|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سیاسی ::. |
|
مه‌جلیسی هه‌شته‌م‌و تراژدیای هه‌ڵبژاردن | |
30-10-1386
?:
فاتیح ساڵحی
هه‌ڵبژاردن بێگومان ده‌سكه‌وتێكی
مرۆیی‌و به‌گشتی پرۆسه‌یه‌كی دێموكراتیكه‌و بنه‌مایه‌كه بۆ دیاریكردنی مافی
چاره‌نووس له وڵاتانی ئازاد‌و دێموكراتیكی جیهاندا. هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كێك له
ئامرازه‌كانی به‌شداریكردنی خه‌ڵك له حكوومه‌ت‌و سیستمه دێموكراتیك ته‌وه‌ره‌كان
له‌و وڵاتانه‌دایه كه |
 | |
مرۆڤ به پێی جاڕنامه‌ی
جیهانیی مافی مرۆڤ، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه چاره‌نووس‌و داهاتووی خۆی ده‌سنیشان‌و
دیاری بكا‌و به‌م جۆره به چه‌شنێكی یاسایی‌و مه‌ده‌نی له به‌ڕێوه‌بردنی كار‌وباری
حكوومه‌ت‌و ده‌وڵه‌تدا به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به‌شدار بێ. به‌ڵام ئه‌م پرسه
ته‌نیا له‌و وڵاتانه‌دا ده‌سته‌به‌ر‌و مسۆگه‌ر ده‌بێ كه یاسای بنه‌ڕه‌تییان
دێموكراتیك بێ‌و خودی یاساكه‌ش له رێگه‌ی ده‌نگدانی خه‌ڵكه‌وه په‌سند كرابێ.
واته هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ك وزه‌یه‌كی مه‌ده‌نی‌و چه‌كێكی یاسایی، توانایه‌كی
به‌رچاوی هه‌یه بۆ دروستكردنی گۆڕانكاریی یان سه‌قامگیركردنی دێموكراسی له
نێو كۆمه‌ڵگادا. هه‌ربۆیه حكوومه‌ته دیكتاتۆر‌و فاشیسته‌كان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك
له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد‌و دێموكراتیك به‌رده‌وام كێشه‌یان هه‌بووه
یان به هیچ جۆرێك رێگه‌یان به به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئازاد نه‌داوه تا له
ئاستی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتدا ببێ به ئامرازی به‌شداری‌و گۆڕانكاری.
كۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ك رێژیمێكی دژه‌گه‌لی‌و تیرۆریست ته‌وه‌ر، بێگومان
یه‌كێك له‌و حكوومه‌ته دیكتاتۆرانه‌یه كه باوه‌ڕی به هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد
نیه‌و نه ته‌نیا وه‌ك كێشه‌یه‌ك چاوی لـێ ده‌كا، به‌ڵكوو ئێجگار لێشی
ده‌ترسێ. هه‌ربۆیه به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه چییه‌تیی هه‌ڵبژاردنه‌كان
بێ‌نێوه‌رۆك بكا تا ئاستێك كه سیمای هه‌ڵبژاردن به‌گشتی سیمایه‌كی نمایشیی بێ
تا ره‌وتێكی یاسایی‌و شوێندانه‌ر. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌وه‌نده كۆسپ‌و
له‌مپه‌ڕی له‌سه‌ر رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد داناوه كه ئازادی لێی
سڕدراوه‌ته‌وه‌و به‌گشتی مردووه، به‌م فۆرمه‌ش هه‌ڵبژاردن له ناخیدا هیچ
مانایه‌كی جگه له خۆ خه‌ڵه‌تاندن نیه‌و به‌ڕێوه‌بردن‌و به‌شداریكردن له ئاوها
هه‌ڵبژاردنێكیشدا بێگومان به نه‌زانییه‌كی بێ‌ئه‌ملا‌وئه‌ولا دێته ئه‌ژمار. به
چاوخشاندنێكی كورت به‌سه‌ر مێژووی 27 جار هه‌ڵبژاردنه‌كان له رێژیمی كۆماری
ئیسلامیی ئێران‌دا، هه‌ر له یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رانسه‌رییه‌وه له
به‌رواری 10و 11/1/1385 كه ته‌نیا شتێك بوونی نه‌بوو، ئازادی‌و فره‌چه‌شنیی
هه‌ڵبژاردن بوو هه‌تا دوایین هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆڕی خوبره‌گان له هاوینی
ئه‌مساڵدا، به‌رده‌وام خه‌ریكی چه‌واشه‌كاری‌و به‌ربه‌ست دانان‌و پیلان رژتن بۆ
وه‌دیهاتنی ئامانجه‌كان‌و ده‌سته‌به‌ر‌و مسۆگه‌ركردنی به‌رژه‌وه‌ندی‌و
قازانجه‌كانی رێژیمه‌وه بووه تا پێكهێنانی كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی كراوه‌و ئازاد
بۆ به‌شداریكردنی خه‌ڵك‌و گه‌یشتن به مه‌به‌سته‌كانیان له رێگه‌ی
هه‌ڵبژاردنێكی دادوه‌رانه كه له‌سه‌ر شێواز‌و ره‌وتی ژیانی ئاساییان
كاریگه‌ره. له كۆماری ئیسلامی‌دا به‌هۆی بوونی چه‌ندین ده‌زگای بان یاسایی
وه‌ك شوورای نیگابان له هه‌ڵبژاردنی به‌ربژارده‌كاندا، هه‌ر له یه‌كه‌مین خاڵی
ده‌سپێكی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد‌و دێموكراتیكدا، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئازادی‌و
دێموكراسی له ژێر پێ ده‌خرێ‌و له ره‌وتی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا
ئازادیی بیر‌وڕا ده‌ربڕین‌و هه‌ڵبژاردن به‌دی ناكرێ. هه‌ربۆیه ته‌نیا كه‌سانێك
ده‌توانن خۆیان بۆ كاندیداتۆریی له ئاوها سیستمێك‌دا كاندیدا بكه‌ن كه پاڵێوراوی
رێژیم بن تا خه‌ڵك، جگه له‌مانه‌ش به‌هۆی نه‌بوونی نیزامێكی خه‌ڵك سالار‌و
دێموكراتیك، حیزب‌و رێكخراوه سیاسییه‌كان كه لایه‌نگری ماف‌و ئازادییه‌كانی
خه‌ڵكن، ناتوانن به‌شدار بن‌و ئه‌وه‌ی وا ده‌مێنێته‌وه، حیزب‌و رێكخراوه‌ی
راسته‌قینه‌و ئازادیخواز‌و رێفۆرمیست نین، به‌ڵكوو په‌یكه‌رێكن له پێكهاته‌یه‌كی
رێكخراوه‌یی نمایشیی كه خودی رێژیم بۆ چه‌واشه‌كردنی راستییه‌كان‌و ئاوه‌ژوو
پیشاندانی كه‌تواره‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا له‌به‌رچاو جیهانی ده‌ره‌وه سازی
كردوون‌و له بنه‌ڕه‌تدا نه ته‌نیا هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر رێژیم به ئه‌ژمار
نایه‌ن، به‌ڵكوو له هه‌ندێ قۆناخ‌دا ده‌بنه كه‌ره‌سته‌و دارده‌ستی رێژیم بۆ
مانه‌وه‌و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی. بۆ نموونه ته‌نیا هێما ده‌كه‌ین
بۆ هاتنه سه‌ركاری لایه‌نی به‌ناو گۆڕانخواز له 2ی جۆزه‌ردانی ساڵی 1376و
هه‌موو ئه‌و خاڵه ره‌شانه‌ی كه له ماوه‌ی 8 ساڵدا له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی خاته‌می
تۆمار كرا، له قه‌تڵه زنجیره‌ییه‌كانه‌وه هه‌تا سه‌ركوتی خوێندكارانی زانكۆی
تاران، له گاڵته‌پێ‌كردنی زیاتر له 20 میلیۆن دنگ هه‌تا ته‌قینه‌وه‌ی قه‌یرانی
مادده سڕكه‌ره‌كان‌و هه‌ڵاتنی هه‌موو ئه‌و مێشكانه‌ی كه هه‌ركامیان
ده‌یانتوانی ببنه كۆڵه‌كه‌ی گۆڕان‌و ... هتد. ئێستاش له به‌ره‌به‌ری بیست‌و
هه‌شته‌مین هه‌ڵبژاردنه‌كانی رێژیم له ژێر ناوی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیسی
هه‌شته‌مدا، كاتێ سه‌یری مێژووی ده‌سه‌ڵاتی 29 ساڵه‌ی حكوومه‌تی نگریسی
ئاخوندی ده‌كه‌ی، ده‌بینی جارێكی دیكه خه‌ریكه مێژوو دووپات ده‌بێته‌وه.
چوونكه بار‌ودۆخی ئێستای ئێران به هه‌ندێ گۆڕان‌و جیاوازییه‌وه له
كه‌شوهه‌وای زاڵ به‌سه‌ر ئێران‌دا له ساڵه‌كانی 71 تا 75 ده‌چێ. حكوومه‌ت چ له
باری نێوخۆییه‌وه‌و چ له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا تووشی شكست‌و قه‌یرانگه‌لێكی
گه‌وره هاتووه كه ده‌ربازبوون لێی مه‌حاڵه‌و هه‌رچه‌ند كاربه‌ده‌ستانی
رێژیمی ئاخوندی چاك ده‌زانن چی ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌موو فرت‌و فێڵه‌كانیان زۆر
ناخایه‌نێ كه ده‌بێته بڵقی سه‌ر ئاو‌و ئه‌مجاره له نێوخۆ‌و له ده‌ره‌وه‌دا
له‌گه‌ڵ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك به‌ره‌وڕوو ده‌بنه‌وه كه ره‌نگه بۆ هه‌میشه كۆتایی
به ته‌مه‌نی دزێویان بهێنێ. كاتێ كه ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی
بۆیان ده‌ركه‌وتبوو كه له سه‌دا سه‌د هه‌ڵبژاردنه‌كای مه‌جلیسی هه‌شته‌م
ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی كێشه‌ی ناوكیی ئێران‌و ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆر به‌هێز
بوو كه به هیچ جۆرێك خه‌ڵك به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نه‌كا، به عه‌قڵی
خۆیان زیره‌كانه چه‌ند هه‌نگاوێكیان بۆ به‌ناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوكیی
ئه‌و وڵاته به‌ره‌و رێكخراوی جیهانیی وزه‌ی ناوكی هه‌ڵگرت‌و به سه‌ودایه‌ك
له‌سه‌ر عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا، توانییان پاش ده‌ركردنی راپۆرتی ته‌مومژاویی
ده‌زگای زانیاریی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان، دۆخه‌كه تا راده‌یه‌ك به
قازانجی خۆیان هێور بكه‌نه‌وه، به‌ڵام له راستیدا ئه‌مه تاكتیكێك زیاتر نیه چ
له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه چ له لایه‌ن ئه‌مریكاوه. بۆیه ئێستا هه‌موو
توانای خۆیان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیسی هه‌شته‌م داناوه تا له
رێگه‌ی هێنانه‌سه‌ركاری مۆره‌كانی خۆیان به ئامانجه چه‌په‌ڵه‌كانیان بگه‌ن‌و
له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیش ده‌ستی داوه‌ته پشتی
دارده‌سته‌كانی خۆی تا به خه‌ڵك بسه‌لمێنن كه ته‌نیا ئه‌وانن ده‌توانن دۆخه‌كه
بگۆڕن، هه‌ر بۆیه خامنه‌یی به ده‌ستێكه‌وه ده‌ڵێ، ئێمه هه‌ركات پێویست بێ
له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا پێوه‌ندی ده‌گرین، به‌ڵام هه‌نووكه كاتی نه‌هاتووه.
ره‌نگه پاش سه‌ركه‌وتنی باڵی خامنه‌یی به‌سه‌ر كێبه‌ركێی هه‌ڵبژاردنه‌كانی
مه‌جلیسی هه‌شته‌مدا كاتی ئه‌وه بێ كه هه‌مدیس به‌ملادا با بداته‌وه‌و بڵێ
ئه‌مریكا له لایه‌ن ئێمه‌وه ئه‌و ره‌واییه‌ی نیه كه له‌گه‌ڵیدا وتووێژ بكه‌ین،
به‌ڵام ئه‌مڕۆكه پێویسته‌و له قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندیی رێژیم دایه كه به
شێوازێكی له‌سه‌رخۆ‌و هێمن له به‌رامبه‌ر ئه‌مریكادا قسه بكه‌ن. ئه‌مه‌ش
كاتییه‌و پاش مسۆگه‌ربوونی خولیاكانیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا له 24ی
ره‌شه‌مه‌ی ئه‌مساڵدا، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان فه‌شه‌ل دێنێ‌و جارێكی دیكه
رواڵه‌تی دزێو‌و ناخی چه‌په‌ڵیان بیر‌وڕای گشتیی جیهان‌و وڵاتانی ئورووپا‌و
ئه‌مریكا تا ئاستێك ئازار ده‌دا كه وڵات‌و چاره‌نووسی خه‌ڵكی ئێران به‌ره‌و
نادیار ده‌با.
لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی زۆر له بابه‌تی سه‌ره‌كیی باسه‌كه‌مان كه له‌مه‌ڕ
هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیسی هه‌شته‌مه دوور نه‌كه‌وینه‌وه، هه‌مدیس
ده‌گه‌ڕینه‌وه سه‌ر چۆنیه‌تیی ئه‌م ده‌وره له هه‌ڵبژاردنه‌كانی رێژیم
به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی كوردستان به هه‌ر چوار پارێزگاكه‌یه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی حكوومه‌تی ئاخوندی به درێژایی ته‌مه‌نیان هه‌میشه
هه‌وڵیان داوه به دانی به‌ڵێنی‌و واده‌ی سه‌ر خه‌رمان به خه‌ڵك، جه‌ماوه‌ر
هان بده‌ن تا له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شداری بكه‌ن‌و هه‌ر جار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
له تاكتیكگه‌لێكی جۆراوجۆر كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه. به‌ڵام له‌ڕاستیدا خه‌ڵكی
ئێران به‌گشتی‌و نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌تایبه‌تی پاش چه‌ندین هه‌ڵبژاردن به جوانی
بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه به‌شداریكردن‌و به‌شدارینه‌كردنیان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا
وه‌ك یه‌ك وایه‌و له بنه‌مادا خه‌ڵك له‌م پرۆسه‌یه‌دا ته‌نیا وه‌ك
بووكه‌ڵه‌یه‌كی بێ‌گیان وان كه به ده‌ستی كایه‌گێڕانی رێژیم ده‌جووڵێن.
ئه‌مه‌ش وای كردووه كه چیدی خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو وه‌ك
هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2ی جۆزه‌ردانی 1376 به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا
نه‌كه‌ن‌و ته‌نانه‌ت جه‌ماوه‌ریش هان بده‌ن كه به‌شداریی له‌م پرۆسه‌یه‌دا
نه‌كه‌ن.
به‌ڵام ئه‌و شتانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه خه‌ڵك له به‌شداریكردن له
به‌ڕێوه‌برنی ده‌سه‌ڵاتدا دڵ‌سارد بن، بریتین له چه‌ند فاكتی سه‌ره‌كیی وه‌ك، 1ـ
بێ‌باوه‌ڕبوون به وزه‌و هێزی خه‌ڵك بۆ دروستكردنی گۆڕانكاریی‌و وه‌رچه‌رخان.
ئه‌ڵبه‌ت لێره‌دا ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌وه باس بكه‌ین كه رێژیم به جوانی توانای
جه‌ماوه‌ر ده‌ناسێ‌و به‌م پێیه‌ش رێگه نادا خه‌ڵك به كۆده‌نگی له به‌رامبه‌ر
رێژیم‌دا باڵا هه‌ڵده‌ن. 2ـ هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی‌و ئایینی له نێوان خه‌ڵكدا.
ئه‌م فاكته بۆته هۆی ئه‌وه‌یكه هه‌مووان به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان‌و به‌رامبه‌ر
له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شدار نه‌بن.
3ـ نه‌بوونی ئازادیی بیر‌و رامان‌و میكانیزمی پێویست بۆ هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد‌و
بێ‌سانسۆر 4 ـ بوونی كۆسپ‌و له‌مپه‌ر‌و فیلتێری پاڵاوته كردنی به‌ربژارده‌كان.
به‌م پێیه ته‌نیا كه‌سانێك سه‌ڵاحییه‌تیان ته‌ئید ده‌كرێ كه توانیبێتیان ده‌نگی
متمانه‌ی رێژیمیان به‌ده‌ست هێنابێ‌و به‌م جۆره‌ش به له‌به‌رچاوگرتنی
ئه‌وه‌یكه له كۆماری ئیسلامی‌دا ده‌وڵه‌ت‌و خه‌ڵك جیاواز‌و له یك دوورن،
ئه‌وانه‌ی كه له لایه‌ن رێژیمه‌وه سه‌ڵاحیه‌تیان په‌سه‌ند ده‌كرێ له نێو
خه‌ڵكدا جێگه‌و پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری‌و خه‌ڵكیان نیه. 5 ـ به‌شدارینه‌كردنی
حیزب‌و رێكخراوه سیاسییه‌كان كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خه‌ڵكین‌و بۆ ده‌سته‌به‌ر
بوونی ئامانجه‌كانی خه‌ڵك هه‌وڵ ده‌ده‌ن. 6 ـ فۆرماڵیته بوونی مه‌جلیس به هۆی
بوونی چه‌ندین ده‌زگای بان یاسایی وه‌ك خوبرێگان، شورای نیگابان، كۆڕی
دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نیزام‌و ...
ئه‌م فاكتانه به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی كوردستاندا به شێوه‌یه‌كی زه‌ق‌و به‌رچاو
خۆی ده‌نوێنێ‌و رێژیم هه‌رچی هه‌وڵی داوه تا ئه‌م خاڵه نه‌رێنییانه
بسڕێته‌وه زیاتر ده‌نگی متمانه‌ی خه‌ڵكی له ده‌ست داوه. له‌م پێوه‌ندییه‌دا
هه‌رجار به بیانوویه‌ك‌و له ژێر دوروشمێكی نێو به‌تاڵدا، تێكۆشاوه خه‌ڵك بۆ
لای خۆی رابكێشێ‌و بۆ گه‌یشتن به ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ندین حیزبی نمایشیی
درووست كردوه تا بێنه گۆڕه‌پانی هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و ده‌نگی ئه‌رێنی خه‌ڵك به
ده‌ست بێنن. بۆ نموونه ده‌توانین له حیزبه 2ی خوردادییه‌كان له ژێر ناوی
به‌ره‌ی رێفۆرمیسته‌كان، به‌ره‌ی به‌شداریكردن، به‌ره‌ی ئوسوولگه‌راكان، حیزبی
ئێعتمادی میللی، حیزبی مۆئته‌لفه‌ی ئیسلامی‌و... هتد، ناو به‌رین. له‌م
دواییانه‌شدا حیزبی سه‌ربه‌خۆیی ئێران‌و حیزبی ئێرانی سه‌رفه‌رازی داناوه تا
بتوانێت له رێگه‌ی ئه‌م تریبوونانه‌وه ده‌نگی خه‌ڵك به‌ده‌ست بێنێ. به پێی
دوایین ئاماره‌كان له ناوچه كوردنشینه‌كاندا به‌ره‌ی ریفۆرمیسته‌كان،
ئوسوولگه‌راكان، ئه‌ندامانی حیزبی ئێعتمادی میللی‌و مۆئته‌لفه‌ی ئیسلامی
هه‌وڵ ده‌ده‌ن دزه بكه‌نه نێو كۆمه‌ڵگای كوردستانه‌وه. لێره‌دا به كورتی له
سه‌ر ئه‌م حیزب‌و رێكخراوانه چه‌ند دێڕێك قسه ده‌كه‌ین.
1 ـ به‌ره‌ی به‌شداریكردن‌و ریفۆرمیسته‌كان: به ئه‌م جه‌ماعه‌ته پاشماوه‌ی
ده‌وڵه‌ت‌و سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری محه‌ممه‌دی خاته‌مین كه به هه‌موو
شێوه‌یه‌ك رواڵه‌تی راسته‌قینه‌یان بۆ خه‌ڵك ده‌ركه‌وتووه، چونكوو هه‌ر ئه‌م
كه‌سانه بوون كه بۆ ماوه‌ی 8 ساڵ جگه له ره‌نج‌و مه‌ینه‌تی هیچ
ده‌ستكه‌وتێكی ئه‌وتۆیان بۆ خه‌ڵك نه‌بوو. به‌ڵام پاش هاتنه سه‌ر كاری
ده‌وڵه‌تی ئۆسوولگه‌رای ئه‌حمه‌دی‌نژاد، ئه‌مانه هه‌مدیس به هۆی ناكارامه‌یی
ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نژاد و سه‌دان قه‌یران‌و كێشه‌ی نێوخۆیی‌و ده‌ره‌كی،
هه‌لیان بۆ هه‌ڵكه‌وتوه تا جارێكی دیكه ئۆپۆرتونیست بوونی خۆیان بسه‌لمێنن‌و
به دانی دروشمگه‌لی قه‌به‌و بێ‌بنه‌ما، هه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی
كوردستاندا ده‌نگی خه‌ڵك به ده‌ست بێنن، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا عه‌بدوڵڵا
ره‌مه‌زانزاده، پارێزگاری پێشووی كوردستان خه‌ریكی هاوئاهه‌نگ كردنی به‌ره‌ی
ریفۆرمیسته‌كان له كوردستاندایه‌و چه‌ندین كه‌سی دیكه وه‌ك حوسه‌ین فیرووزی
فه‌رمانداری پێشووی سه‌قز، جه‌لال جه‌لالی‌زاده‌و سه‌ید هاشم هیدایه‌تی به
یارمه‌تی خالید ته‌وه‌كولی خه‌ریكن هه‌مدیس به درۆ‌و واده‌ی پووچ ده‌نگی
متمانه‌ی خه‌ڵك كۆ بكه‌نه‌وه. له‌م پێوه‌ندییه‌دا به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو
سه‌ردانی كه‌سایه‌تی ئایینی‌و رۆشنبیری‌و ریش سپییه‌كان ده‌كه‌ن تا له‌و
رێگه‌وه جه‌ماوه‌ر بۆ لای خۆیان رابكێشن. به‌ڵام هه‌روه‌ك پێشتریش ئاماژه‌مان پێ
كردووه ئه‌م جه‌ماعه‌ته ئه‌زموونی خۆیان داوه‌ته‌وه به كۆمه‌ڵگای كوردستان‌و
وێناچێ جارێكی دیكه خه‌ڵك فریویان بخۆن.
2ـ ئوسوولگه‌راكان: به ره‌گه‌ز له ره‌چه‌ڵه‌كی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نژادن‌و ئێستا
له كوردستان زۆربه‌ی پۆسته گرینگه‌كانیان به ده‌سته‌وه‌یه‌و به كه‌ڵكئاژوو
وه‌رگرتن له پۆستی خۆیان خه‌ریكن خه‌ڵك بۆ لای خۆیان راده‌كێشن به‌ڵام له
راستیدا ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ش له نێوان خه‌ڵكدا هیچ جێگه‌یه‌كیان نیه‌و پێمان وانیه
كه بتوانن خه‌ڵك بكێشنه پێی سه‌ندووقه‌كانی ده‌نگ. ئه‌مانه هه‌موویان له
متمانه پێكراوه‌كانی رێبه‌ری نیزام، سوپای پاسداران‌و خودی ئه‌حمه‌دی‌نژادن‌و
به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا له هه‌موو ئیمكاناتی خۆیان كه‌ڵك
وه‌ربگرن. ئه‌ڵبه‌ت كاندیدای ئوسوولگه‌راكان له ماكۆوه هه‌ن تا ده‌گاته ئیلام
به‌ڵام له كرماشان‌و ئیلام ده‌سه‌ڵاتێكی زۆرتریان هه‌یه.
3 ـ حیزبی ئێعتمادی میللی: ئه‌م حیزبه به ده‌ستی مێهدی كه‌ڕوبی
دروستكراوه‌و له كوردستاندا هه‌نووكه‌ش خه‌ڵك به جوانی نایناسن به‌ڵام له
پارێزگای كوردستاندا 6 كاندیداتۆری بۆ مه‌جلیس ناونووس كردوه.
4 ـ حیزبی مۆئته‌لفه‌ی ئیسلامی: ئه‌م حیزبه‌یش به هۆی پاڵپشتی كردن له
چه‌ندین كه‌سایه‌تی ئایینی‌و عه‌شیره‌یی به‌تایبه‌ت له پارێزگای ورمێ‌و
كوردستاندا‌و هه‌روه‌ها له ئیلام چه‌ندین كاندیدایان هه‌یه.
5 ـ حیزبی ئێرانی سه‌رفه‌راز: ئه‌م حیزبه ساڵی 1358 مۆڵه‌تی چالاكی
وه‌رگرتووه‌و هه‌نووكه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له كوردستاندا نوێنه‌رایه‌تی
نیه به‌ڵام ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌م جه‌ماعه‌ته‌ش به هه‌ڵگرتنی
دروشمگه‌لێكی بریقه‌دار هه‌وڵ بده‌ن خه‌ڵك بۆ لای خۆیان رابكێشن به‌ڵام به‌گشتی
ئه‌م جه‌ماعه‌ته هه‌نووكه‌ش له كوردستاندا نه‌ناسراون‌و وێناچێ به هه‌بوونی
رێفۆرمیسته‌كان بتوانن كارێكی ئه‌وتۆ بكه‌ن.
له كۆتاییدا شایانی باسه كه ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نژاد بۆ مسۆگه‌ركردنی
بردنه‌وه‌ی خۆی له هه‌شته‌مین هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی‌دا،
چه‌ندین فێڵی نوێی داڕشتوه وه‌ك، بردنه سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی ده‌نگدان له 16
ساڵه بۆ 18 ساڵ ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌و توێژه‌ی كه حه‌زیان ده‌كرد بۆ جارێكیش
بووه ده‌نگ بده‌ن‌و جه‌ماوه‌رێكی زۆریش بوون چیدی نه‌توانن ده‌نگ بده‌ن. له
هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوودا كه‌سێك كه پۆستی ده‌وڵه‌تی به ده‌ست بوو، ده‌بوایه
2 مانگ پێش له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ست له كار بكێشێته‌وه به‌ڵام له
هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیسی هه‌شته‌مدا ئه‌م ماده گۆرَدراوه بۆ 6 مانگ‌و ئه‌مه‌ش
له خۆیدا میكانیزمێكه بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی هه‌ندێك له‌و
كه‌سانه كه ده‌یانویست خۆیان كاندیدا بكه‌ن، نه‌توانن به‌شداری كێبه‌ركێكانی
هه‌ڵبژاردن بن.
به‌ڵام له هه‌موو سه‌یرتر ئه‌وه‌یكه ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نژاد یاسایه‌كی به
په‌سه‌ندی مه‌جلیسی حه‌وته‌م‌و شورای نیگاهبان گه‌یاندووه كه ده‌ستی بۆ
گه‌نده‌ڵی ئاوه‌ڵا ده‌كات. له‌م هه‌ڵبژاردنانه‌دا بۆ یه‌كه‌م جار "باركۆدی
تایبه‌تی" له سه‌ر كاغه‌زی ده‌نگه‌كاندا چاپ ده‌كرێ‌و چیدی نووسینی ناو له
سه‌ر به‌رگه‌كانی ده‌نگ نه‌ماوه‌و ته‌نیا كۆدێك ده‌نووسرێ، به‌ڵام له هه‌موو
سه‌یرتر ئه‌مه‌یه كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته "بانكی زانیاری" دروستكراوه كه
هه‌موو كاغه‌زی ده‌نگه‌كان پاش كۆتایی هاتنی ده‌نگدان له سه‌ندووقه‌كان
ده‌درێن‌و ئێسكه‌ن ده‌كرێن پاشان وه‌ك ئه‌وه‌ڵی خۆی ده‌خرێنه‌وه سه‌ندووق‌و
لاك‌و مۆر ده‌كرێن‌و ئینجا ده‌ژمێردرێن... پێم وایه ئه‌م كاریكلیماتۆرێكی بێ
شرۆڤه‌یه‌و پێویستی به لێكدانه‌وه نیه، جگه له‌مانه‌ش چاپكردنی وێنه به
گشتی قه‌ده‌غه كراوه‌و شێوازگه‌لێكی نوێ بۆ بانگه‌شه كردن ده‌ستنیشان كراون
كه هه‌نووكه رانه‌گه‌ێندراوه... به‌ڵام به هه‌ر شێوه وێده‌چێ به‌م هه‌موو
پارێزكارییه‌وه سێ‌كۆچكه‌ی خاته‌می ـ هاشمی ـ كه‌ڕووبی له كێبه‌ركێی
هه‌ڵبژاردنه‌كاندا گێره‌و كێشه بۆ ئوسوولگه‌راكان دروست بكه‌ن وه‌لێ به گشتی
وێناچێ بتوانن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیسی هه‌شته‌مدا
سه‌ركه‌وتووبن، بۆیه ئه‌م جه‌ماوه‌ره هه‌موو هێز‌و توانای خۆیان له ناوچه
كوردنشینه‌كان خستوه‌ته گه‌ڕ تا له‌م ناوچه‌یه‌دا ده‌نگ به ده‌ست بێنن، به‌ڵام
ئاخۆ خه‌ڵك جارێكی دیكه هه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژاردن دووپات ده‌كه‌نه‌وه تا تراژیدیای
فه‌رهه‌نگ‌و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌روا درێژه‌ی هه‌بێ؟ |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |