|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
گۆڤاری
مانگانه‌ی ناوه‌ندی نێرگز |
گۆڤاری مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
 | | | |
|
.:: هه‌واڵ و راپۆرت ::.
|
|
به‌ته‌مه‌نترین پیاوی كوردستان كۆچی دوایی كرد
|
|
18-11-1388
كوردستان میدیا: به‌ته‌مه‌نترین پیاوی كوردستان‌و جه‌نگاوه‌ری
سه‌رده‌می سمایل ئاغای شكاك له ته‌مه‌نی 137 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
به پێی راپۆرتی"هه‌ولێر پۆست"، حه‌مید ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا، به‌ته‌مه‌نترین پیاوی
كوردستان سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 27/1/2010 له ئاوایی چنارۆك (سه‌ربه شاره‌دێی
سیده‌كانی شارۆچكه‌ی سۆران) له ته‌مه‌نی 137 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
حه‌مید ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا به پێی ناسنامه‌ی باری كه‌سێتی له ساڵی 1873 دا
له شاره‌دێی سیده‌كان له دایك بووه‌و كوڕه‌كانی ناوبراو به به‌ته‌مه‌نترین
پیاوی كوردستان‌و رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ده‌زانن‌و له‌و بڕوایه‌دان كه ته‌مه‌نی
له‌وه‌ش زیاتره.
نابراو كه زۆربه‌ی شاره‌كانی عێراق گه‌ڕابوو و سه‌ردانی وڵاتانی ئێران‌و |
 |
|
توركیه‌شی كردبوو له سه‌رده‌می جووڵانه‌وه‌ی سماییل
ئاغای شكاكدا جه‌نگاوه‌رو سوارچاك بووه.
خواردنی حه‌مید ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا خۆراكی نه‌ریتیی كورده‌واری‌و گژوگیا
خۆڕسكه‌كان بووه.
ناوبراو هه‌روه‌ها تا دواساته‌كانی ژیانی له سه‌رخۆ بووه‌و هیچكات بۆ
چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی سه‌ردانی پزیشكی نه‌كربوو. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |