی‌و
حكوومه‌تی یاسا.
خاڵی گرینگ : ده‌بی توانای له سه‌ركار لادانی ده‌سه‌ڵات هه‌بێ، به بی
خوێنڕشتن.
هه‌ر به‌و پێ‌یه، به باوه‌ڕی من ئه‌وه گرینگه كه پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتێك
بێ‌خوێنرشتن بتوانین له سه‌ركار لابه‌رین‌و پێكهاته‌ێه‌كی نوێ، ده‌سه‌ڵات به
ده‌سه‌وه بگرێ. وا وێده‌چی كه له‌سه‌ر كار لابردنی ده‌سه‌ڵات گرینگیی زۆری
نه‌بێت، چ له رێگای هه‌ڵبژاردن، یان له رێگای نوێنه‌رانی خه‌ڵك له پارلمان،
به‌و مه‌رجه‌ی كه زۆرینه یان نوێنه‌ری ئه‌وان ئه‌و بڕیاره‌یان دابێ، یان له
لایه‌ن دادوه‌رێك له دادوه‌رانی دادگای یاسای بنه‌ڕه‌تی. هیچ شتێك بارته‌قای
ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌و له سه‌ركار لابردنی سه‌رۆك كۆماری ئا‌مریكا " نیكسۆن
"، دێموكراتبوونی شێوازی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی ئه‌و وڵاته‌ی ده‌رنه‌خست.
باسی سه‌ره‌كی‌و گرینگ له مه‌ڕ گۆڕینی ده‌سه‌ڵات، هه‌ر ئه‌و كه‌مكردنه‌وی
هێز‌و هه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ر كار لابردنه‌یه. هێزی یه‌كلاكره‌وه
هه‌ڵبژاردنی یه‌ك سه‌رۆك كۆمار‌و یان یه‌ك سه‌رۆك وزیران، ئه‌گر ئه‌م دوو هێزه
هه‌ڵ سه‌نگه‌نین، هێزی دووهه‌م بایه‌خی كه‌متری هه‌یه. به‌داخه‌وه زۆربه‌ی
خه‌ڵك وا بیر ناكاته‌وه. له مه‌ڕ بایه‌خپێدانی زۆر به هه‌ڵبژاده‌نێك مه‌ترسیی
زۆرن، هه‌ر بۆیه ره‌نگه هه‌ڵبژاردنی حكوومه‌تێك له لایه‌ن هه‌ڵبژێرانه‌وه،
به‌واتای مه‌تمانه پێی بێ "اراده مردم". به‌ڵام چ ده‌زانین، و خه‌ڵك چوون
ده‌زانێ كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵیان بژاردووه له داهاتوو‌دا تووشی چ كارێكی
هه‌ڵه یان كاره‌سات ده‌بێ؟
دوای ماوه‌یه‌ك، ده‌توانین له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك یان سیاسته‌كانی ئه‌م
ده‌سه‌لاته دادوه‌ریی بكه‌ین. ره‌نگه كاره‌كانی ئه‌ومان پێ باش‌بێت‌و له
سه‌ررا هه‌ڵی بژێرینه‌وه‌و ره‌نگه ره‌زامندیی خۆمان لێی پێشتر رابگه‌ێنین.
به‌ڵام له مه‌ڕ ئه‌مه هیچ نازانین، ناشتوانین بزانین، ده‌سه‌ڵات ناناسین، و
نا |