|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
گۆڤاری
مانگانه‌ی ناوه‌ندی نێرگز |
گۆڤاری مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
 | | | |
|
.:: هه‌واڵ و راپۆرت ::.
|
|
سێ كچه خوێندكاری كورد مانیان له خواردن گرت
|
|
15-11-1388
كوردستان میدیا: سروه وه‌یسی،
په‌خشان عه‌زیزی‌و له‌یلا محه‌ممه‌دی له خوێندكارانی كورد زانكۆی تاران بۆ ده‌ربڕینی
ناڕه‌زایه‌تی له ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی‌و ده‌روونی مانیان له خواردن گرت.
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری كوردستان، ناوبراوان ماوه‌ی 80 رۆژه له به‌ندیخانه‌ی
ئێویندا له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی‌و ده‌روونیدان.
به پێی سه‌رچاوه‌كه ئه‌م سێ خوێندكاره بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌و دۆخه‌و
ناڕوونبوونی چاره‌نووسیان ماوه‌ی سێ رۆژه مانگرتن له خواردنیان ده‌ست پێ
كردووه‌و خوازیاری روونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسیان له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیداری
رێژیمه‌وه بوون.
لێپرسێنه‌ره‌كانی ئێوین به دوای ئه‌م مانگرتنه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستدرێژیی
جێنسییان له‌م سێ خوێندكاره كردووه.
سروه وه‌یسی، په‌خشان عه‌زیزی‌و له‌یلا محه‌ممه‌دی به دوای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی
له ئێعدامی ئێحسان فه‌تاحیان، چالاكی سیاسیی كورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانی
رێژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |