|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
گۆڤاری
مانگانه‌ی ناوه‌ندی نێرگز |
گۆڤاری مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
 | | | |
|
.:: هه‌واڵ و راپۆرت ::.
|
|
ده‌وڵه‌تی توركیه په‌لاماری چه‌كداریی بۆ سه‌ر پارتی
ئاشتی‌و دێموكراسی مه‌حكووم كرد
|
|
19-11-1388
كوردستان میدیا: به دوای په‌لاماری
چه‌كداری بۆ سه‌ر ناوه‌ندی گشتیی پارتی ئاشتی‌و دێموكراسی له شاری ئانكارا،
ده‌وڵه‌تی توركیه ئه‌و په‌لاماره‌ی مه‌حكووم كرد.
به پێی راپۆرتی ئاژانسی دیجله له‌و هێرشه چه‌كدارییه‌دا كه‌س بریندار نه‌بووه
به‌ڵام ناوه‌نده‌كه زیانی ماددیی پێ گه‌یشتووه.
پارتی ئاشتی‌و دێموكراسی، وێڕای مه‌حكوومكردنی ئه‌و كرده‌وه‌یه، ده‌وڵه‌تی
توركیه‌ی به كه‌مته‌رخه‌می سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی |

|
|
ئه‌نجامده‌رانی هێرشه چه‌كدارییه‌كه تۆمه‌تبار كرد.
به پێی راپۆرتی رادیۆ نه‌وا، مسته‌فا یه‌لكه‌نلی، به‌رپرسی باره‌گای پارتی
ئاشتی‌و دێموكراسی(BDP) له به‌یانیه‌یه‌كدا حیزبه‌كانی توركیه‌ی به‌هاندانی
خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته بۆ دژایه‌تیكردن له‌گه‌ڵ پارتی ئاشتی‌و دێموكراسی‌دا تۆمه‌تبار
كردووه.
هه‌روه‌ها گوڵتان كیشناك، هاوسه‌رۆكی BDP به‌دوای هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌دا رایگه‌یاند:
ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان په‌لاماره‌كه وه‌ك كرده‌وه‌یه‌كی تێرۆریستی ناودێر
نه‌كات، به‌رپرسایه‌تیی په‌لاماره‌كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی خودی ده‌وڵه‌ت.
به داوی ئه‌م داوایه‌ی پارتی ئاشتی‌و دێموكراسی‌دا، به‌شیر ئاتالانی، وه‌زیری
نێوخۆی توركیه له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ڵ سه‌لاحه‌دین دێمیرتاش،
هاوسه‌رۆكی BDP له زاری سه‌رۆك وه‌زیر توركیه‌وه په‌لاماری چه‌كداری بۆ سه‌ر
ناوه‌ندی گشتیی ئه‌م پارته‌ی مه‌حكووم كرد.
ئاژانسی فورات له‌م پێوه‌ندییه‌دا رایگه‌یاند، به‌شیر ئاتالای په‌لاماره چه‌كدارییه‌كه‌ی
به كارێكی ئاژاوه‌گێڕانه له قه‌ڵه‌م داوه‌و وتوویه كه له لایه‌ن خۆیانه‌وه
ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه‌و چه‌ند زانیارییه‌كیشیان له‌سه‌ر په‌لامارده‌ران
به‌ده‌ست هێناوه.
پارتی ئاشتی‌و دێموكراسی پاش داخستنی پارتی كۆمه‌ڵگای دێموكراتیك دامه‌زراوه‌و
هه‌ر له ده‌سپێكی چالاكییه‌كانیه‌وه له‌گه‌ڵ هێرش‌و گوشاری توندڕه‌وانی
توركدا به‌ره‌وڕوو بووه.
پارتی ئاشتی‌و دێموكراسی بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له
توركیه به‌شێوه‌ی ئاشتیخوازانه‌و له چوارچێوه‌ی یاساكانی ئه‌م وڵاته‌دا خه‌بات
ده‌كات.
سه‌رچاوه: رادیۆ نه‌وا |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |