|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سیاسی ::. |
|
به‌ره‌و دووی رێبه‌ندان | |
30-10-1386
حه‌سه‌ن سه‌لیمی
كۆماری كوردستان له دوای شه‌ڕی ماڵوێرانكه‌ری دووهه‌می جیهانی، كه تێیدا به
میلیۆن مرۆڤ گیانی له ده‌ست دا، دامه‌زرا. به‌هۆی دووبه‌ره‌كی‌و ململانێی دوو
زلهێز، شه‌ڕی سارد به‌ره‌و لووتكه ده‌كشا‌و روخساری دزێوی خۆی پیشان ده‌دا.
جیهان به‌ره‌و دووجه‌مسه‌ری ده‌ڕۆیشت. ئه‌و دوو جه‌مسه‌ره بنه‌مای كێشمه‌كێشمێكی
دوژمنكارانه دژی یه‌كتریان بنیات نا‌و له |
 | |
به‌رانبه‌ر یه‌كتریدا
ریزه‌كانی خۆیان قایمتر ده‌كرد. له‌م نێوانه‌دا هێندێك ده‌وڵه‌تی هه‌لپه‌رست بۆ
پاراستنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان یان هه‌ر نه‌بێ بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه
ئابوورییه‌كانیان، سه‌ره‌تایی‌ترین مافه مرۆیی‌یه‌كانی دانیشتووانی ئه‌م وڵاتانه‌یان
له‌به‌ر چاو نه‌ده‌گرت. ئه‌م ده‌وڵه‌تانه به پشتیوانیی ئاغاكانی باڵاده‌ستیان،
به‌ڕاشكاوی له‌گه‌ڵ مافی نه‌ته‌وه‌كانی دابه‌شكراو به‌سه‌ریاندا، دژایه‌تییان
ده‌نواند‌و هه‌موو خزمه‌تگوزاری‌و پێشكه‌وتنێكیان به‌ره‌و ناوه‌ند پاڵ پێوه ده‌نا.
له هه‌لومه‌رجێكی ئه‌وتۆدا، نه‌ته‌وه‌ی كورد له كوردستانی ئێران كه له
راستییه‌كانی مێژوو گه‌یشتبوو، بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی ئاڵای خه‌باتێكی
ره‌وای هه‌ڵدا كه ئه‌گه‌رچی تا هه‌نووكه‌ش ئاڵای وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ نیه، به‌ڵام
هه‌ر شه‌كاوه راگیراوه‌و ئۆخژنی دڵی هه‌زاران كوردی سه‌وداسه‌ری نیشتمانێكی
سه‌ربه‌خۆیه. كۆماری كوردستان ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه‌ی ئاسمانی مێژووی خه‌باتی
نه‌ته‌وه‌كه‌مانه‌و، دووی رێبه‌ندان وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی ئه‌و رۆژانه‌یه كه نه‌ته‌وه‌كه‌مان
پاش ده‌یان ساڵ بۆ ماوه‌یه‌كی هه‌رچه‌ند كورتیش، توانی له ژێر سێبه‌ری حكوومه‌تێكی
هه‌ڵقوڵاو له ویست‌و ئیراده‌ی خۆیدا پشوویه‌ك بدا‌و تامی هه‌رگیز له‌بیرنه‌چۆ‌وه‌ی
ئازادی بچێژێ. له‌ڕاستیدا دامه‌زرانی كۆماری كوردستان خواستی زۆربه‌ی خه‌ڵكی
كورد بوو كه به‌دوای ئازادی‌و دێموكراسییه‌وه بوون‌و له‌و پێناوه‌دا ئاماده
بوون نرخیشی بۆ بده‌ن. له‌مێژ بوو رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له رێگای گه‌یشتن
به ئامانجه‌كانیان كه رزگاری له ژێرده‌ستی‌و دامه‌زرانی كیانێكی سه‌ربه‌خۆ
بوو، چاوه‌ڕێی قۆناغێكی ئه‌وتۆ بوون، بۆیه كۆماری كوردستان 62 ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ،
به ره‌خسانی هه‌لێكی له‌م جۆره كه چه‌ندین هۆكار ده‌ستیان به ده‌ستی یه‌كه‌وه
دا، توانییان به‌رگێكی زێڕین به مێژووی پڕ له شانازیی خۆیان زیاد بكه‌ن.
هۆیه‌كانی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان
1ـ رۆڵ‌و كاریگه‌ریی حیزبی دێموكراتی كوردستان
حیزبی دێموكراتی كوردستان كه له 25ی گه‌لاوێژی 1324 دامه‌زرا، دیاره
ده‌یویست به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاوتر چالاكی بكا‌و سه‌رنجی خه‌ڵكی كورد بۆ لای
خۆی رابكێشێ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دامه‌زرێنه‌رانی حیزب به‌رنامه‌یه‌كی هه‌شت
مادده‌ییان ده‌ركرد، له‌م به‌رنامه‌یه‌دا زۆر پرسی گرینگ هاتوونه‌ته به‌رباس كه
كۆمه‌ڵه‌ی ژ ـ ك به‌هۆی نهێنی‌بوونی ئه‌گه‌رچی رێكخراوێكی نه‌ته‌وه‌یی بوو،
نه‌یده‌توانی زۆرتر بچێته نێو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و داخراوبوونی به‌ربه‌ستێكی
گه‌وره‌ی رێگای ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه بوو، به‌ڵام حیزبی دێموكرات‌و هێما‌و
نیشانه‌كان‌و جۆری رێكخراوه‌یی ئه‌م حیزبه، مژده‌ی دامه‌زرانی حیزبێكی
سیاسیی مۆدێڕنی به خه‌ڵك دا، بۆیه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه حیزبی دێموكرات،
پشتیوانیی هه‌موو چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریی بۆ لای خۆی
راكێشا. كه‌وابوو هێز‌و هێژمونیی حیزبی دێموكراتی كوردستان‌و متمانه‌ی خه‌ڵك
به‌م حیزبه كه له‌سه‌ر بنه‌ما ته‌شكیلاتییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ژ ـ ك دامه‌زرابوو‌و
ئه‌ندامه‌تیی كه‌سایه‌تییه ناسراو‌و خۆشناوه‌كان له‌م حیزبه‌دا، ئه‌و
متمانه‌یه‌ی به دامه‌زرێنه‌رانی كۆمار‌و خه‌ڵك ده‌به‌خشی كه هه‌رچی بۆیان
ده‌لوێ، له پێناوی ویست‌و داواكانیان به یه‌كتر پشت ئه‌ستوور بن.
2ـ كه‌لێنی نێوان نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و
ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوه‌ند
ئه‌و ئێرانه نوێیه‌ی ره‌زاخانی په‌هله‌وی باسی لـێ ده‌كرد‌و به‌كرده‌وه
هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵگرت، ئێرانێك بوو له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه، به‌و
مانایه كه ده‌بێ هه‌موو دانیشتووانی هاوده‌نگ‌و یه‌كڕه‌نگ بن‌و ده‌وڵه‌تێكی
به‌هێزی ناوه‌ندی دابمه‌زرێ. له‌م پێناوه‌دا، سووكایه‌تی‌كردن‌و به كه‌مزانینی
كولتووری نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران‌و هه‌وڵدان بۆ توانه‌وه‌یان، ده‌وڵه‌تێكی
لـێ كه‌وته‌وه كه له ئه‌نجامدا هاووڵاتییان‌و ده‌وڵه‌ت رۆژ له‌دوای رۆژ لێكتر
دوور ده‌كه‌وتنه‌وه. چونكه ده‌وڵه‌ت له لایه‌كه‌وه رێگربوو له‌به‌ر ده‌م
به‌شداریی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌و له لایه‌كی‌تریشه‌وه خزمه‌تگوزاری‌و
ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات نه‌ك هه‌ر به شێوه‌ی یه‌كسان له نێوان نه‌ته‌وه‌كانی
پێكهێنه‌ری ئێران دابه‌ش نه‌ده‌كرا، به‌ڵكوو بایه‌خ نه‌دان به‌وان هه‌ر درێژه‌ی
هه‌بوو. هه‌ربۆیه هه‌ستكردن به ناخودی‌بوون له نێو نه‌ته‌وه‌ی كورددا‌و
هه‌روه‌ها هه‌ستكردن به‌وه‌ی كه رێژیمی ده‌سه‌ڵاتدار، سه‌ره‌تایی‌ترین
مافه‌كانیشی پێ ره‌وا نابینێ، گه‌ڕان به‌دوای ئاڵترناتیڤی لـێ كه‌وته‌وه،
ئه‌و ئاڵترناتیڤه‌ش له حیزبی دێموكراتی كوردستاندا خۆی بینییه‌وه كه
دامه‌زرێنه‌ر‌و پێكهێنه‌ری كۆماری كوردستان بوو.
3ـ دۆخێكی له‌باری نێونه‌ته‌وه‌یی
له بواری نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌وه هه‌لومه‌رجێكی له‌بار ره‌خسابوو. ماوه‌یه‌ك به‌ر
له دامه‌زرانی كۆماری كوردستان، خه‌باتی توند‌و بنه‌ڕه‌تیی خه‌ڵكی ئورووپا
دژی نازیسمی ئاڵمان‌و فاشیزمی ئیتالیا، ده‌ستی پێ‌كردبوو‌و به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن
ده‌بزوا. هه‌روه‌ها له ئاسیاشدا‌و له وڵاتی ژاپۆن خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانی
ئازادی ده‌چووه قۆناغێكی نوێوه. شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی كۆتایی هاتبوو‌و
هێزه دێموكرات‌و ئازادیخوازه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به شێوه‌یه‌كی
به‌رچاو په‌ره‌یان سه‌ندبوو‌و له زۆربه‌ی وڵاتان، هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كان ناچار
به پاشه‌كشه كرابوون.
4ـ به‌هێزیی رێكخراوه دێموكراتییه‌كان له ئێران
به‌هۆی ئه‌و دۆخه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه كه باسی لێكرا، به‌كرده‌وه ئێران كرابوو
به سێ به‌ش، به‌شی سه‌ره‌وه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كیه‌تیی سۆڤییه‌ت‌و
به‌شی خواره‌وه به‌ده‌ست بریتانیاوه بوو. ئه‌و به‌شه‌ش كه دواتر كۆماری
كوردستانی تێدا دامه‌زرا، ناوچه‌ی بێ‌لایه‌ن بوو. بۆیه هه‌ر زۆر به‌ر له
كۆماری كوردستان، خه‌ڵكی مه‌هاباد‌و ده‌ور‌وبه‌ری ئاسه‌واری ده‌سه‌ڵاتی
رێژیمی پاشایه‌تییان له نێو برد‌و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان‌و شێخ‌و ئاغا‌كان
ده‌سه‌ڵاتدار بوون، له سه‌رانسه‌ری ئێرانیشدا حیزبی تووده یه‌كێك له
به‌هێزترین‌و به‌تواناترین رێكخراوه‌كان بوو. شه‌هید دوكتور قاسملوو
له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێ: "هه‌رچه‌ندی هێز‌و رێكخراوه دێموكراتییه‌كان زیاتر پێش
ده‌كه‌وتن‌و زیاتر كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێرانیان بۆلای خۆیان راده‌كێشا،
ئه‌وه‌نده‌ش ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی لاوازتر ده‌بوو‌و له‌به‌ر ئه‌و
نیمچه دێموكراسییشه كه له ئێران پێك هاتبوو، ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی
نه‌یده‌توانی به هاسانی زه‌بر له هێزه دێموكراتییه‌كان بدا‌و سه‌ركوتیان بكا."
هه‌ربۆیه ده‌توانین بڵێین هێزی رێكخراوه دێموكراتییه‌كان به‌ڕاده‌یه‌ك بووه كه
رێژیمی پاشایه‌تی له‌م ناوچه‌یه هیچ جۆره ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌بوو، بۆیه ده‌بینین
له كورستان، به دامه‌زرانی كۆماری كوردستان، ئه‌و راستییه هه‌رچی زیاتر
ده‌رده‌كه‌وێ‌و لووتكه‌ی ئه‌م هێزه كۆماری دێموكراتی كوردستان بوو.
ده‌سكه‌وته‌كانی كۆماری كوردستان
1ـ له بواری كولتوورییه‌وه: ئه‌گه‌رچی به‌داخه‌وه كۆماری كوردستان زیاتر له
یازده مانگی نه‌خایاند، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌و به‌نرخ‌و
بێ‌هاوتای به‌ده‌ست هێنا، كه ده‌توانین به شانازییه‌وه بڵێین كار‌و
ده‌سكه‌وته‌كانی كۆمار له‌و ماوه كه‌مه‌دا، كرده‌وه‌گه‌لێكی مێژوویی بوون.
زمانی كوردی بوو به زمانی فه‌رمی ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆمار، گه‌لێگ
گۆڤار‌و رۆژنامه به زمانی كوردی بڵاو بوونه‌وه. رۆژنامه‌ی "كوردستان" وه‌ك
بڵاوكه‌ره‌وه‌ی بیری حیزبی دێموكراتی كوردستان رێكه‌وتی 20ی به‌فرانباری
1324 یه‌كه‌مین ژماره‌ی خۆی بڵاو كرده‌وه كه له‌سه‌ر یه‌ك 113 ژماره‌ی لـێ
چاپ كرا. گۆڤاری "كوردستان" بڵاوكراوه‌یه‌كی سیاسی‌و ئه‌ده‌بی‌و گشتی بوو.
"هاواری كورد" گۆڤارێكی سیاسی‌و "هاواری نیشتمان" كه یه‌كیه‌تیی لاوانی
دێموكراتی كوردستان ده‌ری ده‌كرد. "هه‌ڵاڵه" كه گۆڤارێكی ئه‌ده‌بی بوو‌و
هه‌روه‌ها "گڕ‌وگاڵی منداڵانی كورد" كه له چاپخانه‌ی كوردستان له مه‌هاباد
ده‌رده‌چوو. وێڕای ئه‌وانه، هێندێك كتێب‌و بڵاڤۆكی دیكه له كۆتایی‌یه‌كانی
ته‌مه‌نی كۆماردا بڵاو كرانه‌وه‌و بۆ ئاماده‌كردنی كتێبی ده‌رسی بۆ
قوتابخانه‌كان هه‌وڵێكی چڕ ده‌ستی پێ‌كرد. ئه‌و كارانه له‌و ماوه‌یه‌دا ئه‌نجام
دران، ره‌نگدانه‌وه‌ی ئاواتی كورد له كوردستانی ئێران بوو كه بۆ یه‌كه‌م جار
بوو ده‌یدیتن. تیاتری "دایكی نیشتمان" یه‌كێكی دیكه له ده‌سكه‌وته
گرینگه‌كانی كۆمار بوو كه به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری خه‌ڵك
له‌و سه‌رده‌مه‌دا نه‌خوێنده‌وار بوون، كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر خه‌ڵك دانا.
كتێبخانه‌ی گشتی له شاری مه‌هاباد دامه‌زرا، سینه‌مایه‌ك به‌ناوی سینه‌مای
"كوردستان" له شاری مه‌هاباد له لایه‌ن وه‌زاره‌تی راگه‌یاندنی كۆماره‌وه
دروست كرا. رۆژنامه‌ی كوردستان رێكه‌وی 10ی ئاوریلی 1946 له بابه‌تێكدا له
ژێر ناوی "كوردستان قسه ده‌كا"، هه‌واڵی دامه‌زرانی ئێزگه‌یه‌كی رادیۆیی
به‌ناوی "رادیۆ كوردستان"ی راگه‌یاند. پێشه‌وا قازی له په‌یامێكدا به بۆنه‌ی
دامه‌زرانی رادیۆ ده‌نگی كوردستانه‌وه ده‌ڵێ: "هیوادارم له‌مڕۆ به‌دواوه، رۆژ
به‌ڕۆژ له كار‌وباری مه‌ده‌نیدا پێش بكه‌وین. باشترین حاڵه‌ت بۆ ئێمه ئه‌وه‌یه
كه بتوانین په‌یامی خۆمان به گوێی خه‌ڵكی جیهان بگه‌یه‌نین."
2ـ له بواری نیزامی‌و ئه‌منییه‌وه: بۆ یه‌كه‌م جار بوو كه هێزی نیزامیی كورد
به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك سازمان بدرێ‌و خۆی بۆ هه‌ر جۆره پێشهاتێك ئاماده بكا.
ئه‌گه‌رچی به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌م هێزه، هێزه عه‌شیره‌ته‌كان بوون‌و به
فه‌رمانی سه‌رۆك عه‌شیره‌كانیان ده‌جووڵانه‌وه، به‌ڵام تێكه‌ڵبوونی هۆز‌و
عه‌شیره‌ته‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر ئه‌زموونێكی نوێ بوو. خاڵی هه‌ره‌به‌رچاوی ئه‌م
هێزه ئه‌وه بوه‌و كه ناوی پیرۆزی "پێشمه‌رگه" به باڵای ئه‌و كه‌سانه‌دا بڕا
كه له ریزه‌كانی هێزه‌كانی كۆماردا بوون‌و له پێناو ئاوات‌و ئامانجه‌كانی
نه‌ته‌وه‌كه‌یاندا چه‌كیان له شان ده‌كرد. وێڕای ئه‌وه‌ی كه هه‌زاران كه‌س
چه‌كدار بوون، ئه‌منییه‌ت‌و ئاسایشی خه‌ڵك ده‌پارێزرا، دیارده دزێوه‌كان
به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زین‌و ته‌نانه‌ت له‌و باره‌یه‌وه له كۆماردا بڕیار
درا هه‌ر كه‌سێك به‌رتیل‌و ریشوه بدا یان وه‌ربگرێ، له‌پاش مه‌علووم بوونی به
خائینی میلله‌ت‌و مه‌مله‌كه‌ت ده‌ناسرێ.
3ـ له بواری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه: كۆماری كوردستان له پێناوی پێشخستن‌و
به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ی كورددا‌و هه‌روه‌ها وه‌سه‌ریه‌كخستنی وزه‌و
تواناییه‌كان هه‌وڵی زۆری دا‌و یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستان‌و
یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی دامه‌زراند.
4ـ له رووی سیاسییه‌وه: بێگومان ده‌سكه‌وتی هه‌ر گرینگی كۆمار ئه‌وه بوو كه
بۆ یه‌كه‌م جار نه‌ته‌وه‌ی كورد چاره‌نووسی خۆی به‌ده‌سته‌وه ده‌گرت. ئه‌مر‌و
فه‌رمان‌و ده‌ستووری ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی به‌سه‌ریه‌وه نه‌مابوو‌و خۆی (وه‌ك
كورد) به‌سه‌ر خۆیدا حاكمییه‌تی هه‌بوو. خه‌ڵك هه‌ستیان به‌وه ده‌كرد كه له
زێد‌و نیشتمانی خۆیاندا ئازادن‌و بێگانه چاره‌نووسی ئه‌وان دیاری ناكا. ئه‌و
نه‌ته‌وه‌یه كه به درێژایی مێژوو زۆرداری به سه‌ریدا زاڵ بوو‌و له‌سه‌ر
خاكی خۆی هه‌ستی به دیلێتی ده‌كرد، به "ئازادی" شاد ببوو. دوكتور قاسملووی
نه‌مر له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێ: "گه‌لی كورد پاش سه‌دان ساڵ شه‌خسییه‌تی
ئینسانێكی ته‌واوی په‌یدا كرد." جیا له‌وانه كۆماری كوردستان وره‌ی به
خه‌ڵكی كورد به‌خشی كه كوردیش ده‌توانێ له خۆ به‌ڕێوه‌به‌ریدا سه‌ركه‌وتوو
بێت‌و هه‌روه‌ها په‌یامێكی دیكه‌ی سیاسی له كۆماری كوردستاندا به‌دی ده‌كرێ،
واته به‌شداریی كوردی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، بۆ نموونه بارزانییه‌كان
كه له ژێر رێبه‌رایه‌تیی مه‌لا مسته‌فا بارزانیدا رۆڵێكی به‌رچاویان له
كۆماردا گێرا، كه ئه‌وه‌ش هاوپێوه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی بوو.
ئه‌نجام:
به‌داخه‌وه كۆماری كوردستان زۆر نه‌ژیا، هه‌تا زۆرتر خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌ی كورد
بكا، ئه‌گه‌ر جوانه‌مه‌رگ بوونی كۆمار‌و چوونه سه‌ر داری رێبه‌رانی، داخێكی
گرانی له‌سه‌ر دڵی خه‌ڵكی كورد دانا، ئه‌م ئه‌زموونه‌شی به‌دواوه بوو كه
ئه‌گه‌رچی حیزبی دێموكراتی كوردستان ئه‌زموونی به‌ڕێوه‌به‌ریی نه‌بوو، به‌ڵام
سه‌ركه‌وتووانه له‌و مه‌یدانه هاته ده‌رێ‌و رێگا‌و رێبازی كۆمار دوای 62 ساڵ
هێشتا هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی
كوردستان به‌و ئه‌زموونه‌ی هه‌یانه، هیوادار به داهاتوویه‌كی گه‌ش‌و
زیندووكردنه‌وه‌ی هێماكانی كۆماری كوردستان درێژه به خه‌باتی بێ‌وچان‌و
نه‌پساوه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن.
سه‌رچاوه‌كان:
1ـ دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو، چل ساڵ خه‌بات له پێناوی ئازادی‌دا
2ـ بێهزاد خوشحاڵی، قازی محه‌ممه‌د‌و كۆمار له ئاوێنه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كاندا
3ـ نه‌وشیروان مسته‌فا، حكوومه‌تی كوردستان، كورد له گه‌مه‌ی سیاسیی سۆڤییه‌تدا
4ـ رۆژنامه‌ی "كوردستان"، بڵاوكه‌ره‌وه‌ی بیری حیزبی دێموكراتی كوردستان،
ژماره‌كانی 2 و 26
5ـ وتارێكی د. گوڵموراد مورادی به بۆنه‌ی شه‌ست ساڵه‌ی دامه‌زرانی كۆماری
كوردستانه‌وه |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |