|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
گۆڤاری
مانگانه‌ی ناوه‌ندی نێرگز |
گۆڤاری مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
 | | | |
|
.:: هه‌واڵ و راپۆرت ::.
|
|
چالاكێكی مافه‌كانی مرۆڤ له مه‌هاباددا ده‌ستبه‌سه‌ر
كرا
|
|
19-11-1388
كوردستان میدیا: سه‌ما به‌همه‌نی،
چالاكی مافه‌كانی مرۆڤ، رۆژی سێ‌شه‌ممه، رێكه‌وتی 13ی رێبه‌ندان، له لایه‌ن
هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه له مه‌هاباددا كه بۆ به‌دواداچوونی كاروباری
تایبه‌تی خۆی چووبووه ئه‌وێ له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌دا ده‌ستبه‌سه‌رو بۆ شوێنێكی
ناڕوون به‌ڕێ كرا.
هه‌واڵده‌ریی هه‌رانا، وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه وتی، سه‌ره‌ڕای واده‌ی
هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كان له‌مه‌ڕ ئازادیی سه‌ما به‌همه‌نی له هه‌مان رۆژدا، تا
ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له چاره‌نووسی ئه‌و چالاكه‌ی مافه‌كانی مرۆڤه له‌به‌رده‌ستدا
نیه‌و بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو نیگه‌رانیی چاره‌نوسی ناوبراون.
سه‌ما به‌همه‌نی، خه‌ڵكی به‌نده‌ر عه‌بباس، له گه‌لاوێژی ساڵی رابردوودا به‌هۆی
هه‌وڵدان بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرتگه‌لێك له پێشێلكرانی مافه‌كانی مرۆڤ له ناوچه‌كانی
كوردستاندا‌و هه‌روه‌ها پشتیوانی له فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا
ده‌ستبه‌سه‌ركرا. ناوبراو له لایه‌ن دادگای شۆڕشی سنه‌وه به تۆمه‌تی ته‌بلیغ
دژی رێژیم‌و ئه‌ندامه‌تی له كۆمه‌ڵه‌ی چالاكانی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران‌دا
به سێ ساڵ زیندانی هه‌ڵپه‌سێردراو مه‌حكووم كرابوو. له‌و حوكمه‌دا ناوبراو،
هاتوچۆكردنی له ناوچه كوردنشینه‌كاندا‌و پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ كه‌سانێك كه
پێشینه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ربوونی سیاسی‌یان هه‌بووه، لێ قه‌ده‌غه كرابوو. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |