|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
گۆڤاری
مانگانه‌ی ناوه‌ندی نێرگز |
گۆڤاری مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
 | | | |
|
.:: هه‌واڵ و راپۆرت ::.
|
|
شاندێكی هاوبه‌شی سێ حیزبی كوردی سووریه سه‌ردانی
بنكه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی حیزبیان كرد
|
|
17-11-1388
كوردستان میدیا: شاندێكی هاوبه‌شی سێ حیزبی كوردی
سووریه به نوێنه‌رایه‌تیی چوار حیزبی كوردی سووریه پێكهاتوو له: پارتی
دێموكراتی كورد له سووریا (الپارتی) ، پارتی یه‌كیه‌تی دێموكراتی كورد له
سووریا، ئه‌بو سابیر، حیزبی ئازادی كورد له سووریا، دكتور مه‌حموود، و پارتی
پێشڤه‌ڕۆی كورد له سووریا، عه‌لی شه‌مدین، ڕۆژی پێنج شه‌ممه، 15/11/1388، سه‌ردانی
بنكه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی له شاری هه‌ولێر
كرد‌و، له لایه‌ن شاندێكی پێوه‌ندییه‌كانی حیزب له هه‌ولێر به سه‌رپه‌رستیی
تاهیر مه‌حموودی، به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی حیزب له هه‌ولیر به‌گه‌رمی
پێشوازیی لێ كرا.
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری كوردستان له دانیشتنی نێوان هه‌ر دوو لادا تاهیر مه‌حموودی،
ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب له سه‌ر |

 |
|
ره‌وشی ئێران و ئه‌و گۆڕانكارییه سیاسییانه‌ی كه له ماوه‌ی
حه‌وت مانگی رابردوودا هاتوونه گوڕێ و سیاسه‌تی درووست و ئوسووڵیی حیزبی
دێموكرات سه‌باره‌ت به ئاڵوگۆڕه‌كانی ئێران ، باسیكی پێشكه‌ش كرد.
دواتر هه‌ر دوو لا، له سه‌ر ره‌وشی كورد به‌گشتی و كورده‌كانی ئێران و سووریه
به‌تایبه‌تی باس و لێكدانه‌وه‌و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان كرد. هه‌روه‌ها شاندی ناوبراو
سه‌باره‌ت به پێكهاتنی دوو "به‌ره‌ی گشتی"و "به‌ره‌ی سیاسی" كه له نێوان
هێزه سیاسییه‌كانی كوردی سووریه‌دا خه‌ریكی كار‌و تێكوشانی تازه‌ن، ڕوونكردنه‌وه‌ی
پێویستی پێشكه‌ش كرد. پێویسته بگوترێ شاندی میوان پێیان له سه‌ر دۆستایه‌تی له
گه‌ڵ حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا داگرته‌وه‌و سیاسه‌تی درووست و نه‌ته‌وه‌یی
حیزبی دێموكراتیان به‌رز نرخاند. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |