|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
گۆڤاری
مانگانه‌ی ناوه‌ندی نێرگز |
گۆڤاری مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
 | | | |
|
.:: هه‌واڵ و راپۆرت ::.
|
|
حیزبی كومونیستی فه‌ڕانسه سه‌ركوت‌و ئێعدامه
سیستماتیكه‌كانی رێژیمی تاران مه‌حكووم ده‌كا
|
|
17-11-1388
كوردستان میدیا: حیزبی
كومونیستی فه‌ڕانسه، به‌ده‌ركرنی به‌یانیه‌یه‌ك كه له لایه‌ن هه‌واڵده‌ری
كوردستانه‌وه بۆ كوردستان میدیا نێردراوه، سه‌ركوت‌و ئێعدامه سیستماتیكه‌كانی
له ئێران‌دا له لایه‌ن رێژیمه‌وه مه‌حكووم كردووه. ده‌قی به‌یانیه‌ی حیزبی
ناوبراو به‌م شێوه‌یه:
حیزبی كومونیستی فه‌ڕانسه، وێڕای ده‌ربڕینی بێزاری، ئێعدامی چوار ئێرانی،
دوو كورد‌و دوو كه‌سی دیكه كه له ره‌وتی خۆپیشاندانه‌كانی پاش كوده‌تای هه‌ڵبژاردنه‌كان
ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، مه‌حكووم كرد.
به‌ندیخانه‌ی رێژیم به راستی بوونه‌ته جێگای به بارمته‌گرتن. ده‌سه‌ڵاتدارێتیی
ئیسلامی بڕیاری داوه داخوازییه‌كانی خه‌ڵك به توندوتیژی‌و ئێعدام وه‌ڵام
بداته‌وه، هه‌نووكه 17 لاوی كورد له چاوه‌ڕوانیی به‌ڕێوه‌چوونی حوكمی ئێعدام
له به‌ندیخانه‌دان. 9 كه‌س له خۆپیشانده‌ره ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان كه به
ئێعدام مه‌حكووم كراون، چاوه‌ڕێی حوكمی دیوانی به‌رز سه‌باره‌ت به چاره‌نووسیانن.
رێبه‌رانی رێژیم هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌و شێوه‌یه خه‌ڵك ناچار بكه‌ن كه واز له
درێژه‌دان به بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌و دێموكراسیخوازانه‌یان له رۆژی 11ی
فیوریه (22ی رێبه‌ندان)، 31ه‌مین ساڵڕۆژی ئه‌وه‌یكه به "شۆڕشی ئیسلامی"
ناونراوه، بێنن.
ئه‌و جینایه‌تانه پشتیوانیی ئێمه له هێزه‌كان‌و ئه‌و ژن‌و پیاوانه كه له
رێگای ئێرانێكی دێموكراتیكدا بوێرانه خه‌بات ده‌كه‌ن، پته‌وتر ده‌كات.
حیزبی كومونیستی فه‌ڕانسه خوازیاری ئازادیی به‌ندكراوانی سیاسی‌و راگرتنی
خێرای هه‌ر چه‌شنه ئێعدامێكن. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |