|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
گۆڤاری
مانگانه‌ی ناوه‌ندی نێرگز |
گۆڤاری مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
 | | | |
|
.:: هه‌واڵ و راپۆرت ::.
|
|
شاندێكی كۆمیته‌ی حیزب له سوئێد چاوی به به‌رپرسانی
سێ حیزبی كوردستانی توركیه كه‌وت
|
|
20-11-1388
كوردستان میدیا: شاندی به‌شی
پێوه‌ندییه‌كانی كۆمیته‌ی حدكا له سوئێد له په‌راوێزی سمینارێكدا كه بۆ سێ
حیزبی كوردستانی توركیه پێك هاتبوو چاوی به شه‌ره‌فه‌دین ئێلچی، سه‌رۆكی
پارتی دێموكراسی‌و ئازادی (KADEK)، بایرام بۆزیل، سه‌رۆكی پارتی ماف‌و ئازادی،
حه‌قپار(HAK PAR)و حه‌سیب كاپڵان، ئه‌ندامی پارتی ئاشتی‌و دێموكراسی (BDP)كه‌وت.
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری كوردستان له‌م چاوپێكه‌وتنانه‌دا كه جیاجیا به‌ڕێوه
چوون له‌سه‌ر هاوپێوه‌ندیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌گه‌ڵ پارته‌كانی
ناوبراو و خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌و دێموكراسیخوازانه‌ی كورد ئاڵوگۆڕی بیروڕا كرا.
سمیناری هێما. بۆكراو رۆژی 18ی رێبه‌ندان له لایه‌ن فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه
كوردستانییه‌كانه‌وه بۆ پارته‌كانی ناوبراو له ستۆكهۆڵمدا پێك هاتبوو كه شاندی
حیزبیش له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی سه‌رۆكی ئه‌م فیدراسیۆنه تێیدا به‌شداریی
كردبوو.
له‌و سمیناره‌دا كۆمه‌ڵێك له نوێنه‌ران، ئه‌ندامانی پارت‌و رێكخراوه سیاسییه‌كان،
كه‌سایه‌تییه سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی‌و ئه‌ده‌بییه‌كان‌و رۆژنامه‌وانانی كورد له
هه‌ر چوار به‌شی كوردستان به‌شدار بوون. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |