|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
گۆڤاری
مانگانه‌ی ناوه‌ندی نێرگز |
گۆڤاری مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
 | | | |
|
.:: هه‌واڵ و راپۆرت ::.
|
|
له سێزده‌هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی شوورای مافه‌كانی
مرۆڤدا داوا له رێژیم كرا رێز له جاڕنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ بگرێ
|
|
22-12-1388
كوردستان میدیا: سێزده‌هه‌مین
كۆبوونه‌وه‌ی شوورای مافه‌كانی مرۆڤ، رۆژی دووشه‌ممه، رێكه‌وتی 10ی ره‌شه‌مه(1ی
مارس)، له ژنێڤدا ده‌ستی پێ كرد.
هه‌واڵده‌ریی كوردستان، له زاری كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی ئێران
ـ لقی نوروێژه‌وه له‌م پێوه‌ندییه‌دا رایگه‌یاند: كۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو بۆ به‌شداریی
له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا به فه‌رمی بانگهێشت كراوه. شوورای مافه‌كانی مرۆڤ، بۆ
تاوتوێكردنی پرسه جۆراوجۆره‌كانی پێوه‌ندیدار به مافی مرۆڤه‌وه، ساڵانه سێ
خولی كۆبوونه‌وه له بنكه‌ی |
 |
|
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ژنێڤدا به‌ڕێوه ده‌بات.
ئه‌و كۆبوونه‌وانه 10 حه‌وتوو ده‌خایه‌نێت.
كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی ئێران ـ لقی نوروێژ، له‌م پێوه‌ندییه‌دا
رایگه‌یاند: یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خولی یه‌كه‌م به وتارێكی ئالكس ڤان میوه‌ن،
سه‌رۆكی شوورای مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ستی پێ كرد. دواتر چه‌ندین كه‌سایه‌تی‌و به‌پرسی
وه‌زاره‌ته‌كانی وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان،
لێدوانیان دا. یه‌كێك له‌و وه‌زیرانه مه‌نووچێهر موته‌كی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
كۆماری ئیسلامیی ئێران بوو. ناوبراو له قسه‌كانیدا هه‌وڵ دا روانگه‌و بۆچوونی
نوێنه‌رانی وڵاتانی به‌شداربوو له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به لاڕێدا به‌ڕێ‌و له
باتی باسكردن له سه‌ر پرسی مافه‌كانی مرۆڤ، باسی مه‌سه‌له‌ی حه‌ماس‌و
ئیسرائیل‌و چه‌كی ناوكیی كرد.
سه‌رچاوه‌كه هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: رۆژی پێنجشه‌ممه، رێكه‌وتی 13ی ره‌شه‌مه،
خاتوو نه‌ڤین پیلای، كۆمیسێری مافه‌كانی مرۆڤ، به‌شێوه‌یه‌كی روون رووی له
كۆماری ئیسلامی كرد‌و داوای له‌و رێژیمه كرد كه رێز له جاڕنامه‌و په‌یماننامه‌كانی
مافه‌كانی مرۆڤ كه بۆ خۆیشی واژۆی كردوون، بگرێ‌و له‌و پێوه‌ندییه‌دا هاوكاریی
ئۆرگانه‌كانی سه‌ر به رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات.
به پێی هه‌مان سه‌رچاوه، رێكه‌وتی 18ی ره‌شه‌مه، مانفرد نواك، نوێنه‌ری
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌شكه‌نجه، له‌و وتارێكدا سه‌باره‌ت به
ئه‌شكه‌نجه‌و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ناڕه‌وا، كۆماری ئیسلامیی به هاوكارینه‌كردن له‌گه‌ڵ
ئۆرگانه‌كه‌ی تۆمه‌تبار كرد‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تا ئێستا چه‌ندین جار داوایان
له كۆماری ئیسلامی كردووه كه مۆڵه‌ت به نوێنه‌رانی ئۆرگانه‌كه‌یان بدات سه‌ردانی
به‌ندیخانه‌كانی ئه‌و وڵاته بكه‌ن، به‌ڵام كۆماری ئیسلامی وه‌ڵامیانی نه‌داوه‌ته‌وه.
هه‌واڵده‌ریی كوردستان، له زاری كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرڤی كوردستانی ئێران ـ
لقی نوروێژ رایگه‌یاند: نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو له په‌راوێزی ئه‌و
كۆبوونه‌وانه‌دا، چه‌ندین دیدار‌و چاوپێكه‌وتنیان به‌ڕێوه بردووه. یه‌كێك له‌و
دیدارانه له‌گه‌ڵ كارولین‌و بیاتریس ژان فیلیپ له كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ‌و
دیدارێكی دیكه له‌گه‌ڵ خاتوو كارین پاركێر، سه‌رۆكی رێكخراوی بارهێنانی نێونه‌ته‌وه‌یی،
بووه. كارین پاركێر له سه‌ر داوای كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی
ئێران له وتاره‌كه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی له‌وه كرد كه كۆماری ئیسلامیی
ئێران بۆ وه‌رگرتنی دانپێدانان له به‌ندكراوانی كوردله ئه‌شكه‌نجه وه‌ك
ئامرازێك كه‌ڵك وه‌ر ده‌گرێ.
شایانی باسه سێزده‌هه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی شوورای مافه‌كانی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان تا رێكه‌وتی 26ی مارس درێژه‌ی ده‌بێ. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |