|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
گۆڤاری
مانگانه‌ی ناوه‌ندی نێرگز |
گۆڤاری مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
 | | | |
|
.:: هه‌واڵ و راپۆرت ::.
|
|
به‌ڵگه‌نامه‌كان باس له گه‌نده‌ڵییه‌كانی شوورای شاری
دێولان ده‌كه‌ن
|
|
15-12-1388
كوردستان میدیا: مو‌سا
مورادیانی، جێگری كاروباری ئاوه‌دانیی ئوستانی كوردستان‌و ده‌بیری لیژنه‌ی
چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی شووراكانی كوردستان له نامه‌یه‌كی فه‌رمی، له
رێكه‌وتی 29/9/88و به ژماره‌ی 25767/4/65، كه بۆ مۆهه‌ندێس ئیرشادمه‌نش، ده‌بیری
لیژنه‌ی ناوه‌ندیی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی شووراكانی ئیسلامی‌و جێگری
هاوئاهه‌نگیی كاروباری ئاوه‌دانیی وه‌زاره‌تی نێوخۆی ئێرانی ناردووه،
خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شوورای ئیسلامیی شاری دێولان به هۆی به‌ربڵاویی
گه‌نده‌ڵییه‌كانیانه‌وه بووه.
به پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ری كوردستان له‌م نامه‌یه‌دا، وێڕای ئاماژه به
بڕیاری ده‌ركراوی لیژنه‌ی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانی شووراكانی ئۆستان سه‌باره‌ت
به پێشنیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شوورای شاری دێولان، گوتراوه كه په‌روه‌نده‌یه‌كی
زه‌به‌لاح كه 313 لاپه‌ڕه له گه‌نده‌ڵییه‌كانی ئه‌نجام دراو له لایه‌ن ئه‌م
شوورایه‌وه له خۆ ده‌گرێت به هاوپێچ بۆ وه‌زاره‌تی نێوخۆی وڵات به‌ڕێ كراوه.
شایانی ئاماژه‌یه به پێی زانیاری‌و به‌ڵگه‌نامه‌كانی به‌رده‌ست، هێندێك له
ئه‌ندامانی شوورای شاری دێولان چ له ده‌وره‌كانی پێشوو‌و چ له ده‌وره‌كانی
ئێستادا، وێڕای هاوكاری له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئیتلاعاتییه‌كانی رێژیم‌و پاپۆش
درووستكردن بۆ چالاكانی مه‌ده‌نیی ناوچه‌كه، هاوكاتیش به كه‌ڵكی خراپ وه‌رگرتن
له به‌رپرسایه‌تیی خۆیان‌و سامانی گشتیی خه‌ڵك، سامانی گشتییان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی
تاكه‌كه‌سی به‌كارهێناوه.
هه‌روه‌ها چه‌ند مانگ پێشتریش، جه‌لال ره‌حیمی، یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌و
شوورایه‌و كۆڕه ناوه‌نده ئیتلاعاتییه‌كانی رێژیم، به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵیی
ماڵی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی قۆڵبه‌ست كرابوو. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |