|
و سیاسی و رێكخراوه‌یی یه‌وه خۆی ده‌ربخات. په‌ره‌ئه‌ستاندنی
ته‌شكیلاتی یه‌كیه‌تیی خوێندكاران و راكێشانی سه‌رنجی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له
خوێندكارانی ده‌روه‌ستی كورد و هه‌ڵێنانی هه‌نگاوی ئازایانه‌ی سیاسی له‌ڕاستای به‌ره‌وپێشبردنی
كاری رێكخراوه‌یی و ئامانجه باڵاكانی یه‌كیه‌تیی خوێندكاران، له‌و پێشڤه‌چوونه به‌رهه‌ستانه‌ن
كه هه‌ستیان پێ ده‌كرێت.
هه‌ر بۆیه یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكرات به هه‌ستكردن به‌و هه‌موو پێشڤه‌چوونانه
و هاوكات سه‌رنجدانی هه‌موو ئاسته‌نگ و كه‌موكوَڕییه‌كان، پێی وایه كه گرتنی
كۆنگره كارێكی شیاوه، هه‌م له لایه‌كه‌وه ده‌توانێ نیشانده‌ری پشتبه‌ستن و باوه‌ڕهه‌بوون
به بنه‌ما دێموكراتیكه رێكخراوه‌یی یه‌كان بگه‌یه‌نێ و هه‌م سه‌ره‌تایه‌كی باش و
كاریگه‌ریش بێت له هه‌وڵدان بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی كه‌م و كوڕی و به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگه‌كان.
خوێندكارانی تێكۆشه‌ر
له‌دوای كۆنگره‌ی یه‌كه‌مه‌وه كۆمه‌ڵێك ئاڵ وگۆڕی گرنگ و هه‌ستیار له ئێران و
ناوچه‌دا هاتوونه‌ته پێشێ.كه هه‌ر یه‌كه له‌وانه كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی خۆیان
ناوه‌ته سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئێران. ده‌ستتێوه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی ئێران له
كاروباری وڵاتانی وه‌ك عێراق و ئه‌فغانستان و لوبنان و فه‌له‌ستین و هه‌وڵدان بۆ
رێژكردنی ئیدۆلۆژیكی و زێده‌خوازییه ناوكییه‌كانی و دواجار ته‌حریمه به‌رده‌وامه‌كان
بوونوته هۆی زیاتر ته‌ریكخستنه‌وه‌ی ئه‌م كۆماره نه‌گریسه‌ی ئاخوونده‌كان. هه‌موو
ئه‌مانه‌ش كاریگه‌ریی راسته‌وخۆیان ناوه‌ته سه‌ر ناوخۆی كۆمه‌ڵگای ئێران. ئه‌م
جۆره كرده‌وانه‌ی رژیم وایان كردووه كه به جۆرێك له جۆره‌كان زه‌ین و سه‌رنجی
كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بكه‌وێته سه‌ر رووداوه‌كانی ده‌ره‌وه‌و كه‌متر بایه‌خ به
پێشلكارییه‌كانی ناوخۆ بدرێت. به‌ڵام له‌م دوو ساڵه‌ی دواییدا و راپه‌ڕینی به‌رده‌وامی
خوێندكاران و ده‌ربڕینی هه‌رچی زیاتری رق و بێزاری و هه‌روه‌ها زه‌ق بووه‌نه‌وه‌ی
چالاكیی خوێندكارانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران و به‌تایبه‌تی
خوێندكارانی تێكۆشه‌ری كورد‌و هه‌دانه‌دانیان به‌رامبه‌ر هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌و گۆڕه‌شه‌و
سه‌ركوت و زیندان و ئیعدام كردنه‌كان، نیشانیان داوه كه‌به هه‌وڵ و هیمه‌تی هه‌موو
مرۆڤه ئاگا‌و ئازادیخوازه‌كان و یه‌ك له‌وان بزوتنه‌وه‌ی خوێندكاری كۆمه‌ڵگای ئێران
به‌و مانایه‌ی كه به ته‌واوی له ماف و ئازادییه‌كانی خۆی ده‌گات و ئاگاداره
بووه‌ته كۆمه‌ڵگایه‌كی پڕ له مرۆڤی سیاسی وشیاره.
گوازرانه‌وه‌ی دروشمی ڕادیكاڵ و پێكهاته‌شكێنانه‌ی بزاڤی خوێندكاری بۆ ناو راپه‌ڕینه
جه‌ماوه‌رییه‌كانی دوای شانۆسازیی هه‌ڵبژاردنی ده‌یه‌می سه‌ركۆماری، نیشانه‌ی ئه‌م
راستییه‌یه. هه‌موو ئه‌م فاكته‌رو رووداوانه كۆمه‌ڵگاكه‌مان له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی
بنه‌ڕه‌تیدا داده‌نێن كه ئاڕاسته‌ی پۆزه‌تیڤی ئه‌م گۆڕانه له گره‌وی راڤه
كردنێكی بابه‌تییانه‌ی هه‌ل و مه‌رجی كاره‌كته‌ره‌كاندایه.
بۆیه له ڕێگای ئه‌م ڕاگه‌یاندراوه‌وه داوا له هه‌موو خوێندكارانی ئازادیخواز‌و
تێكۆشه‌ری كورد ده‌كه‌ین كه به سه‌رنج و روانینه‌كانی خۆیان هه‌رچی زیاتر كۆنگره‌كه‌مان
ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكه‌ن، تا له داڕشتن و راڤه‌ی هه‌ل و مه‌رج و رووداوه‌كاندا ئه‌وپه‌ڕی
زانستیه‌ت و بابه‌تی بوون ره‌چاوبكرێت و دواجار میكانیزمی گونجاو بۆ ره‌وتی خه‌بات
بگیردرێته به‌ر.تكایه سه‌رنج و روانینه‌كانتان بۆ ئه‌م ئادره‌سه ئیلكترونیكه
بنێرن: yxdk_iran@yahoo.com
به‌هیوای ئێرانێكی ئازاد‌و فێدراڵ و دێموكرات مافی وه‌ك یه‌ك
بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه و مرۆڤه ژێرده‌سته‌كان
یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دیموكراتی كوردستانی ئێران
7/10/1388 به‌رامبه‌ر به 28/12/2009
|