|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
گۆڤاری
مانگانه‌ی ناوه‌ندی نێرگز |
گۆڤاری مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
 | | | |
|
.:: هه‌واڵ و راپۆرت ::.
|
|
ژماره‌یه‌ك له ئه‌دیبانی كورد به‌شداری له رێوڕه‌سمی
یادكردنه‌وه له وه‌فایییان بایكۆت كرد
|
|
18-12-1388
كوردستان میدیا: ژماره‌یه‌كی
به‌رچاو له شاعێران‌و ئه‌دیبانی كورد به‌شداری له رێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه له
وه‌فایی شاعێری گه‌وره‌ی كوردیان له لایه‌ن"ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی ئارا"ی سه‌ر
به رێژیمه‌وه به‌ڕێوه چوو، بایكۆت كرد.
هه‌واڵده‌ریی كوردستان، وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه وتی: چه‌ند رۆژ له‌مه‌وپێش
ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی ئارا ژماره‌یه‌كی زۆر له شاعێران‌و ئه‌دیبانی كوردی بۆ
رێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه له وه‌فایی بانگهێشت كرد كه شاعێران‌و ئه‌دیبانی كورد
پاش ئه‌وه‌ی بۆیان روون بۆوه كه ئه‌و ئه‌نجومه‌نه سه‌ر به رێژیمه، به‌شداری
له‌و رێوڕه‌سمه‌یان بایكۆت كرد.
به پێی سه‌رچاوه‌كه ئه‌نجومه‌نه ئه‌ده‌بییه‌كانی كوردستان له لایه‌ن رێژیمه‌وه
گوشاری زۆریان له‌سه‌ره‌و رێژیم هێندێكیانی داخستووه. ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی
دیوانده‌ره شه‌ش مانگ له‌مه‌وپێش، پاش به‌ڕێوه‌بردنی ئێواره شێعرێك، له لایه‌ن
به‌رپرسی ئیداره‌ی ئیرشادی ئه‌و شاره‌وه داخرا. ماوه‌یه‌ك دوای داخرانی ئه‌نجومه‌نی
نابراو فه‌رمانداری دیوانده‌ره به ئیسماعیل عه‌زه‌می، به‌رپرسی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی
راگه‌یاند كه له سه‌رداخوازیی هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كان ئه‌و ئه‌نجومه‌نه داخراوه.
فه‌رمانداری دیوانده‌ره هه‌روه‌ها وتبووی كه ژماره‌یه‌ك له شاعێران‌و ئه‌دیبانی
ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی دیوانده‌ره گوێڕایه‌ڵی ده‌وڵه‌ت نه‌بوون‌و هێندێكیشیان
پێشتر له تریبوونی حیزبه دژبه‌ره‌كانی رێژیمه‌وه قسه‌یان كردووه. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |