|
لایه‌نی سیاسی پێك هات.
میوانه‌كانی ئه‌و سیمیناره بریتی بوون له به‌ڕێزان دوكتور مه‌حمود عوسمان كه‌سایه‌تیی
سیاسیی ناوداری كورد و ئاسۆ‌ی حه‌سه‌ن‌زاده توێژه‌ره‌وه‌ی مافی نێونه‌ته‌وه‌یی. مه‌به‌ستی
رێكخه‌رانی كۆڕه‌که له پێكه‌وه‌دانانی ئه‌م دوو روانگه‌یه ئه‌وه بوو كه به‌نیازی
گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌زموون و بیرو‌ڕا یه‌كه‌میان لایه‌نه سیاسی‌یه‌كانی ستراتیژی
فێدراڵی له عیراق و ئه‌زموونه‌كانی كورد له پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌دا بخاته ڕوو، دووهه‌میشیان
پارامێتره حقووقی‌یه‌كانی ستراتێژی فێدراڵی و ده‌ره‌تان و ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و
ستراتیژی‌یه بۆ كورد له ئێران‌دا شی بكاته‌وه.
له سه‌ره‌تای سیمیناردا، به‌ڕێز
مه‌ولود سواره نوێنه‌ری حیزب له بریتانیا، پاش به‌خێرهێنانی به‌شدارانی سیمینار و
میوانه‌كان، سازدانی ئه‌و كۆڕه‌ی خسته نێو چوارچێوه‌ی په‌سند كرانی دروشمی
فیدرالیزم له‌لایه‌ن حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه له دوایین كۆنگره‌ی خۆی‌دا.
هاوڕێ سواره وێڕای له‌قه‌ڵه‌مدانی ئه‌و گۆڕانكاری‌یه وه‌ک نوخته‌یه‌کی زۆر گرینگ له
مێژووی كورددا به گشتی و خه‌باتی حیزبی دێموكرات به‌تایبه‌تی، گوتی: "بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانین له وه‌دیهێنانی ئامانجی فیدرالیزمدا بچینه پێش، پێش هه‌موو شتێك پێویسته
بزانین مه‌به‌ستمان له نێوه‌رۆكی ئه‌و دروشمه چیه و پێویستی و ئیمكان و گیروگرفته‌كانی
لێك بده‌ینه‌وه".
ئینجا نۆره گه‌یشته به‌ڕێز دوكتور مه‌حموود عوسمان كه له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا پاش
ده‌ربڕینی خۆشحاڵی و پیرۆزبایی گوتن سه‌باره‌ت به په‌سندكرانی دروشمی فیدرالیزم
له‌لایه‌ن حیزبی دێمۆكڕاته‌وه، گوتی كه له ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه له
پێوه‌ندی‌یه‌كانیدا له‌گه‌ڵ رێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێموكراتی كوردستان له‌سه‌ر
پێویستیی به په‌سند گه‌یاندنی ئه‌و دروشمه پێی داگرتوه.
دوكتور مه‌حمود عوسمان پاشان چوه نێو كورته مێژووی ستراتیژیی فیدراڵی له كوردستانی
عیراق. به‌رێزیان لێره‌دا گوتی كه ستراتیژیی ئۆتۆنۆمی هه‌ر ساڵی 1975 له كوردستانی
عێراق شكستی خواردبوو. ئینجا باسی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌گه‌رچی هه‌ر له ساڵی 1992
ه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان فیدرالیزمی په‌سند كردبوو، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخی
ناله‌باری نێوخۆیی و هه‌لومه‌رجی ناڕوونی نێونه‌ته‌وه‌یی، هه‌تا ده ساڵ دواتریش
كورده‌کانی عیراق هه‌وڵێكی ئه‌وتۆیان بۆ ساغكردنه‌وه‌ی ورده‌كاری‌یه‌كانی فیدرالیزم
نه‌دابوو و ئه‌وه ته‌نیا له به‌ره به‌ری هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر عیراقدا بوو كه بۆ
پێناسه‌ی ئه‌و فیدرالیزمه‌ی كورده‌كان داوای ده‌كه‌ن و بۆ دارشتنی گه‌ڵاڵه
ده‌ستووری‌یه‌كان كار كرا. به‌ڵام له ئاستی سه‌راسه‌ریی عیراقدا، فیدرالیزم ته‌نیا
وه‌ک ئه‌سڵ قبووڵ كرابوو و ته‌وژمه ده‌ره‌کی‌یه‌كان رێگایان نه‌دا كه هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه نێوه‌رۆكی فیدرالیزمی كورد بچه‌سپێ، شتێك كه به بڕوای وی ئاكامی خراپی
سیاسیی بۆ كورد لێ‌كه‌وته‌وه. له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ یاسای كاتیی عیراقدا، به‌ڕێز د.
مه‌حمود عوسمان لایه‌نه باشه‌كان و ده‌سكه‌وته‌كانی كوردی له‌و یاسایه‌دا وه‌بیر
هێنایه‌وه، به‌ڵام زۆرتر پێی له‌سه‌ر لایه‌نه مه‌ترسیداره‌كانی پرۆسه‌ی سیاسیی
ئێستای عیراق داگرت. له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ستراتیژیی كورده‌كاندا، به‌ڕێزیان جه‌ختی
له‌سه‌ر وه‌سه‌ریه‌كخستنه‌وه‌ی نیهادیی هه‌وڵ و هیممه‌ته‌كانی پارته سیاسی‌یه
سه‌ره‌کی‌یه‌كان له ئاستی نێوخۆیی‌دا و گرتنه‌به‌ری دیپڵۆماسی‌یه‌كی یه‌كگرتوو له
ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا كرد.
له دوایین به‌شی قسه‌كانیدا، دوكتور مه‌حموود عوسمان هاته سه‌ر قۆنا‌غی ئێستای
ستراتیژیی فیدراڵی. ئه‌و لێره‌دا وێڕای وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی سه‌رنه‌كه‌وتنی كورده‌كان
له جێكردنه‌وه‌ی ستاتووی فێدراڵ له بڕیارنامه‌ی 1546 ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا و له وه‌ده‌ستهێنانی یه‌كێك له دوو پۆسته سیاسی‌یه
سه‌ره‌كی‌یه‌كان له ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیدا، مه‌ترسی‌یه‌كی دیكه‌ی ده‌سنیشان كرد كه
ئه‌ویش بریتی‌یه له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌نجوومه‌نی ده‌ستووری به‌بێ سه‌رژمێر‌ی و
به‌تایبه‌تی به‌بێ ساغكردنه‌وه‌ی وه‌زعییه‌تی كه‌ركوك به‌رێوه بچێ.
ئینجا نۆره گه‌یشته به‌ڕێز ئاسۆ‌ی حه‌سه‌ن‌زاده هه‌تا بۆچوونه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت
به ستراتیژیی فیدڕاڵی بخاته روو. هاوڕێ ئاسۆ له سه‌ره‌تادا باسی ئه‌وه‌ی كرد كه
ئه‌وه یه‌كه‌م جاره له مێژووی كورددا كه ستراتیژی‌یه‌كی سیاسی به‌شێوه‌یه‌كی
ئه‌وه‌نده هه‌مه‌لاگیر په‌سند ده‌كرێ و ئه‌مه‌ی به فاكته‌رێك له قه‌ڵه‌م دا كه هه‌م
ده‌توانێ پێوه‌ندی‌یه نێوخۆیی‌یه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كورد باشتر بكا و هه‌م
ده‌رفه‌تی وه‌گه‌ڕخستنی دیپلۆماسی‌یه‌كی كوردی بۆ سه‌رجه‌م مه‌سه‌له‌ی كورد پێك
دێنێ. هه‌ر لێره‌دا هاوڕێ ئاسۆ فیدرالیخوازیی به ستراتیژ‌ی‌یه‌ک دانا كه ده‌توانێ
گه‌لی كورد بخاته نێو پرۆسه‌یه‌كی بیناتنانی سیاسیی هه‌مه‌لایه‌نه و سازه‌نده كه له
هه‌مان كاتدا كه له مه‌یدانی سیاسی‌دا ویستێكی مه‌عقووله، به زۆرترین راده‌ش گه‌لی
كورد له وه‌دیهاتنی مافه نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌کانی نزیك ده‌كاته‌وه.
ئه‌و ئینجا باسی ئه‌وه‌ی كرد كه هه‌ڵكه‌وتنی ستراتیژی فیدراڵی چ له‌باری رابردووی
سیاسی و هه‌لومه‌رجی ستراتژی‌یه‌وه و چ له‌باری پێكهاته‌ی قه‌ومی‌یه‌وه له ئێران
زۆر جیاوازه : له حاڵێكدا كورده‌كانی عیراق ئه‌مڕۆ بۆ كه‌یفییه‌تی ستاتووی خۆیان و
به‌خشینی نێوه‌رۆكێكی پته‌و و ده‌سته‌به‌ركردنی پایه‌داری فیدرالیزمی كورد
تێ‌ده‌كۆشن، كورده‌كانی ئێران هێشتا له سه‌ره‌تای ستراتیژیی فیدراڵیدان و جارێ
ده‌بێ بۆ له‌نێو بردنی تابۆی فیدرالیزم له‌نێو كۆ‌ڕ و كۆمه‌ڵه سیاسی‌یه
سه‌رتاسه‌ری‌یه‌كاندا خه‌بات بكه‌ن، چونكه به‌داخه‌وه به‌شی به‌رچاوی ئێ‌لیتی سیاسیی
ئێران چ له ده‌ره‌وه و چ له نێوخۆ هێشتا زه‌رووره‌تی فیدرالیزه كردنی ئێرانی وه‌ك
پێویسته قبووڵ نه‌کردوه.
سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی گۆڕینی شوعار له خودموختاری‌یه‌وه بۆ فیدرالیزم، كاك ئاسۆ
وێڕای دان‌پێدانان به گۆڕانی هه‌لومه‌رج، گوتی سه‌ره‌ڕای بوونی هێندێك روانگه
سه‌باره‌ت به كافی نه‌بوونی ئه‌و گۆرانكاری‌یانه‌ی هه‌لومه‌رج، پێویسته ئێمه به
شێوه‌یه‌کی زاتی و نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر بناخه‌ی هه‌لومه‌رجێكی دیاریكراو داكۆكی له
فیدرالیزم بكه‌ین. پاشان ئه‌و تیئۆری و روانگه جیاوازانه و ئه‌و به‌كاربردن و
پیاده‌كردنه ره‌نگاوره‌نگانه‌ی خسته روو كه له فیدرالیزم كراوه و گوتی كه باشتره
بڵێین فیدرالیزمه‌كان، نه‌ك فیدرالیزم، و پێویسته به‌روونی بڵێین مه‌به‌ستمان له‌و
فیدرالیزمه‌ی ده‌مانه‌وێ كامه‌یه، چونكه به ئه‌زموون نیشان دراوه كه فیدرالیزمیش
وه‌ك ئامرازی ده‌وڵه‌تسازی و ته‌نانه‌ت سانترالیزم به‌كار براوه.
هاوڕێ ئاسۆ ئینجا هاته سه‌ر شیكردنه‌وه‌ی پارامێتر و فاكتۆره‌كانی سه‌ركه‌وتن یا
سه‌رنه‌كه‌وتنی فیدرالیزم كه بریتی بوون له ره‌زامه‌ندیی گه‌لانی وڵات، ژێرخانی
دێموكراسی، مه‌سه‌له‌ی میللی، هاوسانیی ئابووری، هه‌ڵوێستی نوخبه‌كان، پێشینه‌ی
ئه‌زموونی خۆبه‌ڕێوه‌بردن، فاكتۆری ناوچه‌یی، گه‌ره‌نتیی نێوده‌وڵه‌تی، و مافی
مرۆڤ و هاووڵاتی. له باسی هه‌ركام له‌و فاكتۆرانه‌شدا وێڕای نموونه هێنانه‌وه له
ئه‌زموونی وڵاتانی جۆربه‌جۆری دنیا و ئاماژه‌كردن به بارودۆخی تایبه‌تیی ئێران،
هاوڕێ ئاسۆ هه‌وڵی دا كه ره‌خنه و تیروتوانجی موخالیفانی فیدرالیزم له‌و سیستمه
به‌رپه‌رچ بداته‌وه و گوتی كه زۆر جار ئێ‌لیتی موخالیفی فیدرالیزم بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی
فیدرالیزم، ئه‌گه‌ر واقعییاتی قه‌ومیی ئێرانیش به‌راوه‌ژوو نیشان نه‌دا، هه‌وڵ
ده‌دا پشت به هێندێك له واقعییاتی دێمۆگرافیی ئێران ببه‌ستێ، له‌حاڵێكدا خودی
فیدرالیزم ئامرازه‌كانی وڵامدانه‌وه به‌و مه‌سه‌لانه‌ی تێدایه. ئه‌و هه‌روه‌ها
گوتی ناكرێ به‌شێوه‌ی موتڵه‌ق هیچ فاكتۆرێك بكرێته سه‌نگی محه‌ك بۆ فیدرالیزم و بۆ
هه‌ر نموونه‌یه‌ك كه موخالیفانی فیدرالیزم له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌یهێننه‌وه
نموونه‌ی پێچه‌وانه‌شمان هه‌یه. ئه‌و له‌و باو‌ه‌ڕه‌دا بوو كه بۆ سه‌ركه‌وتنی
فیدرالیزم پێویسته فیدرالیزم به‌سته‌رسازیی بۆ بكرێ، به‌سته‌رسازی‌یه‌ک كه له
هه‌موو پارامێتره‌كان و له هه‌موو پۆتانسیه‌له‌كانی ئه‌و سیستمه بۆ جێگیربوون و
سه‌ركه‌وتنی هه‌نگاو به هه‌نگاوی كه‌ڵك وه‌ربگرێ. سه‌رجه‌م ئه‌و راستی‌یانه‌ش
ده‌توانن بۆ به قه‌ناعه‌ت گه‌یاندنی ئێ‌لیتی سیاسیی وڵات سه‌باره‌ت به پێویستیی
فیدرالیزه‌كردنی ئێران یارمه‌تیده‌ر بن.
له دوایین به‌شی قسه‌كانیدا، ئاسۆ‌ی حه‌سه‌ن زاده له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه
ئایا كوردی ئێران ده‌بێ له چوارچێوه‌ی ستراتیژیی فیدراڵیدا كام تاكتیكی سیاسی و
حقووقی‌یانه بگرێته‌به‌ر هێندێك تێبینیی سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی به‌شداریی كورد له
پرۆسه‌ی سیاسی سه‌راسه‌ریدا، سیستمی هه‌ڵبژاردن و راده‌ی نوێنه‌ران به‌تایبه‌تی له
ژووری باڵادا، مێكانیزمه‌كانی په‌سندكردنی یاسا، كێشه‌ی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات،
سه‌ڵاحییه‌تی هه‌رێمی فیدراڵ له بواری پێوه‌ندیی نێونه‌ته‌وه‌ییدا، مافی
كه‌مایه‌تیی كورد له ئه‌یاله‌ته‌كانی دیكه دا و مافی كه‌مایه‌تی‌یه‌كانی هه‌رێمی
كوردستان، رێگاچاره‌ی هه‌رێم و شاره فره‌قه‌ومی‌یه‌كان و كێشه‌ی سنووری هه‌رێمه‌كان
خسته روو.
ئه‌و لێره‌دا به‌تایبه‌تی باسی ئه‌وه‌ی كرد كه هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌س نیه كه بڵێین
ده‌بێ فیدرالیزمی كورد نه‌ته‌وه‌یی بێ، به‌ڵكوو ده‌بێ چاو له‌وه‌ش بكه‌ین داخوا
به‌شداریمان له حكوومه‌تی ناوه‌ندیدا تا چ راده‌یه‌ك یه‌کسانیی كورد له‌گه‌ڵ
گه‌لانی دیكه یا نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست دابین ده‌كا و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی به
مێكانیزمه نیهادی‌یه ناوه‌ندی‌یه‌كان و به ژماره و سروشتی ئه‌یاله‌ته‌کانی دیكه‌ی
وڵات به‌سته‌وه. به‌بڕوای وی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ماتێماتیك كورد له
حاڵه‌تی كه‌مایه‌تی‌دایه، وه‌دیهێنانی به‌رابه‌ری‌یه‌كی ته‌واو له بواری نیهادی‌دا
هه‌میشه ئاسان نیه، هه‌ربۆیه پێویسته كورد بۆ ئه‌وه تێ بكۆشێ كه ئه‌گه‌ر له
دوارۆژدا یاسای رێژه‌یی (نسبی) زیانی بۆ كه‌یفیه‌تی به‌شداریی كورد له ده‌سه‌ڵاتی
ناوه‌ندیدا هه‌بوو، ده‌بێ له‌لایه‌ك سه‌ربه‌ستیی خۆبه‌ڕێوه‌بردن و تایبه‌تمه‌ندیی
هه‌رێمی كوردستان ئه‌وپه‌ڕی پۆتانسیه‌لی خۆی وه‌گه‌ڕ بخا و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه
بۆ ئه‌و بوارانه‌ی كه بۆ كورد به حه‌یاتی له قه‌ڵه‌م ده‌درێن مافی پێداچوونه‌وه،
شازكردن، بلۆكه كردن و ته‌نانه‌ت وێتۆ هه‌ر نه‌بێ تا ئه‌و جێگایه‌ی پێوه‌ندیی به
كوردستانه‌وه هه‌یه دابین بكرێ. ئه‌و هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ی كرد كه به‌رابه‌ریی
فه‌رهه‌نگییش له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا له‌وباره‌وه زه‌رووری‌یه كه خزمه‌ت به
لێكگه‌یشتن و رێزلێكگرتنی نێوان خه‌ڵكی نه‌ته‌وه جۆربه‌جۆره‌كانی وڵات ده‌كا.
له دوایین به‌شی سیمیناردا به‌شداران ژماره‌یه‌ك پرسیاریان ئاراسته‌ی دوكتور
مه‌حمود و كاك ئاسۆ كرد كه له‌لایه‌ن وانه‌وه وڵام درانه‌وه .سه‌ره‌نجام پاش نزیك
به چوار سه‌عات له كه‌شی ره‌زایه‌تی به‌شداراندا سیمیناره‌كه كۆتایی هات. |