|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
گۆڤاری
مانگانه‌ی ناوه‌ندی نێرگز |
گۆڤاری مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
 | | | |
|
.:: هه‌واڵ و راپۆرت ::.
|
|
هه‌یئه‌تێكی حیزبی ڕزگاریی كوردستان سه‌ردانی ده‌فته‌ری
سیاسیی حدكای كرد
|
|
18-11-1388
كوردستان میدیا: هه‌یئه‌تێكی
حیزبی رزگاریی كوردستان به سه‌رپه‌ره‌ستیی رێكار ئه‌حمه‌د، سكرتێری گشتیی حیزبی
ڕزگاری رێكه‌وتی 17|11|1388، سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێرانی كرد‌و له لایه‌ن هه‌یئه‌تێكی حیزب به سه‌رپه‌ره‌ستیی مسته‌فا هیجری،
سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكرات پێشوازیی لێ كرا.
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری كوردستان له دانیشتنێكی دوَستانه‌دا، سه‌ره‌تا
رێَكار ئه‌حمه‌د باسێكی له سه‌ر دوایین ئاڵوگۆڕه‌كانی ناوچه‌و ره‌وشی كورد به‌گشتی
و كار و تێكوشانی حیزبی ڕزگاری كرد‌و پێی له سه‌ر پێوه‌ندیی نێوان حیزبی دێموكراتی
كوردستان و حیزبی ڕزگاری داگرته‌وه‌و حیزبی دێموكراتی وه‌كوو حیزبێكی كاریگه‌ر و
خاوه‌ن هه‌ڵوێستی سیاسیی ناوبرد و له سه‌ر درێژه‌دان به‌و پێوه‌ندییانه پێی |

 |
|
داگرته‌وه.
دواتر مسته‌فا هیجری، خوَشحاڵیی خوَی له سه‌ردانی شاندی حیزبی رزگاریی
كوردستان ده‌ربڕی‌و ره‌وانگه و بوَچوونه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و
پرسه‌كانی روَژ و رووداوه‌كانی پێوه‌ندیدار به كورد‌و ره‌وشی كوَماری ئیسلامیی
هێنایه به‌رباس .
له كوَتایی دیداره‌كه‌دا هه‌ر دوو لایه‌ن پێیان له سه‌ر دوَستایه‌تیی نێوانیان
داگرته‌وه. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |