|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: هه‌واڵ و راپۆرت ::. |
|
هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور: كاربه‌ده‌ستانی رێژیم سه‌ركوتی
وێبلاگنووسانی فێمێنیست راگرن | |
19-02-1387
كوردستان میدیا: هه‌واڵنێرانی
بێ‌سنوور داوای له كاربه‌ده‌ستانی رێژیمی ئاخووندی كرد، سه‌ركوتی
وێبلاگنووسانی فێمێنیست‌و داكۆكیكارانی مافه‌كانی ژنان رابگرن.
به وته‌ی هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور، له سه‌ره‌تای ساڵی نوێی زایینییه‌وه زۆربه‌ی
چالاكانی بواری مافه‌كانی ژنان به زیندان‌و قامچیلێدان مه‌حكووم كراون. له‌وانه
په‌روین ئه‌رده‌ڵان، له به‌ڕێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕی "تغییر برای برابری" (گۆڕین
بۆ به‌رابه‌ری) به 2 ساڵ زیندانی هه‌ڵپه‌سێراو مه‌حكووم كراوه. |
 | |
له به‌شێكی به‌یانیه‌ی هه‌واڵنێرانی
بێ‌سنووردا هاتووه: ماڵپه‌ڕه‌كانی ئاگایی گه‌یاندنی ژنان‌و چالاكانی مافه‌كانی
ژنان به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك داده‌خرێن. له یه‌كی بانه‌مه‌ڕدا، ماڵپه‌ڕی "شیرزنان"،
یه‌كه‌مین حه‌وتوونامه‌ی وه‌رزشیی ژنان له ئێران‌دا داخرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه
ماڵپه‌ڕه‌كانی دیكه‌ی داكۆكیكاری مافه‌كانی ژنان، ناوه‌ندی ژنانی ئێرانی،
گۆڕین بۆ به‌رابه‌ری، قوتابخانه‌ی فێمێنیستی‌و مه‌یدان هه‌روا فیلتێر كراون. هه‌روه‌ها
ماڵپه‌ڕی "فه‌راڕوو"ش بێ هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك له رێكه‌وتی 1 تا 5ی بانه‌مه‌ڕدا
داخرابوو. هه‌واڵنێرانی بێ‌سنوور، هه‌روه‌ها وه‌بیری هێناوه‌ته‌وه كه ئێران یه‌كێك
له سه‌ركوتكارترین وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له بواری ئینتێرنێت دایه‌و له
لیسته‌ی وڵاتانی "دوژمنانی ئینتێرنێت" له جیهان دایه. له ئێران‌دا له ماوه‌ی
ساڵی رابردوودا ده‌یان وێبلاگنووس ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ئێران هه‌روه‌ها له ریزبه‌ندیی
ئازادیی چاپه‌مه‌نییه‌كان له جیهاندا له ریزی 166 (له‌نێوان 169) وڵاتدایه. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |