|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
گۆڤاری
مانگانه‌ی ناوه‌ندی نێرگز |
گۆڤاری مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
 | | | |
|
.:: هه‌واڵ و راپۆرت ::.
|
|
پێنج چالاكی سیاسیی كورد به سی ساڵ زیندان مه‌حكووم
كران
|
|
15-12-1388
كوردستان میدیا: پێنج چالاكی
سیاسی له ئوستانی كوردستاندا له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی سنه‌وه سه‌رجه‌م
به سی ساڵ زیندان مه‌حكووم كران.
هه‌واڵده‌ریی هه‌رانا، وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه وتی، پێنج چالاكی
سیاسیی خه‌ڵكی گوندی "نگڵ"ی مه‌ریوان، به ناوه‌كانی هوشیار ئه‌حمه‌دی، به‌همه‌ن
سه‌عیدی، جه‌هانبه‌خش ئه‌حمه‌دی، سیروان مه‌حموودی‌و سه‌یوان ره‌حیمی، له لایه‌ن
دادگای شۆڕشی سنه‌وه هه‌ركامه‌یان به تۆمه‌تی هه‌وڵدان دژی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی
به شه‌ش ساڵ زیندان مه‌حكووم كران. ناوبراوان له هه‌مبه‌ر حوكمه‌كه‌یاندا ناڕه‌زایه‌تییان
ده‌ربڕیوه‌و په‌روه‌نده‌كه‌یان له قۆ ناغی پێداچوونه‌وه‌دایه.
شایانی باسه ئه‌و پێنج كه‌سه له كۆتایی‌یه‌كانی زستانی ساڵی رابردوودا له
گوندی نگڵدا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران‌و رۆژی
یه‌كشه‌ممه، رێكه‌وتی 4ی گه‌لاوێژ له لقی یه‌كی دادگای شۆڕشی سنه‌دا
دادگایی كران. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |