|
18-11-1388
هاونیشتمانانی ئازادیخواز، هاوڕێیانی هێژا
له ماوه‌ی رۆژانی 15و16و 17ی مانگی فیوریه‌ی 2010دا له بنكه‌ی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
له ژێنڤدا، شوورای مافه‌كانی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له حه‌وته‌مین
دانیشتنی خۆیدا پرسی بارودۆخی مافه‌كانی مرۆڤی له ئێران‌دا تاوتوێ ده‌كا.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه چوونی ئه‌و دانیشتنه‌دا زۆربه‌ی ئۆرگانه دێموكراتیكه‌كان‌و
چالاكانی مافه‌كانی مرۆڤ به ده‌ركردنی بانگه‌واز گه‌لێك بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی
له پێشێلكردنی گشت لایه‌نه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه
له زیاتر له سێ ده‌یه‌ی رابردوودا هه‌وڵی رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ربڵاویان
له به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری ئورووپایی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له
ژنێڤدا داوه. ئێمه به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م بانگه‌وازه هاوبه‌شه داوا له
ئۆرگانه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ، بیروڕای گشتی‌و ده‌وڵه‌ته
پێشكه‌وتووه‌كان ده‌كه‌ین تا هاوهه‌نگاو له‌گه‌ڵ خه‌باتی خه‌ڵكی ئێران به گوشار
خستنه سه‌ر دیكتاتۆرانی زاڵ به‌سه‌ر ئێران‌دا، ناچاریان بكه‌ن به:
1ـ ئازادیی خێرا‌و بێ مه‌رجی گشت به‌ندكراوانی سیاسی، كۆتایی هێنان به به‌كارهێنانی
هه‌ر چه‌شنه ئه‌شكه‌نجه، ده‌ستدرێژی‌و نه‌مانی دادگا نماییشییه‌كان‌و راگرتنی
ئێعدامی دژبه‌رانی كۆماری ئیسلامی.
2ـ ئێمه خوازیاری لابردنی هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی دژی ژنان‌و یه‌كسانیی مافه‌كانیان
له‌گه‌ڵ پیاوانین.
3ـ ئێمه خوازیاری لابردنی هه‌ڵاواردنی مه‌زهه‌بی دژی كه‌مینه مه‌زهه‌بییه‌كان
له ئێران داین‌و به ته‌واوی خوازیاری ئازادیی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی
كه‌مینه مه‌زهه‌بییه‌كانین.
4ـ ئێمه خوازیاری لابردنی هه‌ر چه‌شنه سته‌می نه‌ته‌وه‌یی‌و به فه‌رمیی
ناسینی مافه‌كانی به‌رابه‌ری نه‌ته‌وه‌كانی دانیشتووی ئێران‌و لابردنی كه‌شوهه‌وای
ئه‌منییه‌تی‌و سه‌ركوتگه‌رانه له
له سه‌رانسه‌ری وڵاتداین.
5ـ ئێمه خوازیاری ئازادیی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای چالاكانی سه‌ندیكایی‌و به فه‌رمیی
ناسینی ئازادیی حیزبه‌كان، رێكخراوه‌كان، سه‌ندیكا كرێكارییه‌كان‌و باقیی
رێكخراوه سێنفی‌و سیاسییه توێژه جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگاین.
6ـ ئێمه خوازیاری ناردنی خێرایی لێژنه‌یه‌ك له لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه
بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی بارودۆخی به‌ندیخانه‌كان‌و به‌ندكراوانی ئێرانین.
7ـ ئێمه خوازیاری دیاریكردنی هه‌واڵنێری تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ بۆ ئێران
له لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ین‌و داوا ده‌كه‌ین تا حكوومه‌تی
كۆماری ئیسلامی ناچار به له‌به‌ر چاوگرتنی مادده‌كانی راگه‌یه‌ندراوی جیهانیی
مافه‌كانی مرۆڤ (كه خۆی یه‌كێك له‌و واژۆكه‌رانی بووه) و په‌یماننامه‌كانی به‌ستراوه
به‌و راگه‌یه‌ندراوه له لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه بكه‌ین.
ئێمه واژۆكه‌رانی ئه‌و بانگه‌وازه، وێڕای به‌شداریی چالاكانه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا،
گشت هاونیشتمانانمان بۆ به‌شداریی هه‌رچی به‌ربڵاوتر له‌و جووڵانه‌وه‌یه‌دا
بانگهێشت ده‌كه‌ین. به‌شداری به‌ربڵاو و ریزه‌كانی یه‌كگرتووی ئێمه سه‌ره‌ڕای
گشت روانگه‌و سیاسه‌ته جۆراوجۆره‌كانی، ده‌توانێت ده‌نگده‌ره‌وه‌ی زیاتر له سی
ساڵ هاواری په‌نگ خواردووی هاونیشتمانانمان‌و گه‌ره‌نتیی له‌قاودانی هه‌رچی
زیاتری روخساری ترسناك‌و سه‌ره‌ڕۆی رێژیمی كۆماری ئیسلامی له لای بیروڕای
گشتیی جیهانی‌و ئۆرگان‌و رێكخراوه پێشكه‌وتنخوازه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و
راكێشانی پشتیوانیان له خه‌باتی دادپه‌روه‌رانه‌ی خه‌ڵكی ئێران بێ.
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران ـ
سویس
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ـ سویس
رێكخراوی یه‌كیه‌تیی فیداییانی خه‌ڵقی ئێران ـ سویس
رێكخراوی فیداییانی خه‌ڵقی ئێران ـ ئه‌كسه‌رییه‌ت ـ سویس
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ
یه‌كیه‌تیی دێموكراتیكی ئێرانیانی پێشكه‌وتنخواز ـ سویس
3/2/2010 به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ 14ی رێبه‌ندانی 1388 |