|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
گۆڤاری
مانگانه‌ی ناوه‌ندی نێرگز |
گۆڤاری مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
 | | | |
|
.:: هه‌واڵ و راپۆرت ::.
|
|
نوێنه‌ری حیزب له ئه‌مریكا چاوی به چه‌ند به‌رپرسی
ده‌فته‌ری ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی كۆنگرێس‌و سنای ئه‌مریكا كه‌وت
|
|
20-11-1388
كوردستان میدیا: نوێنه‌ری
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ئه‌مریكا، شه‌ریف بێهروز له دیدار له‌گه‌ڵ
ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسان‌و خاوه‌ن رایانی كۆمیته‌و ده‌فته‌ری چه‌ند ئه‌ندامی
كۆنگرێس‌و سنای ئه‌مریكادا ره‌وشی ئێستای ئێرانی خسته به‌ر باس.
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری كوردستان له‌و دیدارانه‌دا كه له رۆژانی 1 تا
5ی فێوریه‌دا به‌ڕێوه چوون ئه‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه خرانه به‌رباس‌و لێكدانه‌وه:
ـ ره‌وشی ئێران پاش به‌ناو هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری له 22ی جۆزه‌ردانی 1388دا
ـ قۆناغی ئێستای"بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز"
ـ توندتربوونی سه‌ركوتی رێژیم‌و په‌ره‌دان به ئێعدامی ئه‌ندامانی ئۆپۆزیسۆن به‌گشتی‌و
دانیشتووانی كوردستان‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی نه‌ته‌وه زۆرلێكراوه‌كان به‌تایبه‌تی
ـ هه‌ڵوێستی ئێران له هه‌مبه‌ر كۆمه‌ڵگای جیهانی
ـ دامه‌زران‌و ئامانجه‌كانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ
ـ هه‌ڵوێست‌و سیاسه‌ته‌كانی حدكا‌و كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵ له
هه‌مبه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه ئاماژه‌یان پێ كرا.
شایانی باسه له ژماره‌یه‌ك له دیداره‌كاندا، دوكتور كه‌ریم عه‌بدیان، ئه‌ندامی
كۆمیته‌ی پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی
فیدراڵ، وه‌ك شاندی كۆنگره به‌شدار بوو. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |