|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سیاسی ::. |
|
به‌ڕبه‌ڕییه‌تی ئاخووندی‌و سه‌ركووتی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كان | |
30-10-1386
?:
ره‌زا فه‌تحوڵڵانه‌ژاد
هه‌مدیس نواندنی ئه‌و دیمه‌نه‌ی
كه ده‌ستی راست‌و لاقی چه‌پی پێنج كه‌س ده‌بڕنه‌وه ته‌نیا به‌و گومانه‌ی كه
له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌كداره‌كان هاوكارییان كردووه، دیمه‌نی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی
ئه‌و كه‌سه بێ‌سه‌ر‌وشوێنانه‌ی كه دوو مانگ پێش له ئه‌هواز ده‌ستبه‌سه‌ر كران
كه چاویان ده‌رهێنرابوو، دیمه‌نی ده‌ستدرێژی بۆ |
 | |
سه‌ر ئه‌و منداڵه به‌لووچانه‌ی
كه به‌رمیلی ئاویان به ده‌سته‌وه بوو له به‌لوچستان، دیمه‌نی ساتی دیتنه‌وه‌ی
ته‌رمی رۆژنامه‌نووسه لۆكاله ئازه‌رییه‌كان له نێو زبڵه‌كانی قه‌راخی شاره‌كان‌و
هه‌روه‌ها دیمه‌نی ئه‌و رووداوه هه‌ژێنه‌رانه‌ی كه هه‌ر رۆژه بۆ چالاكانی
سیاسی كورد، كاسبكارانی كورد‌و... هتد روو ده‌ده‌ن، مرۆڤـ ده‌خه‌نه بیر كام سه‌رده‌م،
بێگومان وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی سه‌رده‌می ئاپارتاید له ئافریقای باشوور‌و هه‌روه‌ها
سیاسه‌تی دروستكردنی كێ‌و له كه‌له‌سه‌ری بڕاوی مرۆڤه‌كان له لایه‌ن ئاقا محه‌ممه‌دخانی
قه‌جه‌ره‌وه‌یه. ئه‌م دیمه‌نانه بۆ سه‌ده‌كانی رابردوو‌و سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریی
ئاقا محه‌ممه‌دخانی قه‌جه‌ڕ ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵكوو سیاسه‌تی رۆژانه‌ی رێژیمی
ئێستای كۆماری ئیسلامیی ئێران له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كانه.
سیاسه‌تی رێژیمی ئاپارتایدی كۆماری ئیسلامی ته‌نیا به كوشتنی فیزیكی نابڕێته‌وه،
به‌ڵكوو زۆر هاڵاوردنی دیكه وه‌ك، ئه‌و كه‌لێنه قووڵه‌ی له بواری ئابووری‌و
گه‌شه‌سه‌ندنه‌وه له نێوان ناوچه‌ی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كان له‌گه‌ڵ ناوچه فارس
نشینه‌كاندا هه‌یه، له‌پێش گرتنی سیاسه‌تی گۆڕینی دێموگرافی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كان
به‌و مه‌به‌سته ناپیرۆزه كه سه‌ره‌ڕای بوونی دوژمنی هاوبه‌ش، پێكه‌وه به‌شه‌ڕیان
بده‌ن، قه‌ده‌غه‌كردنی خوێندن به زمانی زگماكی بۆ زمانه نافارسی‌یه‌كان‌و به
گشتی لێڕوانینی جیاكردنه‌وه‌ی "ئێمه" له "ئه‌وانی دیكه" به روونی له كۆمه‌ڵگای
هه‌نووكه‌ی ئێران‌دا ده‌بینرێ‌و ئه‌مه‌ش ژیانی پڕنه‌هامه‌تی بۆ نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان‌و
ژیانێكی له به‌راورددا خۆشگوزه‌رانی بۆ نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست لێكه‌وتۆته‌وه.
بژارده‌گه‌لێك له نه‌ته‌وه‌ی فارس ئیدعا ده‌كه‌ن كه ئه‌وه ته‌نیا نه‌ته‌وه
ژێرده‌سته‌كان نین كه تووشی بێ‌به‌شی‌و زوڵم‌و زۆر بوونه‌ته‌وه، چونكوو هه‌موو
خه‌ڵكی ئێران، جا له هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك له لایه‌ن حكومه‌تێكی سه‌ره‌ڕۆوه كۆت‌و
به‌ند كراون‌و له‌گه‌ڵ كێشه‌گه‌لێكی زۆر له بواره جۆراوجۆره‌كاندا ده‌سته‌ویه‌خه‌ن،
ئه‌مه به ته‌واوی راسته، به‌ڵام ئایا ئه‌وه‌ی كه 76 له سه‌دی حه‌شیمه‌تی
خه‌ڵكی پارێزگای سیستان‌و به‌لووچستان له ژێر هێڵی هه‌ژاریدان كه له لایه‌ن
سه‌رچاوه ده‌وڵه‌تییه‌كانیشه‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه، دیسانیش نیشانده‌ری بوونی
ئاپارتایدی هه‌وسارپچڕاو له ئێران‌دا نیه؟!. هێندێ پاساوكه‌ر كه به رواڵه‌ت
پرسه‌كه‌یان خه‌سارناسی كردووه، به‌م ئاكامه ناڕاسته گه‌یشتن كه هۆكاری بوونی
ئاپارتاید له ئێران‌دا ئه‌وه‌یه كه خواستی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس له نێو
نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كاندا بووه‌ته پارادایم‌و كه‌وابوو ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وانه
واز له مافی خۆیان بێنن، ئه‌وكات به‌ره به‌ره جۆری سه‌ركوت‌و راده‌ی ئه‌و سه‌ركوته
به جۆر‌و راده‌ی سه‌ركوتی نه‌ته‌وه‌ی فارس نزیك ده‌بێته‌وه!. مه‌گه‌ر وا نیه
كه بێجگه له نه‌ته‌وه‌ی كورد، نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كانی دیكه له ماوه‌ی
نزیك به دوو ده‌یه له ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی كۆماری ئیسلامی‌دا، قسه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان
له ویست‌و داخوازییه نه‌ته‌وه‌ییه ره‌واكانی خۆیان نه‌كردووه، ده‌ی بۆچی ئه‌وان؟!.
رێژیمی كۆماری ئیسلامی، سیستمی به‌ڕبه‌ڕییه‌تی ئاخۆندی به خه‌یاڵی خۆی به
وه‌ڕێخستنی وه‌ها وه‌حشیگه‌رییه‌ك له‌مه‌ڕ نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كان له ئێران‌دا،
ده‌توانێ ئه‌وان ده‌مكوت بكا‌و له رێگه‌ی لوكوموتیوی سه‌ركوتی خۆیه‌وه كه
به رواڵه‌ت هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانی ده‌سه‌ڵاتی له پاواندایه، نه‌ته‌وه
ژێرده‌سته‌كان له نێو ببات تا ئه‌گه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه به خواستی نه‌ته‌وه‌كان
له‌گه‌ڵ جۆری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌نووكه‌دا ناته‌با بێ، پووش به‌سه‌ر پرسه‌كه
بكا‌و بیسڕێته‌وه، رێگه‌یه‌ك كه به لانیكه‌مه‌وه له چه‌ند سه‌ده‌ی رابردوودا
هیچی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌و ئاكامه‌كه‌ی، هه‌ر داڕمانی رێژیمه سه‌پێنه‌ره‌كانی
ئاپارتاید بووه. ئه‌گه‌ر له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا دوو جه‌مسه‌ریبوونی جیهان
هۆكارێكی به‌هێز بوو كه له هه‌مبه‌ر پێشێلكردنی سیستماتیكی مافی مرۆڤـ‌و
په‌سه‌ندی نوێنه‌ربوونی رێژیمه سه‌ره‌ڕۆكان له رێكخراوه جیهانییه‌كان
خۆگێلكردنێك هه‌بوو، ئه‌وا هه‌نووكه ره‌وتی رووداوه‌كان وا نیشان ده‌دا كه ئه‌و
رۆژگاره به‌سه‌ر ده‌چێ‌و خوێندنه‌وه‌ی نه‌ریتی له پێوه‌ندییه
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان جێگای خۆی به خوێندنه‌وه‌یه‌كی ته‌با له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می
پێوه‌ندییه‌كان ده‌دا. له سه‌رده‌می ئێستادا، وڵاتانی باشوور یان به واتایه‌كی
دیكه وڵاتانی جیهانی سێهه‌م‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی له به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌ده‌ی
رابردوودا، رۆڵێكی زیاتر له سیاسه‌ت‌و لێككاركردنی جیهانی ده‌گێڕن.
ئێستاكه گوندی جیهانی مارشاڵ مه‌ك لۆهان له خه‌یاڵ دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌و
به‌ره‌و جیهانی واقێع نزیك ده‌بێته‌وه، تێكنۆلۆژیی په‌یوه‌ندیكاری، سه‌رده‌می
پاش پیشه‌سازیبوونی لێكه‌وتۆته‌وه كه وڵاتانی په‌ره‌ئه‌ستێنیش له خۆ ده‌گرێ‌و
هه‌روه‌ها ئاستی ئاگایی، به شێوه‌یه‌كی سه‌رسووڕهێنه‌ر گه‌شه‌ی سه‌ندووه. ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه پێیانوایه له‌م سه‌رده‌مه‌شدا سیاسه‌تی ئاقا محه‌ممه‌دخانی
كۆڵه‌كه‌كانی ده‌سه‌ڵاته سه‌ركوتكه‌ره‌كه‌یان قایمتر ده‌كات‌و ته‌نیا بڕێار كه
ده‌زانن، هه‌ر سه‌ركوته‌و سه‌ركوت، ئه‌وانه بێ‌خه‌به‌رانن‌و نوقمی خه‌وی
خه‌فڵه‌تن. به له‌به‌رچاوگرتنی راستییه ئاماژه‌پێكراوه‌كان، ره‌چاوكردنی
سیاسه‌تی ئاپارتاید له چه‌ند سه‌ده‌ی رابردوودا بێجگه له رووخانی رێژیمه
سه‌ركوتكه‌ره‌كه هیچی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه، چما له سه‌رده‌می ئێستادا.
له به‌رامبه‌ر ئه‌م شه‌پۆله تۆقێنه‌ر‌و ترسناكه‌ی سه‌ركوتدا، نه‌ته‌وه
ژێرده‌سته‌كان بێده‌نگ نه‌بوون‌و به خه‌باتی بێپسانه‌وه‌و ره‌وای خۆیان مزگێنی
داهاتوویه‌كی باشتر ده‌ده‌ن. نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كان له ئێران‌دا هه‌ل‌ومه‌رج‌و
پارادایمه‌كانی سه‌رده‌میان به باشی خوێندۆته‌وه‌و به پێكهێنانی ئۆرگانی
ره‌نگده‌ره‌وه‌ی خواست‌و ئامانجه‌كانیان له ژێر ناوی "كونگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانی فیدراڵ"و له‌م رێگه‌یشه‌وه كاركردن له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و له‌گه‌ڵ
رێكخراوه ناده‌وڵه‌تییه جیهانییه‌كان له رێڕه‌وێكدا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرنه‌وه كه
له لایه‌كه‌وه به مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان بگه‌ن‌و له لایه‌كی
دیكه‌شه‌وه هاوئاراسته‌ی پێشڤه‌چوونی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی بێ. كه‌وابوو ئه‌م
ئه‌گه‌ره هیوابه‌خشه زۆره كه له داهاتوودا، رێژیمی ئاپارتایدی
به‌ڕبه‌ڕییه‌تی ئاخووندی بچێته نێو زبڵدانی مێژووه‌وه‌و نه‌ته‌وه
ژێرده‌سته‌كان به ماف‌و ئازادییه پێشێلكراوه‌كانیان بگه‌ن. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |