فارسی       Kurdî

ده‌سپێک    هه‌واڵ   سیاسی   ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر   هزر   مافی‌مرۆڤ    کۆمه‌ڵایه‌تی   به‌ڵگه‌نامه‌کان    سکرتێری‌گشتی    په‌رتووک    پێوه‌ندی

رێبه‌رانی شه‌هید

پێشه‌وا قازی‌

دوكتور قاسملوو

دوكتور شه‌ره‌فکه‌ندی

 

ژماره‌ی نوێی كوردستان

ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

 

ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان

پاشكۆی كوردستان

 

سایته‌کانی دیکه

:: ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حیزب له ده‌ره‌وه

:: كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئێرانی‌ فیدرال

:: سایتی سکرتێری گشتیی حیزب

:: سایتی یه‌كیه‌تیی ژنان

:: سایتی ته‌له‌فزیۆنی‌ تیشك (TISHK TV)

::  یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكرات

:: سایتی یه‌کیه‌تیی لاوان

:: ئاژانسی هه‌واڵنێری كوردستان مێدیا

.:: هزر ::.

 

تایبه‌تمه‌ندی‌یه‌كانی فیدرالیزم و ڕه‌نگدانه‌وه یان له كۆمه‌ڵ‌دا!

 

ن : ئاڵی كه ند

ده مه وێ زۆر به كورتی هێندێك تایبه تمه ندی فیدرالیزم وپه یوه ندی یه كانی له گه ڵ ده سه ڵاتی ناوه ندی كه به شێوه یه ك له شێوه كان له سه رئێمه وژیانی ئێمه ته ئسیردا ده نێ ، ئه ویش له كاتێك داكه ڕێبه ری بزووتنه وه ی كوردی (حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران) ڕۆژهه ڵات وه ك دروشم دیاری كردووه و له په یوه ندی له گه ڵ ئێران بێنمه به رباس وشی كردنه وه .
جێی خۆیه تی لێره دا بۆپه سه ند كردنی ئه ودرووشمه ، كه بووبه هۆی دڵخۆشی هه موونه ته وه كانی ئێران ورێكخراوه كانیان پیرۆزبایی له حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران وه ك حیزبێكی به رپرس له كوردستان بكه م .

فیدرالیزم له چ كاتێك دا بۆكۆمه ڵانی خه ڵك ده بێته پرسیار وئامانج ؟
بۆوڵامی ئه م پرسیاره ئه گه رپه نا بۆ مێژوویی فیدرالیزم به رین به م قه ناعه ته ئه گه ین كه به سێ هۆ ی ئه ساسی له وڵاتێك دا فیدرالیزم دێته گۆڕێ وباسی لێوه ده كرێ . یه كه م : بوونی چه ند نه ته وه وبزووتنه وه ی نه ته وایه تی له وڵاتێك دا، دووهه م : هۆیی پێك هاتی مێژوویی ئه و وڵاته.

سێهه م : پان وبه رین بوونی سنووری جوغرافیایی ئه ووڵاته .
هه موومان د ه زانیین كه پێك هاتی زۆربه ی هه ره زۆری وڵاته كان تێكه ڵاوه له میلله ت ونه ته وه بچووكه كان، وتوانیویانه به هه موویان ،وڵاتێك پێك بێنن كه ئێران یه ك له ووڵاتانه یه، كه به لانی كه مه وه له شه ش نه ته وه ی كورد وئازه ری وعرب وبه لووچ توركمه ن وفارس وزۆر كه مایه تی تر پێك هاتووه . له وڵاتێك دائه گه ر نه ته وه كان بۆ دیاری كردنی مافی چاره نووسی خۆیان خه بات بكه ن ، له ئاكام دا بۆوڵام دانه وه به ویستی ئه ونه ته وانه وپاراستنی چوارچێوه ی جوغرافیایی و ئابووری وڵات ، سیستمی فیدرالیزم دێننه گۆڕێ كه توانیبێتییان وڵامێكێان به وه زعه كه دابێته وه .
مێژوویی : له باری مێژووێێ یه وه كاتێك نه ته وه كانی وڵاتێك له گه ڵ یه كتر ته با و ره با،نه بن.یابه واته یه كی ترمل كه چی بریاراتی حكوومه تی ناوه ندی نه بن وده سه ڵاتی سیاسی ناوه ندبه نوێنه ری خۆیان نه زانن وبه جێی هاوكاری به رهه ڵستكاری بكه ن . یان دژایه تی وجیاوازی میللی ونه ته وایه تیان هه بێ ،یان به درێژایی مێژووی ئه وڵاته ، نه ته وه یه ك نه ته وه كانی تری له هه مووماف ویاسایه كی ئینسانی بێ به ری كردبێ ونه ته وه كانی تر بۆ مافی خۆیان له مه یدان دابن و ویست وداخوازی سیاسیی خۆیان گه ڵاڵه كردبێ ، فیدرالیزم دێته گۆڕێ .
جوغرافیایی:له باری جوغرافیایی یه وه ئێران وڵاتێكی پان وبه رینه ،كه پێك هاته ی ئه وپتر له خاكی شه ش نه ته وه یه كه به حه شیمه ت و خاك كه م نیین . پێشترئه و وڵاتانه ی كه له باری جوغرافیایی یه وه پان وبه رین بوون،هاتنه سه رئه م قه ناعه ته ی كه بۆ وه گه ڕخستنی هێزوتواناكان وهه روه ها وڵامدانه وه ی سه ریع وبه په له به پێداویستی یه كانی خه ڵك له ووڵاته دا ده وڵه تیان به شێوه ی ئه یاله تی و فیدرالی دیاری كردووه . ( خاڵی جێی سرنج ئه وه یه كه ئێران هه رسێك تایبه تمه ندی بۆ دامه زرانی فیدرالیزم هه یه ) .

ئێستا فیدرالیزم چی یه ؟ و تایبه تمه ندی یه كانی چن ؟
ده كرێ ئاوا تاریف له فیدرالیزم بكرێ وبڵێن كه : به یاسا و به رنامه ی ده وڵه تێكی چه ند میلله تی ده گوترێ كه به پێی ئه ویاسا وبه رنامه یه وڵات به هێزیكی سیاسی یه كگترتوویی سه راسه ری (ده وڵه تی فیدرال) و چه ند هێزی سیاسی ناوچه یی (ده وڵه ته كانی ئه یاله تی ) دابه ش بكرێ كه : _ پێویسته ده وڵه تی فیدراڵ و ده وڵه ته كانی ئه یاله تی یاساوبه رنامه ی سه ربه خۆی خۆیان هه بێ . ئه رك و ده سه ڵاتی هه ردووك لا ده بێ زۆر به ڕوونی دیاری كرابێ.
_ ده وڵه تی فیدراڵ و هه مووئه یاله ته كانی ده بێ ئۆڕگانه كانی ده وڵه تی وه ك پاڕڵمان ، شێوه ی ئیداری ، كابینه ی ده وڵه ت ، وه زاره تخانه كانیان هه بێ .
_له یاسای گشتی وڵات دا،ده بێ زۆربه ڕوونی ماف وسنووری ده سه ڵاتی ده وڵه تی ناوه ندی و به تایبه تی ئه یاله ته كانی فیدراڵ دیاری كرابێ ، به شێوه یه ك كه نه ده وڵه تی فیدڕاڵ ، و نه پاڕڵمانی فیدڕاڵ ، نه توانن بوون و مه و جوودی یه تی ئه یاله ته كان به رنه ژێر پرسیاروده سه ڵاتیان به ربه ست بكه ن . هه روه ها ده وڵه ته كانی ئه یاله تیش نابێ ئه و ده سه ڵاته یان هه بێ . ئاڵ وگۆڕله یاسای گشتی ده وڵه تی فیدڕاڵ نابێ به بێ ڕه زامه ندی دووله سێی پاڕڵمانی فیدڕاڵ و هه روه ها دوو له سێی ئه یاله ته كان بكرێ .
_ زبانی ره سمی له وڵات دابه نێوی ئیجباری وجوودی نابێ بمێنێ وده بێ ئه و ئیمكاناته به پێی یاساوبه رابه ر،وه ك یه ك بۆهه مووزمانه كان به شێوه ی قانوونی له وڵات دا په سه ند كرابێت ، وده بێ ده وڵه ت به رپرسی دابین كردنی ئیمكاناتی خوێندن به زمانی زكماكی له هه مووبه شه كان بێت ، بێ جیاوازی دانانی زمانی .
_ هه ر وه ك ده وڵه تی فیدڕاڵ ، ده وڵه ته كانی ئه یاله تیش ده بێ سه ر به خۆی ماڵی یان هه بێ وبتوانن گومرگ وماڵیات وه ربگرن .
_ به هیچ هۆوبیانوویه ك ئه رته شی ده وڵه تی فیدڕاڵ بۆی نی یه ده ست له كاروباری نێوخۆیی وه ربدا . ده ست تێوه ردانی ئه رته ش له هه ركارێكی ناوخۆیدا ده بێ به ئاگاداری وڕه زامه ندی پاڕڵمانی فیدڕاڵ وده وڵه ته كانی ئه یاله تی بێت .
_ بۆ پێش چوونی كاره كان به شێوه ی ئۆرگانی ، ده بێ ئه یاله ته كان ته ئسیریان له سه رسیاسه تی ده وڵه تی فیدڕاڵ وسیاسه تی سه راسه ری وڵات دا هه بێ وبتوانن كۆنتڕۆڵی ده وڵه تی فیدڕاڵیان له ده ست دابێ ، به شێوه ی شورای كه ، شورا پێك هاتبێ له هه موو ئه یاله ته كان و ، گرینگترین خاڵه كانی یاسایی وڵات كه په سه ند بكرێن ،ده بێ ئه وشورایه ته ئییدی كردبێ .
_ ده بێ رادیو و ته له ویزیۆن ئازاد بێ وبه شێوه ی فیدڕاڵ ئێداره بكرێ وهه رئه یاله ته ی رادیو وته له ویزیۆنی خۆی هه بێ، وته له ویزیۆنی سه راسه ریش ده بێ تێكه ڵاوێك له زبان وكلتووری ئه یاله ته كان بێت .
_ هه رئه یاله ته ی ده بێ به شی قه زایی وپارێزگاری (ئه منییه تی) سه ر به خۆی هه بێ وبتوانێ به پێی هه ل ومه رجی وكلتووری نه ته وه ی خۆیی بریار بداو سه ر به خۆ ودوور له كۆنتڕۆڵی ناوه ندی بێت .
_ ئیداره گرینگه كانی ده وڵه تی فیدڕاڵ نابێ هه رهه موویان له ناوه ند بن وبه پێچه وانه ده بێ به سه ر ئه یاله ته كاندا دابه ش بكرێن .
_ هه مووئه یاله ته كان له چوارچێوه ی ده سه ڵاتی خۆیان له باری فه رهه نگی یه وه نه ته نیا ده بێ سه ر به خۆ بن ، به لكووده بێ ته زمینێكیش هه بێ وبتوانن خوێندن و نووسین وهه موو پله كانی خوێندن فیدڕالیزه بكه ن .
ئێستا له ئێران دا ده كرێ بڵێین هه موونه ته وه كان داوای مافی خۆیان ده كه ن وله مه یدانی تێكۆشان دا هه ن و فیدرالیزم بۆ هه ر هه موویان جێگای ڕێز و په سه نده و هه ر به وپێیه ش شتێكی سرووشتی یه كه دژ ونه یاریشی هه بێ وهه یه .
له ئێرانی به ڵا لێدراودا، ئێستابه خۆشی یه وه لایه نگرانی فیدرالیزم له چاو نه یارانی له ئه ژمار نایه ن و، كه متر كه س هه یه كه نه ڵێ له ئێران دا چه ند نه ته وه هه ن و ئێران وڵاتێكی فره نه‌ ته‌ وه‌ ، هه ر به م پێ یه بۆ چاره سه ری مافی ئه و نه ته وانه هه ر كه س به پێی به رژه وه ندی یه كانی هه ڵسه نگاندنی هه یه .

ئێستا له سه روه زعییه تی كێشه ی نه ته وایه تی له ئێران سێ بۆچوون هه یه
1 _ هێندێك ده ڵێن كێشه ی نه ته وایه تی له ئێران وجوودی نییه وئێران وڵاتێكی یه ك نه‌ته‌وه‌یىیه وده بێ ته واوییه تی ئه رزی بپارێزرێ به ده سه ڵاتی سیاسی له ناوه نده وه
2_ هێندێك پێیان وایه كه له ئێران چه ند نه ته وه پێكه وه ده ژین وحه قی خۆیانه لێك جیا بنه وه و سه ربه خۆیی خۆیان وه ربگرن
3_ هێندێكیش پێیان وایه كه بۆ ئه مڕۆی ئێران باشترین چاره سه رفیدرالیزمه ونه ته وه كانی ده توانن وه ك برا به یه كه وه بژین .
من ئه مڕۆ (نه سبه ی ) فیدرالیزمم پێ خراپ نییه و له سه ر ئه وقه ناعه ته م كه به دامه زرانی فیدڕالیزم هێزوتواناكانی زیندانی كراو ئازاد ده بن ، لێهاتوویه كانی كه هه تا دۆینێ شاردرابوونه وه، یان ده ست وپێیان كۆت وزنجیری پێوه بووئه وده ره تانه یان بۆ پێك دێ خۆ وه ده ر بخه ن وله ئاوه دان كردنه وه ی مه ڵبه ندی خۆیاندا و وڵات به گشتی ، به ش وته ئسیریان هه بێ وبتوانن ده سه ڵات به سه ر هه موو ئه یاله ته كان دا، دابه ش بكه‌ن.
پێشترگوتمان كه له ده وڵه تی فیدڕاڵ دا ، ده بێ ده سه ڵاته كان دابه ش بكرێن ، ده بێ هه رحكوومه ته ی فیدراڵ ده سه ڵاتی سیاسی ڕوونی هه بێ . ده بێ جوغرافی وڵات ده ستی تێوه ربدرێ وناوچه وسنووره كان به پێی به ڵگه مێژووییه كان و ویستی زۆربه ی خه ڵك دیاری بكرێن . ده بێ حكوومه ته كانی هه‌رێم یا ئه‌یاله‌ت خه لك هه ڵیان بژێرن .ده بێ خه ڵك ئازاد بن وهه ست به ئارامش وخاوه ن ماڵی بكه ن.گوتمان كه هه‌رێمه‌كان ده بێ به ته واوی به سه رده وڵه تی فیدرالی دا چاوه دێری وكۆنتڕۆڵیان هه بێ و،هه موومان ده زانین كه به‌ زۆرتێكه ڵ بوونه وه ،یا به پێچه وانه لێك جیا بوونه وه به بێ زه مینه وبناغه خۆش كردن ڕه نگه ئاكامێكی دڵخوازى لێ نه‌كه‌وێته‌وه‌.
_دامه زرانی فیدرالیزم له وڵاتێكی چه ند میللی یه تی دا پێمان خۆ ش بێ یا خود پێمان ناخۆش بێ و، بمانه وێ ونه مانه وێ ، پیاده كردنی بناغه كانی ئه سڵی دێمۆكراسی یه . كه واته گوتمان له فیدرالیزم دا هێزوتوانا ون بووه كان ده گه شێنه وه ووه گه ڕده كه ون،كه وه گه ڕكه وتن لێهاتوویه كان ئاشكرا ده بن ودێنه مه یدان.ئه وكات هه رهه موویان خۆبه خاوه ن ده زانن.
لێره دایه خه ڵك كه ئه وه یان به چاوی خۆیان بینی هه ڵسه نگاندن و هه ڵبژاردنیان له نێواندا ده كه ن وه ك : هه ڵبژاردنی پاڕڵمانه كانی فیدراڵ وئه یاله ته كان ، هه ڵبژاردن له شوڕاكانی شارودێ ،وته نانه ت هه ڵبژاردنی نوێنه ری خۆیان له نێو هێزه سیاسی یه كانیشدا. ئه و هه نگاوه یه كێك له خاڵه هه رگرینگه كانی بناغه ی دێمۆكراسی یه.ئه وهه ڵبژاردنه ی كه خه ڵك
تێدا به شدار بوون و ئه ونوێنه ره ی كه خۆی پاڵاوتووه و سه ركه وتنی وه ده ست هێناوه ، هه ر هه مووی خه ڵك به هی خۆیی وله خۆیی د زانێ كه وابوودیاری كردنی چاره نووسی خه ڵك به ده ستی خۆیانه ،لێره دایه زۆربه ی خه ڵك پشتی حكوومه تی خۆیان كه له ژێرناوی فیدرالیزم دایه ده گرن وته مه نی فیدراله كه یان درێژخایه ن ده بێ .
_له فیدرالیزم دا كرده وه وچالاكی یه كانی ده وڵه ت زۆربه زه ق و روونی دیارن وهه ستیان پێ ده كرێ . ئه ركه كان دابه ش كراون ، هه مووئۆڕگانه كان له راده ی ده سه ڵاتیان دا به ڕێوه به رن و هه ركام له نێو خه ڵك دا
ڕۆڵی خۆی هه یه . به هۆی تێكه ڵاوی خه ڵك و ئۆڕگانه كان ، ده وڵه ت زووترهه ست به ویست وداخوازی كۆمه ڵ ده كات وهه رله وكاته شدازووتر وڵامی پێداویستی یه كان ده داته وه .
_له ده وڵه تی فیدراڵ دا ، دوو دیارده زۆر به زه قی ده بیندرێن . یه كه م ده سه ڵاتی حكوومه تی فیدراڵ كه م ده كرێته وه وبه سه رهه‌رێم یا ئه یاله ته كاندا،دابه شده كرێ.دووهه م كاتێك ئه یاله ته كان خۆیان به سه ربه خۆ زانی هه ركام به شێوه یه ك له شێوه كان بۆبه رێوه بردنی یاساوئیداره ی خۆیان له گه ڵ ئه وانی تر كێ به ركێی ده كه ن . هه موومان ده زانین له و كێ به ركێ یه دا،ته مرینی دێمۆكراسی ده‌كرێ وكۆمه ڵ قازانج وگه شه ده كات.
_ له فیدرالیزم دا ، به بوونی دێمۆكراسی وله مه یدان دابوونی تواناوهێزه كان وهه روه‌ها ئاڵ وگۆڕی ئیستعداده كان وڕه وتی كۆنگره وهه ڵبژاردنه كان پێش به فه سادی ماڵی وسیاسی ده گیرێ وزۆر زۆركه مترله حكوومه تی ناوه ند سالاری تێدا ده بیندرێ .
_له فیدرالیزم دا،دێمۆكراسی نێوخۆیی، كۆمه ڵ ورێكخراووحیزبه كان زیاد ده بێ .گوتمان ئه یاله ته كان به هۆی خه ڵكی ناوچه ی خۆیانه وه به ڕێوه ده چن.كه واته ئه یاله ته كان شارێك وه ك پێته ختی خۆیان دیاری ده كه ن وشاره كانی تر به هۆی شووراكانى خۆیان به ڕێوه ده چن . ئه ومه ڵبه ندانه ی كه شارێك، یاناوچه یه ك به ڕێوه ده به ن خۆبه كه م نازانن ، هه ست به سه ربه خۆبوون ده كه ن وبۆ ئیداره ی ناوچه كه یان خۆبه خاوه ن سه ڵاحییه ت ده زانن . هه رهه موویان هه وڵ ده ده ن به شێوه یه كی دروست وئوسوولی بریاره‌كانى حكوومه‌تى ئه یاله تی له ویتر باشتر به رێوه به رێ ،ئه وكێ به ركێ یه وپه روه رده كردنی له سه رپێ راوه ستانی ئۆڕگانه كان وهه ست به به رپرسایه تی كردنی شووراكان و ئورگانه‌كان چوونه سه رێی پله ی زانیاری وتێگه یشتوویی به ڕێوه به رانی ئه یاله ته كان نیشانه ی بوونی دێمۆكراسی یه .
_له فیدرالیزم دا كێ به ركێ له نێوان ڕێكخراو وحیزبه سیاسی یه كان زیاد ده بێ . گوتمان فیدرالیزم و دێمۆكراسی ته واو كه ری یه كترن . كه واته له فیدرالیزم دا حیزب وڕێكخراوه كان گه شه ده كه ن .خۆ ده كوتن بۆ ده سه ڵات ، به ده سه ڵات گه یشتنیش هیزوپشتیوانی كۆمه ڵانی خه ڵكی پێویسته ، وناچارن به كرده وه ی په سه ندكراو و، به دانی گه ڵاڵه ی رێك وپێك ، كه ویستی خه ڵكی له خۆ گرتبێ و، به ناساندن و هه ڵبژاردنی نوێنه رانی واقعی چین وتوێژه كانی كۆمه ڵ و به هاوئاهه نگ بوون وئێئتلاف پێك هێنان له گه ڵ ئه حزاب ولایه نه كانی تر بۆ به ده سه ڵات گه یشتن له ئه یاله تدا ،هه ر هه مووی ئه وحه ڕه كه تانه به رنامه داڕێژانی ده وێ كه له سه ره تاوه تێكه ڵاوه له كێ به ركێ به ڵام له نیهایه ت دا گه شه ی كۆمه ڵی تێدا به دی ده كرێ .
_ده وڵه تی فیدراڵ یارمه تی ده كات به ، به ره و پێش چوونی گه شه ی فه رهه نگی له‌ نێو كۆ مه ڵدا . ئه یاله ته كان هه وڵ ده ده ن تایبه تمه ندی یه كانی فه رهه نگی،كۆمه ڵایه تی ،ئابووری ، ... ،خۆیان بێنه به ر باس ولێكۆڵینه وه له ده وڵه تی فیدراڵ دا، بیستن وئاڵ وگۆری بیر ورا له سه ربه شه كانی فه رهه نگی ده بێته هۆی وه رگرتنی خاڵه باشه كان ،لێره دایه فیدرالیزم ده بێته هۆی گه شه ی فه رهه نگی وبه‌ره‌وپێش چوونی كۆمه ڵ .
_ له فیدرالیزم دا ئه‌زموونه‌كان كۆ ده كرێنه وه وكه ڵكیان لێ وه ر ده گرن هه مووئه یاله ته كان به هۆی نوێنه ریان له حكوومه تی فیدراڵ دا خاڵه لاواز وبه‌هێزه‌كانیان،له به ڕێوه بردنی ئه یاله تی خۆیاندا،شی ده كه نه وه كاتێك هه ست پێ بكرێ له ئه یاله تێك دا خاڵێكی مووسبه ت ببیندرێ به شه كانی تر وه ری ده گرن ده یكه ن به ته جرووبه بۆ كاری ڕۆژانه ی خۆیان و هه مووئه یاله ته كان ده گرێته وه .
_له فیدرالیزم دایه كه ئۆڕگانه كانی بریارده ر ده بنه خه ڵكی و ویستی كۆمه ڵانی خه ڵك به هۆی راگه یه نه گشتی یه كان ده ر ده بڕن . راده ربڕین ده بێته هۆی ئاگادار بوونی خه ڵك له رووداوه كان . ته نانه ت له فیدرالیزم دایه كه هه واڵنێریه كان ئازادوسه ربه خۆده بن وله چوارچێوه ی حكوومه ت دێنه ده رێ
_له فیدرالیزم دا ئابووری گه شه ده كات . وه زعییه تی ناوچه ی ئه یاله ته كان له بواری كانگایی ژێر زه وی یه وه ، وه زعییه تی جوغرافیایی ، شێوه ی ئاو و هه وا، شێوه ی ئابووری ، وپله ی چوونه سه ری ئابووری هه رهه موویان له ژێر چاوه دێری سیاسه ته كانی ئابووری دا ده بن وئه یاله ته كانن به ئاڵ و گۆڕ كردن وبه شداری كردنی زانایانی خۆیان له م بواره دا ،ڕه وتێكی خێرا به گه شه ی ئابووری ده به‌خشن .
_ له فیدرالیزم دایه پێویستی به په روه رد ه كردنی رێبه ری سیاسی هه یه . په روه رده كردنی ئه فراد وكادری به وه ج بۆ پۆسته كانی ئیداره ی فیدراڵ وله هه ڵبژاردن دا ئاڵ وگۆڕی پۆست پێ كردن ، زۆر كۆسپ له سه ر رێگای حكوومه تی فیدراڵ لا ده با و ڕووحی دڵسۆزی له كادره كان دا په روه رده ده بێ بۆ ئایه نده ی ده وڵه تی فیدراڵ یا ئه یاله ته كان .

 

.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئی‌مه‌یل بکه‌ن::.

 

ئی‌مه‌یلی خۆتان :  

 

ئی‌مه‌یلی هاوڕێکه‌تان  

 

 

ده‌سپێک | هه‌واڵ |  سیاسی |  ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر |  هزر | مافی‌مرۆڤ |  کۆمه‌ڵایه‌تی |  به‌ڵگه‌نامه‌کان |  سکرتێری‌گشتی |  په‌رتووک |  پێوه‌ندی

دابین‌كردنی‌ مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌کانی گه‌لی‌ كورد له‌ چوارچێوه‌ی ئێرانێکی دێموكراتیكی‌ فیدراڵی‌ دا

  یه‌کشه‌ممه، ۳۰‌ی پوو‌شپه‌ڕی ۱۳۸۷ی هه‌تاوی