|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
گۆڤاری
مانگانه‌ی ناوه‌ندی نێرگز |
گۆڤاری مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
 | | | |
|
.:: هه‌واڵ و راپۆرت ::.
|
|
كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی كولتوور‌و ئه‌ده‌بی هه‌ورامان به‌ڕێوه
چوو
|
|
19-12-1388
كوردستان میدیا: ناوه‌ندی
لێكۆڵینه‌وه‌ی كولتووری ـ ئه‌ده‌بیی ئه‌هوورا سه‌ر به زانكۆی كوردستان، رێكه‌وتی
17ی ره‌شه‌مه، كۆبوونه‌وه‌ی گشتیی كولتوور‌و ئه‌ده‌بیی هه‌ورامانی به‌ڕێوه
برد.
هه‌واڵده‌ریی كوردستان، به راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه وتی: ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه
له سێ به‌ش پێك هاتبوو كه به‌م شێوه‌یه بوو:
ـ له به‌شی یه‌كه‌مدا دوو پارچه شێعر پێشكه‌ش كرا‌و كوورش ئه‌مینی وتارێكی
خوێنده‌وه. پێشكه‌شكردنی چه‌ند گۆرانی كۆتایی هێنه‌ری به‌شی یه‌كه‌م بوو.
ـ له به‌شی دووهه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كورته‌یه چیرۆكێك به ناوی"ژن"و وتارێك
پێشكه‌ش كرا. دواتر پانێلێك له‌م پێوه‌ندییه‌دا به‌ڕێوه چوو. له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی
به‌شی دووهه‌مدا مامۆستا عوسمان هه‌ورامی‌و مامۆستا محه‌ممه‌د ژاوه‌رۆیی
گۆرانییه‌كی هاوبه‌شیان پێشكه‌ش كرد.
ـ به‌شی سێهه‌م‌و كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی كورته فیلم له سه‌ر
هه‌ورامان‌و خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند پارچه شێعر ته‌رخان كرابوو. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |