|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
گۆڤاری
مانگانه‌ی ناوه‌ندی نێرگز |
گۆڤاری مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
 | | | |
|
.:: هه‌واڵ و راپۆرت ::.
|
|
ئاگاداریی بۆ خۆپیشاندان له "ژنێڤ"
|
|
17-11-1388
كوردستان میدیا: له ڕۆژانی 15
،16 و 17ی مانگی فێوریه‌ی 2010، شوورای مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
له بنكه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه له ژنێڤ، بڕیارێكی زۆر گرنگی به‌مه‌بستی مه‌حكوومكردنی
ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران، له‌مه‌ڕ پێسێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له لایه‌ن
ڕیژیمه‌وه، ده‌رده‌كات.
ئه‌مساڵ، له‌و ڕێكه‌وته ئاماژه‌پێكراوه‌نه‌ی سه‌ره‌وه‌دا، كۆمه‌ڵێكی زۆر له حیزب،
ڕێكخراو، ناوه‌ند و كۆڕ و كۆمه‌ڵه جۆراوجۆره‌كانی ئێرانی و به تایبه‌تی نه‌ته‌وه
زۆرلێكراوه‌كانی ئێران له چوارچێوه‌ی " كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران فیدراڵ" به
مه‌به‌ستی پشتگیریكردن له‌و بڕیاره‌ی شوورای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و
هه‌روه‌ها پاڵپشتیی له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران له دژی ئه‌م
ڕێژیمه خوێنمژه، ، له وڵاتانی جۆراوجۆری ئورووپایی و ئه‌مریكای باكوور، له به‌رده‌رگای
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆده بنه‌وه و خۆپیشاندان وه‌ڕێ ده‌خه‌ن.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا، هه‌یئه‌تێكی 3 كه‌سی له حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران له
ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له‌و خۆپیشاندانه‌دا به‌شدار ده‌بن.
هه‌ر بۆیه، ئه‌ركی سه‌رشانی یه‌ك به یه‌كی هه‌موو ئێمه‌یه، به مه‌به‌ستی
پشتیوانی له بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵكی ئێران به‌گشتی و گه‌لی كورد له
كوردستانی ئێران به‌تایبه‌تی، هه‌تا ئه‌و جێگایه‌ی كه بۆمان ده‌كرێت، له‌و
خۆپیشاندانه‌دا، زۆر چالاكانه به‌شداری بكه‌ین و به به‌شداریی خۆمان، ویست و
داخوازه ڕه‌واكانی گه‌لی كورد هه‌م به كۆڕ و كۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كان بگه‌یه‌نین
و هه‌میش، دڵگه‌رمی و ئیراده‌یه‌كی زۆرتر و پته‌وتر به‌و بزووتنه‌وه پڕجۆش و خرۆشه‌ی
خه‌ڵكی ئێران و گه‌لانی ئێران بده‌ین.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا، كۆمیته‌ی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران له سویس، داوا له
ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ده‌كات، كه زۆر چالاكانه به‌شداری ئه‌و خۆپیشاندانه بن و ئه‌ركی
نه‌ته‌وه‌یی خۆتان له‌م قۆناخه هه‌ستیاره سیاسییه‌ی وڵاته‌كه‌مان ئێران و
كوردستان، به‌جێ بگه‌یه‌نن.
شوێنی خۆپیشاندان: به‌ر ده‌رگای ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ژنێڤ،
واته:
Place des Nation
ڕێكه‌وت: 2010.02.15ی زایینی
كاتژمێر: 9:00ی سه‌رله‌به‌یانی |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |