|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
گۆڤاری
مانگانه‌ی ناوه‌ندی نێرگز |
گۆڤاری مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
 | | | |
|
.:: هه‌واڵ و راپۆرت ::.
|
|
به‌هۆی تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی
كوردستان 525 بنه‌ماڵه ده‌ربه‌ده‌ر بوون
|
|
15-11-1388
كوردستان میدیا:
به‌هۆی تۆپبارانكردنی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی
كوردستان له لایه‌ن رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و حكوومه‌تی توركیه‌وه، تا
ئێستا 525 بنه‌ماڵه كه ژماره‌یان 2700 كه‌سه ناچار بوون شوێنی ژیانیان به‌جێ
بێڵن.
ماڵپه‌ڕی رووداو نێت، وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه وتی، بایزید |

|
|
حه‌سه‌ن، ئه‌ندامی پارلمانی عێراق، رایگه‌یاندووه كه به
پێی مادده‌ی 110ی یاسای عێراق، پاراستنی سنووری عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان له
ئه‌ستۆی حكوومه‌تی عێراقه‌و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێ یاداشتی
ناڕه‌زایه‌تیی خۆی بداته حكوومه‌تی عێراق، حكوومه‌تی عێراقیش له رێگای وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه پێوه‌ندیی به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیه‌و ئێرانه‌وه
بكات.
بایزد حه‌سه‌ن هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ساڵی رابردوو یاداشتێك به
واژۆی 72 ئه‌ندام پارلمانی عێراق بۆ سه‌رۆكایه‌تیی پارلمان‌و له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران‌و دواتر بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق به‌ڕێ كرا. له‌و
یاداشته‌دا داوا كرابوو تۆپبارانكردنی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان رابگرێت.
ئه‌و ئه‌ندام پارلمانه‌ی عێراق هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، تا ئێستا حكوومه‌تی توركیه
57 جار له رێگای تۆپبارانكردن‌و ناردنی فڕۆكه‌ی جه‌نگی بۆ ئاسمانی هه‌رێمی
كوردستان، سنووری هه‌رێمی كوردستانی به‌زاندووه.
حكوومه‌تی عێراق به‌و هۆیه‌وه له رێكه‌وتی 12/1/2009 دا تا 4/5/2009 هه‌شت
یاداشتی ناڕه‌زایه‌تیی بۆ حكوومه‌تی توركیه نارد، كه‌چی تا ئێستا وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی توركیه وه‌ڵامی ئه‌و یاداشتانه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی
تۆپبارانكردنی ناوچه‌كانی كوردستانی عێراقی له رێژیمی كۆماری ئیسلامی كردووه
كه ئه‌م داوایه‌ش بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |