فارسی       Kurdî

ده‌سپێک    هه‌واڵ   سیاسی   ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر   هزر   مافی‌مرۆڤ    کۆمه‌ڵایه‌تی   به‌ڵگه‌نامه‌کان    سکرتێری‌گشتی    په‌رتووک    پێوه‌ندی

رێبه‌رانی شه‌هید

پێشه‌وا قازی‌

دوكتور قاسملوو

دوكتور شه‌ره‌فکه‌ندی

 

ژماره‌ی نوێی كوردستان

ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

 

ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان

پاشكۆی كوردستان

 

سایته‌کانی دیکه

:: ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حیزب له ده‌ره‌وه

:: كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئێرانی‌ فیدرال

:: سایتی سکرتێری گشتیی حیزب

:: سایتی یه‌كیه‌تیی ژنان

:: سایتی ته‌له‌فزیۆنی‌ تیشك (TISHK TV)

::  یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكرات

:: سایتی یه‌کیه‌تیی لاوان

:: ئاژانسی هه‌واڵنێری كوردستان مێدیا

.:: سیاسی ::.

 

رێكخراوی‌ گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌ بێ‌ ده‌وڵه‌ته‌كان UNPO

 

30-10-1386

?: ئاماده‌كردن: یوسف فه‌قیهی

پێشه‌كی‌
حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران به‌ دوای‌ به‌ستنی‌ كۆنگره‌ی‌ سێزده‌هه‌مدا، وێڕای‌ گه‌شه‌پێدانی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ خۆی به‌ مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌ مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی‌ گه‌لی‌ كورد له‌ كوردستانی‌ ئێراندا‌و به‌هێزكردنی‌ پردی‌ پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی‌ دیكه‌ی

‌ ئێران‌و دۆزینه‌وه‌ی‌ رێگایه‌ك بۆ پێكه‌وه‌ گرێدانی‌ خه‌بات له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی‌ ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ به‌ ئامانجی‌ ده‌سته‌به‌ركردنی‌ ئازادی‌‌و دێموكراسی‌ له‌ سه‌رانسه‌ری‌ ئێراندا، چه‌ندین هه‌نگاوی‌ دیكه‌شی له‌ ئاستی‌ نێونه‌ته‌وه‌ییدا هه‌ڵهێناوه‌ته‌وه‌‌و كۆمه‌ڵێك شانازی‌ دیكه‌ به‌ مێژووی‌ پڕ له‌ تێكۆشانه‌كه‌ی‌ زیاد كردووه‌. به‌ ئه‌ندامبوونی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران له‌ دوو رێكخراوی‌ "UNPO"‌و "Genevacall" به‌شێكن له‌و هه‌وڵه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییانه‌ كه‌ ئه‌و حیزبه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌نجامی‌ داوه‌."كوردستان" هه‌وڵ ده‌دا له‌ ژماره‌كانی‌ خۆیدا له‌ پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوانه‌دا زانیاری بدا به‌ خوێنه‌رانی‌ به‌ڕێز، ئه‌وه‌ی‌ له‌ خواره‌وه‌ هاتووه‌ پێناسه‌یه‌كی‌ كورته‌ له‌سه‌ر رێكخراوی UNPO كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ مانگی‌ به‌فرانباری‌ ساڵێ‌ 1385ی‌ ئه‌و رێكخراوه‌یه‌دا، حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران به‌ ئه‌ندام وه‌رگیرا.
"UNPO" كورتكراوه‌ی‌ "Unpresented Nations and People Organization"ـه‌ كه‌ له‌ زمانی‌ كوردیدا به‌ "رێكخراوی‌ گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌ بێ‌ ده‌وڵه‌ته‌كان" مانا ده‌كرێته‌وه‌. "UNPO" ریكخراوێكی‌ دێموكراتیكی‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌ كه‌ خه‌ڵكانی‌ خۆجێیی‌، نه‌ته‌وه‌ بنده‌سته‌كان، كه‌مینه‌كان‌و ئه‌و وڵات‌و ناوچه‌ سه‌ربه‌خۆیانه‌ كه‌ نوێنه‌ریان له‌ UNدا نیه‌، به‌ ئه‌ندام وه‌رده‌گرێ‌. ئامانجی‌ ئه‌و رێكخراوه‌یه‌ پشتیوانیكردنه‌ له‌ مافی‌ كولتووری‌‌و مرۆیی‌، پاراستنی‌ ژینگه‌‌ودۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌رێكی‌ ئاشتیخوازانه‌ بۆ ئه‌و كێشانه‌ی‌ ئه‌ندامه‌كانی‌ پێوه‌ی‌ ده‌ناڵێنن. "UNPO" كۆبوونه‌وه‌ بۆ ئه‌ندامه‌كانی‌ پێك دێنێ‌‌و هاوكاریان ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ ئاستێكی‌ نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌شداری‌ بكه‌ن.
به‌ گشتی‌ ئه‌ندامانی‌ "UNPO" نوێنه‌ریان له‌ دامه‌زراوه‌ گه‌وره‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا وه‌ك UN نیه‌‌و ئه‌گه‌ر هێندیكیشیان هه‌یان بێ‌ ئه‌ندامی‌ چاودێره‌. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ ئه‌وان توانای‌ به‌شدارییان له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێونه‌ته‌وه‌ییدا‌و ده‌ربڕینی‌ نیگه‌رانییه‌كانیان له‌ نێو چوارچێوه‌یه‌كی‌ جیهانیدا بۆ وه‌رگرتنی‌ پشتگیری‌ ‌و خستنه‌به‌رچاوی‌ كێشه‌كانیان سنوورداره‌.
له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه‌ نه‌وه‌د له‌ سه‌دی‌ كێشه‌كان له‌ نێوخۆی وڵاته‌كاندایه‌، "UNPO" بۆ پڕكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و بۆشاییه‌ دامه‌زراوه‌ ‌و له‌ كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌كانیدا رێگه‌ خۆشده‌كات بۆ ئه‌ندامه‌كانی‌ هه‌تا بتوانن هاوكاری‌‌و به‌شداری‌ شوێندانه‌ریان له‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێونه‌ته‌وه‌ییدا هه‌بێ‌. له‌ جیهانێكدا كه‌ پێكه‌وه‌ به‌ستراوه‌یی‌ له‌ هه‌موو سه‌رده‌مێك زیاتر هه‌ست پێده‌كرێ‌، جێگه‌ی‌ خۆیه‌تی‌ ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی‌ حاشا له‌ بوونیان ده‌كرێ‌‌و ژێرده‌سته‌‌و به‌شخوراون، ده‌رفه‌تێكیان بۆ بڕه‌خسێ هه‌تا كێشه‌كانی‌ خۆیان بخه‌نه‌ به‌رباس. "UNPO" تێده‌كۆشێ‌ له‌ هۆكاری‌ به‌ هاووڵاتی‌ پله‌دوو زانینی‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ بكۆڵێته‌وه‌‌و به‌ هاوكاری‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌كانی‌ بۆ به‌ره‌وپێش بردنی‌ جووڵانه‌وه‌ دێموكراتیكه‌كانی‌ ئه‌وان یارمه‌تیده‌ر بێت، زانیارییان پێ‌ ده‌دا، ئێستراتیژیی‌ ئاشتیخوازانه‌یان بۆ داده‌ڕێژێ‌‌و له‌ هه‌موو گرینگتر، ئه‌و رێكخراوه‌ هه‌وڵ ئه‌دا ئه‌و ده‌نگانه‌ به‌ گوێی‌ جیهان بگه‌یه‌نێ‌.
ئه‌و رێكخراوه‌یه‌ رۆژی‌ 11ی‌ فیوریه‌ی‌ ساڵێ‌ 1991 له‌ هۆڵی‌ ئاشتی‌ "لاهه‌" دامه‌زرا. "UNPO" رێكخراوێكی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی بێ‌ هاوتایه‌ كه‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كه‌ی‌، ئه‌ندامه‌كانی‌ دایده‌ڕێژن. به‌ هۆی دروست كردنی‌ ئه‌م هێڵه‌ پێوه‌ندییه‌ به‌ هێزه‌وه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی‌ خۆیان گیرۆده‌ی‌ ئاكامه‌كانی‌ ئه‌و بێ‌ده‌ره‌تانیه‌ن، "UNPO" بووه‌ته‌ گۆڕه‌پانێكی‌ نێونه‌ته‌وه‌یی‌ جێگای‌ رێز‌و شكۆ.
"UNPO" له‌ رێككه‌وتنێكدا له‌سه‌ر 5 پره‌نسیپ پێداده‌گرێ‌:
1ـ مافی‌ به‌رامبه‌ر هه‌تا مافی‌ دیاریكردنی‌ چاره‌نووس
2ـ پێبه‌ندبوون به‌ ستاندارده‌ جیهانییه‌كانی‌ مافی‌ مرۆڤ كه‌ له‌ راگه‌یاندراوی‌ جیهانیی‌ مافی‌ مرۆڤدا، بانگه‌شه‌ی‌ بۆ كراوه‌‌و هه‌موو به‌ڵگه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی‌ دیكه‌ش
3ـ پێبه‌ندبون به‌ پرنسیپی‌ پلۆرالیزمی‌ دێموكراتیك‌و دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ دیكتاتۆری‌‌و بناژۆخوازیی‌ ئایینی‌
4ـ دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ توند‌وتیژی‌‌و خۆ بواردن له‌ كرده‌وه‌ی‌ تێرۆریستی‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ سیاسی
5ـ گه‌شه‌پێدانی‌ ژینگه‌ی‌ سرووشتی‌
ئه‌ركی‌ هه‌موو ئه‌ندامانه‌ كه‌ پێبه‌ندی‌ ئه‌و خاڵانه‌ی‌ رێكه‌وتننامه‌كه‌ بن، ئه‌وان ده‌بێ‌ له‌سه‌ر پره‌نسیپی‌ دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ توندوتیژی‌ له‌ خه‌باتی‌ گه‌له‌كه‌یان بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌رێكی‌ ئاشتیخوازانه‌ پێداگربن‌و له‌ هه‌وڵه‌كانیاندا سوود له‌ شێوازی‌ دێموكراتیك وه‌رگرن.
"UNPO" هه‌تا ئێستا 70 ئه‌ندامی‌ له‌ سه‌رانسه‌ری‌ جیهاندا هه‌یه‌:
ئاسیا 27 ئه‌ندام، ئورووپا 22 ئه‌ندام، ئه‌فریقا 10 ئه‌ندام، ئه‌مریكا 6 ئه‌ندام‌و ئوسترالیا 5 ئه‌ندام
حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران وه‌ك نوێنه‌ری‌ گه‌لی‌ كورد له‌ كوردستانی‌ ئێران له‌و رێكخراوه‌یه‌دا مافی‌ ئه‌ندامه‌تی‌ پێ‌به‌خشراوه‌. به‌ پێی‌ ئامارێك، نزیك به‌ 200 میلیۆن كه‌س له‌ جیهاندا نوێنه‌ریان له‌ "UNPO"دا هه‌یه‌.
چه‌ندین ئه‌ندامی‌ پێشووی‌ "UNPO" ئێستا سه‌ربه‌خۆن‌و نوێنه‌ری تایبه‌ت به‌ خۆیان له‌ رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا هه‌یه‌.
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی‌ پێشووی‌ ئه‌و رێكخراوه‌ كه‌ ئێستا سه‌ربه‌خۆن، بریتین له‌:
ـ سێ‌ كۆماری‌ باڵتیك كه‌ پێشتر له‌ لایه‌ن یه‌كیه‌تیی‌ سۆڤیه‌ته‌وه‌ داگیركرابوون‌و به‌ پێَچه‌وانه‌ی‌ ویستی‌ خۆیان خرابوونه‌ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌
1ـ ئیستۆنی‌، 2ـ لتیۆنی‌ 3ـ لیتوانی‌
كۆماره‌كانی‌:
"ئه‌رمه‌نستان"، "گورجستان"‌و هه‌روه‌ها "ته‌یمووری‌ رۆژهه‌ڵات" كه‌ له‌ رابردوودا له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی‌ پرتوغاڵه‌وه‌ داگیر كرابوو‌و دواتر خرابووه‌ سه‌ر ئیندۆنوزی‌ ‌و هه‌روه‌ها "پاڵاو" یان" بێڵاۆ" كه‌ له‌ "دورگه‌ی‌ پاسیفیك" هه‌ڵكه‌وتووه‌‌و پێشتر له‌ لایه‌ن حكوومه‌تی‌ ئه‌مریكاوه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چوو.
"UNPO" له‌سه‌ر تۆڕی‌ ئێنته‌رنێت ماڵپه‌ڕێكی‌ هه‌یه‌ (http//www.unpo.org) كه‌ زانیاری‌‌و هه‌واڵی‌ تایبه‌ت به‌و رێكخراوه‌یه‌‌و ئه‌ندامه‌كانی‌ تێدا بڵاو ده‌كاته‌وه‌. له‌ به‌شێكی‌ ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ خواره‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ كوردستانی‌ ئێران دانراوه‌:
جوغرافیای كورستان، راده‌ی‌ حه‌شیمه‌ت، مێژوو، بزووتنه‌وه‌كانی‌ سه‌ره‌تای‌ سه‌ده‌ی‌ بیسته‌م، شه‌ڕی‌ جیهانیی‌ دوهه‌م، كورده‌كانی‌ ئێران‌و كۆماری‌ ئیسلامی‌‌و رێكخراوه‌كان. له‌ به‌شی رێكخراوه‌كاندا حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران، وه‌ك نوێنه‌ری‌ كوردستانی‌ ئێران له‌ "UNPO"دا ناساندوه‌‌و ئاماژه‌یه‌كی‌ كورت به‌ مێژووی‌ حیزب‌و شێوه‌ی‌ به‌ڕێوبه‌رییه‌كه‌ی‌ ده‌كا. جگه‌ له‌و زانیارییانه‌ی‌ سه‌باره‌ت به‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران خستوویه‌ته‌ به‌رچاو، ئاده‌ره‌سی ماڵپه‌ڕی‌ ئینگلیزی‌ حزبیشی (pdki.org) داناوه‌ هه‌تا خوازیاران بتوانن زانیاری‌ زیاتر له‌سه‌ر حیزبی‌ دێموكرات وه‌ده‌ست ببێنن.
"UNPO" له‌ سه‌ره‌تای‌ دامه‌زراندنییه‌وه‌ هه‌تا ئێستا 5 سكرتێری‌ گشتی‌ هه‌بووه‌ كه‌ به‌و شێوه‌ی‌ خواره‌وه‌ ئه‌و به‌رپرسایه‌تییه‌یان وه‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌.
1ـ میخائیل ڤان والت ڤان له‌ ساڵی‌ 1991ه‌وه‌ هه‌تا 1997
2ـ تزیرینگ جامپا له‌ ساڵی‌ 1997ه‌وه‌ هه‌تا 1998
3ـ هێلێن.س.كوربێت له‌ ساڵی‌ 1998ه‌وه‌ هه‌تا 1999
4ـ ئیركین ئالپتێكین له‌ ساڵی‌ 1995ه‌وه‌ هه‌تا 2003
5ـ مارینۆ بوسداچین له‌ ساڵی‌ 2003ه‌وه‌ هه‌تا ئێستا.
سكرتێری‌ گشتی ئێستای‌ ئه‌و رێكخراوه‌یه‌ له‌ "كراوسی" له‌ دایك بووه‌، به‌ڵام هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ چووته‌ ئیتالیا‌و هه‌ر له‌وێ‌ خوێندنی‌ یاسای‌ ته‌واو كردووه‌. جێگه‌ی‌ ئاماژه‌یه‌ كه‌ مارینۆ بوسداچین له‌ قۆناخی‌ لاوێتیدا له‌ چالاكییه‌ مه‌ده‌نییه‌كاندا به‌شداریكردوه‌‌و تێكۆشانی‌ به‌رچاوی‌ هه‌بووه‌‌و چه‌ندین كه‌مپه‌ینی‌ به‌ربڵاوی‌ پێكهێناوه‌.
جێگای‌ ئاماژه‌یه‌ UNPO له‌ ساڵی‌ 1998‌و له‌ ساڵی‌ 2005دا له‌ وڵاتی‌ هوله‌ند، پێشبڕكێیه‌كی‌ توپی‌ پێی‌ بۆ ئه‌ندامه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌ برد. به‌شدارانی‌ ئه‌و پێشبڕكێیه‌ 4 تیپ بوون، هه‌ركامیان به‌ ئاڵای‌ تایبه‌ت به‌ خۆیان هاتبوونه‌ شوێنی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ یارییه‌كان. به‌شداربوان بریتیی‌ بوون له‌: 1ـ دورگه‌ی‌ مولوكاسی باشوور كه‌ له‌ لایه‌ن ئیندونزییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێ‌.
2ـ كامروونی‌ باشوور كه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ به‌ زمانی‌ ئینگلیزی‌ قسه‌ ده‌كه‌ن، 3ـ پاپوای‌ رۆژئاوا كه‌ به‌شێكی‌ له‌ رۆژئاوای‌ ئیندونووزی‌‌و به‌شێكی‌ له‌ دوورگه‌ی‌ گینه‌ی‌ نوێدا هه‌ڵكه‌وتووه‌. 4ـ چێچێن كه‌ له‌ ژێر چاودێریی‌ حكوومه‌تی‌ رووسیه‌دا به‌ڕێوه‌ ده‌چێ‌.
یاریی‌ كۆتایی‌ رۆژی‌ 23ی‌ ژوئینی‌ 2005 له‌ نێوان مولوكاسی باشوور‌و چێچێن به‌ڕێوه‌ چوو كه‌ له‌ ئاكامدا مولوكاسی باشوور 3 به‌ 1 یاریه‌كه‌ی‌ برده‌وه‌.

 

.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئی‌مه‌یل بکه‌ن::.

 

ئی‌مه‌یلی خۆتان :  

 

ئی‌مه‌یلی هاوڕێکه‌تان  

 

 

ده‌سپێک | هه‌واڵ |  سیاسی |  ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر |  هزر | مافی‌مرۆڤ |  کۆمه‌ڵایه‌تی |  به‌ڵگه‌نامه‌کان |  سکرتێری‌گشتی |  په‌رتووک |  پێوه‌ندی

دابین‌كردنی‌ مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌کانی گه‌لی‌ كورد له‌ چوارچێوه‌ی ئێرانێکی دێموكراتیكی‌ فیدراڵی‌ دا

  هه‌ینی، ۱۴‌ی پوو‌شپه‌ڕی ۱۳۸۷ی هه‌تاوی