|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: هه‌واڵ و راپۆرت ::. |
|
80 له سه‌دی كتێبه‌كانی پیشانگای نێوده‌وڵه‌تیی كتێبی
تاران ئایینی بوون |
|
19-02-1387
كوردستان میدیا: پیشانگای
نێوده‌وڵه‌تیی كتێب له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا له شاری تاران‌دا به‌ڕێوه
چوو.
به‌پێی هه‌واڵی ناوه‌ندی خه‌به‌ریی PDKI، 80 له سه‌دی ئه‌و كتێبانه‌ی كه له‌م
پیشانگایه‌دا دانرابوون، كتێبی ئایینی (ئایینی ئیسلام) بوون.
له‌و به‌شه‌ی پیشانگاكه‌شدا كه بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه ته‌رخان كرابوو، زۆرتر
وڵاتانی ئیسلامی‌و عه‌ره‌بی به‌شدارییان كردبوو كه به‌م هۆیه‌وه رێژیه‌ی
كڕینی كتێب له‌م به‌شه‌شدا له هه‌مبه‌ر ساڵانی پێشوو زۆر له خواره‌وه بووه.
به‌شی زانستی، بچووكترین به‌شی پیشانگای نێوده‌وڵه‌تیی كتێب له تاران‌دا بوو.
له‌م به‌شه‌دا ده‌زگا به‌ناوبانگه‌كانی چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئێران، "نشر نی"، "امیركبیر"،
"ققنوس"، "كویر"و "نگاه ن‌و" به‌شدارییان كردبوو. به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیداری
رێژیم مۆڵه‌تی له‌چاپدانه‌وه‌و دانانی ئه‌و كتێبانه‌ی ده‌زگاكانی ناوبراو كه
له ساڵانی پێشوودا زیاترین خوازیاریان هه‌بووه له پیشانگاكه‌دا نه‌داوه.
به‌م هۆیانه‌وه پیشانگای نێوده‌وڵه‌تیی كتێبی تاران، ئه‌مساڵ هه‌م له‌باری چه‌ندایه‌تی‌و
هه‌م له‌باری چۆنایه‌تییه‌وه له ئاستێكی نزمدا بووه. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |