|
17-11-1388
كوردستان میدیا: پێشنوێژی
مزگه‌وتی سوور له شاری سه‌رده‌شت له لێدوانی نوێژی هه‌ینیدا به هه‌ڕه‌شه‌وه
داوای له خه‌ڵك كرد كه له رێپێوانی رۆژی 22ی رێبه‌نداندا بۆ پشتیوانی له
رێژیم به‌شداری بكه‌ن.
هه‌واڵده‌ری كوردستان، له‌م پێوه‌ندییه‌دا رایگه‌یاند، مه‌لا سه‌لام ئه‌مینی له‌و
لێدوانه‌یدا چه‌ند جار جه‌ختی كرده‌وه كه هه‌ر كه‌سێك له رێپێوانی 22ی رێبه‌نداندا
به‌شداری نه‌كات، كافرو خه‌یانه‌تكارو دژی ئینقلابی ئیسلامیی ئێرانه.
نزیكه‌ی 500 كه‌س له به‌شداربووانی نوێژی هه‌ینیی ئه‌و مزگه‌وته به نیشانه‌ی
ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له قسه‌كانی ئه‌و ئیمام جومعه‌یه، مزگه‌وته‌كه به‌جێ
دێڵن‌و ده‌چنه‌وه ماڵی خۆیان. فه‌رماندارو چه‌ند به‌كرێگیراوی رێژیم هه‌وڵیان دا
كه پێش به چوونی خه‌ڵك بگرن‌و بارودۆخه‌كه هێور بكه‌نه‌وه، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو
نه‌بوون. |