|
دروشمی ئیستراتێژیكی
دابیینكردنی مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران له
چۆارچێوه‌ی ئێرانێكی دێموكراتیك‌و فێدراڵه‌و یه‌كێك له بنه‌ماكانی دێموكراسی
فێدراڵیزمه، بڕیاری وه‌رگێڕانی ئه‌م بابه‌ته‌م دا‌و پێشكێشی خۆینه‌رانی به‌ڕێزی
ده‌كه‌م.
ـ كاتێك گرووپی جیاواز له خه‌ڵكێكی
ئازاد، به بوونی زمان‌و ئایینی جیاواز یا چوارچێوه‌ی كولتووری جیاواز، ژیانی
پێكه‌وه‌بوون له ژێر یاسای قه‌بووڵكراودا هه‌ڵ‌ده‌بژێرن، ئه‌وان (خه‌ڵك) چاوه‌نواری
له جۆرێك خودموختاریی ناوچه‌یی‌و به‌رابه‌ریی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن.
ده‌سه‌ڵاتی فێدراڵی، هێزی دابه‌شكراوی ناوچه‌ییه كه له ئاستی وڵات‌دا توانایی
ده‌دا به هه‌ڵبژێردراوانی فه‌رمی‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه داڕێژه‌ری به‌رنامه‌كان
به گۆیره‌ی نیاز‌و پێداویستیی ناوچه‌یین. ئه‌وان له ئاستی هاوكاری له‌گه‌ڵ
حكوومه‌تی ناوه‌ندی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتیمانی‌و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری
كێشه‌كانی وڵات كار ده‌كه‌ن.
ـ فێدراڵیزم، سیستمێكی دابه‌شكردنی هێز‌و بریاردان له نێوان دوو یان چه‌ند
ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵبژێردراوی ئازاد به بوونی ده‌سه‌ڵات به سه‌ر خه‌ڵكانی هه‌مان
ناوچه‌ی جوگرافیایی‌یه. ئه‌و سیستمه توانایی‌یه‌ك به بڕیارده‌ران ده‌دا كه
ئاكامه‌كان زۆر زووتر له كۆمه‌ڵگای ناوچه‌یی‌و ئاستی سه‌رتری ده‌سه‌ڵاتدا
هه‌ستیان پێ بكرێ.
ـ فێدراڵیزم به مۆڵه‌تدان به حكوومه‌تی ناوچه‌یی‌و داڕشتنی به‌ڕێوه‌بردنی
یاسای ناوچه‌یی، هۆی به‌رپرس بوونی ده‌سه‌ڵات به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك‌و هانده‌ری
خه‌ڵكی نیشته‌جێ بۆ هاوكاری‌و هه‌ستی به‌رپرسایه‌تیی مه‌ده‌نییه.
ـ سیستمی فێدراڵی به یاسای نووسراوه كه ده‌سه‌ڵاتی پێ‌ده‌دا‌و سنووری
به‌رپرسایه‌تییه دابه‌شكراوه‌كان دیاری ده‌كا، به‌هێزتر ده‌كرێ‌و ئه‌ركه‌كان له
هه‌موو ئاستێكدا جێبه‌جێ ده‌كا.
ـ له كا‌تێكدا به شێوه‌یه‌كی گشتی به‌جێ‌گه‌یاندنی پێداویستیی ناوچه‌یی له
لایه‌ن حكوومه‌تی ناوچه‌یی‌یه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرێ، به‌شێك له ده‌سه‌ڵاته‌كان وا
باشتره كه به حكوومه‌تی ناوه‌ندی بسپێردرێن. به‌رگری، په‌یمانه
نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان، بوودجه‌ی فێدراڵ‌و خزمه‌تگوزاریی پۆستی، ئه‌و
ده‌سه‌ڵاتانه‌ن كه وه‌ك نموونه نێو ده‌برێن.
ـ یاسا ناوچه‌یی‌یه‌كان نیشانده‌ری ئه‌و خاڵانه‌ن كه له لایه‌ن خه‌ڵكی
ناوچه‌وه بۆ ژیان باشترن. پۆلیس‌و ئیداره‌ی به‌رگری بۆ رووداوی
ئاگركه‌وتنه‌وه، به‌ڕێوه‌بردنی قوتابخانه، به‌شی ته‌ندروستی‌و شۆینه‌كانی
به‌ڕێوه‌به‌ری به شیوه‌ی ناوچه‌یی داده‌مه‌زرێ‌و ئیداره ده‌كرێ.
ـ پێوه‌ندییه‌كانی نێو حكوومه‌تی به واتای پێكه‌وكاركردنی ده‌سه‌ڵاتی
جۆراوجۆر له وڵاتی فێدراڵ له ئاستی نیشتمانی، مه‌ڵبه‌ند‌و ناوچه‌یی دایه، كه
كاتێك ده‌سه‌ڵاتی قانوونی پێویستی به هاوكاریی هه‌مه‌لایه‌نه رابگه‌یه‌نێ،
حكوومه‌تی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی ناوبژێویی كێشه‌ی نێوان مه‌ڵبه‌نده‌كان‌و
ناوچه‌كاندا هه‌یه.
ـ وڵاتێك كه له باری ئابووری‌و جوگرافیایی‌یه‌وه گه‌وره‌و جۆراوجۆره،
یه‌كسان نه‌بوونی داهات‌و خۆشگوزه‌رانیی كۆمه‌ڵایه‌تی له نێوان ناوچه‌كاندا
ده‌توانێ له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندییه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێت‌و داهاتی باج
(مالیات) دابه‌ش بكرێته‌وه.
ـ سیسته‌می فێدراڵی وه‌ڵامده‌ر‌و گشتگیره. هاووڵاتیان له هه‌موو ئاستێكدا بۆ
چالاكی‌كردن له نێو حكوومه‌تدا ئازادن. ده‌سه‌ڵاته ناوچه‌ییه‌كان بۆ باشتركردنی
كۆمه‌ڵگاكه‌یان زۆرتر‌ین پله‌و پایه‌و له‌وانه‌یه زۆرتر‌ین ده‌رفه‌ت بخولقێنن.
ـ فێدراڵیزم، بۆخزمه‌تكردن به ده‌نگده‌ران ده‌رفه‌تی جۆراوجۆر بۆ حیزبه
سیاسییه‌كان پێك دێنێ. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حیزبێكی سیاسیی خاوه‌ن زۆرینه له
به‌شی به‌ڕێوه‌به‌ری‌و پارلمانی نیشتیمانیشدا نه‌بێ، ئیزنی به‌شداریكردنی له
ئاستی مه‌ڵبه‌ند‌و ناوچه‌دا هه‌یه. |