فارسی    Kurdî

ده‌سپێک  هه‌واڵ   سیاسی   ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر   هزر   مافی‌مرۆڤ  کۆمه‌ڵایه‌تی   به‌ڵگه‌نامه‌کان  سکرتێری‌گشتی  په‌رتووک  پێوه‌ندی

رێبه‌رانی شه‌هید

پێشه‌وا قازی‌

دوكتور قاسملوو

دوكتور شه‌ره‌فکه‌ندی

 

ژماره‌ی نوێی كوردستان

ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

 

گۆڤاری‌ مانگانه‌ی ناوه‌ندی نێرگز

گۆڤاری‌ مانگانه‌ی ناوه‌ندی نێرگز

 

سایته‌کانی دیکه

:: ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حیزب له ده‌ره‌وه

:: كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئێرانی‌ فیدرال

:: سایتی سکرتێری گشتیی حیزب

:: یه‌كیه‌تیی‌ ژنانی‌ دێموكرات

:: سایتی ته‌له‌فزیۆنی‌ تیشك (TISHK TV)

::  یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكرات

:: سایتی یه‌کیه‌تیی لاوان

: رادیۆ ده‌نگی كوردستانی‌ ئێران

 

 

.:: هه‌واڵ و راپۆرت ::.

 

 

ناوه‌ندی‌ كرماشانی‌ یه‌كیه‌تیی‌ دێموكراتیكی‌ خوێندكارانی‌ كورد خوازیاری‌ ئازادیی‌ كاوه‌ قاسمیی‌ كرمانشاهی‌ بوو

 

19-11-1388

كوردستان میدیا: ناوه‌ندی‌ كرماشانی‌ یه‌كیه‌تیی‌ دێموكرتیكی‌ خوێندكارانی‌ كورد له‌ به‌یانیه‌یه‌كدا خوازیاری‌ ئازادیی‌ كاوه‌ قاسمیی‌ كرمانشاهی‌ بوو.
كاوه‌ قاسمیی‌ كرمانشاهی‌، وێبلاگنووس‌و ئه‌ندامی‌ رێكخراوی‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤی‌ كوردستان، سه‌رله‌به‌یانیی‌ رۆژی‌ 14ی‌ رێبه‌ندان له‌ لایه‌ن هێزه‌ جلوبه‌رگ شه‌خسییه‌كانی‌ رێژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
له‌و به‌یانیه‌یه‌دا كه‌ له‌ لایه‌ن هه‌واڵده‌ری‌ كوردستانه‌وه‌ به‌ ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، ناوه‌ندی‌ كرماشانی‌ یه‌كیه‌تیی‌ دێموكرتیكی‌ خوێندكارانی‌ كورد هه‌روه‌ها، وێڕای‌ هێماكردن به‌ رووداوه‌كانی‌ ئه‌م دواییانه‌ی‌ كوردستان‌و ئێعدامی‌ دوو چالاكی‌ سیاسیی‌ كورد، ئێحسان فه‌تاحیان‌و فه‌سیح یاسه‌مه‌نی‌‌و هه‌بوونی‌ 21 به‌ندكراوی‌ به‌ ئێعدام مه‌حكوومكراوی‌ كورد له‌ به‌ندیخانه‌كانی‌ رێژیمدا، خوازیاری‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ حوكمی‌ ئێعدام‌و ئازادیی‌ سه‌رجه‌م به‌ندكراوانی‌ سیاسی‌‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ به‌هۆی‌ بیروباوه‌ڕو داكۆكی‌ له‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤه‌وه‌ به‌ندكراون، بووه‌.
ناوه‌ندی ناوبراو هه‌روه‌ها، داوای‌ له‌ گشت ئازادیخوازان‌و ئۆرگانه‌كانی‌ چالاكی‌ داكۆكیكاری‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ كردووه‌ كه‌ له‌ هه‌مبه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌ نادادوه‌رانه‌یانه‌دا بێ‌ ده‌نگ نه‌بن‌و له‌م پێوه‌ندییه‌دا ناڕه‌زایه‌تیی‌ خۆیان ده‌رببڕن.
تا ئێستا ئاگادارییه‌ك له‌ چاره‌نووسی‌ كاوه‌ قاسمیی‌ كرمانشاهی‌ نیه‌و بنه‌ماڵه‌و رێكخراوه‌كانی‌ پارێزه‌ری‌ مافه‌كانی‌ مرۆڤ نیگه‌رانی‌ ره‌وشی‌ ناوبراون.

 

.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئی‌مه‌یل بکه‌ن::.

 

ئی‌مه‌یلی خۆتان :  

 

ئی‌مه‌یلی هاوڕێکه‌تان  

 

 

ده‌سپێک | هه‌واڵ |  سیاسی |  ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر |  هزر | مافی‌مرۆڤ |  کۆمه‌ڵایه‌تی |  به‌ڵگه‌نامه‌کان |  سکرتێری‌گشتی |  په‌رتووک |  پێوه‌ندی

دابین‌كردنی‌ مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌کانی گه‌لی‌ كورد له‌ چوارچێوه‌ی ئێرانێکی دێموكراتیكی‌ فیدراڵی‌ دا

  پێنج‌شه‌ممه، ۲۷‌ی ره‌شه‌مه‌ی ۱۳۸۸ی هه‌تاوی