|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
گۆڤاری
مانگانه‌ی ناوه‌ندی نێرگز |
گۆڤاری مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
 | | | |
|
.:: هه‌واڵ و راپۆرت ::.
|
|
بارودۆخی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان، به‌ندكراوی سیاسیی كوردی
به ئێعدام مه‌حكوومكراو ناڕوونه
|
|
24-12-1388
كوردستان میدیا: ماڵپه‌ڕی
كۆمیته‌ی هه‌واڵنێرانی مافه‌كانی مرۆڤ راپۆرتێكی له‌سه‌ر بارودۆخی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان،
به‌ندكراوی سیاسیی كوردی به ئێعدام مه‌حكوومكراو، و ناڕوونبوونی چاره‌نووسی
بڵاو كرده‌وه.
له‌و راپۆرته‌دا له زاری رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانه‌وه
هاتبوو: سه‌ردانی خه‌لیل به‌هرامیان، پارێزه‌ری زه‌ینه‌ب جه‌لالیان، بۆ به‌ندیخانه‌كانی
"دیزڵ ئاباد"و"ناوه‌ندی چاكسازی‌و په‌روه‌رده"ی كرماشان، بێ ئاكام بووه‌و به‌رپرسانی
به‌ندیخانه رایانگه‌یاندووه كه ناوبراو بۆ شوێنێكی ناڕوون به‌ڕێ كراوه. به‌رپرسانی
به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندی چاكسازی‌و په‌روه‌رده به خه‌لیل به‌هرامیانیان راگه‌یاند
كه زه‌ینه‌ب مانگێك له‌مه‌وپێش له لایه‌ن مه‌ئموورانی ئاگاهیی كرماشانه‌وه بۆ
شوێنێكی ناڕوون گوازراوه‌ته‌وه.
بارودۆخی ناڕوونی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه بۆته هۆی نیگه‌رانیی گرووپه
داكۆكیكاره‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ. زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵدا
به تۆمه‌تی موحاربه(شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا) به ئێعدام مه‌حكووم‌و ئه‌و حوكمه له
دیوانی به‌رزی وڵات‌دا په‌سند كرا.
له درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له دوو ساڵ له‌مه‌وپێشه‌وه
له به‌ندیخانه‌دا به‌سه‌ر ده‌بات‌و به پێی راپۆرته‌كان له دادگایی‌یه‌كی چه‌ند
خوله‌كی‌و نهێنیدا به ئێعدام مه‌حكووم كراوه. باوكی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان له
وتووێژێكدا وێڕای به درۆ خستنه‌وه‌ی چالاكیی چه‌كدارانه‌ی رۆڵه‌كه‌ی وتی:
ناوبراو له حاڵێكدا كه ویستبووی بۆ ماڵه‌وه بگه‌ڕێته‌وه له نزیكی كرماشان‌دا
ده‌ستبه‌سه‌رو بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ڕێ كرابوو. ده‌وترێت كچێكی دیكه‌ی بنه‌ماڵه‌ی
جه‌لالیان له نزیكه‌ی هه‌شت ساڵ له‌مه‌وپێشه‌وه بێ سه‌رو شوێنه.
به پێی سه‌رچاوه‌كه باوكی زه‌ینه‌ب رایگه‌یاند: ناوبراو به تۆمه‌تی هاتوچۆی
نایاسایی له سنووره‌وه به ساڵێك زیندان مه‌حكووم‌و دواتر له دادگای شۆڕشدا به
ئێعدام مه‌حكووم كراوه. له سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵدا كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مافه‌كانی
مرۆڤ به كردنه‌وه‌ی كه‌مپه‌ینێك له ژێر ناوی" كه‌مپه‌ینی رزگاریی زه‌ینه‌ب"
له‌هه‌مبه‌ر حوكمی ئێعدامی ناوبراو‌و به‌ندكراوانی دیكه‌ی به ئێعدام مه‌حكوومكراودا
ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی داكۆكیكاری مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێن كه ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئێران له تۆمه‌تی موحاربه وه‌كوو بیانوویه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی داخوازییه
سیاسییه‌كانیان به تایبه‌ت له هه‌مبه‌ر"كه‌مینه"كاندا كه‌ڵك وه‌رده‌گرن. ئێران
هه‌نووكه له بواری ژماره‌ی ئێعدامكراوه‌كان له جیهاندا پاش چین له پله‌ی
دووهه‌م دایه. له ساڵی 2008 زیاتر له 346 كه‌س له ئێران‌دا ئێعدام كراون. به
پێی راپۆرته‌كان پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له ئێران‌دا له مانگی
ژووئه‌نی 2009(جۆزه‌ردانی 88)ه‌وه زیاتر له 150 كه‌س ئێعدام كراون.
به پێی راپۆرتی ئۆرگانه داكۆكیكاره‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ، هه‌نووكه 21 چالاكی
كورد له ئێران‌دا به ئێعدام مه‌حكووم كراون.
|
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |