|
یه‌كه‌می ئه‌م سه‌ده نوێیه كۆمه‌ڵگای جیهانی به‌گشتی
گۆرانكاری به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام هێشتا خه‌بات‌و به‌ربه‌ره‌كانی
ژنان له‌به‌رامبه‌ر نایه‌كسانی‌و هه‌موو نابه‌رابه‌رییه‌كان درێژه‌ی هه‌یه. هه‌رچه‌ند
هێندێك پێشكه‌وتن له بواری به‌شداری ژنان له ئاستی سیاسی‌و بڕیارداندا ده‌بیندرێت،
به‌شداری ژنان له پارڵمانی وڵاتان، ژنان وه‌ك ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستی یه‌كه‌م، ژنان
له دادگا به‌رزه‌كان‌و ته‌نانه‌ت له هێندێك رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی زۆرتر بووه،
به‌ڵام هێشتا زۆربه‌ی ژنانی جیهان له مافه مه‌ده‌نییه‌كان بێ‌به‌شن و توێژی سه‌ره‌كی
هه‌ژار‌و كه‌مداهاته‌كانی جیهان ژنان پێك دێنن، هێشتا حقووقی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی،
سیاسی‌و مه‌ده‌نییه‌كانی ژنان له‌گه‌ڵ پێشێلكاری به‌ره‌وروون، نه‌بوونی مووچه‌ی
به‌رابه‌ر له كار‌و پشتیوانی نه‌كردن له‌م بواره‌دا، هه‌روه‌ها یاساكانی
جیاوازیدانه‌ر‌و هه‌ڵاواردنه جینسییه‌كان به هه‌موو شێوازه‌كانیه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێ،
له هه‌مووی به‌رچاوترو به‌ربڵاوتر به‌رێوه‌بردنی توندوتیژی به‌دژی ژنان‌و كچانه.
به‌ڵام هێشتا زۆری ماوه كه هه‌لومه‌رجی ژیانی بۆ ژنان وه‌ك نیوه‌ی پێكهاته‌ی
كۆمه‌ڵگای ئینسانی له هه‌موو بوارێكدا بگاته دۆخی شیاوی خۆی.
به‌ڵام بارودۆخی ژنان له وڵاتانی جیهانی سێهه‌م‌و
دیكتاتۆرلێدراودا زۆر ناله‌بارتره‌و به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك ده‌چه‌وسێنه‌وه‌و
ماف‌و ئازادییه‌كانیان پێشل ده‌كرێت، توندوتیژی دیارده‌یه‌كه ژنان له‌و وڵاتانه‌دا
رۆژانه ده‌ست‌و په‌نجه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌رم ده‌كه‌ن. له وڵاتانی نادێموكراتیكدا به‌گشتی
ئه‌و مافه ره‌سمییانه كه له ئاستی جیهاندا بۆ ژنان به‌رچاو گیراون، هیچ
گارانتییه‌ك بۆ دابینبوونیان نیه.
به‌ڵام له ئێران‌دا به هۆی زاڵبوونی ده‌سه‌ڵاتی ئیدئۆلۆژیكی رێژیمی كۆماری
ئیسلامی، له ماوه‌ی ئه‌م سی ساڵه‌ی رابردوودا، ته‌نانه‌ت هێشتا رۆژی جیهانیی
ژن به فه‌رمی نه‌ناسراوه، تاكوو مافه ره‌وا‌و دێموكراتیكه‌كانی په‌سه‌ندكراوی
جیهانی به‌رچاو بگیردرێن، ده‌بینین بۆ پێكهێنانی چالاكیی تایبه‌ت به بۆنه‌ی
رۆژی 8ی مارس، زۆر كۆسپ‌و به‌ربه‌ست بۆ چالاكانی مافی ژنان درووست كراوه‌و ده‌كرێت‌و
ژنان‌و چالاكڤانانی یه‌كسانیخواز ناچارن له جه‌و‌و فه‌زایێكی ته‌واوی ئه‌منییه‌تی‌و
له ژێر زه‌خت‌و گوشاری له‌راده‌به‌ده‌ری هێزه‌كانی ئه‌و رێژیمه رێز له‌و رۆژه
جیهانییه بگرن‌و به‌م هۆیه‌وه به‌رده‌وام رووبه‌رووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه. ئه‌مه
نیشانده‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه خه‌ڵكی ئێران به‌گشتی‌و به‌تایبه‌ت ژنان گرینگی‌و
بایه‌خێكی زۆر بۆ ئه‌م رۆژه داده‌نێن. چوونكه ژنان‌و چین‌و توێژه‌كانی دیكه
ئێران خوازیاری گۆرانكاری له ژیان‌و چاره‌نووسی خۆیان‌و دابین‌كردنی ژیانێكی
نوێ له سیستمێكی مۆدێرن‌و دێموكراتیكدان.
به‌ڵام به هۆی بارودۆخی زاڵ به‌سه‌ر ئێران‌و كوردستاندا، چالاكڤانانی مافی
ژنان كه زیاتر به رێگاكانی ئاشتیخوازانه و مه‌ده‌نی ویست‌و داواكانیان دێننه
به‌رباس، له ژێر زه‌خت‌و گوشارێكی بێ‌راده‌دان. چوونكه به‌ساڵانه ژنانی ئێران‌و
كوردستان ماف‌و ئازادییه سرووشتی‌و ئینسانییه‌كانی خۆیان ناسیوه‌و له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنیان
له‌هه‌وڵدان‌و ده‌بینین كه ئه‌م حه‌ره‌كه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه وه‌ك به‌شێك له
بزووتنه‌وه‌ی دێموكراسیخوازی ئێران نرخی زۆری داوه‌و له داهاتووش ده‌دات. له
به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی چالاكییه‌كانی ژنان له ئێران‌دا له چوارچێوه‌ی رێكخراو و
دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كان به‌ڕێوه ده‌چێت، ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری كۆماری
ئیسلامیش له راستای له‌نێوبردنی ئه‌و دامه‌زراوه مه‌ده‌نییانه‌ی كۆمه‌ڵگا تێده‌كۆشێ‌و
زه‌خت‌و گوشار بۆ سه‌ر چالاكڤانانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌تایبه‌ت ژنان زیاتر‌و
به‌ربڵاوتر كردووه. به‌ڵام حه‌ره‌كه‌تی مه‌ده‌نی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ژنانی ئێران
بۆ دابین‌كردنی یه‌كسانی‌و نه‌هێشتنی هه‌ڵاواردنه‌كان به هه‌موو شێوازه‌كانی كه
به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك له یاساكانی كۆماری ئیسلامی‌دا جێگر كراون، درێژه‌ی
هه‌یه.
ئێستا ژنان ئێران له هه‌موو حه‌ره‌كه‌ته مه‌ده‌نی‌و ناڕزایه‌تییه‌كاندا ده‌ورێكی
سه‌ره‌كی ده‌گێڕن‌و بوونی خۆیان وه‌ك فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی له هه‌موو گۆرانكاری‌و
حه‌ره‌كه‌تێكی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سه‌ڵمێنن. بوونی ده‌یان كه‌س له
چالاكڤانانی مافی ژنان له زیندانه‌كاندا‌و بانگهێشتكردنی به‌رده‌وامیان بۆ
دادگان سه‌ڵمێنه‌ری ئه‌و به‌شداری ئاكتیڤه‌ی ژنانی ئێران‌و كوردستانه. لێدان و
سووكایه‌تیپێكردن، گرتن، ئه‌شكه‌نجه، زیندان، پێكهێنانی په‌روه‌نده‌ی ده‌ستكرد،
بۆختان و هه‌ڕه‌شه‌ش ناتوانێ ئه‌وان له خه‌باتی یه‌كسانیخوازییان پاشگه‌ز بكات‌و
ژنانی ئێران له سه‌ر ویست‌و داوا مه‌ده‌نی‌و دێموكراتیكه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن.
ئێمه وێرای پێشكه‌شكردنی پیرۆزبایی به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژن، رێز له
هه‌وڵ‌و خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ی ژنانی سه‌رانسه‌ری ئێران‌و به‌تایبه‌ت ژنانی
كورد له پێناو وه‌ده‌ستهێنانی ئازادییه مه‌ده‌نی‌و مافه سیاسی، ئابووری،
كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌كانیان ده‌گرین‌و له‌م رێگایه‌دا خۆمان به هاورێ‌و
پشتیوانی هه‌میشه‌ییان ده‌زانین. 8ی مارس هه‌لێكی شیاوه بۆ نۆی كردنه‌وه‌ی
هاوپه‌یمانی وهاوپشتی مان.
یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
كۆمیته‌ی ژنانی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
8مارسی 2010ی زایینی
17ی ره‌شه‌ممه‌ی 1388ی هه‌تاوی |