|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
گۆڤاری
مانگانه‌ی ناوه‌ندی نێرگز |
گۆڤاری مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
 | | | |
|
.:: هه‌واڵ و راپۆرت ::.
|
|
هه‌واڵنێرانی بێ سنوور: رۆژنامه‌ڤانان به تۆمه‌تی"محاربه"
له مه‌ترسیی ئێعدام‌دان
|
|
15-11-1388
كوردستان میدیا:
رێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێ سنوور له به‌یانیه‌یه‌كدا
هۆشداری له هه‌مبه‌ر ئه‌گه‌ری ئێعدامكردنی رۆژنامه‌ڤانان‌و هه‌واڵنێرانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی
خۆپیشاندانه‌كانی پاش شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری له ئێران‌دا به تۆمه‌تی"محاربه"و"مفسد
فی الارض" دا.
به وته‌ی هه‌واڵنێرانی بێ سنوور یه‌كێك له‌و تۆمه‌تبارانه "ئومید مۆنته‌زیری"،
هاوكاری زۆرێك له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانه كه له رێكه‌وتی 7ی به‌فرانباردا ده‌ستبه‌سه‌ر
كراوه.
هه‌واڵنێرانی بێ سنوور له‌م پێوه‌ندییه‌دا رایگه‌یاند: رێبه‌رانی كۆماری |

|
|
ئیسلامی له‌و گومانه‌دان كه به ئێعدام ده‌توانن هێمنی بۆ
وڵات بگێڕنه‌وه. ژماره‌یه‌ك له‌وانه‌ی كه پیشه‌یان كاری راگه‌یاندنه به "محاربه"
تۆمه‌تبار كردووه كه مه‌ترسیی ئێعدام هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كا. ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه
به شێوه‌ی نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون‌و بۆ دانپێدانان خراونه‌ته ژێر توندترین
ئه‌شكه‌نجه‌كانه‌وه. ئه‌م دادگا ئێستا لینییانه ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا
دادوه‌رییه‌كانی ئێرانیش بوونه‌ته گاڵته‌جاڕی عه‌داڵه‌ت. ئێمه جارێكی دیكه
هۆشدار به كۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌ده‌ین كه: "كۆماری ئیسلامی ئه‌مڕۆ ده‌یه‌وێ
سێناریۆی تۆقاندنی خۆی، ئێعدامی دژبه‌ران به‌ڕێوه ببات."
به پێی به‌یانییه‌كه له‌م ماوه‌یه‌دا چه‌ند رۆژنامه‌ڤانی دیكه‌ش به ناوه‌كانی
عه‌لی‌ره‌زا سه‌قه‌فی، سه‌رده‌بیری بڵاوكراوه‌ی راگیراوی"راه اینده"، عه‌لی
ئه‌شره‌ف فه‌تحی، رۆحانیی وێبلاگنووس‌و مێهرانه ئاشتی، وێنه‌گر ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
هه‌روه‌ها له سه‌روبه‌ندی 22ی رێبه‌نداندا تۆڕی ئینترنێت له زۆربه‌ی شاره‌كانی
ئێران‌دا له‌گه‌ڵ گیروگرفت به‌ره‌وڕوو بووه. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |