|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سیاسی ::. |
|
خه‌باتی چه‌كدارانه، پڕشكۆترین شێوه‌ی خه‌بات | |
01-11-1386
خه‌باتی چه‌كدارانه هه‌ر له‌و
كاته‌دا كه پڕشكۆترین‌و به‌رزترین شێوه‌ی خه‌باته، دژوارترین شێوه‌ش به‌حیساب دێ.
د. سادق شه‌ره‌فكه‌ندی
?هوشیار
ئه‌حمه‌دی
شێوه‌ی خه‌باتی چه‌كدارانه له بزووتنه‌وه رزگاریخوازانه‌كانی جیهاندا، به‌رزترین‌و
دوایین رێگای خه‌بات، به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌و به‌رخۆدانه. ئه‌م شێوازه له خه‌بات
له |
 | |
بزوتنه‌وه‌ی
رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا، ته‌مه‌نێكی درێژی هه‌یه‌و ده‌كرێ
بێژین هاوته‌مه‌نه له‌گه‌ڵ ژێرده‌سته‌یی‌و چه‌وسانه‌وه‌ماندا. جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
كورد ته‌نیا جووڵانه‌وه‌یه‌ك نیه له جیهاندا كه ده‌ستی بۆ چه‌ك بردوه‌و به
هێماكردن به‌وه‌یكه دوژمنی زۆردار ده‌ستنیشانی ده‌كا كه هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌كی
خه‌باتكارانه له چ شێوازێكی خه‌بات كه‌ڵك وه‌رگرێ، ئه‌و راستییه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه،
ئه‌و به‌ناو رووناكبیرانه‌ی كه به سه‌فسه‌ته خه‌باتی پڕ له سه‌روه‌ری چه‌كدارانه‌ی
نه‌ته‌وه‌كه‌مان له كوردستانی ئێران به رێبه‌رایه‌تی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران ده‌به‌نه ژێر پرسیار، راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ ده‌چنه خانه‌ی
رووناكبیرانی دژه نه‌ته‌وه‌و ئامانجه دێموكراتیكه‌كانی كورد‌و به‌وچه‌شنه‌و
به‌و هه‌ڵوێسته‌ش ئاو له ئاشی دوژمن ده‌كه‌ن.
كاتێ باس له خه‌باتی چه‌كدارانه‌و به‌رگری‌و قاره‌مانه‌تیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی
كوردستان ده‌كرێ، ئازایه‌تی، به‌رخۆدان، نه‌به‌زی‌و دوژمنشكێنی وه‌ك وێنه‌ی سه‌ر
په‌رده‌ی سینه‌ما به پێش چاوماندا دێن‌و ده‌چن، به‌گشتی چۆك دانه‌دانی ئیراده‌و
باوڕی پۆڵاینی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێست‌و ئیراده‌یه‌ك دا بۆ له‌نێوبردنی
ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه پشتگه‌رم‌و پشت ئه‌ستوور به هێزی له‌شكاننه‌هاتووی خه‌باتی
چه‌كدارانه بوو. وه‌ك له سه‌ره‌وه باسمان كرد جاروبار كۆمه‌ڵێك به‌ناو رووناكبیر،
به‌ڵام له هه‌مان حاڵ‌دا "قه‌ڵه‌م به‌كرێ" به بێ‌ئه‌وه‌یكه فاكتۆر‌و هۆكارگه‌لێكی
لۆژیكی بێننه گۆڕێ، به سه‌فسه‌ته چنینێكی پارادۆكسیكاڵ، ئیراده‌و شانازی‌یه‌كانی
نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌به‌نه ژێر پرسیار‌و خه‌باتی چه‌كدارانه به هه‌ڵه ده‌زانن.
له راستیدا ده‌زانین هه‌ر تێزێك ئه‌نتی تێزێكی هه‌یه‌و هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك،
دژكرده‌وه‌یه‌ك. خه‌باتی چه‌كدارانه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان به رێبه‌رایه‌تی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران، ئه‌نتی تێزێك بوو كه له به‌رامبه‌ر تێزی پاكتاوی
ره‌گه‌زیی خه‌ڵكی كورد له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه، یان روونتر بێژین دژكرده‌وه‌یه‌ك
بوو به دانی حوكمی جیهادی ئایه‌تووڵا خومه‌ینی دژبه گه‌لی كورد له
كوردستانی ئێران دا. به‌رخۆدانێك بوو له به‌رامبه‌ر رسته به‌ناوبانگ‌و مێژووییه‌كه‌ی
سه‌رۆك كۆماری ئه‌وكات، ئاغای "عبدالحسن بنی‌صدر"دا كه ده‌یگوت: "به‌نی پۆتینه‌كانتان
ناكه‌نه‌وه تا كوردستان رزگار نه‌كه‌ن"، لێره‌دا مه‌به‌ست له رزگاركردن، هه‌مان
كوشتاری به‌كۆمه‌ڵ، وێرانكاری شار‌و گونده‌كان‌و قه‌ڵاچۆی خه‌ڵكی بێ‌چه‌ك بوو.
له راستیدا ئه‌وه‌ش پلانێكی له پێشدا داڕێژراو‌و گه‌ڵاڵه كرا‌و بوو، واته ئایه‌تۆڵڵا
خومه‌ینی فتوای جیهاد ده‌دا، كابینه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌یخاته چوارچێوه‌ی پراكتیكه‌وه،
ئه‌ویش به كام رێكار؟ كومیته‌كانی شۆڕش (كمیته‌های انقلاب) كه پێكهاتبوون له
كۆمه‌ڵێك لات، چه‌قۆكێش، دز‌و سه‌رگه‌رده‌نه‌گیر، وه‌ك فه‌رمانده‌ران‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی
فه‌رمانی نیزامیی خومه‌ینی دیاری ده‌كرێن‌و ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان پێده‌درێ.
به بۆنه‌ی ئه‌و پێكهاته نیزامی‌یه له ماوه‌یه‌كی كورتدا كاره‌ساتگه‌لێكی
دڵته‌زێن له چه‌شنی جینایه‌ته‌كانی قاڕنێ، قه‌ڵاتان، كوشتاری شاری پاوه، نه‌ورۆزی
خوێناویی شاری سنه، ده‌یان ئێعدامی به‌كۆمه‌ڵ‌و بێ دادگایی به‌ڕێوه‌چوون.
باشتره لێره‌دا پرسیارێك ئاراسته‌ی ئه‌و "قه‌ڵه‌م به‌كرێیه" مرۆڤدۆست‌و
ئاشتیخوازانه بكه‌م كه ده‌م له دیالۆگ‌و گوتاری ئاشتیخوازانه ده‌ده‌ن‌و نه‌ته‌وه‌كه‌مان‌و
حیزبی دێموكرات به خه‌باتی چه‌كدارانه تاوانبار ده‌كه‌ن، با بفه‌رموون به له‌به‌رچاو
گرتنی ئه‌و بارودۆخه كاره‌ساتباره كه كۆماری ئیسلامی خوڵقاندبووی، جگه له
به‌كارهێنانی "مافی به‌رگری ره‌وا" ئێوه چ رێكارێكتان پێ باشتر بوو؟ پێتان
وابوو ده‌بێ به ته‌واوی ته‌سلیمی خواسته‌كانی رێژیم بوایه‌ین؟ وه‌كوو تاقمی
حه‌وت كه‌سی "ئه‌شهه‌دوو"مان بۆ كۆماری ئیسلامی بگوتایه‌و بكه‌وتایه‌ینه خزمه‌تی
سیاسه‌ته‌كانیه‌وه، یان چاومان بنوقاندبا‌و له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو جینایه‌ته‌دا
ده‌سته‌ئه‌ژنۆ ماباینه‌وه؟! له حاڵێكدا كه هه‌یئه‌تی "حوسنی نییه‌ت" پێكهاتبوو
بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، هێرش‌و له‌شكه‌ركێشیی رێژیم ده‌ستی پێكرد، به‌م بۆنه‌یه‌وه
د. قاسملوو له به‌یاننامه‌یه‌كدا له رێكه‌وتی 5/2/1359دا گوتی: "هه‌ر ئێستا له
شاره‌كانی سنه، سه‌قز‌و بانه ئه‌رته‌ش به چه‌كی مۆدێڕنی فانتۆم‌و هێلیكۆپته‌ر‌و
تانك، خه‌ڵكی كوردستان ده‌كوتێ. ئامانجی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وا له‌و شه‌ڕه‌دا
له‌نێو بردنی بزووتنه‌وه‌ی كوردستانه كه بۆته سه‌نگه‌ری ئازادیی ئێران." هه‌روه‌ها
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا داوا له كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه مرۆڤدۆسته‌كان ده‌كا‌و ده‌ڵێ
"ئێمه داواتان لێده‌كه‌ین جارێكی دیكه ده‌نگی بێزاریی خۆتان دژی تاوانه‌كانی
ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وا له تاران به‌رز بكه‌نه‌وه‌و بیروڕای گشتیی جیهان دژی
جینایه‌ته‌كانی ئه‌رته‌شی ئێران كه به ده‌ستووری سه‌رۆك كۆمار ده‌جوڵێته‌وه،
هان بده‌ن‌و رێگا نه‌ده‌ن، بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه ته‌نیا گوناهی داكۆكی له
دێموكراسی له ئێران‌و مافی نه‌ته‌وایه‌تییه، بكه‌وێته به‌ر مه‌ترسی له‌نێو
چوون." ئه‌و به‌ناو رووناكبیره "قه‌ڵه‌م به‌كرێ"یانه دیاره ته‌نیا له فێرگه
مه‌كته‌بییه‌كانی كۆماری ئیسلامی دا لێكۆڵینه‌وه‌یان له سه‌ر "كورد" كردووه‌و
مامۆستاكانیان ئاخونده‌كانی ئیرشاد‌و عه‌قیده‌تی سیاسی بوونه‌و تێزه‌كانیشیان
تایبه‌ت به فریودانی خه‌ڵكین. ئه‌وانه ته‌نانه‌ت بۆ جارێكیش بیریان له رابردووی
به‌خوێن شه‌ڵاڵی نه‌ته‌وه‌كه‌یان نه‌كردۆته‌وه، بۆ جارێكیش چاویان به نوسراوه‌ی
قه‌ڵه‌مێكی دژبه‌خۆیان "نیشتمانپه‌روه‌رانه"دا نه‌خشاندوه. كه‌واته له هزر‌و
بیرێكی ئاواوه مه‌كته‌بی‌و ده‌سته‌مۆ، شتێكی جیاواز له‌وه چاوه‌ڕوان ناكرێ.
دیسان به پێویستی ده‌زانم بپرسم جه‌نابانی به‌ناو رووناكبیر، ئایا ئێوه ئاگادار
بوون كه ساڵانی 1364و 65و... رێژیمی كۆماری ئیسلامی زیاتر له 3 هه‌زار
پایگا‌و بنكه‌ی نیزامیی گه‌وره‌و بچووك‌و زیاتر له 200 هه‌زار جاش، پاسدار، ئه‌رته‌شی‌و
به‌سیجی له‌و بنكانه‌دا مۆڵدابوو مه‌به‌ستی چی بوو، به‌ڕاست قه‌ت بیرتان له‌وه
كردبوه‌وه، واته هێزێكی ئاوه‌ها زۆر‌و زه‌وه‌ند، پۆشته‌و په‌رداخته، به ته‌واوی
ئیمكاناته‌وه، كه ته‌نانه‌ت پاش ئاگربه‌ستی نێوان ئێران‌و عێراقیش به مه‌به‌ستی
باشتر جێگر بوونی ئه‌و هێزانه زۆر له‌وه زیاتر كران‌و له باری ئیمكاناتیشه‌وه
ته‌یارتر كران، به چ مه‌به‌ست له كوردستاندا جێگر بوه؟! ئه‌وه‌ش له حاڵێكدا بوو
كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له نێوان 12 تا 15 هه‌زار كه‌سدا بوو، به كه‌مترین
ئیمكاناته‌وه گه‌وره‌ترین فاكتۆره‌كانی نه‌به‌زینی له پشت بوو كه بریتی بوون
له ئیراده‌و باوه‌ڕی شۆڕشگێڕانه، ره‌وایی به‌رگری له مان‌و مه‌وجوودیه‌تی
نه‌ته‌وه‌یه‌ك‌و له هه‌مووان گرینگتر پتر له 90% خۆشه‌ویستی‌و پشتیوانیی له‌بڕان
نه‌هاتوو‌و لێبڕاوانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، هه‌ر ئه‌و فاكتۆرانه‌ش بوون كه هێزی
پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان كردبوه هێزێكی قاره‌مان، له‌شكان نه‌هاتوو‌و ئه‌فسانه‌یی.
باشتر وایه له‌باتی بێده‌نگی "جه‌نابانی قه‌ڵه‌م به‌كرێ" بۆ خه‌ڵكی كوردستانی
روون بكه‌نه‌وه كه مه‌به‌ست له بوونی 3 هه‌زار بنكه‌ی نیزامی كه هه‌ركامه
50 ـ 60 كه‌سیان تێدا بوو، چی بوو؟ به باوه‌ڕه سه‌فسه‌ته‌ییه‌كه‌ی ئه‌وان ره‌نگه
بۆ دیالۆگ‌و وتووێژی ئاشتیخوازانه نه‌هاتبن!
خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌مڕۆ پتر له رابردوو نێوه‌ڕۆكی كۆماری ئیسلامی‌و ده‌ست‌و
پێوه‌ندییه‌كانیان بۆ روون بۆته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌زانین كه خه‌بات به شێوازی
جۆراوجۆر هه‌روا به‌رده‌وامه‌و شێوازه‌كانی خه‌بات، رێكار‌و مێتۆده‌كانی خه‌بات
گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌نگه‌ره‌كانی خه‌بات ئه‌گه‌رچی
رۆژ به رۆژ پته‌وتر‌و نوێتر ده‌بێته‌وه، كه‌چی خه‌باتی چه‌كداری هه‌روا
پاڵپشتی شێوازه‌كانی دیكه‌ی خه‌باته، به بوونی دوژمنێكی وه‌ك كۆماری
ئیسلامیی ئێران كه لانكه‌ی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی‌و نێوده‌وڵه‌تی‌یه‌و جگه له
پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نیزامی ئازادیكوژی كۆماری ئیسلامی، بیر له
شتێكی دیكه ناكاته‌وه.
كه‌وابوو به‌ناو روناكبیرانی قه‌ڵه‌م فرۆش، ئیدی گۆڕه‌پانی خۆفرۆشییان لێ به‌رته‌سك
بۆته‌وه‌و هه‌ر ده‌ركێك لێده‌ده‌ن به‌ڕویاندا داخراوه‌و به ته‌واوی به‌ڕه‌كانیان
كه‌وتۆته سه‌ر ئاو‌و ته‌مه‌نی ئاژاوه‌گێڕی‌و گێره‌شێوێنییه‌كانیان له بڵقی سه‌ر
ئاو كورتتره‌و له ئاكامدا جگه له خاكساری شتێكی دیكه‌یان پێ نابڕێت.
باس درێژه‌و مه‌ودا كورت‌و به وته‌یه‌كی رێبه‌ری مه‌زنمان شه‌هید د. قاسملوو كه
له په‌یام به بۆنه‌ی مانگی هێرش له رێكه‌وتی 21/7/1361دا پێشكه‌شی خه‌ڵكی
كوردستانی كردوه كۆتایی به باسه‌كه‌مان دێنین: "له مانگی دیفاع له ئازادی،
نیشتمانماندا كه گه‌لێكی زیندووین‌و ئاماده‌ین بۆ ئازادی، فیداكاری بكه‌ین‌و بێ‌گومان
له مانگی هێرش بۆ سه‌ر دوژمنیشدا ئیسبات ده‌كه‌ین كه گه‌لێكی خه‌باتگێڕ‌و
ئازاین‌و بۆ ده‌ركردنی دوژمنی خوێنمژ له خاكی پاكی كوردستان، له هیچ
گیانبازییه‌ك درێغ ناكه‌ین. پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان، هێزی به‌رگری
میللی، یه‌كیه‌تی لاوان، ژن‌و پیاوی شار‌و گونده‌كانی كوردستان بۆ تێشكاندنی
دوژمن، بۆ وه‌ده‌رنانی له خاكی كوردستان، راپه‌ڕن‌و كوردستان بكه‌ن به گۆڕستانی
به‌كرێگیراوانی خومه‌ینی".
سه‌رچاوه‌كان له ئارشیوی كوردستاندا پارێزراون. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |