|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
گۆڤاری
مانگانه‌ی ناوه‌ندی نێرگز |
گۆڤاری مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
 | | | |
|
.:: هه‌واڵ و راپۆرت ::.
|
|
دوو به‌ندكراوی به ئێعدام مه‌حكوومكراو: له ره‌وتی
دادڕه‌سی له ده‌زگای دادوه‌ریدا ناڕازین
|
|
20-11-1388
كوردستان میدیا: محه‌ممه‌د ئه‌مین
عه‌بدوڵڵایی‌و قادر محه‌ممه‌دزاده دوو به‌ندكراوی به ئێعدام مه‌حكوومكراوی
كوردن كه له به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی ورمێ‌دا راگیراون‌و هه‌ر رۆژێك ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی
هه‌یه به پێی ئه‌م حوكمه له‌سێداره بدرێن.
ناوبراوان له ره‌نجنامه‌یه‌كدا كه له ماڵپه‌ڕی "اخبار روز"دا بڵاوبۆته‌وه
نووسیویانه كه پاش ده‌ركردنی حوكم له لایه‌ن دادگای یه‌كه‌مه‌وه ناڕه‌زایه‌تییان
له‌و حوكمه ده‌ربڕیوه به‌ڵام له‌وپه‌ڕی سه‌رسووڕماندا له دادگای پێداچوونه‌وه‌دا
پاش چه‌ندین جار دادخوازی له ده‌زگای دادوه‌ری، هه‌ر دووكیان به تۆمه‌تی
مۆحاربه‌و هه‌وڵدان بۆ رووخاندنی نیزام حوكمیان وه‌رگرتووه، حوكمێك له سزاكه‌ی
ئێعدامه.
محه‌ممه‌دئه‌مین عه‌بدوڵڵایی‌و قادر محه‌ممه‌دزاده ناڕه‌زایه‌تییان له ره‌وتی
دادڕه‌سی له ده‌زگای دادوه‌ریدا ده‌ربڕیوه‌و له‌و بڕوایه‌دان كه دادوه‌ره‌كان
له ژێر گوشاری "سیستمی ئه‌منییه‌تی ـ ئیتلاعاتی"دا بۆ تۆمه‌تباره
پێشنیاركراوه‌كان، حوكمگه‌لی قورس ده‌رده‌كه‌ن.
محه‌ممه‌دئه‌مین عه‌بدوڵڵایی‌و قادر محه‌ممه‌دزاده خه‌ڵكی میراوای بۆكانن كه
له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ربوون‌و لێپرسینه‌وه له ئیداره‌ی ئیتلاعاتدا له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی
توندا بوون. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |