|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: هه‌واڵ و راپۆرت ::. |
|
شاندێكی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
سه‌ردانی بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی PDKIی كرد | |
20-02-1387
كوردستان میدیاـ ناوه‌ندی خه‌به‌ری:
كاتژمێر 11:30ی به‌یانیی رۆژی پێنجشه‌ممه 19ی بانه‌مه‌ڕی 87ی هه‌تاوی، شاندێكی
پایه‌به‌رزی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، پێكهاتوو له به‌ڕێزان:
عه‌بدوڵڵا موهته‌دی، سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران،
به‌همه‌ن عه‌لیار‌و نه‌جمه گوڵپه‌روه‌ر، ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی، ماجید پاشایی،
ئه‌نوه‌ر محه‌ممه‌دی‌و ساڵح شه‌ریفی، ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و عه‌لی جه‌واهێری،
ئه‌ندامی جێگری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، سه‌ردانی بنكه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێرانی كرد‌و له لایه‌ن به‌ڕێزان مسته‌فا هیجری، سكرتێری
گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، ته‌یموور مسته‌فایی، ئه‌ندامی دفته‌ری
سیاسی، كاوه به‌هرامی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، عومه‌ر غوڵامعه‌لی، ئه‌ندامی
جێگری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و شاهۆ فه‌رازمه‌ند، ئه‌ندامی راوێژكاری كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبه‌وه، پێشوازیی لێ‌كرا.
دوو وه‌ڤد له فه‌زایه‌كی گه‌رم‌و دۆستانه‌دا، سه‌ره‌تا هه‌ل‌ومه‌رجی ناوچه‌و
ئێران به‌گشتی‌و كوردستانیان به‌تایبه‌تی لێكدایه‌وه. له درێژه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا
پرسه‌كانی پێوه‌ندیدار به ئوپۆزیسیۆنی ئێرانی‌و حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستان‌و
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ له لایه‌ن هه‌ردوولاوه خرانه به‌ر باس‌و
له سه‌ر تێكۆشان له رێگای هه‌رچی زیاتر لێك نزیك خستنه‌وه‌ی هێزه دێموكرات‌و
پێشكه‌وتنخوازه‌كانی ئێران، پێداگریی كرایه‌وه.
دوو وه‌ڤد پاش ئاڵ‌وگۆڕی بیروڕاكان، له كۆتایی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا له سه‌ر
دۆستایه‌تی‌و هاوكاریی هه‌رچی زیاتری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و كۆمه‌ڵه‌ی
شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، پێیان داگرته‌وه. |



 | |

 |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |