|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
گۆڤاری
مانگانه‌ی ناوه‌ندی نێرگز |
گۆڤاری مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
 | | | |
|
.:: هه‌واڵ و راپۆرت ::.
|
|
پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی PDKI له نۆدشه‌دا كۆچی دوایی
كرد
|
|
24-12-1388
كوردستان میدیا: پێشمه‌رگه‌یه‌كی
دێرینی PDKI به ناوی محه‌ممه‌دئه‌مین تالبی، خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی نۆدشه‌ی ناوچه‌ی
هه‌ورامان، به هۆی راوه‌ستانی دڵه‌وه له ته‌مه‌نی 61 ساڵی له‌و شارۆچكه‌یه‌دا
كۆچی دوایی كرد.
هه‌واڵده‌ریی كوردستان، وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه وتی: كاك محه‌ممه‌دئه‌مین
تالبی له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی‌دا تێكه‌ڵ به ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكرات بوو.
ناوبراو له رێكخستنی خه‌ڵكی نۆدشه‌و مه‌ریوان دژی رێژیمی كۆماری ئیسلامی
رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوو. كاك محه‌ممه‌دئه‌مین به هۆی گیروگرفتی بنه‌ماڵه‌یی‌یه‌وه
به ناچار ریزه‌كانی حیزبی دێموكراتی به‌جێ هێشتبوو، به‌ڵام تا دواهه‌ناسه‌ی
ژیانی مرۆڤێكی خۆشناو و كه‌سایه‌تییه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ری ناوچه‌ی هه‌ورامان
بوو.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به بۆنه‌ی كۆچی دوایی كاك محه‌ممه‌د ئه‌مین
تالبییه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری ناوبراو ده‌كاو هیواخوازه رۆحی
شاد‌و رێگای گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی پڕ رێبوار بێت. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |