|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: هزر ::. |
|
كۆمه‌ڵه‌ی كه‌لتووری كوردی له شاری هۆنێفوسی نۆروێژ،
سمینارێكی بۆ ناساندنی كێشه‌ی كورد پێك هێنا |
|
له رۆژی هه‌ینی، رێكه‌وتی
30ی ئۆكتۆبری 2004، كۆمه‌ڵه‌ی كه‌لتووری له شاری هۆنێفوس "Honefoos"، به
هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ی حیزبی سوسیالیستیی چه‌پ SV، له‌و ئوستانه بۆ
ناساندنی باشتری كێشه‌ی كورد به خه‌ڵكی ئه‌و شاره، سمینارێكیان پێك هێنا.
ئه‌و سمیناره له ساڵۆنی زانستگه‌ی "Honefoos" به‌ڕێوه‌چوو و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو
له خه‌ڵكی ئه‌و ئوستانه‌و چه‌ند كه‌س له نوێنه‌رانی پارلـمانی نۆروێژیش به‌شدارییان
كرد.
پرۆگرامی ئه‌و سمیناره فه‌رهه‌نگی‌یه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بوو:
ـ له سه‌ره‌تادا، Livelise Gare، كه یه‌كێك له دۆستانی گه‌لی كورده، به ناوی
كۆمه‌ڵه‌ی كوردی هۆنه‌فوس، پرۆگرامی سمیناره فه‌رهه‌نگی‌یه‌كه‌ی خوێنده‌وه‌و
به‌خێرهاتنی به‌شدارانی كرد. دواتر كاك ئه‌حمه‌د قه‌پڵانتوویا، وتارێكی له‌سه‌ر
گرنگی‌و بایه‌خی ئه‌م جۆره چالاكییانه‌و چالاكی‌یه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی
كوردی له‌م ناوچه‌یه‌دا پێشكه‌ش كرد‌و داوای كرد كه له داهاتوودا، هه‌موو لایه‌ك
پێكه‌وه له‌و بواره‌دا باشتر پێكه‌وه هاوكاری بكه‌ن بۆ ناساندنی هه‌رچی باشتری
فه‌رهه‌نگ‌و كه‌لتووری گه‌لی كورد.
پاشان كه‌سایه‌تی ناسراوی نۆروێژی، "Erling Folkevold"، ئه‌ندامی پێشووی
پارلـمانی نۆروێژ، ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ری شاری ئۆسلۆ، نووسه‌ری
كتێبی "كوردستان، رابردوو، ئێستا‌و داهاتوو"، باسێكی تێر‌وته‌سه‌لی له‌سه‌ر
مێژووی كورد، فه‌رهنگ‌و زمانی كوردی، بارودۆخی سیاسیی به‌شه جیاجیاكانی
كوردستان‌و هه‌لومه‌رجی خه‌باتی گه‌لی كورد به گشتی پێشكه‌ش كرد. ناوبراو له
كۆتایی باسه‌كه‌ی‌دا، گوتی: "بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی كورد له هه‌ركام له
پارچه‌كانی كوردستاندا‌و به گشتی له هه‌موو ناوچه‌كه‌دا، ئێستا له ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
به چه‌ندكات، به‌هێزتره. ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه خێرا ده‌ڕواته پێش‌و ده‌بێته
فاكتۆرێكی جیددی له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسیی ناوچه‌كه، به جۆرێك كه كه‌س
ناتوانێ نادیده‌ی بگرێ‌و له حیساباتی خۆی‌دا جێگای بۆ نه‌كاته‌وه". له‌وه‌ش
زیاتر ناوبراو گوتی: "ناسیونالیزمی كورد له‌وه‌ش پتر گه‌شه ده‌كا‌و ده‌گاته ئه‌و
جێگایه‌ی كه ئیمكانی ئه‌وه‌ی ده‌بێ ته‌نانه‌ت ئاڵوگۆڕیش به‌سه‌ر وه‌زعی ناوچه‌كه‌دا
بێنێ‌و ببێته هۆكاری گه‌وره‌ی دێموكراتیزا‌سیۆن له‌و ناوچه‌دا". ئینجا سه‌مایه‌كی
جوانی ئیسپاینایی له‌لایه‌ن "Gbria Rivero"وه پێشكه‌ش كرا. ناوبراو به‌رپرسی
ناوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی ئۆسلۆ بۆ سه‌ما‌و هه‌ڵپه‌ڕكێ‌یه‌و خه‌ڵكی پاراگوایه.
دواتر، كاك ئیبراهیم لاجانی, خوێندكاری پێشووی "مافی مرۆڤ، پلۆرالیزمی فه‌رهه‌نگی،
ئیداره‌كردنی قه‌یران‌و كێشه‌كان"، له هۆی سكۆڵه‌ی هونه‌فوس، واته قوتابخانه‌ی
باڵا، باسێكی به زمانی نۆروێژی له‌سه‌ر دۆخی خه‌باتی گه‌لی كورد له
كوردستانی ئێران پێشكه‌ش كرد. ناوبراو له باسه‌كه‌ی‌دا، ئاوڕێكی خێرای دایه‌وه
له‌سه‌ر بارودۆخی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگی كورده‌كانی ئێران‌و
پاشان ئاسۆی گه‌شه‌كردنی بزووتنه‌وه‌ی كورد له كوردستانی ئێران‌و ئیمكانی
چاره‌كردنی كێشه‌ی كورد له رێگای دێموكراتیزه‌بوون‌و فیدرالیزه‌بوونی ئێرانه‌وه‌ی
خسته به‌رباس. دواتر داوای كرد كه نۆروێژ، سیاسه‌تێكی چالاكانه‌تر بۆ پشتیوانی
له داخوازه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانی ئێران په‌یڕه‌و بكات. پاشان، "Terje
Kjemperud"، له لایه‌ن حیزبی سوسیالیستی چه‌په‌وه كه دووهه‌مین حیزبی گه‌وره‌ی
ئه‌و وڵاته‌یه، باسێكی پێشكه‌ش كرد. شایانی باسه كه SV له ئاخرین كۆنگره‌ی
خۆی‌دا، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی له‌سه‌ر كورد‌و كێشه‌ی كورد په‌سند كردوه كه وه‌ك
پێوانه‌ی سیاسه‌ته‌كانی SV له‌سه‌ر كورد به حیساب دێ. له‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌دا،
SV داخوازه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان به ره‌وا‌و به‌رهه‌ق
ده‌ناسێ‌و پشتیوانیی خۆی له خه‌باتی گه‌لی كورد بۆ ئازادی‌و دێموكراسی‌و
مافه نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌كانی خۆی ده‌رده‌بڕێ.
دوای ئه‌م باسه، یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له هۆنه‌فوس،
3 جۆره هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی‌یان پێشكه‌ش كرد كه له‌گه‌ڵ پێشوازیی به‌شداربوواندا
به‌ره‌وڕوو بوو. دواتر، Olivia Onata، گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی شیلیایی، له‌گه‌ڵ
تیپی موسیقای تایبه‌تی خۆی، چه‌ند گۆرانی جۆراوجۆری پێشكه‌ش كرد. به‌داوی ئه‌وه‌دا
تا شه‌ودره‌نگانێك رێوره‌سمه‌كه به گۆرانی‌و موسیقای كوردی درێژه‌ی كێشا. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |