|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
گۆڤاری
مانگانه‌ی ناوه‌ندی نێرگز |
گۆڤاری مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
 | | | |
|
.:: هه‌واڵ و راپۆرت ::.
|
|
كۆمه‌ڵه‌ی چالاكانی مافه‌كانی مرڤ له ئێران دا: له
به‌رانبه‌ر هێرشی ده‌زگا ئه‌منییه‌تییه‌كان دا پاشه‌كشه ناكه‌ین
|
|
23-12-1388
كوردستان میدیا: ده‌بیرخانه‌ی
كۆمه‌ڵه‌ی چالاكانی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران دا، وێڕای هێماكردن به سناریۆی
نوێ‌و هێرشی ده‌زگا ئه‌منییه‌تییه‌كانی رێژیم بۆ سه‌ر چالاكانی داكۆكیكاری
مافه‌كانی مرۆڤ، رایگه‌یاند:
"ئه‌م هێرش‌و سناریۆ نوێیه نووكه ده‌رزییه‌ك دوودڵی‌و خاوی له چالاكییه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌كه له بواری مافه‌كانی مرۆڤدا پێك نایه‌نێ."
ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه هه‌روه‌ها پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت كه" وه‌ك رابردوو به ته‌واوی
هێزه‌وه له ئیمكانات‌و توانایی‌یه‌كانی خوی له رێره‌وی داكۆكی له ئه‌ندامان،
چالاكان‌و قوربانیانی پێشێلكرانی مافه‌كانی مرۆڤ كه‌ڵك وه‌ر ده‌گرێ."
به پێی راگه‌یه‌ندراوی ژماره یه‌كی ده‌بیرخانه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه، رێكه‌وتی
22ی ره‌شه‌مه، دادستانی گشتی‌و شۆڕشی تاران له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند
كه به هاوكاریی هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كان، وه‌زاره‌تی ئیتلاعات‌و تیمی
خراپكاریی"سایبری"ی سوپای پاسداران به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو هاووڵاتییانی
ئاسایی‌و چالاكانی مافه‌كانی مرۆڤی له ژێر ناوی هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی
چالاكانی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران‌و كومیته‌ی"ایران پروكسی"دا ده‌ستبه‌سه‌ر
كردووه.
كۆمه‌ڵه‌ی ناوبراو له‌م راگه‌یه‌ندراوه‌دا، وێڕای ره‌تكردنه‌وزه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی
كه له لایه‌ن دادستانی تاران‌و بڵاوكراوه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ته‌وه دراونه‌ته
پاڵی، سه‌باره‌ت به سناریۆیه‌كی خوێناوی كه بۆ قوربانیكردنی چالاكانی مافه‌كانی
مرۆڤ له ئارادایه هۆشداری دا.
دادستانی تاران‌و بڵاوكراوه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت، كۆمه‌ڵه‌ی ناوبراویان به
شناسایی دانشمه‌ندانی هه‌سته‌یی، راكێشانی هێزو ناردنی كه‌سه‌كان بۆ عێراق،
پێوه‌ندی‌و به‌ستراوه‌یی به رێكخراوه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن‌و...تۆمه‌تبار كردووه. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |