|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: هه‌واڵ و راپۆرت ::. |
|
3 یاریزانی تیمی تێكواندۆی جێژنیكان، بڕوانامه‌ی دانی
2ی نێوده‌وڵه‌تییان به‌ده‌ست هێنا | |
19-02-1387
كوردستان میدیا ـ ناوه‌ندی خه‌به‌ری:
3 یاریزانی تیمی تێكواندۆی جێژنیكان، رۆژی 17ی بانه‌مه‌ڕی 1387، له دوایین
تاقیكارییه‌كانی تایبه‌ت به‌م بواره وه‌رزشییه كه به به‌شداریی تیپی زه‌یتوونی
كووره‌ی باشوور‌و 80 یاریزانی تێكواندۆكار به‌ڕێوه چوو، توانییان بڕوانامه‌ی
دانی دووی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ربگرن.
به‌م بۆنه‌وه له رێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا ئه‌م سێ یاریزانه، ڤیان قادری له
كێشی 50 كیلۆ، دیلان قادری له كێشی 38 كیلۆ‌و له‌یلا خووبان له كێشی 40
كیلۆدا، بڕوانامه‌ی دانی دووی نێوده‌وڵه‌تیی تێكواندۆیان له‌لایه‌ن مامۆستایان‌و
پسپۆڕانی تیپی زه‌یتوونی كووره‌ی باشوور له بواری تێكواندۆدا، پێ‌درا.
شایانی باسه تیمی تێكواندۆی جێژنیكان كه سه‌ر به ناوه‌ندی 3ی كوردستانه،
تا ئێستا 5 جار له ئاستی كوردستانی باشوور‌و چالاكییه‌كانی تیپی زه‌یتووندا پله‌كانی
یه‌كه‌م‌و دووهه‌می وه‌ده‌ست هێناوه. |
 | |

 |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |